Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 51–60 of 176

51

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يُؤْمِنُونَ بِٱلْجِبْتِ وَٱلطَّٰغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هَٰٓؤُلَآءِ أَهْدَىٰ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ سَبِيلًا

ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به‌فاڵچی و جادووگه‌رو بت و په‌یکه‌رو شه‌یتان و... هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه‌، تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به‌ئاینی ئیسلام هێناوه‌).

وە ئایا ئەی پێغەمبەر ئاگاداری حاڵی ھەندێک لەجولەکەکان ھەیت، وە سەرت سوڕ نامێنێت لەوانەیان کە خوای گەورە زانست وزانیاری پێ بەخشی بوون کەچی باوەڕیان بە پەرستراوانێکی جگە لەخوا ھەیە لە بت وجادوو وفاڵگرتنەوە، وە بۆ ڕازی کردنی دڵی موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرەکانی مەککە وئەو ناوچەیە دەیانووت: بەڕاستی ڕێبازی ئەوان لە ڕێبازی ھاوەڵانی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باشتره و ئەوان له باوەڕداران لەسەر ھەقترن.

52

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَمَن يَلْعَنِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ نَصِيرًا

ئه‌و (جووله‌کانه‌) که‌سانێکن خوا نه‌فرینی لێکردوون، که‌سێکیش خوا نه‌فرینی لێ بکات، ئه‌وه هه‌رگیز هیچ که‌ست ده‌ست ناکه‌وێت بیکه‌یته پشتیوانی.

ئەوانەی ئەو بیروباوەڕە خراپەیان ھەیە، ئەوانەن کە خوای گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دەری کردوون، ھەرکەسیش خوای گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دەری بکات ھیچ پشت وپەنا و سەرخەرێکی نیە.

53

أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُلْكِ فَإِذًۭا لَّا يُؤْتُونَ ٱلنَّاسَ نَقِيرًا

مه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌، تا ئه‌وکاته به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک له ناوکی خورما به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌ن؟!

ئەوانە ھیچ دەسەڵاتێکیان نابێت، ئەگەر دەسەڵاتیشیان ھەبێت ئەوەندە چروکن ھیچ شتێک نادەن بەکەس، ئەگەر بە ئەندازەی توێکڵی پشتی دەنکە خوارمایەکیش بێت.

54

أَمْ يَحْسُدُونَ ٱلنَّاسَ عَلَىٰ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۖ فَقَدْ ءَاتَيْنَآ ءَالَ إِبْرَٰهِيمَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَءَاتَيْنَٰهُم مُّلْكًا عَظِيمًۭا

یان هه‌ر ئه‌وه‌یه که حه‌ساده‌ت و به‌خیلی به‌خه‌ڵکی (ئیماندار) ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون (پێغه‌مبه‌ری له‌ناویاندا هه‌ڵبژاردووه‌) خۆ بێگومان ئێمه به‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم کتێبمان به‌خشیووه (به موسا ته‌ورات و به عیسا ئینجیل و به محمدیش (صلی الله علیه وسلم) قورئان) هه‌روه‌ها له‌جۆره‌ها دانایی به‌هره‌وه‌رمان کردوون و (به هه‌ندێکیان) وه‌ک (یوسف و داود و سوله‌یمان) ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تیه‌کی گه‌وره‌مان به‌خشیووه‌.

بەڵکو حەسوودی بە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وھاوەڵانی دەبەن لەبەرامبەر ئەوەی کە خوای گەورە لە پێغەمبەرایەتی و باوەڕ و پلە وپایە ودەسەڵاتەی پێی داون، باشە بۆچی حەسودی و ئیرەی دەبەن بە ئەمان لەکاتێکدا ئێمە کارزانی و پەیامی پێغەمبەرایەتیمان بە نەوەکانی ئیبراھیم بەخشی، وە دەسەڵات وموڵکێکی فراوانیشمان پێ بەخشین کە بەخەلکی تر نەدرابوو.

55

فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ بِهِۦ وَمِنْهُم مَّن صَدَّ عَنْهُ ۚ وَكَفَىٰ بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا

جا له‌و خه‌ڵکه هه‌یه باوه‌ڕیان به (محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان) هێناوه‌و شوێنی که‌وتوون، هه‌شیانه ڕێی لێگرتووه و پشتی تێکردووه‌، دۆزه‌خیش به‌سه (بۆ ئه‌و یاخییانه‌) که ئاماده‌یه و کڵپه‌ی سه‌ندووه‌.

لەناو خاوەن نامەکاندا ھەیانە باوەڕیان بەئەوە ھەیە کە خوای گەورە ناردوویەتیە خوارەوە بۆ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) وە بۆ ئەو پێغەمبەرانەیش لەنەوەی ئەون، وە ھەشیانە باوەڕیان پێ نەھێنان، ئەمەش ھەڵویستیانە بەرامبەر بەوەی خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، ئاگری دۆزەخ بەسە بۆ ئەوانە کە باوەڕیان نەھێناوە لەناو ئەواندا.

56

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًۭا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَٰهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًۭا

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌، له ئاینده‌دا ده‌یانسوتێنین به‌ئاگری دۆزه‌خ، هه‌موو جارێک پێستیان داوه‌شاو سووتاو هه‌ڵقرچا، پێستی تر ده‌که‌ین به‌به‌ریاندا، بۆ ئه‌وه‌ی به چاکی سزاو ئازار بچه‌ژن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌سته و (ده‌توانێت تۆڵه له خوانه‌ناسان بسه‌نێت)، دانایه (که مۆڵه‌تیان ده‌دات به‌ڵکو بگه‌رێنه‌وه بۆ ڕێبازی دینداری).

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە ئایەت و نیشانە وبەڵگەکانمان نیە لەڕۆژی دواییدا دەیانخەینە ناو ئاگرێکی بڵێسەداری واوە کە لەھەموو لایەکەوە دەوری داون، ھەرکاتێک پێستی جەستەیان دەسوتێت ئەوا چەند پێستێکی تریان لەجێگای ئەواندا بۆ دەگۆڕین، تاوەکو باش سزا بچەژن، بێگومان خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە کە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەکارو بەڕێوەبردنیدا.

57

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ لَّهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ ۖ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّۭا ظَلِيلًا

ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار (به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات و له‌وێدا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها هاوسه‌ری پاک و بێگه‌ردو خاوێن و پاکیزه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌یانخه‌ینه ژێر سایه‌ی سێبه‌ری جوان و ڕازاوه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌وه (نه گه‌رمایان ده‌بێت، نه سه‌رما).

ئەوانەش کە باوەڕیان بەخوای گەورە ھەیە و شوێن پێغەمبەرەکانی کەوتوون، وە کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئەوا لەڕۆژی دواییدا دەیانخەینە ناو بەھەشتانێکی فراوان کە ڕوبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیان دەڕۆن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، لەو بەھەشتانەدا ژنانی پاکوخاوێنی وایان دەدەینێ کە لەھەموو پیس وپۆخڵیەک بەدوورن، وە دەیانخەینە ژێر سێبەری چڕ وپڕی واوە کە نە گەرمایان ببێت و نەسەرما.

58

۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا۟ ٱلْأَمَٰنَٰتِ إِلَىٰٓ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ ٱلنَّاسِ أَن تَحْكُمُوا۟ بِٱلْعَدْلِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ سَمِيعًۢا بَصِيرًۭا

بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات که هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌کان (سپارده‌کان) بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان و هه‌ر کاتێکیش داوه‌ریتان کرد له‌نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌جوانی و چاکی و ته‌واوی ئامۆژگاری و فه‌رمانتان پێده‌دات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌ر و بینایه‌.

بێگومان خوای گەورە فەرمانتان پێدەکات ئەمانەت وسپاردەکان بدەنەوە دەست خاوەنەکانیان، وە فەرمانتان پێدەکات ھەرکاتێک دادگایی نێوان خەڵکیتان کرد بە دادگەرانە ویەکسانی لەنێوانیاندا حوکم بکەن بەشێوەیەک مەیلتان بەلای کەسیاندا نەچێت و زوڵم وستەم لەکەسان نەکەن، بێگومان خوای گەورە بەشێوەیەکی زۆر جوان لە ھەموو کاتێکدا ئامۆژگاری وڕێنمونیتان دەکات، وە خوای گەورە بیسەری ھەرچی شتە کە ئێوە دەیڵێن وە ھەرچیش ئەنجام دەدەن دەیبینێت.

59

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَأُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَٰزَعْتُمْ فِى شَىْءٍۢ فَرُدُّوهُ إِلَى ٱللَّهِ وَٱلرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن (له بیروباوه‌ڕو پابه‌ندیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به‌کێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوکمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌، (ڕه‌فتارکردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکانی کەوتوون، گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان بن ئەگەر فەرمانیان بە سەرپێچی خوا پێ نەکردن، وە ئەگەر ڕاجییایتان تێکەوت لەشتێکدا ئەوا بگەڕێنەوە بۆلای قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخوا و بەڕۆژی دوایی، چونکە گەڕانەوەتان بۆلای قورئان وسوننەت زۆر لەوە باشترە کە لەناو ناکۆکی وڕاجییای وڕای خۆ پەسەند کردندا بمێننەوە، وە باشترین سەرەنجامیشە بۆتان.

60

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّٰغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوٓا۟ أَن يَكْفُرُوا۟ بِهِۦ وَيُرِيدُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًۭا

ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و (دوورووانه‌ی) لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه‌کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه زۆردارو جادووگه‌رو خوانه‌ناسان تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت، شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات به‌گومڕاییه‌کی دوورو بێ سنوور.

ئەی پێغەمبەر ئایا دوو فاقی دوو ڕووەکانی جولەکە نابینیت کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە باوەڕیان بەوە ھێناوە کە بۆ تۆ دابەزیووە، وە باوەڕیشیان بەوە ھەیە کە بۆ سەرجەم پێغەمبەرانی پێش تۆ دابەزیووە، ئەوان دەیانەوێت بۆ یەکلای کردنەوە و دادگایی کردنی کێشەکانیان بچنە لای یاسای غەیری یاسای شەریعەتی ئیسلام، ئەو یاسایانەی کە مرۆڤەکان دایانناوە، لەکاتێکدا ئەوان فەرمانیان پێکراوە کە باوەڕ نەکەن بەو یاسایانە، وە شەیتانیش دەیەوێت بەیەکجاری لە ھەق وڕاستی دووریان بخاتەوە کە بەھیچ شێوەیەک ڕێنمونی وھیدایەت وەرنەگرن.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.