Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 61–70 of 176

61

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ رَأَيْتَ ٱلْمُنَٰفِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودًۭا

کاتێکیش پێیان بوترێ: وه‌رن بۆ لای ئه‌و (قورئانه‌ی) که خوا ناردوویه‌تی یه خواره‌وه و بۆ لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان) که‌چی ده‌بینی دووڕووه‌کان پشتت تێده‌که‌ن و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕن به‌ته‌واوی.

ئەگەر بوترێت بەو دووڕوانە: وەرن بۆلای ئەو حیکمەت ودانایەی کە خوای گەورە لەم پەرتووکەدا دایبەزاندووە، وە وەرن بۆلای پێغەمبەر تاوەکو دادگای بکات لە ناکۆکیەکانی نێوانتاندا، ئەوا ئەی پێغەمبەر دەیانبینیت بە توندی پشت ھەڵدەکەن وڕازی نابن بە دادگای کردنی تۆ لە نێوان خۆیاندا.

62

فَكَيْفَ إِذَآ أَصَٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَآءُوكَ يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّآ إِحْسَٰنًۭا وَتَوْفِيقًا

ئاخۆ ئه‌وانه حاڵیان چۆن بێت کاتێک به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروستیانه‌وه به‌ڵایه‌ک دووچاریان ده‌بێت، که‌چی له‌وه‌ودوا (که په‌نایان نامێنێت) هاوار بۆ تۆ ده‌هێنێن و سوێند به‌خوا ده‌خۆن: له‌و کاره‌ماندا مه‌به‌ستمان ته‌نها چاکه‌کاریی و ڕێکخستن و ئاشتی بوو.

حاڵی ئەو دووڕوانە چۆن دەبێت کاتێک بەھۆی گوناھو تاوانی خۆیانەوە تووشی بەڵا وموسیەبت وناڕەحەتی دەبن بەھاوار ھاوار وبیانوو بۆ ھێنانەوە بۆت سوێندت بۆ دەخۆن: کە ھیچ مەبەستێکیان نەبووە لەوەی کە دادگایی ناکۆکیەکانی نێوانیان بردووەتە لای غەیری ئەو تەنھا وویستویانە چاکسازی وڕێکەوتن لەنێوان لایەنە ناکۆکەکاندا ئەنجام بدەن، دڵنیابە کە ئەوان لەوەدا درۆ دەکەن، چونکە چاکسازی وئیحسان ئەوەیە شەریعەتی خوا دادگایی بکات لەنێوان بەندەکانی خوادا.

63

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَعْلَمُ ٱللَّهُ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُل لَّهُمْ فِىٓ أَنفُسِهِمْ قَوْلًۢا بَلِيغًۭا

ئا ئه‌وانه که‌سانێکن خوا ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روونیاندا حه‌شاردراوه‌، که‌واته ڕه‌فتاری ئه‌وانه پشتگوێ بخه‌، ئامۆژگاریان بکه و قسه‌ی به‌پێزو به‌توێکڵی وایان پێ بڵێ که به‌قوڵایی ده‌روونیاندا بچێته خواره‌وه و بیانهه‌ژێنێت.

خوای گەورە دەزانێت ئەوانە چی پیسی و نەگریسیەکیان لە دووڕووی لەناو دڵی خۆیاندا شاردووەتەوە، جا لەبەر ئەوە ئەی پێغەمبەر تۆیش پشتگوێیان بخەو وازیان لێ بھێنە، وە ئامۆژگاریان بکە وحوکمی خوایان بە موژدەدان و ترساندن بۆ ڕوون بکەرەوە، وە بە ووتەیەکی جەرگبڕانە لەگەڵیاندا بدوێ کە ھیچ بیانویەکیان نەمێنێت.

64

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ جَآءُوكَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ ٱللَّهَ وَٱسْتَغْفَرَ لَهُمُ ٱلرَّسُولُ لَوَجَدُوا۟ ٱللَّهَ تَوَّابًۭا رَّحِيمًۭا

هیچ فرستاده‌یه‌کمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی بکرێت به‌فه‌رمانی خوا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به‌ڕاستی کاتێک سته‌میان له خۆیان کرد (به لادان له شه‌ریعه‌ت) بهاتنایه بۆ لای تۆ و داوای لێخۆشبوونیان له خوای گه‌وره بکردایه‌، پێغه‌مبه‌ریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایه‌، ئه‌وه بێگومان ئه‌و کاته ده‌یانزانی که خوا ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رگره‌و میهره‌بان و دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیان بوایه‌).

ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە بۆ ئەوە نەبێت کە وویستی خوای گەورە گوێڕایەڵی بکرێت، جا ئەو دووڕوانە کاتێک ستەمیان لەخۆیان کرد بە ئەنجامدانی گوناە وتاوان ئەگەر بھاتنایەتە لای تۆ و دانیان بنایە بەوەی ئەنجامیان داوە و پەشیمان بوونایەتەوە و داوای لێخۆش بوونیان لەخوای گەورە بکردایە، وە تۆیش داوای لێخۆش بوونت بۆ بکردنایە ئەوا دەیانبینی کە خوای گەورەش تەوبەکانیانی لێوەردەگرتن و زۆریش بە ڕەحم ومیھرەبان دەبوو لەگەێاندا.

65

فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ حَرَجًۭا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًۭا

نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن.

نەخێر بەو شێوەیە نیە کە ئەو دووڕوانە گومان دەبەن، پاشان خوای گەورە بەزاتی خۆی سویند دەخوات کە ئەوانە ڕاست ناکەن ئەی موحەمەد ھەتاوەکو تۆ نەکەن بە دادوەر لە ژیانی خۆتدا وە پاش مردنیشت شەریعەتەکەت نەکەن بەدادوەر لەتەواوی ئەو ناکۆکیانەی کە دروست دەبێت لەنێوانیاندا، وە پاشان ڕازیش بن بەو بڕیارەی کە پێغەمبەر دەیدات، وە ھیچ شتێکیش لەگومان وپێ ناخۆش بوون لە دڵیاندا نەمێنێت، وە بە تەواویش لەڕواڵەت وناواخنی خۆشیاندا تەسلیم وملکەچ دەبن پێی.

66

وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ ٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ أَوِ ٱخْرُجُوا۟ مِن دِيَٰرِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌۭ مِّنْهُمْ ۖ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا۟ مَا يُوعَظُونَ بِهِۦ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًۭا

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که خۆتان بکوژن، یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت (چونکه به‌جێ هێنانی فرمانی خوا به‌بێ چه‌ن و چوون پیشه‌ی به‌نده ڕاسته‌قینه‌کانه‌، ئێمه‌ش ئه‌و داخوازیه‌مان لێ نه‌کردوون) جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه‌، ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی.

ئەگەر لەسەر ئەوانمان فەرز بکردایە کە ھەندێکیان ھەندێکی تریان بکوژن، یاخود لە نیشتمان ووڵاتی خۆیان بچنە دەرێ، ئەوا کەمێکیان نەبێت کەسیان بەگوێی فەرمانەکەی ئێمەیان نەدەکرد، جا بۆیە سوپاسی خوا بکەن کە خوای گەورە داوایەکی قورس وگرانی لەو شێوەیەی لێ نەکردن، ئەگەر بھاتایە بەگوێی فەرمان وئامۆژگاریەکانی خوایان بکردایە زۆر باشتر بوو لەو سەرپێچیەی کە دەیانکرد، وە باوەڕیش باش لەدڵ ودەرونیاندا دەچەسپا، وە ئێمە پاداشتی گەورەمان دەدانەوە، وە ئەوساش ئەمانخستنە سەر ڕیگای ڕاست، ئەو ڕیگایەی کە دەیانگەیەنێت بەخوا وبە بەھەشت.

67

وَإِذًۭا لَّءَاتَيْنَٰهُم مِّن لَّدُنَّآ أَجْرًا عَظِيمًۭا

جا ئه‌وکاته بێگومان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوورمان پێده‌به‌خشین...

ئەگەر لەسەر ئەوانمان فەرز بکردایە کە ھەندێکیان ھەندێکی تریان بکوژن، یاخود لە نیشتمان ووڵاتی خۆیان بچنە دەرێ، ئەوا کەمێکیان نەبێت کەسیان بەگوێی فەرمانەکەی ئێمەیان نەدەکرد، جا بۆیە سوپاسی خوا بکەن کە خوای گەورە داوایەکی قورس وگرانی لەو شێوەیەی لێ نەکردن، ئەگەر بھاتایە بەگوێی فەرمان وئامۆژگاریەکانی خوایان بکردایە زۆر باشتر بوو لەو سەرپێچیەی کە دەیانکرد، وە باوەڕیش باش لەدڵ ودەرونیاندا دەچەسپا، وە ئێمە پاداشتی گەورەمان دەدانەوە، وە ئەوساش ئەمانخستنە سەر ڕیگای ڕاست، ئەو ڕیگایەی کە دەیانگەیەنێت بەخوا وبە بەھەشت.

68

وَلَهَدَيْنَٰهُمْ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا

به‌ته‌واویش هیدایه‌ت و ڕێنموویمان ده‌کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.

ئەگەر لەسەر ئەوانمان فەرز بکردایە کە ھەندێکیان ھەندێکی تریان بکوژن، یاخود لە نیشتمان ووڵاتی خۆیان بچنە دەرێ، ئەوا کەمێکیان نەبێت کەسیان بەگوێی فەرمانەکەی ئێمەیان نەدەکرد، جا بۆیە سوپاسی خوا بکەن کە خوای گەورە داوایەکی قورس وگرانی لەو شێوەیەی لێ نەکردن، ئەگەر بھاتایە بەگوێی فەرمان وئامۆژگاریەکانی خوایان بکردایە زۆر باشتر بوو لەو سەرپێچیەی کە دەیانکرد، وە باوەڕیش باش لەدڵ ودەرونیاندا دەچەسپا، وە ئێمە پاداشتی گەورەمان دەدانەوە، وە ئەوساش ئەمانخستنە سەر ڕیگای ڕاست، ئەو ڕیگایەی کە دەیانگەیەنێت بەخوا وبە بەھەشت.

69

وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَعَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّۦنَ وَٱلصِّدِّيقِينَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَٱلصَّٰلِحِينَ ۚ وَحَسُنَ أُو۟لَٰٓئِكَ رَفِيقًۭا

ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که‌خوا نازونیعمه‌تی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێ وێنه‌ن!

ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەر بێت، ئەوا لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەبێت کە خوای گەورە ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتوون کە بچنە بەھەشتەوە، لە پێغەمبەران وڕاستگۆیان، ئەوانەی کەڕاستگۆیەکەیان تەواو کرد بە باوەڕ ھێنان بەوەی پێغەمبەر پێی ھاتووە وە کاریشیان پێکردووە، وە لەگەڵ ئەوانەشدا دەبێت کە لەڕێگای خوادا گیانی خۆیان بەخت کرد، وە لەگەڵ پیاوچاکاندا دەبێت ئەوانەی کە ڕواڵەت و ناواخنی خۆیان چاک کردووە بەوەش کاروکردەوەیان چاک بوو، ئای چەند خۆشە مرۆڤ ھاوڕیی ئەوانە بێت لەبەھەشتدا.

70

ذَٰلِكَ ٱلْفَضْلُ مِنَ ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ عَلِيمًۭا

ئه‌و ڕێزو به‌هره گه‌وره‌یه هه‌ر له‌لایه‌ن خواوه‌یه (بۆ به‌خته‌وه‌رانه‌)، خوا خۆی به‌سه که زانایه به‌هه‌موو شتێک.

ئەو پاداشتەی کە باسکرا، فەزڵی خوای گەورەیە بۆ بەندەکانی، وە خوای گەورەش بەسە کە ئاگادار بێت بە حاڵ و گوزەرانیان، وە پاداشتی ھەرکەسێکیان بداتەوە لەسەر ئەو کار وکردەوانەی کە ئەنجامیان داوە.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.