Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 11–20 of 176

11

يُوصِيكُمُ ٱللَّهُ فِىٓ أَوْلَٰدِكُمْ ۖ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۚ فَإِن كُنَّ نِسَآءًۭ فَوْقَ ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ۖ وَإِن كَانَتْ وَٰحِدَةًۭ فَلَهَا ٱلنِّصْفُ ۚ وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُۥ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُۥ وَلَدٌۭ وَوَرِثَهُۥٓ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ ٱلثُّلُثُ ۚ فَإِن كَانَ لَهُۥٓ إِخْوَةٌۭ فَلِأُمِّهِ ٱلسُّدُسُ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصِى بِهَآ أَوْ دَيْنٍ ۗ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًۭا ۚ فَرِيضَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا

خوا ڕێنموویتان ده‌کات و فه‌رمانتان پێ ده‌دا ده‌رباره‌ی نه‌وه‌کانتان له بواری میراتی گرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌) که به‌شی نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه‌یانه‌، خۆ ئه‌گه‌ر مناڵه‌کان ته‌نها ئافره‌ت بوون (دووان) و له دووان زیاتر بوون ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی میراتیه‌که له‌وان به‌ش ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که ته‌نها کچێکی هه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی داراییه‌که‌ی ده‌درێتێ، شه‌شیه‌کیش ده‌درێت به‌هه‌ریه‌ک له دایک و باوکی ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی نه‌بوو، ته‌نها دایک و باوکی هه‌بوو ئه‌وه دایکی سێیه‌کی ده‌بات و ئه‌وی تریشی بۆ باوکی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر باوکی نه‌بوو دایک و براو خوشکی هه‌بوو شه‌شیه‌کی میرات بۆ دایکی ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که مردووه‌که کردوویه‌تی و دانه‌وه‌ی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت، ئێوه نازانن که باوانتان و نه‌وه‌کانتان نازانن کام لایان سوودی زیاتره بۆتان (له‌به‌رئه‌وه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بکه‌ن، ئابه‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌ش کردن) فه‌رزه له‌سه‌رتان که په‌یڕه‌وی بکه‌ن چونکه له‌لایه‌ن خواوه دیاریکراوه‌، به‌ڕاستی خوایش هه‌میشه و به‌رده‌وام زاناو دانایه‌.

خوای گەورە سەبارەت بە کاروباری میراتی مناڵەکانتان وەسیەتتان بۆ دەکات وبەڵێنتان پێ دەدات کە میرات دابەش بکرێت لەنێوانیاندا بەوەی کوڕێک دوو ھێندەی بەشی کچێکی بدرێتێ، خۆ ئەگەر ھاتوو مردووەکە تەنھا کچی بەجێھێشت بەبێ کوڕ، ئەوا بەشی دوو کچ و زیاتر لە دوو کچ دوو بەش لەسێ بەشی میراتەکە دەبێت، خۆ ئەگەر تەنھا کچێک بوو ئەوا نیوەی میراتەکە بۆ ئەو دەبێت، وە بۆ ھەریەکێک لە دایک وباوکی شەش یەکی میراتەکەیان دەدرێتێ، بەو مەرجەی مردووەکە مناڵی لێ بەجێ مابێت کوڕێک بێت یان کچ، خۆ ئەگەر ھاتوو مردووەکە ھیچ کوڕ وکچێکی لەپاش بەجێ نەما وە جگە لە دایک وباوکیشی میراتگری تری نەبوو، ئەوا بەشی دایکەکە سێ یەک دەبێت، وەھەرچیش مایەوە دەدرێت بە باوکەکە، وە ئەگەر ھاتوو مردووەکە وەک دایک وباوکی ھەیە برا وخوشکیشی لێ بەجێما، برای دایک وباوکی بوون یان برای دایک وباوکیش نەبوون، ئەو کاتە بۆ دایکەکە یەک لەسەر شەش دەبێت، ھەرچیەکیشی دەمێنێتەوە بۆ باوکەکە دەبێت و (برا وخوشکەکان ھیچ نابەن)، دابەشکردنی ئەم میراتە پاش جێ بەجێ کردنی وەسیت دەبێت ئەگەر ھاتوو مردووەکە وەسیەتی کردبوو، بەو مەرجەی وەسیەتەکەی لە سێ یەکی ماڵەکەی زیاتر نەبێت، وە بەو مەرجەش کە ھەموو ئەو قەرزانەیشی بۆ درا بێتەوە کە لەسەری بوون، خوای گەورە بەم شێوەیە دیاری کردووە کە میرات دابەش بکرێت، چونکە ئێوە نازانن کام لە باوان و نەوە وکوڕەکانتان سوودی زیاترە بۆتان لە دونیا و دواڕۆژیشدا، چونکە ئەو کەسەی مردووە پێدەچێت گومانی چاک بەیەکێک لە میراتگرەکانی ببات و ھەموو ماڵەکەی خۆی بداتێ، یان گومانی خراپی پێ ببات و بێ بەشی بکات لە میراتەکەی، دوایش ئەو گومانە وادەرنەچێت، بەڵام ئەوەی کە ئاگادارە بەھەموو ئەوانە خوای گەورەیە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، بۆیە میراتی بەو شێوەیە بەش کردووە كە ڕوونمان کردەوە، وە بە فەرزیشی گێراوە لەلایەن خۆیەوە وە جێ بەجێکردنیشی واجب وپێویست کردووە لەسەر بەندەکانی، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە وھیچ شتێکی لەبەرژەوەندی بەندەکانی لا شاراوە نیە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت و بەڕێوەبردنی کارەکانیدا.

12

۞ وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَٰجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌۭ فَلَكُمُ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصِينَ بِهَآ أَوْ دَيْنٍۢ ۚ وَلَهُنَّ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌۭ فَلَهُنَّ ٱلثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم ۚ مِّنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ تُوصُونَ بِهَآ أَوْ دَيْنٍۢ ۗ وَإِن كَانَ رَجُلٌۭ يُورَثُ كَلَٰلَةً أَوِ ٱمْرَأَةٌۭ وَلَهُۥٓ أَخٌ أَوْ أُخْتٌۭ فَلِكُلِّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ ۚ فَإِن كَانُوٓا۟ أَكْثَرَ مِن ذَٰلِكَ فَهُمْ شُرَكَآءُ فِى ٱلثُّلُثِ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصَىٰ بِهَآ أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَآرٍّۢ ۚ وَصِيَّةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌۭ

هه‌روه‌ها نیوه‌ی میراتی ژنه‌کانتان ده‌درێت به ئێوه ئه‌گه‌ر منداڵیان نه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵیان هه‌بوو ئه‌وه چواریه‌کی میراتی ژنه‌کانتان بۆ هه‌یه‌، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تی ژنان و دانه‌وه‌ی قه‌رزیان بۆ ژنان چواریه‌کی میراتی ئێوه بڕیاردراوه ئه‌گه‌ر ئێوه منداڵتان له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵتان هه‌بوو ئه‌وه هه‌شتیه‌ک بۆ ژنه‌که ده‌بێت له‌وه‌ی که به میراتی لێتان به‌جێ ماوه‌، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تتان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانتان، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێک یان ئافره‌تێک مرد منداڵ و باوک و باپیرو براو خوشکی دایک و باوکی نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌نها خوشکێک یان برایه‌کی دایکی هه‌بوو، ئه‌وه شه‌شیه‌ک به‌شی هه‌ر یه‌کێک له‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر براو خوشکی دایکی له یه‌ک زیاتر بوون ئه‌وه هه‌موویان هاوبه‌شن له سێیه‌کی میراتیه‌که‌دا (به‌یه‌کسانی ژن و پیاو) ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که ده‌کرێت، دانه‌وه‌ی قه‌رز، له‌کاتێکدا ئه‌و وه‌سیه‌ته زیانبه‌خش نه‌بێت به‌میراتگران، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی بڕیار و فرمانن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه و ئه‌و خوایه زانا و به حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه‌.

ئەی پیاوان لەو ماڵ وسامانەی کە ژنەکانتان بەجێی دەھێڵن نیوەی بۆ ئێوە دەبێت ئەگەر ھاتوو مناڵیان نەبوو، جا کوڕ بێت یان کچ، لەئێوە بن یان لەمێردی پێشووتریشیان بن، خۆ ئەگەر ھاتوو مناڵیان ھەبوو کوڕ یان کچ، ئەوا یەک لەسەر چواری بۆ ئێوە دەبێت، ئەو ماڵە دابەش دەکرێت بەسەرتاندا دوای جێ بەجێ کردنی وەسیەت و دانەوەی قەرزێک ئەگەر لەسەری بووبێت، بۆ ژنانیش نیوەی ئەو ماڵەی لە ئێوە بەجێ دەمێنێت ھی ئەوانە ئەگەر ھاتوو مناڵتان نەبوو کوڕ بێت یان کچ، لەوان بێت یان لەژنی تریشتان بێت، جا ئەگەر ھاتوو مناڵتان ھەبوو، کوڕ بوون یان کچ، ئەوا ژنەکانتان ھەشت لەسەر یەکیان بۆ ھەیە، دابەش دەکرێت بەسەریاندا پاش جێ بەجێ کردنی وەسیەت ودانەوەی قەرز ئەگەر لەسەرتان بوو بێت، خۆ ئەگەر پیاوێک مرد دایک وباوک و مناڵیش نەبوو، یان ژنێک مرد ونە دایک وباوک و نەمناڵیشی نەبوو، وە مردووەکە برای دایکی ھەبوو یان خوشکی دایکی و لە دانەیەک زیاتر بوون، بۆ ھەر ھەموویان سێ یەکی ماڵەکە ھەیە وەک فەرزی میرات کە ھەر ھەموویان لەو یەک لەسەر سێیە ھاوبەشن، وە نێر ومێ بەشیان لەم کاتەدا یەکسانە، بەڵام ئەم بەش وەرگرتنە پاش جێ بەجێ کردنی وەسیەتی مردووەکە و دانەوەی قەرز دەبێت ئەگەر لەسەری بوو، بەو مەرجەی وەسیەتەکەی زیانی نەدەگەیاند بە میراتگرەکان، بۆ نمونە وەسیەتی بە زیاتر لە سێ یەکی ماڵەکەی کردبێت، ئەم حوکمەی لەم ئایەتە پیرۆزەدا باسکرا پەیمانی خوایە بۆ ئێوە و واجبی کردووە لەسەرتان، خوای گەورە زۆر زانایە بە بەرژەوەندی بەندەکانی لە دونیا و دواڕۆژدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە وھیچ پەلەی نیە لە سزادانی سەرپێچی کاران.

13

تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ

ئه‌وانه‌ی باسکران (ده‌رباره‌ی هه‌تیووان و چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی میراتی) ئه‌و سنوورانه‌ن خوا دیاری کردوون، جا ئه‌و که‌سه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات (له‌م بواره‌داو له هه‌موو بواره‌کانی تردا)، ئه‌وه خوا ده‌یخاته ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه‌: که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه تیایدا، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازیی گه‌وره و ده‌ستکه‌وتی بێ سنوور.

ئەو حوکمانەی باسکران لەبارەی ھەتیوان ومیرات و غەیری ئەوانیش ھەمووی شەریعەت و یاسای خوای گەورەیە کە دایناوە بۆ بەندەکانی تاوەکو شارەزابن پێی، جا ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکات بە بەجێ ھێنانی فەرمانەکانیان و دوورکەوتنەوە لە ڕێگریەکانیان خوای گەورە دەیخاتە بەھەشتانێک کە ڕووبار بەژێر کۆشک وتەلارەکانیادا دەڕۆن، وە بە ھەتا ھەتاییش تێیدا دەمێننەوە کە ھەرگیز لەناو ناچن، ئەوە پاداشتە خواییە کە ئامادە کراوە بۆیان خۆشبەختی وسەرفرازی گەورەیە کە ھیچ خۆشی و سەرفرازیەک ھاوشێوەی نیە.

14

وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُۥ يُدْخِلْهُ نَارًا خَٰلِدًۭا فِيهَا وَلَهُۥ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ

(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی یاخی بێت له خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ده‌رچێت له سنووره‌کانی، ئه‌وه خوا ده‌یخاته ناو ئاگرێکه‌وه که بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌مێنێته‌وه و سزایه‌کی سه‌ر شۆڕکه‌ر و ڕیسواکه‌ری بۆ هه‌یه‌.

وە ھەرکەسێک سەرپێچی خوا و پێغەمبەرەکەی بکات، کە حوکمەکانی لەکار بخات وکاریان پێ نەکات، یان گومانی ھەبێت تێیاندا، وە ئەو سنورانە ببەزێنێت کە دایناوە، ئەوا بە ھەمیشەی دەیخاتە ئاگری دۆزەخەوە، وە سزایەکی ڕیسواکەریشی بۆ ھەیە.

15

وَٱلَّٰتِى يَأْتِينَ ٱلْفَٰحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمْ فَٱسْتَشْهِدُوا۟ عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةًۭ مِّنكُمْ ۖ فَإِن شَهِدُوا۟ فَأَمْسِكُوهُنَّ فِى ٱلْبُيُوتِ حَتَّىٰ يَتَوَفَّىٰهُنَّ ٱلْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ ٱللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلًۭا

ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که زینا ده‌که‌ن له ژنانتان ئه‌وه چوار شایه‌تیان له خۆتان له‌سه‌ر بگرن، جا ئه‌گه‌ر شایه‌تیاندا، ئێوه له ماڵدا به‌ندیان بکه‌ن، تا مردن یه‌خه‌یان پێده‌گرێت یان خوا ده‌روویه‌کیان لێ ده‌کاته‌وه‌.

ئەو ئافرەتە موسڵمانانەی داوێن پیسی (زینا) دەکەن، شوویان کردبێت یان نەیانکردبێت، وە چوار شاھیدی پیاوی موسڵمانی دادگەر شاھیدی لەسەردان، جا ئەگەر ھاتوو شاھیدیان دا کە زینایان کردووە ئەوا لەسزای ئەو کارەیاندا لە ماڵەوە زیندانیان بکەن، تاوەکو دەمرن. یان خوای گەورە ڕێگایەکی تریان بۆ دادەنێت جگە لە زیندانی کردن، ئەوە بوو خوای گەورە پاشتر ئەو ڕێگایەی ڕوون کردەوە بۆیان، ئەو کچ وکوڕەی کە ژنیان نەھێناوە و شویان نەکردووە یەکی سەد داریان لێ بدەن، لەگەڵ دوور خستنەوەیان بۆ ماوەی ساڵێک، وە ئەگەر ھاتوو ژنیان ھێنا بوو یان شوویان کردبوو بەرد باران دەکرێن تا دەمرن.

16

وَٱلَّذَانِ يَأْتِيَٰنِهَا مِنكُمْ فَـَٔاذُوهُمَا ۖ فَإِن تَابَا وَأَصْلَحَا فَأَعْرِضُوا۟ عَنْهُمَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ تَوَّابًۭا رَّحِيمًا

ئه‌و ژن و پیاوه‌تان، یان ئه‌و کوڕ و کچه‌تان که زینایان له ده‌ست ده‌قه‌ومێت، ئه‌وه ئێوه لێیان بده‌ن و ئازاریان بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کردو خۆیان په‌روه‌رده و چاککرد، ئه‌وه ئێوه وازیان لێ بهێنن (ته‌عنه‌یان لێ مه‌ده‌ن، به‌چاوی سوک ته‌ماشایان مه‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه ته‌وبه وه‌رگره و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانیشه‌.

ئەو دوو کەسەی کە زینا دەکەن جا ژن ھاوەر وشوو کردوو بوون یان ژنیان نەبوو وە شوشیان نەکردبوو، ئەوا بە سەرزەنشت ولۆمە کردن و لێدان سزایان بدەن، جا ئەگەر ھاتوو وازیان ھێنا لەو کارەیان، وە خوو ڕەوشتیان چاک بوو، ئەوا واز بھێنن لە ئازار و سزادانیان، چونکە ئەو کەسەی تەوبە دەکات ولەگوناھو تاوان واز دەھێنێت وەک ئەوە وایە گوناھی نەبێت، بێگومان خوای گەورە تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وەزۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان، وازھێنان وبەس بوونی ئەم سزایە بۆ ئەو گوناھە لەسەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان ئەو حوکمە سڕایەوە و بوو بە لێدانی سەد دار بۆ ئەو کوڕ وکچانەی کە ژنیان نەھێناوە و شویان نەکردووە، لەگەڵ دوور خستنەوەیان بۆ ماوەی ساڵێک، وە بەرد بەران کردنی ئەوانەی کە ژنیان ھێناوە و شوویان کردووە.

17

إِنَّمَا ٱلتَّوْبَةُ عَلَى ٱللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٍۢ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَرِيبٍۢ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا

خوای گه‌وره ته‌نها ئه‌و ته‌وبه‌و په‌شیمانیه قبوڵ ده‌کات و ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که گوناهـ و نادروستی به‌نه‌فامی و نه‌زانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان به‌زوویی ته‌وبه ده‌که‌ن و په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت و هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا زانایه (به‌وه‌ی به‌نه‌زانیی و نه‌فامی هه‌ڵه و گوناهـ ئه‌نجام ده‌دات) و دانایه و (ده‌زانێت که ئاده‌میزاد هه‌ندێک جار لاوازیی ڕووی تێده‌کات و به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه نائومێدی ناکات).

بێگومان خوا تەنھا تەوبە لەو کەسانە وەردەگرێت کە بە نەزانی ونەفامی تاوان وگوناھیان ئەنجامداوە، نەیان زانیوە سەرەنجام و خراپەکەی چۆنە، - ئەمە حاڵی ھەموو ئەو کەسانەیە کە بە دەست ئەنقەست یان بە ھەڵە گوناە دەکەن- پاشان پێش ئەوەی مردن یەخەیان بگرێت بە کۆڵێک پەشیمانیەوە دەگەرێنەوە بۆلای خوا و تەوبە دەکەن لە گوناھو تاوانەکانیان، ئا ئەوانە خوای گەورە تەوبەکانیان لێ وەردەگرێت، وە لە گوناھەکانیان چاوپۆشی دەکات، وە خوای گەورە زۆر زانایە بەحاڵی دروستکراوەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە ئەندازەگیری و شەریعەت ویاساکانیدا.

18

وَلَيْسَتِ ٱلتَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ حَتَّىٰٓ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ ٱلْمَوْتُ قَالَ إِنِّى تُبْتُ ٱلْـَٰٔنَ وَلَا ٱلَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا

ته‌وبه‌و په‌شیمانی بۆ ئه‌و که‌سانه نیه که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گوناهـو تاوان، ئه‌وکاته‌ی مردن یه‌خه‌ی به‌یه‌کێکیان گرت ئه‌وسا بڵێت: ئه‌وه ئیتر من به‌ڕاستی له ئێسته‌وه ته‌وبه‌م کرد، ته‌وبه له‌وانه‌ش وه‌رناگیرێت که به‌کافری ده‌مرن، بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه هه‌موویان سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه‌.

خوای گەورە تەوبە لەوانە وەرناگرێت کە لەسەر تاوان و گوناھـ و سەرپێچی کردن سوورن و ناگەڕێنەوە لێی و تەوبەی لێ ناکەن، تا ئەو کاتەی مردن یەخەیان پێدەگرێت و دەگەنە غەرغەرەی گیان کێشان، ئیتر لەو کاتەدا یەکێکیان دەڵێت: ئێستا ئیتر من لە ھەموو ئەو گوناھانەی کردومن پەشیمانم و تەوبەیان لێدەکەم، - ھەروەھا خوای گەورە تەوبەی ئەوانەش وەرناگرێت - دەمرن وتا ئەو کاتەیش سوورن لە سەر گوناھـ وتاوان، ئەو گوناھبار و سەرپێچی کەرانەی کە سوورن لەسەر سەرپێچیەکانیان وە تا دەیشمرن ھەر لەسەر بێباوەڕی خۆیانن، ئەوا بێگومان سزای زۆر بە ئێش و ئازارمان بۆ ئامادە کردوون.

19

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُوا۟ ٱلنِّسَآءَ كَرْهًۭا ۖ وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا۟ بِبَعْضِ مَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ ۚ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكْرَهُوا۟ شَيْـًۭٔا وَيَجْعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيْرًۭا كَثِيرًۭا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن، (وه‌کو که‌لوپه‌لی تری ناوماڵ)، ناچاریان مه‌که‌ن تا هه‌ندێک ماره‌ییتان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێکی ئاشکراو دیار ئه‌نجام بده‌ن، هاوژینییان به‌جوانی له‌گه‌ڵدا به‌رنه‌سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزار بوون، ئه‌وه دوور نیه و ده‌شێت حه‌زتان له شتێک نه‌بێت و خوا بیکات به‌مایه‌ی خێرو بێری زۆرو بێ سنوور.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، دروست نیە ژنی باوکەکانتان -باوەژنەکانتان- وەک کاڵا بە میراتی وەربگرن، وە بە ئارەزووی خۆتان مامەڵەیان پێوە بکەن و بیانخوازن، یان بیاندەن بەشوو بەھەر کەسێک خۆتان دەتانەوێت، یان ڕێگریان لێ بکەن لەشوو کردن، وە دروست نیە ژنەکانتان تەنگەتاو بکەن و ئازاریان بدەن لەبەر ئەوەی کە ھەندێک لەو مارەیەی کە پێتانداون دەستی لێ ھەڵبگرن، مەگەر کاتێک نەبێت کە بە ئاشکرا زینا و فاحیشە بکەن، جا ئەگەر ھاتوو کارێکی وایان کرد ئەوا دروستە بۆتان لای خۆتان بیانھێڵنەوە و تەنگەتاویان بکەن تاوەکو دەست ھەڵدەگرن لەو مارەییەی کە پێتان داون، ئەی باوەڕداران بە مامەڵەیەکی جوان و شیرین لەگەڵ ھاوسەرەکانتاندا مامەڵە بکەن، بەوەی ئازاریان نەدەن وچاک بن لەگەڵیاندا، وە ئەگەر ھاتوو لەبەر ھەر کارێکی دونیایی ناڕەحەتیان کردن ئەوا ئارام بگرن لەسەریان، تاوەکو ئەوەی ئێوە پێتان ناخۆشە خوای گەورە بیگۆڕێت بەخێرێکی گەورە بۆتان لەدونیا و دواڕۆژدا.

20

وَإِنْ أَرَدتُّمُ ٱسْتِبْدَالَ زَوْجٍۢ مَّكَانَ زَوْجٍۢ وَءَاتَيْتُمْ إِحْدَىٰهُنَّ قِنطَارًۭا فَلَا تَأْخُذُوا۟ مِنْهُ شَيْـًٔا ۚ أَتَأْخُذُونَهُۥ بُهْتَٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا

خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان هاوسه‌رێک بخه‌نه جێگه‌ی هاوسه‌رێکی ترو ماره‌ییه‌که‌ی (ئاڵتون و سامانێکی) زۆرتان پێدا بوو، ئه‌وه نابێت هیچ شتێکی لێ بگێڕنه‌وه و لێی که‌م بکه‌نه‌وه‌، ئایا ئه‌و ماره‌ییه‌ی که پێتانداوه وه‌ریده‌گرنه‌وه لێیان به‌دروست کردنی بوختانێکی ناڕه‌واو گوناهو سته‌مێکی ئاشکرا؟!

ئەی پیاوان ئەگەر وویستان ژنێک تەڵاق بدەن، وە بیگۆڕن بەژنێکی تر، ئەوا قەیدی ناکات وھیچ گوناھبار نابن، وە مارەییەکی زۆرتان دابوو بەژنەکەی پێشووتان، ، ئەو ژنەی کە تەواو یەکلایی بوونەوە لە تەڵاقدران و جیابوونەوە لێی، ئەوا دروست نیە ھیچ شتێکی لێ وەربگرنەوە، ئەگەر ماڵێکی زۆریشتان پێدابوون، وە ئەگەر ئەوەی پێتاندابوون لێتان وەرگرتنەوە بێگومان بوھتان وگوناھێکی ڕوون وئاشکرایە.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.