Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 151–160 of 176

151

أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَٰفِرُونَ حَقًّۭا ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا

ئا ئه‌و که‌سانه به‌ڕاستی هه‌ر بێ باوه‌ڕن و بۆ بێ باوه‌ڕان سزایه‌کی سه‌ر شۆڕکه‌رمان ئاماده‌کردوه‌.

ئەوانەی ئەو ڕێگایە دەگرنەبەر، بێ دوو دڵی بێباوەڕی تەواون، چونکە ئەوەی بێباوەڕ بێت بەھەموو پێغەمبەران یان بەھەندێکیان ئەوا بێگومان ئەو بێباوەڕە بەخوا وبە پێغەمبەرانیشی، وە ئێمە لەڕۆژی دواییدا سزای ڕسواکەرمان ئامادە کردووە بۆ بێباوەڕان، ئەویش لە تۆڵەی ئەو خۆبەزلزانینەیان لەبەرامبەر باوەڕ بەخوا وبە پێغەمبەرەکانی.

An-Nisaa 4:151Listen in Qur'an →
152

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَلَمْ يُفَرِّقُوا۟ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ أُو۟لَٰٓئِكَ سَوْفَ يُؤْتِيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا

ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌کانی هێناوه و هیچ جۆره جیاوازیه‌کیان نه‌کردووه له نێوان هیچ کامیانداو باوه‌ڕیان به هه‌موویان هه‌یه‌، ئا ئه‌وانه له‌ئاینده‌دا خوای گه‌وره پاداشتی خۆیان ده‌داتێ، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه و به‌رده‌وام لێخۆشبوو میهره‌بانه (بۆ باوه‌ڕداران).

ئەوانەی بەتاک و تەنھای باوەڕیان بەخوا ھێنا، وە ھیچ کەسیان نەکرد بە ھاوەڵ وشەریکی، وە سەرجەم پێغەمبەرانیشیان بەڕاست زانی وباوەڕیان پێھێنان، وە جیاوازیان نەخستە نێوان ھیچ کام لە پێغەمبەرانەوە، وەک چۆن بێباوەڕان کردیان، بەڵکو ئەوان باوەڕیان ھێنا بە گشتیان، ئەوانە پاشتر خوای گەورە پاداشتی گەورەیان دەداتەوە، پاداشتی باوەڕ و کاروکردەوەی باشیان کە سەرچاوەی لە باوەڕەوە گرتبوو، وە خوای گەورە لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە میھرەبانە بەرامبەریان.

An-Nisaa 4:152Listen in Qur'an →
153

يَسْـَٔلُكَ أَهْلُ ٱلْكِتَٰبِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَٰبًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۚ فَقَدْ سَأَلُوا۟ مُوسَىٰٓ أَكْبَرَ مِن ذَٰلِكَ فَقَالُوٓا۟ أَرِنَا ٱللَّهَ جَهْرَةًۭ فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ ۚ ثُمَّ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ فَعَفَوْنَا عَن ذَٰلِكَ ۚ وَءَاتَيْنَا مُوسَىٰ سُلْطَٰنًۭا مُّبِينًۭا

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) خاوه‌نانی کتێب داوای ئه‌وه‌ت لێده‌که‌ن که له ئاسمانه‌وه کتێبێکیان بۆ دابه‌زێنیت، جا ئه‌وانه به‌ڕاستی داوای له‌وه گه‌وره‌تریان له موسا کرد، وتیان: ده‌مانه‌وێت خوامان به‌ئاشکرا نیشان بده‌یت، ئه‌سا هه‌وره بروسکه‌یه‌ک لێیدان له سه‌رئه‌نجامی ئه‌و سته‌مه ناڕه‌وایه‌و (ئه‌و داخوازیه نادروسه‌یاندا) که‌چی له‌وه‌ودوا گوێره‌که په‌رستیانکرد له دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و موعجیزه ئاشکرایانه که بۆیان هات، جا له‌وه‌شیان خۆش بووین و به‌ڵگه‌و موعجیزه و به‌رنامه‌ی ئاشکرامان به‌خشی به موسا (تا ڕێنمووییان بکات).

ئەی پێغەمبەر جولەکەکان داوات لێدەکەن کە پەرتوکێکیان بەیەکجار لە ئاسمانەوە بۆ دابەزێنیت ھەروەک چۆن تەورات ھەمووی پێکەوە ھات بۆ موسی، تاوەکو بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆی تۆ، جا لەبەر ئەوە داوایەکی لەو شێوەیەت ھیچ بەلاوە گەورە نەبێت، چونکە باو باپیرانیان لەوە گەورەتریان لە موسی داواکرد، کاتێک داوایان لێکرد کە بەدوو چاوی سەری خۆیان خوایان پیشان بدات، ئەوە بوو لەسزای ئەو داوا ناڕەوایەیاندا ھەورە ریسکەیەکی توند گرتنی، پاشان خوای گەورە زیندووی کردنەوە، کەچی دوای ئەوە لەبری خوا پەرستن دەستیان کرد بە گوێرەکە پەرستن دوای ئەوەش کە بەڵگه ونیشانەی ڕوونیان بۆ ھات کە بەڵگە بوون لەسەر تاک وتەنھایی خوا، کە ھیچ ھاوەڵێکی نیە لە خوایەتی و پەرستندا، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە چاوپۆشیمان لێکردن، بەڵگە ودەسەڵاتی ڕوونمان نارد بۆ موسی لەسەر گەلەکەی.

An-Nisaa 4:153Listen in Qur'an →
154

وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ ٱلطُّورَ بِمِيثَٰقِهِمْ وَقُلْنَا لَهُمُ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا وَقُلْنَا لَهُمْ لَا تَعْدُوا۟ فِى ٱلسَّبْتِ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظًۭا

بۆ چه‌سپاندن و وه‌رگرتنی په‌یمانه‌که کێوی (طور) مان به‌رز کرده‌وه به‌سه‌ریانداو پێمان وتن: که له ده‌روازه‌ی شاری (قدس)ه‌وه به‌سوژده‌وه بچنه ژوره‌وه (هه‌روه‌ها فرمانمانداو) وتمان: له ڕۆژانی شه‌موواندا ده‌ستدرێژی مه‌که‌ن و (ڕاوه ماسی مه‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌) په‌یمانێکی توندو به‌هێزمان لێوه‌رگرتن.

بەھۆی ئەو بەڵێنە دڵنیاکەرەوەی کە لێیان وەرگیرا، کێوی طورمان بەسەریانەوە بەرز ڕاگرت، تاوەکو بترسن و بزانن کە چی تێدایە، وە پاش بەرزکردنەوەی کێوەکە پێمان ووتن: بەسوژدە وخۆ نەوی کردنەوە بچنە نێو (بیت المقدس) ەوە، کەچی پاشەوە وپاش بە سنگێ خشێ چوونە ناویەوە، وە پێمان ووتن: ڕۆژانی شەممە ڕاوە ماسی مەکەن، کەچی کەمێکیان نەبێت ھەر ھەموویان سنوریان بەزاند ولەو ڕۆژەدا ڕاوە ماسیان کرد، بەوەش پەیمان وبەڵێنی توند ودڵنیاییمان لێوەرگرتن، کەچی ئەو پەیمانەی لێیان وەرگیرا بوو شکاندیان.

An-Nisaa 4:154Listen in Qur'an →
155

فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَٰقَهُمْ وَكُفْرِهِم بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَقَتْلِهِمُ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌۢ ۚ بَلْ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا

ئینجا به‌هۆی په‌یمان شکاندنیان و بێ باوه‌ڕیان به‌ئایه‌ته‌کانی خواو کوشتنی به‌ناحه‌قی پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه و ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌ڵێن دڵی ئێمه داخراوه و به‌رگی پێوه‌یه (مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که ئاماده‌نین گوێ بۆ هیچ ڕاستیه‌ک بگرن، خوا خه‌شمی لێگرتن و نه‌فرینی لێکردن) نه‌خێر به‌و جۆره نیه که ئه‌وانه ده‌یڵێن، به‌ڵکو خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه‌، جا هه‌ر بۆیه که‌مێکیان نه‌بێت باوه‌ڕناهێنن.

جولەکەکانمان لە ڕەحمەت و میھرەبانییەکانی خۆمان دەرکرد بەھۆی شکاندنی ئەو پەیمانە بەھێزەی لێمان وەرگرتن، وە بەھۆی بێباوەڕییان بە ئایەت و نیشانەکانی خوای گەورە، وە بەھۆی جورئەتیان لەکوشتنی پێغەمبەران بەناھەق، وە بەھۆی ئەو وتەیەی کە دەیانوت بە پێغەمبەری خوا موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دڵمان داخراوە و پەردەی بەسەردا ھاتووە و تێناگات لەوەی کە دەیڵێیت، نا بەو شێوەیە نییە وەک دەیڵێن، بەڵکو خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا وە ھەرگیز قسەی خێر و چاک وەرناگرێت، ئیتر بەشێکی کەمیان نەبێت باوەڕ ناھێنن.

An-Nisaa 4:155Listen in Qur'an →
156

وَبِكُفْرِهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَىٰ مَرْيَمَ بُهْتَٰنًا عَظِيمًۭا

(هه‌روه‌ها خوا ڕقی لێیانه‌) به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوون و ئه‌و بوختانه گه‌وره‌یه‌ی که بۆ مه‌ریه‌م هه‌ڵیانبه‌ست...

ئەوانمان دەرکرد لەڕەحمەت ومیھرەبانی خۆمان بەھۆی بێباوەڕیان، وە لەبەر ئەو بوھتانە گەورەیەی بۆ مەریەمیان دروستکرد گوایە زینای کردبێت.

An-Nisaa 4:156Listen in Qur'an →
157

وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا ٱلْمَسِيحَ عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ ٱللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُمْ ۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ لَفِى شَكٍّۢ مِّنْهُ ۚ مَا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا ٱتِّبَاعَ ٱلظَّنِّ ۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًۢا

به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌یانوت به ڕاستی ئێمه مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خوا عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان کوشتووه‌، که‌چی له‌ڕاستیدا نه‌کوشتوویانه‌و نه له قه‌ناره‌و خاچیانداو، به‌ڵکو لێیان تێکچووه و (که‌سێکی تریان کوشتووه له بری ئه‌و)، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بیرو بۆچوونی جیاوازیان له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌یه‌، خۆشیان له گوماندان تیایدا و ئه‌وانه هیچ زانستیه‌کی ڕاستیان نیه له‌و باره‌یه‌وه‌، جگه له شوێنکه‌وتنی گومان نه‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه (ده‌ڵێین) که نه‌یانکوشتووه‌و بۆیان نه‌کوژراوه‌.

نەفرینمان لێکردن بەھۆی ئەوەی بە شانازی ودرۆوە دەیانووت: بێگومان ئێمە عیسای کوڕی مەریەمان کووشت کە پێغەمبەری خوایە، خوای گەورەش بەدرۆیان دەخاتەوە ودەفەرموێت: نەخێر ئەوان ئەویان نەکووشت ونەیاندا لەخاچ وەک بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵکو ئەوەی کوشتیان پیاوێک بوو خوای گەورە خستیە سەر شێوەی عیسی ولەخاچیاندا، وە وایان گومانبرد ئەوەی کوشتیان عیسی (سەلامی خوای لێ وویت) بوو، وە ئەوان دەربارەی ئەو کێشەیە لەدوو دڵیدان (واتا جولەکە وگاورەکان) جولەکەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد عیسایان کوشتووە، وە گاورەکانیش تەسلیمی ئەوان بوون لەو بانگەیەشەدا، ھەردوولایان لەسەرسامی ودوو دڵی وگوماندان، وە ھیچ زانستێکیان بەوە نیە، جگە لەشوێنکەوتنی گومان، بۆیە دەفەرموێت: گومان ھیچ شتێک لە ھەق وڕاستی ناگۆرێت، بەدڵنیایی ئەوان عیسایان نەکووشت و لەخاچیان نەدا.

An-Nisaa 4:157Listen in Qur'an →
158

بَل رَّفَعَهُ ٱللَّهُ إِلَيْهِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا

نه‌خێر، به‌ڵکو خوا به‌رزی کرده‌وه بۆ لای خۆی، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌ست و دانایه‌.

بەڵکو خوای گەورە عیسای لەفروفێڵی ئەوان ڕزگار کرد، وە بەجەستە وڕۆحیەوە بەرزی کردەوە بۆلای خۆی، وە خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر موڵکی خۆیدا، وە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە خوای گەورە زۆر دانا و کاربەجێیە لە بەڕێوەبردن وبڕیار وشەریعەت ویاساکانیدا.

An-Nisaa 4:158Listen in Qur'an →
159

وَإِن مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِۦ قَبْلَ مَوْتِهِۦ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًۭا

هیچ که‌سێک نیه له خاوه‌نانی کتێب، که باوه‌ڕ نه‌هێنێت به عیسا پێش ئه‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت، به‌ڵکو سوێند به‌خوا هه‌ر باوه‌ڕ ده‌هێنێت پێی له پێش مردنیدا (له سه‌ره‌مه‌رگدا په‌رده له‌سه‌ر چاویان لاده‌درێت و گه‌لێک ڕاستی ده‌رده‌که‌وێت بۆیان، یاخود کاتێک عیسا داده‌به‌زێت گاورو جووه‌کانی ئه‌و کاته باوه‌ڕی دروستی پێده‌هێنن) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا شایه‌ته به‌سه‌ریانه‌وه (که ئه‌وانه‌ی گومڕا بوون، خۆیان گومڕا بوون و ئه‌م کاتی خۆی هه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی نیشانداون).

کاتێک عیسی (سەلامی خوای لێ بیت) لە کۆتا زەمان وپێش مردنی دێتە خوارەوە، ھەرچی خاوەن کتێبەکانە ھەر ھەموویان باوەڕ دەھێنن پێی، وە لەڕۆژی دواییشدا عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) دەبێتە شاھید بەسەر کاروکردەوەکانیانەوە، ئەوەی بەپێی شەرعی خوایە و ئەوەشی پێچەوانەی ئەو شەرعەیە.

An-Nisaa 4:159Listen in Qur'an →
160

فَبِظُلْمٍۢ مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَٰتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ كَثِيرًۭا

به‌هۆی زوڵم و سته‌مێک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر کۆسپیان ده‌خسته به‌ر ڕێبازی خوا، ئێمه هه‌ندێک نازو نیعمه‌تمان لێ حه‌رام کردن که پێشتر بۆیان حه‌ڵاڵ بوو...

بەھۆی ستەمی جولەكهکان خۆیانەوە ھەندێک لەو خواردنە نایاب وپاکوخاوێنانەی کە حەڵاڵ بوو بۆیان لێمان حەرام کردن، ھەر باڵندەیەک چڕنوکی ھەبوو حەراممان کردن لێیان، وە بەز وپیوی مانگا ومەڕ وبزنمان لێ حەرام کردن، ئەوە بەز وپیوە نەبێت کە بەپشتیانەوە نوسابوو، وە بەھۆی ئەوەش کە خۆیان و غەیری خۆشیان لەڕێگای خوا لادا وڕێیان لێ گرتن کە شوێن ئاینی خوا بکەون، تاوای لێھات کە ڕێگەگرتن لەخێر وچاکە بوو بەخەسڵەتێکی جولەکەکان.

An-Nisaa 4:160Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.