Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 31–40 of 176

31

إِن تَجْتَنِبُوا۟ كَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُم مُّدْخَلًۭا كَرِيمًۭا

ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی قه‌ده‌غه کراوه لێتان، ئه‌وه له گوناهه‌کانی ترتان چاوپۆشی ده‌که‌ین و ده‌تانخه‌ینه جێیه‌کی خۆش و سازگارو ڕێزداره‌وه (که به‌هه‌شتی به‌رینه‌‌).

ئەی باوەڕداران ئەگەر ئێوە دوور بکەونەوە لە گوناهه گەورەکانی وەک ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، وئازاردانی دایک وباوک، وکوشتی بەناھەق، وخواردنی سوو، ئەوا چاوپۆشیتان لێ دەکەین لە گوناھە بچوکەکان بە لێخۆش بوون و سڕینەوەیان، وە دەتان خەینە جێگا وشوێنێکی بەرێز لای خوای گەورە، کە بەھەشتی ھەتا ھەتایی پڕ لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەیە.

32

وَلَا تَتَمَنَّوْا۟ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا ٱكْتَسَبُوا۟ ۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا ٱكْتَسَبْنَ ۚ وَسْـَٔلُوا۟ ٱللَّهَ مِن فَضْلِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا

ئاواته‌خوازی شتێک مه‌که‌ن که خوا به‌خشیوویه‌تی به‌هه‌ندێکتان و (نه‌یبه‌خشیووه به‌هه‌ندێکتان، چونکه خوا دادپه‌روه‌ره و یاساکانی له ڕووی زانستی و حیکمه‌ته‌وه‌یه‌، کاتێک مافی داوه به‌پیاوان، له هه‌ندێک ڕووی تریشه‌وه مافی داوه به‌ئافره‌تان... هتد) پیاوان، به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه‌، هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه‌، هه‌میشه و به‌رده‌وامیش داوای زیاده به‌خشش و به‌هره‌ی خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هه‌موو شتێک زانایه‌.

ئەی باوەڕداران ئاوات بۆ شتێ مەخوازن کە خوا فەزڵ و ڕێزی ھەندێکتانی بەسەر ھەندێکی ترتاندا داوە، بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی تووڕەیی و حەسودی، نابێت ئافرەتان ئومێدی بەدەستھێنانی ئەو شتانە بخوازن کە تایبەتە بە پیاوانەوە، بێگومان ھەر دەستەیەک لە پیاوان و لە ژنان پاداشت و مافیان بەپێی ھەوڵ و کۆششی خۆیان ھەیە، بۆیە داوای ئەوە لەخوا بکەن کە خوای گەورە لە بەخششەکانی خۆیتان پێ ببەخشێت، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەھەموو شتەکان، ھەر جۆرێک لەشتەکان بەپێی گونجانی خۆی پێی بەخشیوە.

33

وَلِكُلٍّۢ جَعَلْنَا مَوَٰلِىَ مِمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ ۚ وَٱلَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَٰنُكُمْ فَـَٔاتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدًا

بۆ هه‌موو که‌سێک و هه‌موو سامانێک چه‌ند میراتبه‌رێکمان داناوه له‌وه‌ی که له دایک و باوک و خزمان به‌جێ ماوه (تا به‌دادپه‌روه‌ریی وه‌کو دیاریکراوه دابه‌شی بکه‌ن) و بۆ ئه‌وانه‌ش که په‌یمانتان له‌گه‌ڵ به‌ستوون که‌وا میرات له‌یه‌کتر بگرن، مافی ئه‌وانیش بده‌ن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام شایه‌تێکی ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.

بۆ ھەریەکێک لە ئێوە میراتگرێکمان داناوە، کە لەو میراتەی کە باوک ودایک وخزمانی نزیک بەجێیان ھێشتووە، میرات بگرن، وە ئەو کەسانەش کە پەیمان وبەڵێنی دڵنیاکەرتان لەگەڵ بەستوون لەسەر ھاوپەیمانی وسەرخستن ھەرکات مردن وماڵێکتان لێ بەجێما میرات بگرن- لەسەردەمی نەفامیدا داب ونەریت وابوو دەیانوت: ئەگەر خوێن کەوتە سەرم دەبێت ئێوە خوینەکەم بۆ بدەن، وە ئەگەر مردیشم ئێوە میراتم لێ ببەن- بێگومان خوای گەورە شاھیدە بەسەر ھەموو شتێکدا وئاگادارە پێی، لەوانەیش شاھیدی ئەوەیە کە ئێوە پەیمان وبەڵێنتان لەیەک وەرگرتووە، میراتگرتنیش لەسەر بنەمای ھاوپەیمانی لەسەردەمی نەفامی و سەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان حوکمەکەی سڕایەوە ونەما.

34

ٱلرِّجَالُ قَوَّٰمُونَ عَلَى ٱلنِّسَآءِ بِمَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ وَبِمَآ أَنفَقُوا۟ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ ۚ فَٱلصَّٰلِحَٰتُ قَٰنِتَٰتٌ حَٰفِظَٰتٌۭ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُ ۚ وَٱلَّٰتِى تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَٱهْجُرُوهُنَّ فِى ٱلْمَضَاجِعِ وَٱضْرِبُوهُنَّ ۖ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا۟ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيًّۭا كَبِيرًۭا

پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێزو زیاده ئه‌رکێکه‌وه که خوا داویه‌تی به‌هه‌ندێک به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌)پیاوان له‌ماڵ و سامانیان خه‌رج ده‌که‌ن (له پێناوی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا)، له‌ولاشه‌وه ئافره‌تانی ژیرو دیندارو گونجاو هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی مێرده‌کانیانن، نهێنی نێوان خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌پارێزن (به‌تایبه‌ت ئه‌و نهێنیانه‌ی خوا ده‌یه‌وێت پارێزراو بن) به‌هۆی ئه‌وه‌ی که خوا مافه‌کانی ئه‌وانی پاڕاستووه‌، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش ئێوه ده‌ترسن سه‌رکه‌شی وسه‌رپێچی بکه‌ن سه‌ره‌تا ئامۆژگاریان بکه‌ن، (ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو) له‌ناو جێدا پشتیان تێبکه‌ن، (ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سوودی نه‌بوو) لێیان بده‌ن (به‌مه‌رجێک لێدانه‌که له ده‌م و چاو نه‌بێت و ئاسه‌وار به‌جێنه‌هێڵێت)، ئه‌گه‌ر به‌م هۆیانه‌وه له لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئه‌وه ئیتر سته‌میان لێمه‌که‌ن و ڕێگه‌ی تر مه‌گرنه‌به‌ر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌، (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێبکه‌ن تۆڵه‌تان لێده‌سێنێت).

پیاوان سەرپەرشتیاری ئافرەتانن، وە ھەڵدەستن بە جێ بەجێکردنی کاروبارەکانیان، بەھۆی ئەو فەزڵەی کە خوای گەورە داویەتی بەپیاوان بەسەر ئافرەتانەوە، وە بەھۆی ئەوەی کە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر پیاوان کە خەرجی ئافرەتان دابین بکەن، جا ئافرەتانی چاک وخواناس ئەوانەن کەگوێڕایەڵی پەروەردگار وە گوێڕایەڵی مێردەکانیانن، ئەو ئافرەتانە ئەگەر مێردەکانیان لێ دیار نەبێت خیانەتیان لێ ناکەن بەھۆی ئەوەی خوای گەورە یارمەتی داون، وە ئەوانەی ئێوە دەترسن لەوەی کە سەرپێچی بکەن وگویڕایەڵیتان نەکەن بەگوفتار وکردار، جا لەو حاڵەتەدا ئەی پیاوان بەوە لەگەڵیان دەست پێ بکەن کە ئامۆژگاریان بکەن وبیان ترسێنن بەخوای گەورە، جا ئەگەر ھاتوو ئامۆژگاری سوودی نەبوو، وە وەڵامی باشیان نەبوو، ئەوا جێگایان لێ جیا بکەنەوە، بەوەی پشتی تێکات و سەرجێی لەگەڵ نەکات، خۆ ئەگەر ھاتوو ئەمەش سوودی نەبوو، وەڵامی ئەرێنیان نەبوو، ئەوا لێیان بدەن بەڵام لێدانێکی سووک و برینداریان نەکەن، ئەگەر ھاتوو گەڕانەوە بۆ گوێڕایەڵی فەرمانەکانتان ئیتر ئێوەیش ھیچ ڕێگایەکی تر مەگرنە بەر بۆ ئازاردان وستەم لێکردنیان، بێگومان خوای گەورە بەرز وبڵندە بەسەر ھەموو شتێکدا، گەورەیە لە زات و سیفاتیدا بۆیە لێی بترسن وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن.

35

وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَٱبْعَثُوا۟ حَكَمًۭا مِّنْ أَهْلِهِۦ وَحَكَمًۭا مِّنْ أَهْلِهَآ إِن يُرِيدَآ إِصْلَٰحًۭا يُوَفِّقِ ٱللَّهُ بَيْنَهُمَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًۭا

خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی نێوان ژن و مێرد بشێوێت (کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت)، دادوه‌رێک له خزمی پیاوه‌که و دادوه‌رێک له خزمی ژنه‌که بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئه‌گه‌ر چاکسازی و ڕێکخستنیان بوێت، ئه‌وه خوا پێکهاتن فه‌راهه‌م ده‌هێنێت له نێوان ژن و مێرده‌که‌دا، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زاناو ئاگایه‌.

ئەی سەرپەرشتیارانی ھەردوولا - کەسوکاری ژن ومێرد- ئەگەر ھاتوو ترسی ئەوەتان ھەبوو ناکۆکی نێوانیان سەردەکێشێت بۆ دوژمنایەتی و پشت لەیەکتر ھەڵکردن ئەوا پیاوێکی دادگەر لەکەسوکاری مێردەکە، وە پیاوێکی دادگەریش لە کەسوکاری ژنەکە بنێرن تاوەکو بکۆڵنەوە لەھەڵە وکەموکورتی ھەردولایان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە ئەوان بەچاکی دەزانن یان جیابوونەوە، یاخود پێکھاتن و گەڕانەوە بۆلای یەکتر، بێگومان پێک ھاتنەوە باشترە لە جیابوونەوە، ئەگەر ھاتوو ئەو دوو کەسەی کە نێرراون بۆ چارەسەری کێشەکە ڕازی بوون پێک بھێنەوە و نیەتیان باش بوو ئەوا خوای گەورەش یارمەتی ژن ومێردەکە دەدات و پێکیان دەھێنێتەوە، وە ناکۆکی ناھێڵێت لەنێوانیاندا، بێگومان خوای گەورە ھیچ شتێکی بەندەکانی لاشاراوە نیە، وە ئەو زۆر زانایە بە ووردەکاری ئەوەی لەناو دڵیاندا دەیشارنەوە.

36

۞ وَٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا۟ بِهِۦ شَيْـًۭٔا ۖ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًۭا وَبِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱلْجَارِ ذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْجَارِ ٱلْجُنُبِ وَٱلصَّاحِبِ بِٱلْجَنۢبِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ مُخْتَالًۭا فَخُورًا

(ئه‌ی خه‌ڵکینه‌) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن و چاکه‌کار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتان و خزمان و هه‌تیووان و هه‌ژاران و دراوسێی خزم و دراوسێی نزیک و دراوسێی بێگانه‌داو هاوه‌ڵی کارو سه‌فه‌رو ڕێبوارو ژێر ده‌سته‌کانتاندا، به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت که خۆده‌نوێنن و فیزده‌که‌ن و فه‌خر ده‌فرۆشن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا.

بەتاک و تەنھایی خوای گەورە بپەرستن و گوێرایەڵی بن، وە جگە لەویش ھیچ کەسێکی تر مەپەرستن، وە لەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن، وە ڕێزیان بگرن، وە لەگەڵ خزمان و ھەتیوان و ھەژاراندا ئاکار و ڕەوشتان چاک بێت، ھەروەھا لەگەڵ دراوسێی خزم و دراوسێیەکیش کە خزم نییە چاک بن، وە لەگەڵ ھاوەڵ و ھاوڕێی ھەمیشەیتان باش بن، وە لەگەڵ ڕێبواری نامۆ -غەریب- و نەناسراویش چاک بن، ئەو ڕێبوارەی کە لەڕێ جێماوە و خواردن و خواردنەوە و کەلوپەلی لێ بڕاوە، وە لەگەڵ کۆیلە و کەنیزەکەکانتاندا چاک بن، بێگومان خوای گەورە ئەو کەسەی خۆش ناوێت کە سەرسامی خۆیەتی و لوت بەرزە بەسەر بەندەکانی خوادا، وە زۆریش مەدح و سەنای خۆی دەکات و خۆی ھەڵدەکێشێت بەسەر خەڵکیدا.

37

ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبُخْلِ وَيَكْتُمُونَ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا

ئه‌وانه‌ی ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵکی که ڕه‌زیل بن و ئه‌و شتانه‌ی خوا له زیاده فه‌زڵی خۆی پێی به‌خشیوون (له ماڵ و سامان و زانستی) ده‌یشارنه‌وه و (نایه‌ڵن که‌س سوودی لێوه‌ربگرێت، با ئه‌وه بزانن) که ئێمه بۆ خوانه‌ناسان سزایه‌کی سه‌رشۆڕکه‌رمان ئاماده کردووه‌.

وە خوای گەورە ئەوانەشی خۆش ناوێت کە چروکی وبەخیلی و ڕژدی دەکەن، وە ئەوەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەری بە بەخشین لەو ماڵەی خوا داویەتی نابەخشێت، وە بە گوفتار وکرداریشیان فەرمان بەخەڵکی دەکەن کە ماڵیان نەبەخشن، وە ئەو فەزڵ ونازو نیعمەتەی خوای گەورە پێی بەخشیون لەماڵ و سامان و زانست وزانیاری دەیشارنەوە، وە ھەق وڕاستی بۆ خەڵکی ڕوون ناکەنەوە و دەیشارنەوە، وە ناھەق وناڕەوا بەدەردەخەن وئاشکرای دەکەن، ئەم ئاکارانە ئاکاری بێباوەڕانە، خوای گەورە سزای ڕسواکەری ئامادە کردوووە بۆ بێباوەڕان.

38

وَٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۗ وَمَن يَكُنِ ٱلشَّيْطَٰنُ لَهُۥ قَرِينًۭا فَسَآءَ قَرِينًۭا

ئه‌وانه‌ش که ماڵ و سامانیان بۆ ڕووپامایی خه‌ڵکی ده‌به‌خشن، باوه‌ڕناهێنن نه به خوا، نه به‌رۆژی دوایی (دیاره که شه‌یتان ئه‌وانی له خشته بردووه و کردوونی به‌هاوه‌ڵی خۆی) جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکاته هاوه‌ڵ و هاوده‌می خۆی (مه‌گه‌ر خوا بزانێت) چ ناپوخت و ناله‌بارێکی کردۆته هاوه‌ڵی خۆی.

ھەروەھا خوای گەورە سزای دۆزەخیشی ئامادەکردووە بۆ ئەوانەی کە ماڵوسامانی خۆیان لەبەر ڕوپامایی ومەدح وسەنای خەڵکی دەبەخشن، ئەوانە باوەڕیان بەخوای گەورە و ڕۆژی دوایی نیە، ئیمە سزای ڕیسواکەرمان بۆ ئامادە کردوون، ئەوەیشی ئەوانی گومڕاکرد تەنھا شوێنکەوتنی شەیتان بوو، جا ھەر کەسێکیش شەیتان ھاوڕی وھاودەمی ھەمیشەیی بێت بێگومان خراپترین ھاوڕێی ھەڵبژاردووە.

39

وَمَاذَا عَلَيْهِمْ لَوْ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِهِمْ عَلِيمًا

چ زیانێکیان لێده‌که‌وت؟ چیان به‌سه‌ر ده‌هات؟ (ئه‌و خه‌ڵکه‌) ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خواو ڕۆژی دوایی بهێنایه و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون بیانبه‌خشیایه (جگه له سوود و قازانجی بێ سنوور له هه‌ردوو دنیادا) خۆ خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگای لێیانه‌و زانیاری هیه ده‌رباره‌یان.

ئەوانە چی زیانێکیان دەکرد ئەگەر بھاتایە بەڕاستی باوەڕیان بە خوای گەورە و بەڕۆژی قیامەت ھەبوایە، وە لەڕێگای خوای گەورە ماڵ و سامانیان ببەخشیایە و دڵسۆز و موخلیسی خوا بونایە؟! بەڵکو ئەگەر ئاوایان بکردایە زۆر باشتر بوو بۆیان، وە خوای گەورەش بەوان زانایە، وە ھیچ شتێکی ئەوانیشی لا شاراوە نییە، وە ھەموو کەسێکیش بەپێی کاروکردەوەی خۆی پاداشت و سزا دەدرێتەوە.

40

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ ۖ وَإِن تَكُ حَسَنَةًۭ يُضَٰعِفْهَا وَيُؤْتِ مِن لَّدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًۭا

به‌ڕاستی خوا به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک سته‌م (له ئاده‌میزاد) ناکات، خۆ ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌ک هه‌بێت (به‌ره‌که‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت و) چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌به‌خشێت (به چاکه خوازان).

بێگومان خوای گەورە دادگەرەو وبەھیچ شێوەیەک ستەم لە بەندەکانی ناکات، بە ئەندازەی مێرولەیەکی بچوکیش چاکە و حەسەناتیان لێ کەم ناکاتەوە، وە خراپە وگوناھو تاوانیشیان بۆ زیاد ناکات، وە ئەگەر بێتو بە ئەندازەی تۆزقاڵیک چاکەیان ھەبێت خوای گەورە بەفەزڵی خۆی بەچەند قات بۆیان زیاد دەکات، وە لای خۆی پاداشتی گەورەی پێدەبەخشێت.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.