يُوصِيكُمُ ٱللَّهُ فِىٓ أَوْلَٰدِكُمْ ۖ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۚ فَإِن كُنَّ نِسَآءًۭ فَوْقَ ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ۖ وَإِن كَانَتْ وَٰحِدَةًۭ فَلَهَا ٱلنِّصْفُ ۚ وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُۥ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُۥ وَلَدٌۭ وَوَرِثَهُۥٓ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ ٱلثُّلُثُ ۚ فَإِن كَانَ لَهُۥٓ إِخْوَةٌۭ فَلِأُمِّهِ ٱلسُّدُسُ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصِى بِهَآ أَوْ دَيْنٍ ۗ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًۭا ۚ فَرِيضَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا
خوا ڕێنموویتان ده‌کات و فه‌رمانتان پێ ده‌دا ده‌رباره‌ی نه‌وه‌کانتان له بواری میراتی گرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) که به‌شی نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه‌یانه، خۆ ئه‌گه‌ر مناڵه‌کان ته‌نها ئافره‌ت بوون (دووان) و له دووان زیاتر بوون ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی میراتیه‌که له‌وان به‌ش ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که ته‌نها کچێکی هه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی داراییه‌که‌ی ده‌درێتێ، شه‌شیه‌کیش ده‌درێت به‌هه‌ریه‌ک له دایک و باوکی ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی نه‌بوو، ته‌نها دایک و باوکی هه‌بوو ئه‌وه دایکی سێیه‌کی ده‌بات و ئه‌وی تریشی بۆ باوکی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر باوکی نه‌بوو دایک و براو خوشکی هه‌بوو شه‌شیه‌کی میرات بۆ دایکی ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که مردووه‌که کردوویه‌تی و دانه‌وه‌ی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت، ئێوه نازانن که باوانتان و نه‌وه‌کانتان نازانن کام لایان سوودی زیاتره بۆتان (له‌به‌رئه‌وه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بکه‌ن، ئابه‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌ش کردن) فه‌رزه له‌سه‌رتان که په‌یڕه‌وی بکه‌ن چونکه له‌لایه‌ن خواوه دیاریکراوه، به‌ڕاستی خوایش هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
خوای گەورە سەبارەت بە کاروباری میراتی مناڵەکانتان وەسیەتتان بۆ دەکات وبەڵێنتان پێ دەدات کە میرات دابەش بکرێت لەنێوانیاندا بەوەی کوڕێک دوو ھێندەی بەشی کچێکی بدرێتێ، خۆ ئەگەر ھاتوو مردووەکە تەنھا کچی بەجێھێشت بەبێ کوڕ، ئەوا بەشی دوو کچ و زیاتر لە دوو کچ دوو بەش لەسێ بەشی میراتەکە دەبێت، خۆ ئەگەر تەنھا کچێک بوو ئەوا نیوەی میراتەکە بۆ ئەو دەبێت، وە بۆ ھەریەکێک لە دایک وباوکی شەش یەکی میراتەکەیان دەدرێتێ، بەو مەرجەی مردووەکە مناڵی لێ بەجێ مابێت کوڕێک بێت یان کچ، خۆ ئەگەر ھاتوو مردووەکە ھیچ کوڕ وکچێکی لەپاش بەجێ نەما وە جگە لە دایک وباوکیشی میراتگری تری نەبوو، ئەوا بەشی دایکەکە سێ یەک دەبێت، وەھەرچیش مایەوە دەدرێت بە باوکەکە، وە ئەگەر ھاتوو مردووەکە وەک دایک وباوکی ھەیە برا وخوشکیشی لێ بەجێما، برای دایک وباوکی بوون یان برای دایک وباوکیش نەبوون، ئەو کاتە بۆ دایکەکە یەک لەسەر شەش دەبێت، ھەرچیەکیشی دەمێنێتەوە بۆ باوکەکە دەبێت و (برا وخوشکەکان ھیچ نابەن)، دابەشکردنی ئەم میراتە پاش جێ بەجێ کردنی وەسیت دەبێت ئەگەر ھاتوو مردووەکە وەسیەتی کردبوو، بەو مەرجەی وەسیەتەکەی لە سێ یەکی ماڵەکەی زیاتر نەبێت، وە بەو مەرجەش کە ھەموو ئەو قەرزانەیشی بۆ درا بێتەوە کە لەسەری بوون، خوای گەورە بەم شێوەیە دیاری کردووە کە میرات دابەش بکرێت، چونکە ئێوە نازانن کام لە باوان و نەوە وکوڕەکانتان سوودی زیاترە بۆتان لە دونیا و دواڕۆژیشدا، چونکە ئەو کەسەی مردووە پێدەچێت گومانی چاک بەیەکێک لە میراتگرەکانی ببات و ھەموو ماڵەکەی خۆی بداتێ، یان گومانی خراپی پێ ببات و بێ بەشی بکات لە میراتەکەی، دوایش ئەو گومانە وادەرنەچێت، بەڵام ئەوەی کە ئاگادارە بەھەموو ئەوانە خوای گەورەیە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، بۆیە میراتی بەو شێوەیە بەش کردووە كە ڕوونمان کردەوە، وە بە فەرزیشی گێراوە لەلایەن خۆیەوە وە جێ بەجێکردنیشی واجب وپێویست کردووە لەسەر بەندەکانی، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە وھیچ شتێکی لەبەرژەوەندی بەندەکانی لا شاراوە نیە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت و بەڕێوەبردنی کارەکانیدا.