Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 141–150 of 176

141

ٱلَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِن كَانَ لَكُمْ فَتْحٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ قَالُوٓا۟ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ وَإِن كَانَ لِلْكَٰفِرِينَ نَصِيبٌۭ قَالُوٓا۟ أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُم مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ فَٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَلَن يَجْعَلَ ٱللَّهُ لِلْكَٰفِرِينَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا

ئه‌وانه‌ی که خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاسداوه چاوه‌ڕوانی به‌سه‌رهاتتان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێکتان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ست بکه‌وێت ده‌ڵێن: ئه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵتاندا نه‌بووین؟! خۆ ئه‌گه‌ر کافره‌کان به‌شێکیان ببێت له سه‌رکه‌وتن، دووڕوه‌کان ده‌ڵێن: ئایا ئێمه له‌سه‌ر ئێوه‌مان نه‌ده‌کرده‌وه و، نه‌مانهێشت ئیمانداران زیانتان پێبگه‌یه‌نن، ئینجا خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا دادوه‌ریی ده‌کات له نێوانتاندا (ئه‌ی بێ باوه‌ڕ و دووڕووه‌کان) دڵنیابن هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت بێ باوه‌ڕان به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆیشتوو بن و ڕیشه‌که‌نیان بکه‌ن.

ئەوانە (دوو ڕووەکان) چاوەڕێ دەکەن بزانن ئایا ئێوە تووشی خێر و خۆشی دەبن یان تووشی شەڕ و خراپە، جا ئەگەر ھاتوو خوای گەورە سەریخستن و دەستکەوتنتان دەستکەوت، ئەوا پێتان دەڵێن: ئایا ئێمەش لەگەڵ ئێوە نەبووین. وە ئایا ئەوەی ئێوە بینیتان ئێمەیش نەمانبینی، واتا: ئایا لەگەڵ ئێوە جیھاد و تێکۆشانمان نەکرد؟ تاوەکو دەستکەوتێکیان دەستکەوێت، خۆ ئەگەر بێباوەڕانیش سەرکەوتن بەسەر موسڵماناندا، وەک ئەوەی لە ڕۆژی ئوحوددا ڕوویدا، ئەوا بەوانیش دەڵێن: ئەی مەگەر ئێمە نەبووین کە کاروبارەکانی ئێوەمان ڕادەپەڕاند، وە نەمان دەھێشت باوەڕداران پێتان بگەن زیانتان پێ بگەیەنن، وە یارمەتیماندان بەسەریاندا و ئەوانمان زەلیل کرد؟ بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیاری ڕاست و دروست دەدات لە نێوانتاندا، پاداشتی باوەڕداران دەداتەوە بەخستنە بەھەشتیان، وە سزای دووڕوەکانیش دەدات بەخستنە بنی بنەوەی دۆزەخ، وە خوای گەورە بەفەزڵی خۆی ھەرگیز ڕێگا نادات لە ڕۆژی قیامەتدا بێباوەڕان بەڵگەیان بەدەستەوە بێت بەسەر باوەڕدارانەوە، بەڵکو سەرەنجام ھەر بۆ باوەڕدارانە ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان و کردەوە کردن بە شەریعەت.

An-Nisaa 4:141Listen in Qur'an →
142

إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَهُوَ خَٰدِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوٓا۟ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُوا۟ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلًۭا

به‌ڕاستی دووڕووه‌کان (وا ده‌زانن) فێڵ له خوا ده‌که‌ن (له‌کاتێکدا) ئه‌و زاته فێڵه‌کانیان پووچ ده‌کاته‌وه (نازانن که دیار و نادیار، لای خوا ڕوون و ئاشکرایه‌)، هه‌ر کاتێکیش (بۆ ڕیاو ڕووپامایی) هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژ، زۆر به‌له‌ش گرانیی و ته‌مه‌ڵیی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌وانه ڕیایی و ڕوپامایی بۆ خه‌ڵکی ده‌که‌ن، زۆر که‌م یادی خوا ده‌که‌ن.

دووڕوەکان بەخەیاڵی خۆیان دەیانەوێت فێڵ لە خوا بکەن، بەوەی باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفر و بێباوەڕییان دەشارنەوە، بەڵام نازانن خوای گەورە ئەوان تەفرە دەدات و فڕوفێڵەکانیان بەتاڵ دەکاتەوە، چونکە خوێنی ئەوانی پاراستووە (فەرمانی نەکردووە بەکوشتنیان) لەگەڵ ئەوەش کە دەزانێت کە لەناخەوە بێباوەڕن، بەڵام لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە توندترین سزایان دەدات، ئەو دووڕوانە کاتێک کە ھەڵدەسن بۆ نوێژ کردن ئەوا بە تەمەڵی و تەوەزەلی ھەڵدەسن بۆ نوێژەکانیان, وە لەبەرامبەر خەڵکیدا ڕوپامایی دەکەن و دڵسۆزییان بۆ خوای گەورە نییە، ئەوان یادی خوا ناکەن مەگەر کەمێک نەبێت ئەویش کاتێکە ئەگەر باوەڕداران ببینن.

An-Nisaa 4:142Listen in Qur'an →
143

مُّذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَٰلِكَ لَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ وَلَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلًۭا

ئه‌وانه گیریان خواردووه له‌و نێوانه‌دا، نه‌ئه‌وه‌یه پاڵ بده‌ن به‌ئیماندارانه‌وه‌، نه‌ئه‌وه‌شه پاڵ بده‌ن به‌کافرانه‌وه‌، هه‌ر که‌س خوا (به‌هۆی ناله‌باریی خۆیه‌وه‌) گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز ناتوانیت ڕێبازێکی ڕاست و ڕزگاری بۆ بدۆزێته‌وه‌.

ئەو دووڕوانە دوو دڵ وڕاڕان، بەدڵ وگیان لەناوخان و ڕواڵەتدا لەگەڵ باوەڕداران نین وە لەگەڵ بێباوەڕانیش نین، بەڵکو لەڕواڵەتدا لەگەڵ باوەڕدارانن، وە لەناوخان وبەدڵیش لەگەڵ بێباوەڕان، بۆیە ھەرکەسێک خوای گەورە گومڕای بکات ئەی پێغەمبەر ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات وڕێنوینی بکات.

An-Nisaa 4:143Listen in Qur'an →
144

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَجْعَلُوا۟ لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَٰنًۭا مُّبِينًا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بێ باوه‌ڕان مه‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆتان له‌جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌تانه‌وێت به ده‌ستی خۆتان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا بده‌نه ده‌ست خوا له‌سه‌ر خۆتان.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، بەدەر لەباوەڕداران بێباوەڕان مەکەن بە دۆست وپشتیوانی خۆتان، ئایا بەو کارەتان دەتانەوێت بەڵگەی ڕوون ئاشکرا بدەن بەدەست خوای گەورە تاوەکو شایانی سزای سەختی ئەو بن.

An-Nisaa 4:144Listen in Qur'an →
145

إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ فِى ٱلدَّرْكِ ٱلْأَسْفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا

به‌ڕاستی دووڕووه‌کان له چینی هه‌ره خواری ناو دۆزه‌خدان و هه‌رگیز بۆ ئه‌وان پشتیوانێکت ده‌ست ناکه‌وێت.

بێگومان خوای گەورە دووڕوەکان دەخاتە چینی ژێرەوەی دۆزەخ لەڕۆژی دواییدا، وە تۆیش ھیچ پشتیوان و سەرخەرێکیان بۆ نابینیتەوە کە سزای دۆزەخەیان لێ دوور خاتەوە.

An-Nisaa 4:145Listen in Qur'an →
146

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَٱعْتَصَمُوا۟ بِٱللَّهِ وَأَخْلَصُوا۟ دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَسَوْفَ يُؤْتِ ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًۭا

جگه له‌وانه‌یان ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه و کارونیه‌تیان چاک کردووه و ده‌ستیان به‌ئاینی خواوه گرتووه و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ته‌واویی دین و ئاینیان ساغ کردۆته‌وه بۆ خوا، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا ده‌بن و (له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شر ده‌کرێن)، بێگومان له‌ئاینده‌دا خوا پاداشتی زۆرو بێ سنوور ده‌به‌خشێت به‌ئیمانداران.

ئەوانەیان نەبێت کە تەوبەیان کرد لەدووڕوویەکەیان و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، وە ناوخانی خۆیان چاکرد، وە دەستیان گرت بە پەیمان وبەڵێنی خوای گەورەوە، وە بەکاروکردەوەیان خۆیان یەکلای کردەوە بۆ خوا، وە دوور کەوتنەوە لە ڕوپامایی، ئەوانەی ئەم سیفەتانەیان ھەیە لە دونیا ودوارۆژدا لەگەڵ باوەڕداراندا دەبن، وە لەمەودوا و لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە پاداشتی تەواوی باوەڕداران دەداتەوە.

An-Nisaa 4:146Listen in Qur'an →
147

مَّا يَفْعَلُ ٱللَّهُ بِعَذَابِكُمْ إِن شَكَرْتُمْ وَءَامَنتُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمًۭا

خوا چ پێویستیه‌کی به‌سزادانی ئێوه هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاربن و ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان هه‌بێت، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری به‌نده چاکه‌کانیه‌تی و زاناو ئاگایه پێیان.

خوای گەورە ھیچ پێویستی بەوە نیە سزاتان بدات ئەگەر ئێوە سوپاسگوزاری ئەوبن وباوەڕتان پێھێنا، ئەو کە پەروەردگاری بەڵادەستە زۆر چاکەکار ومیھرەبانە، بەڵکو ئەو بەتاوان و گوناھەکانتان سزاتان دەدات، جا ئەگەر ھاتوو کاروکردەوەکانتان چاک وباش کرد، وە سوپاسگوزاری نازو نیعمەتەکانی بوون، وە بە ڕواڵەت و ناوخانیش باوەڕتان پێھێنا ئەوا ھەرگیز سزاداتان نادات، وە خوای گەورە سوپاسی ئەوانە دەکات کە دان دەنێن بە ناز ونیعمەتەکانی، وە پاداشتی گەورە و تەواویان دەداتەوە، وە زۆریش زانایە بە باوەڕی بەندەکانی، وە پاداشتی ھەمووانیش بە پێی کاروکردەوەیان دەداتەوە.

An-Nisaa 4:147Listen in Qur'an →
148

۞ لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلْجَهْرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلْقَوْلِ إِلَّا مَن ظُلِمَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا

بێگومان خوا حه‌ز ناکات له قسه‌ی ناشیرین و نابه‌جێ و ناو ناتۆره وتن و جنێودان، مه‌گه‌ر که‌سێک سته‌م لێکراو بێت، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌رو زانایه‌.

خوای گەورە پێی خۆش نیە قسە وگوفتاری خراپ ئاشکرا بکرێت، بەڵکو ڕقی لێی دەبێتەوە وھەڕەشەیشی لێکردووە، بەڵام ئەوەی ستەمی لێکراوە دروستە بۆی بە ئاشکرا باسی ستەمکارەکەی بکات، وەک سکاڵا ونزاکردن لێی، تاوکو بە ھاوشێوەی خۆی تۆڵەی لێ بسەنرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئارامگرتنی ستەم لێکراو باشترە لەوەی بەئاشکرا ئەو خراپەیە باس بکات، وە خوای گەورە زۆر باش قسە وگوفتارەکانتان دەبیستێت، وە زۆریش زانایە بە نیەتەکانتان، جا لەبەر ئەوە ئاگاداری قسە وگوفتاری خراپ و نیەتی کردنی بن.

An-Nisaa 4:148Listen in Qur'an →
149

إِن تُبْدُوا۟ خَيْرًا أَوْ تُخْفُوهُ أَوْ تَعْفُوا۟ عَن سُوٓءٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّۭا قَدِيرًا

ئه‌گه‌ر کردارو گوفتارو به‌خششی خۆتان ئاشکرا بکه‌ن یان بیشارنه‌وه‌، یاخود چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و گوناهێک بکه‌ن، ئه‌وه بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبووه به‌ده‌سه‌ڵاتیشه‌.

ئەگەر ھەر خێر وچاکەیەک بەئاشکرا بکەن جا ئەگەر قسە وگوفتاری چاک بێت یان کارو کردەوەی باش بێت، وە ئەگەریش بیشارنەوە وئاشکرای نەکەن، یان چاوپۆشیتان کرد لەوەی کە خراپەی بەرامبەر کردوون، ئەوە بێگومان خوای گەورە لێبوردەی بەدەسەڵاتە، جا لەبەر ئەوە با لێبوردەیی ڕەوشتتان بێت، تاوەکو خوای گەورەش لەئێوە ببورێت.

An-Nisaa 4:149Listen in Qur'an →
150

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُوا۟ بَيْنَ ٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍۢ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍۢ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُوا۟ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا

بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به خواو پێغه‌مبه‌ران ناهێنن و ده‌یانه‌وێت جیاوازی بکه‌ن له نێوان خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانیدا (گوایه باوه‌ڕیان به‌خوا هه‌یه به‌ڵام باوه‌ڕیان به‌پێغه‌مبه‌ران نیه‌)، (یاخود) ده‌ڵێن: باوه‌ڕ ده‌هێنین به‌هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌ران و باوه‌ڕ به‌هه‌ندێکیان ناهێنین و ده‌یانه‌وێت له‌و نێوانه‌دا ڕێگه و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن...

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕن بە خوا و بە پێغەمبەرەکانی، وە دەیانەوێت جیاوازی بخەنە نێوانیانەوە، بەوەی باوەڕ بەخوا بھێنن بەڵام پێغەمبەرەکانی بەدرۆزن بزانن، وە ئەوان دەڵێن: ئێمە باوەڕمان ھەیە بە ھەندێک لە پێغەمبەرەکانی وە بە ھەندێکی تریشیان بێباوەڕ، دەیانەوێت لەو نێوەندەدا ڕێگایەک بدۆزنەوە لە نێوان باوەڕ و بێباوەڕیدا، واش گومان دەبەن ئەوە ڕزگاریان دەکات لە رۆژی دواییدا.

An-Nisaa 4:150Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.