Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 41–50 of 176

41

فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍۭ بِشَهِيدٍۢ وَجِئْنَا بِكَ عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ شَهِيدًۭا

ئینجا ده‌بێت حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه چۆن بێت کاتێک له هه‌ر میلله‌تێک شایه‌تێکمان هێنا و تۆشمان هێنا (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌وه (که په‌یامی خوات پێڕاگه‌یاندوون).

ئەبێ حاڵی ئەو بێباوەڕانە لەڕۆژی دواییدا چۆن بێت کاتێک ھەموو پێغەمبەرێک دێت دەبێت بە شاھید بەسەر ئومەتەکەی خۆیەوە لەسەر ئەوەی ئەنجامیان داوە، لەو ڕۆژەدا ئەی پێغەمبەر تۆیش دەھێنین کە ببیت بە شاھید بەسەر ئومەتەکەی خۆتەوە.

42

يَوْمَئِذٍۢ يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَعَصَوُا۟ ٱلرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّىٰ بِهِمُ ٱلْأَرْضُ وَلَا يَكْتُمُونَ ٱللَّهَ حَدِيثًۭا

ئه‌و ڕۆژه ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و له پێغه‌مبه‌ر یاخی بوون، ئاواته‌خوازن که زه‌وییان پێ ته‌خت بکرایه‌و (هه‌ر له‌توێی خاکدا ون بوونایه‌و زیندوو نه‌کرانایه‌ته‌وه‌) و ناتوانن هیچ گوفتارێکی په‌نهانیان له خوا بشارنه‌وه‌.

لەو ڕۆژە گەورەدا ئەوانەی باوەڕیان بەخوا نەبووە و سەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کردووە حەزیان دەکرد کە گڵ بونایە و خوا دروستی نەکردنایە، ھیچ شتێکیش لە کاروکردەوەی ئەوانە لای خوای گەورە شاراوە نیە، چونکە خوای گەورە مۆر دەنێت بەسەر دەمیاندا وە ھیچ قسەیەک ناکەن، وە مۆڵەت دەدرێت بە ئەندامەکانی لەشی کە شاھیدی لەسەر خاوەنەکەیان بدەن لەوەی ئەنجامیان داوە.

43

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقْرَبُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمْ سُكَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا۟ مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِى سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغْتَسِلُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌۭ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءًۭ فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًۭا طَيِّبًۭا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه نزیکی نوێژ مه‌که‌ون له‌کاتێکدا ئێوه سه‌رخۆشن ـ ئه‌مه کاتێک بوو هێشتا عه‌ره‌ق و شه‌راب حه‌رام نه‌کرابوو ـ هه‌تا ئاسه‌واری سه‌رخۆشیی نامێنێت و ده‌زانن چی ده‌ڵێن (له نوێژه‌که‌دا) و به له‌شی بێ نوێژیشه‌وه نوێژ مه‌که‌ن مه‌گه‌ر ڕێبوار بن و له سه‌فه‌ردا بن، هه‌تا خۆتان ده‌شۆن، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یان له‌سه‌رئاو گه‌ڕانه‌وه‌، یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی نامه‌حره‌م له یه‌ککه‌ون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن و ده‌ست نوێژ گرتن) ئه‌وا ته‌یه‌موم بکه‌ن به‌خاکێکی پاک و (به‌و خاکه‌) ده‌ست بهێنن به‌سه‌ر ده‌م و چاوو ده‌ستاندا، بێگومان خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆشبووه‌و گوزه‌شت و چاوپۆشی هه‌یه‌.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی ھەیە، لەکاتی سەرخۆشیدا نوێژ مەکەن تاوەکو بزانن لە نوێژەکەتاندا چی دەڵێن، -ئەمە پێش حەرامکردنی مەی بوو بەیەکجاری- وە لەکاتێکیش کە لەشتان گرانە نوێژ مەکەن، وە مەڕۆنە ناو مزگەوتەوە بەلەشگرانی مەگەر بە تێپەڕ بوون پێیدا تیپەڕ بن، تا ئەو کاتەی خۆتان دەشۆن، وە ئەگەر ھاتوو نەخۆش بوون وەنەتاندەتوانی ئاو بەکار بھێنن یان لە سەفەردا بوون، یان لەشتان گران بوو یان چووبونە لای ژنەکانتانەوە، وە ئاویشتان دەست نەدەکەوت بۆ خۆ شۆردن، ئەوا لەو حاڵەتەدا بە خۆڵێکی پاکوخاوێن تەیەموم بکەن، ئەویش بەو شێوەیە: کە پاش ئەوەی دەستاندا لە گلە خاوێنەکە دەست بھێنن بەدەموچاو و دەست وپلتاندا، بیگومان خوای گەورە لەبەرامبەر کەمتەرخەمیەکانتان لێبوردەیە، وە لە گوناھەکانتان خۆش دەبێت.

44

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يَشْتَرُونَ ٱلضَّلَٰلَةَ وَيُرِيدُونَ أَن تَضِلُّوا۟ ٱلسَّبِيلَ

ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که شاره‌زایی هه‌ندێک له کتێبه ئاسمانیه‌کانیان دراوه‌تێ، ئه‌وانه گومڕایی ده‌کڕن و ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ش گومڕاو سه‌رلێشێواو بن.

ئەی پێغەمبەری خوا ئایا ئاگاداری جولەکەکان ھەیت کە خوای گەورە زانست وزانیاری پێدابوون لەسەر تەورات کەچی ئەوان ھیدایەت وڕێنوێنیان گۆڕیەوە بە سەرگەردانی وگومڕایی، وەدەیشیانەوێت -ئەی باوەڕداران- ئێوە گومرا بکەن و لەسەر ئەو ڕاستە ڕێگایەی کە پێغەمبەر ھێناویەتی بۆتان لاتان بدەن، تاوەکو ڕێگا خوار وخێچەکەی خۆیان بگرن.

45

وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِأَعْدَآئِكُمْ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ نَصِيرًۭا

خوای گه‌وره‌ش چاک دوژمنه‌کانتان ده‌ناسێت، جا ته‌نها خوا به‌سه که یارو یاوه‌ر بێت و ته‌نها خوا به‌سه پشتیوان بێت.

ئەی باوەڕداران خوای گەورە لە ئێوە زاناترە بە دوژمنەکانتان، ھەواڵی ئەوانی بەئێوەدا ودوژمنایەتی ئەوانی بۆ ئێوە ڕوونکردەوە، خوای گەورەتان بەسە کە پشت وپەناتان بێت وە بتانپارێزێت لە دەستدرێژی ئەوان، وە خواتان بەسە سەرخەرتان بێت، و لە فڕوفێڵ وئازاری ئەوان بتانپارێزێت، وە سەرتان بخات بەسەریاندا.

46

مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَٱسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍۢ وَرَٰعِنَا لَيًّۢا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًۭا فِى ٱلدِّينِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَٱسْمَعْ وَٱنظُرْنَا لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ وَأَقْوَمَ وَلَٰكِن لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا

هه‌ندێک له‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو قسه له‌جێی خۆیدا ده‌سکاریی ده‌که‌ن و جێ گۆرکێی پێده‌که‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆیان لێکی ده‌ده‌نه‌وه (به کینه‌وگاڵته‌وه) ده‌ڵێن: بیستمان و به‌قسه‌شمان نه‌کردیت!! گوێ بگره ده‌ک گوێت لێ نه‌بێت!! (هه‌روه‌ها ده‌یان وت:) (راعنا) و ده‌میان بۆ خوار ده‌کرده‌وه تا مانایه‌کی هه‌ڵه ببه‌خشێت و ببێته ته‌عنه و ڕه‌خنه له دین، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وان بیانوتایه‌: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین و تۆیش گوێمان بۆ بگره‌و مۆڵه‌تمان بده (تا تێبگه‌ین) چاکترو ڕاستترو به‌نرختر بوو بۆیان، به‌ڵام (چونکه پاک نین و ده‌روون نه‌خۆشن) خوا نه‌فره‌تی لێ کردوون به‌هۆی کوفریانه‌وه‌، بۆیه باوه‌ڕناهێنن که‌مێک نه‌بێت.

لەناو جولەکەکاندا دەستەیەکی خراپ ھەن کە ئەو کەلام و فەرموودەیەی خوا ناردویەتیە خوارەوە دەیگۆڕن، وە بەجۆرێک لێکدانەوە و شیکردنەوەی بۆ دەکەن کە خوای گەورە بەو شێوەیە بۆ ئەو مەبەستەی دانەبەزاندووە، وە کاتێک پێغەمبەری خوایش (صلی اللە علیە وسلم) فەرمانیان بەشتێک پێدەکات: ئەوان دەڵێن: ئەوەی دەیڵێت بیستمان، بەڵام سەرپێچیمان کرد، بە گاڵتە پێکردنێکەوە دەڵێن: ئەی موحەمەد تۆیش گوێمان بۆ بگرە یاخوا ھەرگیز نەبیستیت، وە لەکاتی گفتوگۆدا پێت دەڵێن: -راعنا- وانیشانیان دەدا کە مەبەستیان بەم ووشەیە مۆلەتمان بدە وپەلەمان لێ مەکە، بەڵام لەڕاستیدا مەبەستیان پێی جنێودان و نزاکردن بوو لە پێغەمبەری خوا، وە تانە وتەشەردان ولاقرتێ بەدین کردن زمانیان بادەدەن، ئەگەر بھاتایە لەبری ئەوەی کە دەیانوت: فەرموودەی تۆمان بیست و سەرپێچی فەرمانەکانمان کردیت، بیانوتایە: فەرموودەکانی تۆمان بیست، وە فەرمانەکانی تۆمان جێ بەجێکرد، وەلەبری گوێت لێمان بێت و وخوا پێت نەبیستێت، بیانوتایە بیستمان و بەگوێمان کرد، وە ئەگەر لەبری ووشەی -راعنا- بیانوتایە: چاوەڕیمان کرد کە لەوەی دەیڵێیت تێبگەین، باشتر و ڕاستر بوو بۆیان، چونکە بەو شێوەیە ڕەچاوی ڕەوشت بەرزی تێدا دەکرا وشیاوتر بوو بە پلە وپایەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەکرد، خوای گەورەیش بەھۆی بێباوەڕیانەوە نەفرینی لێکردن، وە لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دووری خستنەوە، وە بێگومان ئەوان باوەڕێک ناھێنن کە سوودی ھەبێت بۆیان.

47

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ ءَامِنُوا۟ بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبْلِ أَن نَّطْمِسَ وُجُوهًۭا فَنَرُدَّهَا عَلَىٰٓ أَدْبَارِهَآ أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّآ أَصْحَٰبَ ٱلسَّبْتِ ۚ وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ مَفْعُولًا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) که ناردوومانه‌و به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه‌، پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێک بێت) که ڕووخسارانێکی (بێ دین) پان و پلیش بکه‌ینه‌وه و ئاسه‌واری ده‌م و چاو نه‌یه‌ڵین و به‌ره‌و پشتی بکه‌ین و وه‌کو پشتی سه‌ری لێبکه‌ین، یاخود نه‌فرینیان لێبکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی شه‌مووان کرد (ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵ ڕاوه ماسیان کردو فه‌رمانی خوایان شکاند)، بێگومان هه‌ر فه‌رمانی خوایه که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه‌.

ئەی ئەوانەی نامە وپەڕاوی خواتان بۆھات لە جولەکە و گاورەکان، باوەڕ بھێنن بەوەی کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزیووە، دان دەنێت بەوەی بۆ ئێوە لە تەورات وئینجیلدا ھاتووە، پێش ئەوەی دەمووچاوێک ساف بکەین ولەشێوەی مرۆڤ دایماڵین وەک پشتی سەریانیان لێ بکەین، یان ئەوەتانێ لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوا دەریان دەکەین، ھەروەک چۆن نەفرینمان لەوانە کرد کە لە ڕۆژی شەممەدا ڕاوی ماسیان کرد، کاتێک خوای گەورە ڕێگری لێکردبوون کە لەو ڕۆژەدا ڕاو بکەن، ئەوە بوو خوای گەورە کردینی بە مەیمون، بێگومان خوای گەورە فەرمان بەھەرچی بکات ڕوو دەدات ودێتەدی.

48

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱفْتَرَىٰٓ إِثْمًا عَظِيمًا

به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌.

بێگومان ھەرگیز خوای گەورە لەدانانی (ھەرشتێک لە مەخلوقاتی بکرێت بەھاوبەشی) خۆش نابێت، وە بەفەزڵی خۆی چاوپۆشی دەکات لەھەر گوناھێکی تر جگە لەھاوبەشدانان و بێباوەڕی بۆ ھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، یان بەعەدلی خۆی بە ئەندازەی گوناھو وتاوانیان سزایان دەدات، بۆیە ھەر کەسێک ھەر شتێک بکات بەھاوبەشی خوای گەورە، ئەوە بێگومان گوناھو تاوانێکی زۆر گەورەی کردووە، ئەگەر ھەر کەسێک لەسەری بمرێت ئەوا خوای گەورە ھەرگیز لێی خۆش نابێت.

49

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنفُسَهُم ۚ بَلِ ٱللَّهُ يُزَكِّى مَن يَشَآءُ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا

ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان خۆیان به چاک ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م (ده‌ڵێن ئێمه هه‌ڵبژارده‌ی خواین) ئه‌وه وا نیه‌، به‌ڵکو خوا (به‌نده‌کانی ده‌ناسێت)و هه‌رکه‌س (شایسته بێت، په‌سه‌ندی ده‌کات)و دڵ و ده‌روونی خاوێن ده‌کات و ئه‌وانه به قه‌ده‌ر تاڵی ناوکی خورما سته‌میان لێ ناکرێت.

ئەی پێغەمبەر ئایا ئاگاداری ئەوانەیت کە پاکانە بۆ دەروونی خۆیان دەکەن، وە وەسف وسەنای خۆیان و کاروکردەوەی خۆیان دەکەن؟ نەخێر پاکانە کردن و وەسف وسەنا کردن بەدەست ئەوان نیە، بەڵکو ئەوە تەنھا خوای گەورەیە کە ھەرکەسێکی بوێت لە بەندەکانی پاکانەیان بۆ دەکات و وەسف وسەنایان دەکات، چونکە زانایە بە شاراوەی ناو دڵەکانیان، وە ھیچ شتێک لە پاداشتی کاروکردەوەیان کەم ناکاتەوە، وە ھەرگیز بە ئەندازەی تاڵە دەزوویەکی ناو دەنکە خورمایەکیش ستەمیان لێ ناکات.

50

ٱنظُرْ كَيْفَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۖ وَكَفَىٰ بِهِۦٓ إِثْمًۭا مُّبِينًا

سه‌رنج بده‌و ته‌ماشا بکه چۆن (خاوه‌نانی کتێبی ئاسمانی) درۆ به ده‌م خواوه ده‌که‌ن (بێباکانه ده‌ڵێن: عوزه‌یر یان مه‌سیح کوڕی خوان) ئه‌و تاوان و گوناهه‌یان به‌سه (بۆ سزادانیان چونکه تاوانێکی زۆر گه‌وره‌)ی ئاشکرایه‌.

تەماشا بکە ئەی پێغەمبەری خوا ئەوانە چۆن درۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستن، بەوەی پاکانە بۆ دەروونی خۆیان دەکەن و وەسف وسەنای کار وکردەوەیان دەکەن، ئەوانە ھەر ئەوەندەیان بەسە وەکو گوناھێکی ڕوون وئاشکرا بۆ خراپەکاری و گومڕاییان، چونکە پاکانە کردن بۆ خۆ کارێکی نەشیاو وخراپە، بۆیە تەنھا خوای گەورە دەبێت پاکانە بۆ بەندەکانی بکات.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.