يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لَا تَغْلُوا۟ فِى دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ ۚ إِنَّمَا ٱلْمَسِيحُ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ ٱللَّهِ وَكَلِمَتُهُۥٓ أَلْقَىٰهَآ إِلَىٰ مَرْيَمَ وَرُوحٌۭ مِّنْهُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۖ وَلَا تَقُولُوا۟ ثَلَٰثَةٌ ۚ ٱنتَهُوا۟ خَيْرًۭا لَّكُمْ ۚ إِنَّمَا ٱللَّهُ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ سُبْحَٰنَهُۥٓ أَن يَكُونَ لَهُۥ وَلَدٌۭ ۘ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًۭا
ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا، جگه له حه‌ق و ڕاستی هیچی تر به ده‌م خواوه مه‌ڵێن، به‌ڕاستی مه‌سیح، عیسای کوڕی مه‌ریه‌م جگه له‌وه‌ی که فرستاده‌ی خوایه (شتێکی تر نه‌بووه)، له دایک بوونه‌که‌ی به‌فه‌رمانی خوا بووه که‌له مه‌ریه‌مدا (به‌رجه‌سته بوو)، عیسا ڕۆح و گیانێکی (تایبه‌تیه) له‌لایه‌ن خواوه به‌خشراوه، ده ئیتر باوه‌ڕی دامه‌زراو به خوایه‌تی خوا‌و به پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، هه‌رگیز مه‌ڵێن خوا سیانه (له‌و گوفتاره نابه‌جێ یه) واز بهێنن چاکتره و قازانجتانه، چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها یه‌ک تاکه خوایه، پاک و بێگه‌ردو دووره له‌وه‌ی که منداڵی ببێت (بوختانی ناقۆڵای وا، چۆن ده‌که‌ن)؟! هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌و خاوه‌نیانه، بێگومان خوا به‌سه که به‌دیهێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری (دروستکراوانی بێت).
ئەی پێغەمبەر بە گاورەکانی خاوەن ئینجیل بڵێ: سنوری ئاینەکەی خۆتان مەبەزێنن، وە لەبارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھیچ شتێک مەڵێن جگە لەھەق وڕاستی، چونکە مەسیح کە عیسای کوڕی مەریەمە تەنھا پێغەمبەری خوایە، بە ھەق وڕاستی ناردوویەتی، خوای گەورە بە توانا و ووشەی خۆی کە ناردی بۆ مەریەم بەھۆی جوبرەئیلەوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھاویشتیە نێو مناڵدانیەوە ودروستی کرد، ئەویش بە ووشەی (کن= ببە) ئەویش (کان= بوو)، ئەو دروستکردنەیش فوویەک بوو لەخواوە، جوبرەئیل بە فەرمانی خوا فووی پێداکرد وپاشان مەریەم دووگیان بوو پێی، دواتر عیسی لەدایک بوو، جا لەبەر ئەوە باوەڕ بەخوا و بەسەرجەم پێغەمبەرەکانی بھێنن بەبێ جیاوازی خستنە نێوانیانەوە، وە مەڵێن: خوا سیانن، کۆتایی بھێنن بەم ووشە درۆ وخراپە، وە کۆتایی ھێنان پێی خێری دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، چونکە خوا ھەر یەک خوایە وپاکوبێگەرد ودەوڵمەند وبێ نیازە لەھەموو شەریک وھاوەڵ ومناڵ و نەوەیەک، ھەرچی موڵکی ئاسمانەکان وزەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی ھی خوایە، وە خوای گەورەش ھەر خۆی بەسە بۆ پێکھێنان وبەرێوەبردنی کاروباری بوونەوەر، وەھیچ پێویستی بە کەسی تر نیە.