Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 121–130 of 176

121

أُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًۭا

ئائه‌وانه جێگه‌و سه‌ره‌نجامیان دۆزه‌خه و که‌لێنی لێ ده‌رچوونیان ده‌ست ناکه‌وێت.

ئەوانەی شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان وئەو بەڵێنانە بکەوێت کە بەسەریاندا دەیخوێنێتەوە جێگا وشوێنیان ئاگری دۆزەخە، کە ھیچ پەناگایەکی تریان دەست ناکەوێت کە ھانای بۆ ببەن وفریایان بکەوێت.

An-Nisaa 4:121Listen in Qur'an →
122

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّۭا ۚ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ ٱللَّهِ قِيلًۭا

ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه له‌مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌وه به‌ڵێنێکی نه‌گۆڕاوی خوایی یه‌، جاکێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له خوا به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟

ئەوانەی باوەڕیان بەخوای گەورە ھێناو کاروکردەوەی باشیان ئەنجامدا لەپێناو نزیک بوونەوە لێی، ئێمە دەیانخەینە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیاندا گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، ئەمەش بەڵێنی خوای گەورەیە، بەڵێنی خوای گەورەش ھەر ھەمووی ڕاست وھەقە، و بەھیچ شێوەیەک بەڵێنەکانی ناشکێنێت، بێگومان ھیچ کەسێکیش ھێندەی خوای گەورە ڕاستگۆ نیە لەگەڵ پەیمان و بەڵێنەکانیدا.

An-Nisaa 4:122Listen in Qur'an →
123

لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَآ أَمَانِىِّ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ ۗ مَن يَعْمَلْ سُوٓءًۭا يُجْزَ بِهِۦ وَلَا يَجِدْ لَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا

(پاداشت و ڕێزو نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه‌، نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی کتێبه‌، ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناهێک بکات، ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت و هیچ که‌س و هیچ هێزێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت جگه له خوا پشتگیریی بکات و یارمه‌تی بدات.

ڕزگار بوون وسەرکەوتن نە بە خۆزگە و ئاوات خواستنی ئێوەیە نە بە خۆزگە و ئاوات خواستنی خاوەن نامەکانە (جولەکە وگاورەکانە) بەڵکو ڕزگار بوون وسەرفرازبوون پەیوەستە بەکاروکردەوەوە، جا ھەرکەسێک لە ئێوە کاروکردەوەی خراپی ئەنجامدابێت ئەوا لەڕۆژی دواییدا سزا وتۆڵەی لێ دەسەنرێتەوە، وە جگە لەخوای گەورەش ھیچ پشتیوان وکۆمەکێک بەدی ناکات کە سودێکی پێ بگەیەنێت، وە ھیچ کەسێکییش بەدی ناکات سەریبخات وزەرەروزیانی لێ دوور بخاتەوە.

An-Nisaa 4:123Listen in Qur'an →
124

وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًۭا

ئه‌وه‌ش کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات نێر بێت یان مێ له‌کاتێکدا ئیماندار بێت، جا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر په‌رده‌ی ناوکی خورما سته‌میان لێناکرێت.

ھەرکەسێک کاروکردەوەی چاک بکات ڕەگەزی نێر بێت یان مێ، وە بەڕاستی باوەڕیشی ھەبێت بەخوای گەورە وباڵادەست، ئەوانەی باوەڕ وکاروکردەوەیان پێکەوە کۆکردوەتەوە دەچنە بەھەشتەوە، وە ھیچ شتێکیش لە پاداشتی کردەوەکانیان کەم ناکەنەوە، وە بە ئەندازەی ئەو تاڵە دەزولەیەی بەسەر ناوکە خورماوەیە ستەمیان لی ناکرێت.

An-Nisaa 4:124Listen in Qur'an →
125

وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًۭا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ وَٱتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۗ وَٱتَّخَذَ ٱللَّهُ إِبْرَٰهِيمَ خَلِيلًۭا

کێ هه‌یه ئاینی چاکتره په‌سه‌ندترو جوانتر بێت له‌و که‌سه‌ی ڕووی کردۆته خوا و خۆی ته‌سلیمی ئه‌وزاته کردووه‌و له‌کاتێکدا کارجوان و کار په‌سه‌نده‌و شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار که‌وتبێت، که خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشه‌ویستی خۆی ڕێزداری کردووه‌.

ھیچ کەسێک بە ئەندازەی ئەو کەسە باوەری باش وخاس نیە کە بەناوەڕۆک و بەڕواڵەتیش خۆی داوەتە دەست خوای گەورە و نیەت ومەبەستی بۆ ئەو یەکلایی کردوەتەوە، کاروکردەوەکانی بەشوێنکەوتنی شەریعەتی ئیسلام باش کردووە، وە شوێن ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) کەوتووە کە بنەمای ئاینی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)ە، وە لە ھاوەڵ بڕیاردان وبێباوەڕی خۆی ھەڵوێراوە بۆ یەکخواپەرستی وباوەڕ، خوای گەورە ئیبراھیمی پێغەمبەری خۆی لەناو دروستکراوەکانیدا بەخۆشەویستی تەواو ھەڵبژاردووە.

An-Nisaa 4:125Listen in Qur'an →
126

وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍۢ مُّحِيطًۭا

هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و خوایه ده‌وری هه‌موو شتێکی داوه (به‌وردیی و به‌ته‌واویی له هه‌موو شتێک ئاگاداره‌).

ئەوەی لە زەوی وئاسمانەکاندا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، وە ئەو زانا وئاگادارە بەھەموو دروستکراوەکانی ودەسەڵاتی بەڕێوەبردنی تەواوی ھەیە بەسەریاندا.

An-Nisaa 4:126Listen in Qur'an →
127

وَيَسْتَفْتُونَكَ فِى ٱلنِّسَآءِ ۖ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ فِى يَتَٰمَى ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِى لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَن تَنكِحُوهُنَّ وَٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلْوِلْدَٰنِ وَأَن تَقُومُوا۟ لِلْيَتَٰمَىٰ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِهِۦ عَلِيمًۭا

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که پێویسته پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان، پێیان بڵێ: خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه‌؛ جائه‌وه‌ی به‌سه‌رتاندا ده‌خوێندرێته‌وه له قورئاندا (روونی کردۆته‌وه له‌مه‌وپێش له سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌وه‌) ده‌رباره‌ی ئه‌و کچه بێ باوکانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا بۆی داناون نایانده‌نێ و ناشتانه‌وێت ماره‌یان بکه‌ن و (رێگه‌ش له شووکردنیان ده‌گرن) و ده‌رباره‌ی میراتی ئه‌و منداڵه بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناتانه‌وێت به‌دادپه‌روه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و به‌رپاکردنی دادگه‌ریی له‌نێوان بێ باوکاندا (ئه‌رکی سه‌رشانی ئیماندارانه‌)، ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له چاکه ئه‌وه بێگومان خوای گه‌وره پێی ئاگاداره به‌چاکه‌کاریی له‌گه‌ڵ منداڵانی بێ باوکدا (که مافیان بده‌ن و سته‌میان لێنه‌که‌ن)، جا هه‌ر خێرو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا زانایه پێی.

ئەی پێغەمبەر لەبارەی ئافرەتانەوە پرسیارت لێدەکەن، لەبارەی ماف وئەرکەکانیانەوە، چی پێویستە بۆیان بکرێت، وە چیش پێویستە ئەنجامی بدەن، تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئەوەی پرسیارتان لەبارەوە کردووە خوای گەورە بۆتانی ڕوون دەکاتەوە، وە ئەوەشتان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لەقورئان، لەبارەی ئەو ھەتیو وئافرەتانەی کە سەرپەرشتیان دەکەن و ئەوەی خوای گەورە بۆیانی فەرزکردووە پێیان نادەن لە مارەیی و میرات، لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزوو ناکەن کە ھاوسەرگیریان لەگەڵدا بکەن، نەک ھەر ھێندە بگرە لەبەر ماڵ وسەروەت وسامانەکەشیان ڕێگریان لێدەکەن کە شوو بکەن بەکەسێکی تر، وە خوای گەورە فەرمانتان پێدەکات کە مافی کوڕانی مێرمنداڵی لاواز بەڕێک وپێکی بدەن وستەمیان لێ نەکەن ودەست نەگرن بەسەر ماڵو سامانیاندا، وە دەبێت لەگەڵ گشت ھەتیواندا بەدادگەری ڕەفتار بکەن بەوەی ھەرچی باشە بۆ دونیا ودواڕۆژیان بۆیان بکەن، وە ئەگەر ھەرکارێکی خێر وچاکە بکەن بۆ ھەتیوان وئەوانی تریش ئەوە بێگومان خوای گەورە زانایە پێی و پاداشتی تەواویان لەسەر ئەداتەوە.

An-Nisaa 4:127Listen in Qur'an →
128

وَإِنِ ٱمْرَأَةٌ خَافَتْ مِنۢ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًۭا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًۭا ۚ وَٱلصُّلْحُ خَيْرٌۭ ۗ وَأُحْضِرَتِ ٱلْأَنفُسُ ٱلشُّحَّ ۚ وَإِن تُحْسِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا

ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له لووت به‌رزی یان پشت هه‌ڵکردنی مێرده‌که‌ی ترسا، ئه‌وه هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نیه و کارێکی چاکه‌: ئه‌گه‌ر نێوان خۆیان چاک بکه‌ن و له‌سه‌ر شێوازێک ڕێک بکه‌ون (وه‌ک ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌هه‌ندێ مافی خۆی تابه‌ڕێزو سه‌ربه‌رزیه‌وه بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا) هه‌میشه ڕێکه‌وتن و ته‌بایی شتێکی چاک و په‌سه‌نده‌، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی به سروشت حه‌ز به‌ره‌زیلی ده‌که‌ن و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت، (ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت) جا ئه‌گه‌ر چاکه‌کارو ڕه‌فتارجوان بن (له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا)و خاوه‌ن ته‌قواو پارێزکار بن و سته‌میان لێ نه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیابن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگایه به کارو کرده‌وه‌تان.

ئەگەر ژنێک ترسا لەمێردەکەی کەخراپە وخۆی بەسەردا ھەلدەکێشێت وئارەزووی نەماوە لەگەڵیدا، ئەوا ھیچ گوناە نیە ئەو ژن وپیاوە ڕێک بکەون، وە ژنەکە دەست ھەڵبگرێت لەھەندێک مافی پێویستی خۆی، وە مافی خەرجی ڕۆژانە و مانەوەی شەو لای، لەم کاتەدا ڕێک کەوتن باشترە لە تەڵاق و جیابوونەوە، بێگومان دەرونی مرۆڤ وا خولقاوە کە ھەمیشە سوورە لە سەر ماڵی دونیا وبەخیلی وڕژدی، وە ھیچ کاتێک حەز بەوە ناکات کە دەست ھەڵبگرێت لەمافەکانی خۆی، بۆیە پیویستە ژن وپیاو چارەسەری ئەم خووە خراپە بکەن ئەویش بە پەروەردەکردنی دەروون لەسەر لێبوردەی وچاکەکردن، ئەگەر بێتو چاکەکار بن لەھەموو کاروبارێکتاندا وەلەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوە بێگومان خوای گەورە بەھەموو کار وکردەوەیەکتان شارەزا وئاگادارە، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە ولە سەر تەواوی کاروکردەوەتان پاداشت وسزاتان دەداتەوە.

An-Nisaa 4:128Listen in Qur'an →
129

وَلَن تَسْتَطِيعُوٓا۟ أَن تَعْدِلُوا۟ بَيْنَ ٱلنِّسَآءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ۖ فَلَا تَمِيلُوا۟ كُلَّ ٱلْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَٱلْمُعَلَّقَةِ ۚ وَإِن تُصْلِحُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا

هه‌رگیز ئێوه ناتوانن له نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا دادپه‌روه‌رانه ڕه‌فتار بکه‌ن، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر زۆریش سوور بن له‌سه‌ری، جا که‌وابوو نه‌که‌ن هه‌ر ڕوو له یه‌کێکیان بکه‌ن به ته‌واوی ئه‌وی تر واز لێبهێنن وه‌ک هه‌ڵپه‌سێرراو، نه ئه‌وه‌یه مێردار بێت، نه ئه‌وه‌شه بێ مێرد بێت، خۆ ئه‌گه‌ر چاکسازی بکه‌ن و ڕێک بکه‌ون و خۆتان بپارێزن له سته‌م، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

ئەی پیاوان دڵنیابن ھەرگیز ناتوانن دادگەری تەواو لەڕووی خۆشەویستی و مەیلی دڵەوە بچەسپێنن لەنێوان ژنەکانتاندا ئەگەر چی ھەوڵی زۆریش بدەن، ئەویش لەبەر چەند ھۆکارێک چونکە پێدەچێت لەدەرەوەی توانا وئیرادەی ئێوە بێت، بۆیە ئەوەندە دووریان مەخەنەوە و کەنارگیرییان لێ مەکەن ھەتا بیانکەنە ھەڵپەساردە وداماوبن، بەشێوەیەکیان لێ بێت نە ئەوەبێت مێردیان ھەبێت بیانحەوێنێتەوە، نە ئەوەشە مێردیان نەبێت وبڕۆن شوویەکی تر بکەنەوە، وه ئەگەر بێتو لەگەڵیان ڕێك بكەون بەوەی دەرونتان ڕابهێنن لەسەر پێدانی مافی ژنەكانتان كه ئارەزووەكانتان حەزی پێ ناكات، وه لەخوا بترسن بەرامبەریان، بێگومان خوای گەوره زۆر لێبوردەی میهرەبانه.

An-Nisaa 4:129Listen in Qur'an →
130

وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغْنِ ٱللَّهُ كُلًّۭا مِّن سَعَتِهِۦ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ وَٰسِعًا حَكِيمًۭا

خۆ ئه‌گه‌ر ژن و مێرد لێک جیاببنه‌وه (به‌گوێره‌ی شه‌رع و به‌رنامه‌ی خوا) ئه‌وه خوا هه‌ریه‌که‌یان شادو بێ نیازو به‌خته‌وه‌ر ده‌کات، له به‌خشینی فراوانی خۆی (به‌هاوسه‌رێکی گونجاو) چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام فراوانگیرو دانایه‌.

ئەگەر هەردوو هاوسەر لەیەک جیا بنەوە بەهۆی تەڵاق یان خولعەوە ئەوا خواى گەورە هەریەکێکیان دەوڵەمەند دەكات بە فەزڵی فراوانی خۆی وخواى گەورە فەزڵ و ڕەحمەتی فراوانە و کاربەجێیە لە بەڕێوەبردنی و حسێبکردنی.

An-Nisaa 4:130Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.