Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 161–170 of 176

161

وَأَخْذِهِمُ ٱلرِّبَوٰا۟ وَقَدْ نُهُوا۟ عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلْبَٰطِلِ ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا

هه‌روه‌ها به‌هۆی سوو خۆریانه‌وه که به‌ڕاستی لێیان حه‌رام کرابوو و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که ماڵی خه‌ڵکی به‌ناڕه‌وا ده‌خۆن (هه‌ندێک شتی تری حه‌ڵاڵمان لێ حه‌رام کردن)، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕن سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه‌.

وە بەھۆی مامەڵەکردنی ئەوان بەڕیبا وسوو خواردنەوەوە کە ڕێیان لەخواردنی گیرا بوو، ھەروەھا لەبەر خواردنی ماڵ وموڵکی خەڵک بەناھەق و بەناڕەوا، وە ئێمە سزای بەئازار و بەسۆمان ئامادە کردووە بۆ بێباوەڕان.

An-Nisaa 4:161Listen in Qur'an →
162

لَّٰكِنِ ٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ مِنْهُمْ وَٱلْمُؤْمِنُونَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ ۚ وَٱلْمُقِيمِينَ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَٱلْمُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ أُو۟لَٰٓئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا

به‌ڵام ئه‌وانه‌یان که له زانستی و زانیاریدا ڕۆچوون، هه‌روه‌ها ئیمانداران (له‌وانیش و له‌ئێمه‌یش)، باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌وه‌ی بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش پێش تۆ ڕه‌وانه کراوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به‌چاکی نوێژه‌کانیان به‌دروشمه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتیش ده‌ده‌ن، باوه‌ڕیشیان به‌خواو به‌رۆژی دوایی هه‌یه‌، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووریان ده‌ده‌ینه‌وه‌.

بەڵام کەسە زانا وداناکانیان، ئەوانەیان کە باوەڕیان ھەیە بەوەی کە بۆ تۆ دابەزییوە لە قورئان ئەی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە باوەڕیشیان ھەیە بەو کتێبانەی کە بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ دابەزیووە وەک تەورات وئینجیل، وە نوێژەکانیان دەکەن، وزەکاتی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، وە باوەڕیان ھەیە بەخوای تاک وتەنھا کەھیچ شەریک وھاوەڵێکی نیە، وە باوەڕیشیان ھەیە بەڕۆژی دوایی، ئەوانەی خاوەنی ئەو سیفەتانەن پاداشتێکی گەورەیان پێ دەبەخشین.

An-Nisaa 4:162Listen in Qur'an →
163

۞ إِنَّآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ كَمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ نُوحٍۢ وَٱلنَّبِيِّۦنَ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَٰرُونَ وَسُلَيْمَٰنَ ۚ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًۭا

به‌ڕاستی ئێمه (وحی)و نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه‌، هه‌روه‌ها (وحی) و نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێک) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه (کتێبێک بووه زۆربه‌ی ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگار بووه‌).

ئەی پێغەمبەر وەحیمان بۆ تۆ کرد، ھەروەک چۆن وەحیمان کرد بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ، ئەوەش بزانە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت، بێگومان وەحیمان کرد بۆ نوح و وەحیمان کرد بۆ پێغەمبەرانی دوای ئەویش، وە وەحیمان کرد بۆ ئیبراھیم و کوڕەکانی ئیسماعیل و ئیسحاق، وە بۆ یەعقوبی کوڕی ئیسحاق، وە بۆ ئەسباط ( مەبەست ئەو پێغەمبەرانەیە کە ھاتن بۆ ئەو دوانزە ھۆزەی بەنی ئیسرائیل کە لەنەوەی کوڕەکانی یەعقوب بوون)، وە وەحیمان کرد بۆ عیسا و ئەیوب و یونس و هارون و سولەیمان، وە کتێبی زەبورمان بەخشی بە داود پێغەمبەر.

An-Nisaa 4:163Listen in Qur'an →
164

وَرُسُلًۭا قَدْ قَصَصْنَٰهُمْ عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَرُسُلًۭا لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ۚ وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكْلِيمًۭا

بێگومان به‌سه‌رهاتی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانمان بۆ گێڕاویته‌وه‌، به‌سه‌رهاتی هه‌ندێکی تریشمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه‌، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خۆی له‌گه‌ڵ موسادا گفتوگۆی یه‌کسه‌ری و ڕاسته‌وخۆی ئه‌نجامداوه‌.

پێش تۆ پێغەمبەرانێکمان ناردووە، کە بەسەرھاتەکانیانمان لە قورئاندا بۆت باسکردووە، وە پێغەمبەرانێکیشمان ناردووە کە بەسەرھاتیانمان لە قورئاندا بۆت باس نەکردووە لەبەر چەند پەند وحیکمەتێک، خوای گەورە لەگەڵ موسی ڕاستەوخۆ و بەبێ ھیچ ناوەندگیریەک قسەی کرد قسەکردنێک کە شایانی زاتی خۆی بێت، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ موسی بوو.

An-Nisaa 4:164Listen in Qur'an →
165

رُّسُلًۭا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى ٱللَّهِ حُجَّةٌۢ بَعْدَ ٱلرُّسُلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا

پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه‌) که مژده‌ده‌رن (به ئیمانداران) و ترسێنه‌رن بۆ (یاخیه‌کان)، تا خه‌ڵکی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت (له‌سه‌ر بێ دینی و یاخی بوونیان) دوای ئه‌وه‌ی خوا پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون، بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا باڵاده‌ست و دانایه‌.

ئەو پێغەمبەرانەمان بەموژدەدر وترسێنەر نارد، موژدە بدەن بە پاداشتی نایاب بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە، وە ئەوانەش کە باوەڕیان نیە بیانرتسێنن بە سزای سەختی دۆزەخ، بۆ ئەوەی ئیتر دوای ناردنی ئەو پێغەمبەرانە خەڵکی ھیچ بڕوبیانویەکیان نەبێت لای خوای گەورە، وە خوای گەورە بەدسەڵاتە لە موڵکی خۆیدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە حکومیدا.

An-Nisaa 4:165Listen in Qur'an →
166

لَّٰكِنِ ٱللَّهُ يَشْهَدُ بِمَآ أَنزَلَ إِلَيْكَ ۖ أَنزَلَهُۥ بِعِلْمِهِۦ ۖ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَشْهَدُونَ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًا

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕت پێناکه‌ن) به‌ڵام خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی که ڕه‌وانه‌ی کردووه بۆت، به‌ئاگاداری و زانیاری خۆیشی ڕه‌وانه‌ی کردووه‌، فریشته‌کانیش شایه‌تی ده‌ده‌ن (له‌سه‌ر ئه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌) خوا خۆی به‌سه بۆ ئه‌و شایه‌تییه‌.

ئەگەر جولەکەکان باوەڕیان بەتۆ نیە، ئەوا خوای گەورە بەڕاستت دەزانێت و شاھیدی ڕاست ودروستی ئەو قورئانەت بۆ دەدات کە دابەزیووە بۆ سەرت، ئەو قورئانەی کەزانست وزانیاری خۆی تێدا دابەزاندووە، زانستێک کە پێی خۆشە ولێی ڕازیە دەیەوێت بەندەکانی ئاگادار بن لێی، یان شتێک کە حەز نەکات پێی و پێی ناخۆش بێت بەندەکانی لێ ئاگادار دەکاتەوە، وە فریشتەکانیش لەگەڵ شاھیدیەکەی خوای گەورەدا شاھیدی ڕاستی ئەوەت بۆ دەدەن کە ھێناوتە، وە خوای گەورەش بەسە کە شاھید بێت، چونکە ئیتر پێویست بەشاھیدی کەسی تر ناکات.

An-Nisaa 4:166Listen in Qur'an →
167

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ قَدْ ضَلُّوا۟ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان گرتۆته‌به‌ر و به‌ربه‌ستیشیان دانا له‌به‌رده‌م ڕێبازی خوادا (به‌شێنه‌یی و نه‌رم و نیانی)، بێگومان ئه‌وانه گومڕا بوون و له ڕاستی زۆر دوور که‌وتوونه‌ته‌وه‌.

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە پێغەمبەرایەتی تۆ، وەڕێگەی ئیسلام لەخەڵکی دەگرن و ناھێڵن شوێن ھەق وڕاستی بکەون، ئەوانە لەڕادەبەدەر لەھەق وڕاستی دوور کەوتونەتەوە و سەریان لێشێواو وگومڕا بوون.

An-Nisaa 4:167Listen in Qur'an →
168

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَظَلَمُوا۟ لَمْ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقًا

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و سته‌میان کردووه خوا نه‌یویستووه لێیان خۆش بێت، هیدایه‌ت و ڕێنمویشیان بکات بۆ ڕێگه و ڕێبازێک (که سوودی لێوه‌ربگرن)...

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوا و بەپێغەمبەرەکەی وستەمیان لەدەرونی خۆیان کرد بەوەی لەسەر بێباوەڕی مانەوە، ئەوانە خوای گەورە لێیان خۆش نابێت ئەگەر ھەر بەو شێوەیە بەردەوام بن لەسەر بێباوەڕیەکەیان، وە ڕێنوێنیشیان ناکات بۆ ڕێگای ڕاست تاوەکو ڕزگاریان بێت لەسزای خوای گەورە.

An-Nisaa 4:168Listen in Qur'an →
169

إِلَّا طَرِيقَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًۭا

جگه له ڕێگه‌ی دۆزه‌خ که ده‌یانگه‌یه‌نێته ناوی و ژیانی نه‌مریی به‌ناچاریی ده‌بێت تیایدا به‌رنه‌سه‌ر، ئه‌و سزادانه‌شیان لای خوا زۆر ئاسانه (چونکه ئه‌وانه شایسته‌ن).

بەڵام ئەو ڕێگەیەی کە بەرەو دۆزەخ دەیانبات بە ھەمیشەیی لەسەری دەمێننەوە وبۆیان ئامادەیە، ئەوەش بۆ خوای گەورە ئاسانە، چونکە ھیچ شتێک ئەو دەسەوسان ناکات.

An-Nisaa 4:169Listen in Qur'an →
170

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلرَّسُولُ بِٱلْحَقِّ مِن رَّبِّكُمْ فَـَٔامِنُوا۟ خَيْرًۭا لَّكُمْ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا

ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ هاتووه به‌حه‌ق و ڕاستی، ده ئێوه‌ش ئیمان و باوه‌ڕی پێ بهێنن، ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن، ئه‌وه دڵنیابن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه (ئاتاجی ئیمانی ئێوه نیه‌)، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زاناو دانایه‌.

ئەی خەڵکینە ئەم پێغەمبەرە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بە ڕێنوێنی و ئاینێکی ڕاست ودروست کە لەلایەن خوای گەورەوەیە ھاتووە بۆ لاتان، جا لەبەر ئەوە باوەڕی پێ بھێنن چونکە خێر وخۆشی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، خۆ ئەگەر باوەڕ بەخوا نەھێنن ئەوا ئەو ھەر زۆر بێ باک وبێ نیازە لەباوەڕتان، وە بێباوەڕی ئێوە ناتوانێت ھیچ زیانێک بەو بگەیەنێت، ئەو خاوەنی موڵکی ئاسمانەکان و زەوی وئەوەشی لەنێوانیاندایە، وە خوای گەورە زانایە بەو کەسەی کە شایستەی ھیدایەت و ڕێنوێنیە بۆیە ڕێگای ھیدایەتی بۆ ئاسان دەکات، وە زانایە بەوەش کە شایستەی ھیدایەت نیە بۆیە کوێری دەکات لەبینینی ڕێگای ھەق وڕاستی، وە خوا زۆر دانا وکاربەجێیە لە ووتار و کردار وشەرع و قەدەریدا.

An-Nisaa 4:170Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.