وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدًۭا
هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ئامۆژگاری و فه‌رمانمانداوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایان بۆ هاتبوو له پێش ئێوه، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئێوه‌شمان کردووه له خوا بترسن و به ته‌قواو پارێزکاربن، خۆ ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕو یاخی بن (ئه‌وه خۆتان زیان ده‌که‌ن)، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بێ نیازه‌و شایسته‌ی سوپاسه.
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوایە، بێگومان خاوەن نامەکان (جولکە وگاورەکان) ڕاسپاردو پەیمانمان لێوەرگرتن، وە ئێوەشمان ڕاسپارد کە فەرمانبەرداری فەرمانەکانی خوای گەورە بن ولە قەدەغەکراوەکانی دوور بکەونەوە، وە ئەگەر ھاتوو بێباوەڕ بوون بەو پەیمان وڕاسپاردەیە ئەوا تەنھا زیان بەخۆتان دەگەیەنن، چونکە خوای گەورە بێ نیازە لە بەندایەتی وفەرمانبەرداری ئێوە، وە ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەمووی ھی خوایە، ئەو زۆر بێ نیازە لەھەموو دروستکراوەکانی، وە زۆر جوان وقەشەنگە لە ناو سیفات وکردەوەکانیدا.