Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 21–30 of 176

21

وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُۥ وَقَدْ أَفْضَىٰ بَعْضُكُمْ إِلَىٰ بَعْضٍۢ وَأَخَذْنَ مِنكُم مِّيثَٰقًا غَلِيظًۭا

جا چۆن دروسته ماره‌ییان لێوه‌ربگرنه‌وه‌، له‌کاتێکدا ئێوه چوونه‌ته لای یه‌کترو ژنانیش په‌یمان و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌و گرنگیان لێ وه‌رگرتوون (له‌کاتی ماره‌کردنیاندا).

چۆن دروستە ئەو مارەیەیان لێوەربگرنەوە، کە پاش ئەو پەیوەندی و خۆشەویستی وتام وچێژ وەرگرتنە لەیەکتر وئاگادار بوون لە نھێنی یەکتر دروست بووە لەنێوانتاندا، تەماحکردنە ئەو مارەیەی کە لای ئەوانە پاش ئەوەی باسکرا کارێکی خراپ وقێزەونە، بێگومان ئەوانیش پەیمانێکی توند وتۆڵ وئەستوریان لە ئێوە وەرگرتووە، ئەویش ئەوەیە ئەو ژنانە بە ووشەی خوای گەورە وشەریعەتەکەی بۆتان حەڵاڵ بوون.

22

وَلَا تَنكِحُوا۟ مَا نَكَحَ ءَابَآؤُكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةًۭ وَمَقْتًۭا وَسَآءَ سَبِيلًا

نه‌که‌ن ئه‌و ئافره‌تانه ماره بکه‌ن که پێشتر باوکتان ماره‌ی کردبوو، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕابوورد (له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا پێش حه‌رام کردنی) به‌ڕاستی ئه‌و کاره گوناهێکی گه‌وره و ناشرین و ناپه‌سه‌نده و ڕێبازێکی خراپه‌.

ئەو ژنانە مەخوازن کە باوکتان مارەیان کردوون، واتا: باوەژنەکانتانە دروست نیە وحەرامە ببن بەژنی ئێوە، مەگەر ئەوە نەبێت لەسەردەمی نەفامی وپێش ھاتنی ئیسلام ڕوویدابێت، ئەوەی ڕوویداوە ھیچ گوناە نیە، وتێپەڕیووە وڕۆیشتووە، چونکە کوڕان باوەژنی خۆیان بخوازن کارێکی ناشرینە و زۆریش خراپە، وە ھۆکاری توڕە بوونی خوای گەورەشە لەو کەسەی کە کارێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات، وە ڕێگایەکی خراپیشە بۆ ئەو کەسەی دەیگرێتەبەر.

23

حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَٰتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَٰتُكُمْ وَعَمَّٰتُكُمْ وَخَٰلَٰتُكُمْ وَبَنَاتُ ٱلْأَخِ وَبَنَاتُ ٱلْأُخْتِ وَأُمَّهَٰتُكُمُ ٱلَّٰتِىٓ أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَٰتُكُم مِّنَ ٱلرَّضَٰعَةِ وَأُمَّهَٰتُ نِسَآئِكُمْ وَرَبَٰٓئِبُكُمُ ٱلَّٰتِى فِى حُجُورِكُم مِّن نِّسَآئِكُمُ ٱلَّٰتِى دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُوا۟ دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلَٰٓئِلُ أَبْنَآئِكُمُ ٱلَّذِينَ مِنْ أَصْلَٰبِكُمْ وَأَن تَجْمَعُوا۟ بَيْنَ ٱلْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا

(ئیمانداران، ئه‌م ئافره‌تانه‌) ماره‌کردنیان حه‌رامکراوه له‌سه‌رتان: دایکانتان، کچه‌کانتان، خوشکه‌کانتان، پوره‌کانتان (خوشکی باوک)، پوره‌کانتان (خوشکی دایک)، برازاتان، خوشکه‌زاتان، ئه‌و دایکانه‌ی که شیریان داونه‌تێ، خوشکه شیریه‌کانتان، دایکی هاوسه‌رتان (خه‌سوو)، ئه‌و کچانه‌ی له پیاوێکی ترن و لای ئێوه ده‌ژین و په‌روه‌رده ده‌بن و له‌و ژنانه‌تانن که چوونه‌ته لایان (واته زڕ کچه‌کانتان)، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌چووبنه لای دایکی ئه‌و جۆره کچانه ئه‌وه هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه (ماره‌یان بکه‌ن)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه‌) هاوسه‌ری ئه‌و کوڕانه‌تان ماره بکه‌ن که له‌پشتی خۆتانن (واته بوکه‌کانتان)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه‌) دوو خوشکیش پێکه‌وه بکه‌نه هاوسه‌ری خۆتان له یه‌ک کاتدا، جگه له‌وانه‌ی که ڕابوورد، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان کە دایکی خۆتان و بەرەو ژوور بخوازن، واتا: دایکی دایک وداپیرەکان لە ھەردوو لای باوک ودایکەوە، وە ھەروەھا کچەکانیشتان وخوار ئەوانیش، واتا: کچی کچەکانتان وکچەزاکانتان، وە کچی کوڕتان وکچی کچتان وھەتا دابەزێت، وە حەرامە خوشکەکانتان بخوازن، خوشکتان لەدایکی وباوکتانەوە بێت، یان تەنھا لەباوکەوە یان تەنھا لەدایکەوە بێت، وەحەرامە پورەکانتان، خوشکی باوکتان، ھەروەھا پوری باوکتان و پوری دایکیشیتان وتا بەرزیش بێتەوە، وە پورەکەی تریشتان، خوشکی دایکتان، ھەروەھا پوری دایکی وباوکیشتان، وە ھەتا بەرزیش بێتەوە، وە حەرامە کچی برا و کچی خوشک و مناڵەکانیشان بخوازن وە ھەتا نزمیش دەبیتەوە، وە ئەو دایکانەیش کە شیریان پێداون، وە خوشکی شیریشتان حەرامە بیانخوازن، وە حەرامە دایکی ژنەکانیشتان بخوازن، جا چووبنە لای ژنەکانتان یان نەچوبیشنە لایان -واتا: تەنھا بەگرێ بەست کردن لەگەڵ کچێکدا دایکیت بۆت حەرام دەبێت، وە حەرامە کچی ژنەکانتان بخوازن، ئەو کچانەی لە پیاوانی ترن، (کۆڵەبەستەکانتان) ئەو کچانەی کە زۆربەی جار کاتێک دایکیان شوو دەکەنەوە لەگەڵ دایکیاندا لەماڵی ئەو پیاوانەدا ژیان بەسەر دەبەن کە شوویان پێدەکەنەوە، ھەروەھا حەرامیشە ئەگەر لەگەڵ دایکشیاندا نەیەنە ماڵی مێردە نوێیەکانی دایکیان، ئەم حەرامەیەش کاتێکە ئەگەر تۆ چووبیتە لای دایکیان و سەرجێیت لەگەڵیدا کردبێت، بەڵام ئەگەر ھاتوو نەچوبیتە لای دایکیان-تەنھا گرێبەست کردن بوو- ئەوا کچەکانیان حەرام نابن بۆتان، وە حەرامە ژنی ئەو کوڕانە بخوازن کەلەپشتی خۆتانن -بووکەکانتان- ئەگەرچی کوڕەکانتان نەچووبنە لای ژنەکانیشیان، وە ژنی ئەو کوڕانەیش کە کوڕی شیری ئێوەن ھەر حەرامە ودەچێتە ناو ئەم حوکمەوە، وە ھەروەھا حەرامە دوو خوشک پێکەوە بخوازیت، جا ئەو دوو خوشکە خوشکی دایک وباوکی بن یان خوشکی شریش بن، جگە لەوە نەبێت کە لەسەردەمی نەفامی وپێش ھاتنی ئیسلامدا روویداوە، خوای گەورە لەوە خۆش بووە و تێپەڕیووە، بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کردووە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، لە سوننەتیشدا جێگیر بووە کە دروست نیە پیاوێک کچێک و پوری پێکەوە بخوازێت، پوری جا خوشکی باوکی بێت یان خوشکی دایکی.

24

۞ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ ۖ كِتَٰبَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمْ أَن تَبْتَغُوا۟ بِأَمْوَٰلِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَٰفِحِينَ ۚ فَمَا ٱسْتَمْتَعْتُم بِهِۦ مِنْهُنَّ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةًۭ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَٰضَيْتُم بِهِۦ مِنۢ بَعْدِ ٱلْفَرِيضَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا

(هه‌روه‌ها حه‌رامه‌) لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێردیان هه‌یه جگه له که‌نیزه‌کتان (له‌و زه‌مانه‌دا باو بووه‌، جا ئه‌م سنوورانه‌) خوا بڕیاریداوه له‌سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ی که باسکران، حه‌ڵاڵه بۆتان به‌هۆی ماڵ و دارایتانه‌وه هاوسه‌ر بگرن (تا چوار ئافره‌ت) تا پاک داوێن بن و له سنووری ڕه‌وشتی به‌رز ده‌رنه‌چن، جا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێکدا هاوسه‌ریتان گرت ئه‌وه فه‌رزه که ماره‌ییه‌که‌یان بده‌نێ و هیچ گوناهیش نیه له سه‌رتان له که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری ڕێککه‌وتبوون له دوای دیاریکردنی، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زاناو دانایه‌.

وە خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرەتان ئەو ئافرەتانە بخوازن کە شوویان کردووە و مێردیان ھەیە، جگە ئەو کەنیزەکانە نەبێت کە کردوتانن بە موڵکی خۆتان لە کاتی جیھاد وتیکۆشان لەپێناو خوای گەورە، دروستە بۆتان بچنە لایان پاش ئەوەی ڕەحمیان خاوێن دەبێتە پاش کەوتنە ناو سوڕێکی مانگانەوە، خوای گەورە ئەوەی لەسەر فەرز کردوون بەفەرز، جگە لەوانەی کە باسمانکردن کە حەرامن لەسەرتان خوای گەورە ھەموو ئافرەتێکی بۆ حەڵاڵ کردون بیانخوازن، بە پێدانی مارەیی وە لەپێناو پاراستنی داوێنتان و خاوێن ڕاگرتنی بەڕێگەی حەڵاڵ، کە مەبەست لێی زیناو فاحیشە نەبێت، جا ھەر کەسێک بەگرێبەستی شەرعی تام وچێژی لەو ئافرەتانە برد ئەوا با ئەو مارەییەیان بداتێ کە خوای گەورە فەرزی کردووە لەسەرتان، وە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە ئەگەر لەسەر کەمکردنەوەی مارەیی یان زیادکردنی لە نێو خۆتاندا ڕێبکەون، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەدروستکراوەکانی وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە زۆریش دانا وکار بەجێیە لە بەڕێوەبردنی دروسترکراوەکان و شەریعەت ویاسادانانیدا.

25

وَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ مِنكُمْ طَوْلًا أَن يَنكِحَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ فَمِن مَّا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُم مِّن فَتَيَٰتِكُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ ۚ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَٰنِكُم ۚ بَعْضُكُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۚ فَٱنكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَءَاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ مُحْصَنَٰتٍ غَيْرَ مُسَٰفِحَٰتٍۢ وَلَا مُتَّخِذَٰتِ أَخْدَانٍۢ ۚ فَإِذَآ أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَٰحِشَةٍۢ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى ٱلْمُحْصَنَٰتِ مِنَ ٱلْعَذَابِ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِىَ ٱلْعَنَتَ مِنكُمْ ۚ وَأَن تَصْبِرُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

ئه‌وه‌ش که نه‌یتوانی له ئێوه له‌به‌ر ده‌ست کورتی، ئافره‌تانی سه‌ربه‌ستی باوه‌ڕدا ماره بکات، ئه‌وه با له کچه‌که‌نیزه‌که ئیمانداره‌کانتان بخوازێت، خوایش زانایه که ڕاده‌ی ئیمانتان چه‌نده و چۆنه‌، ئێوه هه‌ندێکتان له هه‌ندێکتانن (هه‌مووتان له ئاده‌م و حه‌وان و ئه‌م جیاوازیه چینایه‌تیه شتێکی کاتی یه‌)، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و که‌نیزه‌کانه ماره بکه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی که‌س و کارو خاوه‌نه‌کانیان و ماره‌ییان به‌چاکی پێ بده‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ش پێویسته پاک داوێن بن و دووربن له داوێن پیسی و دۆست گرتنه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر شوویان کردو له‌وه‌ودوا داوێن پیسیه‌کانیان ئه‌نجامدا ئه‌وه نیوه‌ی سزای ئافره‌تانی سه‌ربه‌ست ده‌درێن (چونکه ئازادیی ته‌واویان نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا)، له‌به‌ر ئه‌وه ماره‌کردنیان بۆ ئه‌وانه‌تانه که ده‌ترسێت تووشی هه‌ڵه‌و گوناهـ ببێت، خۆڕاگریتان (تا خوا ده‌رووتان لێده‌کاته‌وه‌) چاکتره بۆتان، خوایش لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

ئەی پیاوان ئەگەر ھەرکەسێک لە ئێوە لەبەر کەمدەرامەتی نەیتوانی ئافرەتانی ئازادی باوەڕدار بخوازێت ئەوا دروستە بۆی ئەو کەنیزەکانە بخوازن کە بوون بەموڵکتان، بەڵام بەو مەرجەی ئەو کەنیزەکانە بۆتان دەربکەوێت کە بڕوادارن، خوای گەورەش زانایە بە ڕاستی ودروستی باوەڕتان و نھێنی ناو دڵ ودەرونتان، ئێوە وئەوان لە ئاین ومرۆڤایەتیدا یەکسانن، بۆیە خۆتان لە مارەکردنیان ھەڵامەوێرن، وبەموڵەتی کەسوکاریان بیانخوازن ومارەییان بکەن، ومارەیی خۆیانیان بە بەبێ کەموکورتی ودواخستن بدەنێ، ئەوە ئەگەر ھاتوو داوێن پاک وزیناکەر نەبوون بەئاشکرا، وە ھیچ دۆست و عاشقیشیان نەبێت کە بەنھێنی زینا و فاحیشەیان لەگەڵ بکەن، جا ئەگەر ھاتوو شوویان کرد وپاشان زینا وفاحیشەیان کرد ئەوا سزاکەیان نیوەی سزای ئافرەتانی ئازادە، واتا: پەنجا داریان لێ بدرێت، وە بەردباران ناکرێن، بە پێچەوانەی ئەو ئافرەتە ئازادانەی کە زینا دەکەن دەبێت بەردباران بکرێن، ئەوەی باسکرا لە دروستی خواستنی کەنیزەکی داوێن پاکی باوەڕدار ڕوخسەت وڕێگاپێدانە بۆ ئەوانەی کە لەخۆیان دەرتسن بکەونە ناو خراپە وزینا کردنەوە، وە دەسەڵاتی ئەوەیشی نیە کە ئافرەتێکی ئازاد بخوازێت، ھەرچەند باشتر وایە مرۆڤی باوەڕدار ئارام بگرێت و کەنیزەک نەخوازێت لەترسی ئەوەی مناڵی کۆیلە لەدایک نەبێت، وە خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە وپەشیمان دەبنەوە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان چونکە ڕێگای داوە کە پیاوانی باوەڕدار کەنیزەکی باوەڕدار بخوازن ئەگەر نەیاندەتوانی ئافرەتانی ئازاد مارە بکەن لەکاتی ترسی کەوتنە ناو خراپە و زیناوە.

26

يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ

بێگومان خوا ده‌یه‌وێت (به‌م شێوه‌یه‌) هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه و ڕێنموویتان بکات بۆ ئه‌و یاساو به‌رنامانه‌ی پێش خۆتان (که پێغه‌مبه‌ران هێناویانه له جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌کان و... هتد) و ته‌وبه و په‌شیمانیشتان لێ وه‌ربگرێت، خوا زاناو دانایه‌.

خوای گەورە بە تەشریع کردنی ئەم حوکمانەی کە ڕوونی کردەوە بۆتان دەیەوێت مەعالیمی شەرع و ئاینەکەی خۆیتان بۆ ڕوون بکاتەوە، لەگەڵ بەرژەوەندیە دونیایی و دواڕۆژیانەشی کە تێیاندایە، وە دەیەوێت ڕێنوێنیتان بکات بۆ لای ڕێ و شوێن وشەریعەتی پێغەمبەرانی پێش خۆتان لە حەڵاڵکردن و حەرامکردن، وە شارەزاتان بکات لەژیانی پڕ وانە و ئامۆژگاریان، تاوەکو ئێوەش وەک ئەوان و وچاویان لێ بکەن وشوێنیان بکەون، وە خوا دەیەوێت کە لەتاوان و سەرپێچی بگەڕێنەوە بۆ گوێڕایەڵی و تاعەتی خۆی، وە خوای گەورە زۆر زانایە بەھەر شتێک کە بەرژەوەندی بەندەکانی تێدا بێت بۆیە کردویەتی بە شەریعەت ویاسا بۆیان، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت ویاسادانان و بەرێوەبردنی کاروبارەکانیاندا.

27

وَٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلشَّهَوَٰتِ أَن تَمِيلُوا۟ مَيْلًا عَظِيمًۭا

بێگومان خوا ده‌یه‌وێت ته‌وبه و په‌شیمانیتان لێ وه‌ربگرێت و له هه‌ڵه‌کانتان خۆش بێت، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی شوێن ئاره‌زه‌ووات و هه‌وه‌سبازی که‌وتوون ده‌یانه‌وێت ئێوه لابده‌ن به لادانێکی گه‌وره‌.

خوای گەورە دەیەوێت تەوبەتان لێ وەربگرێت، وە چاوپۆشی لە گوناھەکانتان بکات. وە ئەوانەش کە بەشوێن خۆشی وئارەزووەکانی خۆیانەوەن دەیانەوێت لەڕێگای ڕاست زۆر دوورتان بخەنەوە ولەخشتەتان بەرن.

28

يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمْ ۚ وَخُلِقَ ٱلْإِنسَٰنُ ضَعِيفًۭا

خوا ده‌یه‌وێت (به‌م به‌رنامه و ڕێبازانه‌) بارتان سووک بکات و کار ئاسانیتان بۆ بکات (چونکه‌) ئاده‌میزاد به لاوازی دروست کراوه (له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌کانیه‌وه خۆڕاگرنیه‌).

خوای گەورە دەیەوێت بەم شەریعەت ویاسایانەی کە بۆی داناون کاروبارەکانتان بۆ ئاسان بکات، داوای شتێکیتان لێ نەکات کە لەتواناتاندا نیە، چونکە ئەو دەزانێت مرۆڤ لە دروستکردن وھەڵسوکەوت وڕەوشت وئاکاریدا لاواز و بێ ھێزە.

29

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٍۢ مِّنكُمْ ۚ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًۭا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یه‌کتر به‌ناحه‌ق و به‌بێ به‌رامبه‌ر مه‌خۆن له‌نێوان خۆتاندا، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌کتان بێت، خۆتان مه‌کوژن و (یه‌کتر به‌ناحه‌ق مه‌کوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقه‌تی ڕووتان تێده‌کات یان تووشی زیانێک ده‌بن)، به‌ڕاستی خوا میهره‌بانه پێتان.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، ھەندێکتان ماڵ وسامانی ھەندێکی ترتان بە ناھەق مەخۆن، وەک داگیر کردن و دزی و بەرتیل وڕێگا ناشەرعیەکانی تر، مەگەر ئەو ماڵ وسامانە ماڵ وسامانێک بێت لەڕێگای بازرگانی و مامەڵە کردنەوە بێت کە ھەردوولایەنی گرێبەست بەڕەزامەندی نێوانیان کڕین وفرۆشتن بکەن، ئەو کاتە دروستە لەو ماڵە وسامانە بخورێت و مامەڵە و تەسەڕوفی پێوە بکرێت، وە ھەندێکیتان ھەندێکی ترتان مەکوژن، وە کەستان باخۆشی نەکوژێت، وە با خۆی دوچاری تیاچون و فەوتان نەکات، بێگومان خوای گەورە زۆر میھربانە بۆتان، وە یەکێک لە ڕەحم ومیھرەبانیەکانی ئەوەیە خوێن وماڵ وسامان وشەرەف وناموسی حەرام کردوون.

30

وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ عُدْوَٰنًۭا وَظُلْمًۭا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًۭا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًا

هه‌ر که‌سێکیش کاری وابکات (سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق بخوات یان خۆی یان خه‌ڵک بکوژێت) به‌دوژمنایه‌تی و سته‌مکردن، ئه‌وه له ئاینده‌دا ده‌یخه‌ینه دۆزه‌خه‌وه و به‌ئاگر ده‌یسووتێنین، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاسانه‌.

ھەرکەسێک ئەو کارانە ئەنجام بدات کە ڕێگریان لێکرا، ماڵ وسامانی خەڵکی تر بخوات بەناھەق، یان دەست درێژی بکاتە سەری و بیکوژێت یان ئازاری بدات بە دەست ئەنقەست، نەک بەشێوەی نەزانین ولەبیرچوون، ئەوا خوای گەورە دەیخاتە ناو ئاگرێکی گەورەوە لەرۆژی دواییدا، لە گەرماکەی داد وبێدادیەتی، وە لە سزاکەی ناڕەحەت دەبێت، ئەوەش کارێکی ئاسانە بۆ خوای گەورە وھیچی تێ ناچێت بۆی، لەبەر ئەوە زۆر بەدەسەڵاتە ودەستەوسانە نیە لە بەردەم ھیچ کارێکدا.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.