Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 101–110 of 176

101

وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُوا۟ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلْكَٰفِرِينَ كَانُوا۟ لَكُمْ عَدُوًّۭا مُّبِينًۭا

هه‌ر کاتێک به‌سه‌فه‌ر به‌لایه‌کی زه‌ویدا ڕۆیشتن، ئه‌وه گوناهبار نابن به‌کورت کردنه‌وه‌ی نوێژ، (به‌تایبه‌ت) ئه‌گه‌ر ترسان ئه‌وانه‌ی خوانه‌ناسن پیلان و به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ربهێنن وئازارتان بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوه‌ن.

وە ئەگەر سەفەرتان کرد بەسەر زەویدا ئەوا هیچ گوناهبار نابن ئەگەر نوێژە چوار ڕکاتەکان کورت بکەنەوە -قەسریان بکەن- بۆ دوو ڕکات ئەگەر ترسان لەوەى تووشی ناڕەحەتیەک بن لەلایەن کافرەکان، بەڕاستی دوژمنایەتی کافرەکان بۆ ئێوە دوژمنایەتییەکی ئاشکرا و ڕوونە و هەروەها لە سەحیحی سونەتدا هاتووە کە کورتکردنەوەى نوێژ لەکاتی سەفەردا ڕێگەپێدراوە ئەگەرچیش ترس نەبێت.

An-Nisaa 4:101Listen in Qur'an →
102

وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَلْتَقُمْ طَآئِفَةٌۭ مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْيَأْخُذُوٓا۟ أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا۟ فَلْيَكُونُوا۟ مِن وَرَآئِكُمْ وَلْتَأْتِ طَآئِفَةٌ أُخْرَىٰ لَمْ يُصَلُّوا۟ فَلْيُصَلُّوا۟ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا۟ حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ۗ وَدَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُم مَّيْلَةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن كَانَ بِكُمْ أَذًۭى مِّن مَّطَرٍ أَوْ كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَن تَضَعُوٓا۟ أَسْلِحَتَكُمْ ۖ وَخُذُوا۟ حِذْرَكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا

کاتێکیش تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ناو هاوه‌ڵاندا بویت و پێش نوێژیت بۆ ده‌کردن (له کاتی جه‌نگدا)، ئه‌وه با ده‌سته‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ تۆدا بوه‌ستن بۆ نوێژ و چه‌که‌کانیان پێ بێت، جا کاتێک ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی که نوێژ ده‌کات چوونه سووژده بائه‌وانی تر له پشتانه‌وه بن (ئینجا که لێبوونه‌وه له‌و ڕکاته‌) ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی تر که پاسه‌وانییان ده‌کردو نوێژیان نه‌کردووه بابێن له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژه‌که‌یان بکه‌ن، با هوشیارو چه‌کداریش بن، چونکه بێ باوه‌ڕان ئاواته‌خوازن که ئێوه غافڵ بن له چه‌که‌کانتان و له که‌ل و په‌لتان، تایه‌ک هێرش بکه‌نه سه‌رتان وته‌فرو توناتان بکه‌ن، به‌ڵام بۆتان هه‌یه و قه‌یناکات چه‌که‌کانتان دانێن ئه‌گه‌ر ناڕه‌حه‌ت بوون به‌هۆی بارانه‌وه‌، یان هه‌ندێکتان نه‌خۆشکه‌وتن، هه‌میشه وریابن، به‌ڕاستی خوا سزای ڕیسواکه‌رو شه‌رمه‌زاری بۆ خوانه‌ناسان ئاماده کردووه‌.

ئەی پێغەمبەر ئەگەر ھاتوو لەناو سوپادا بوویت لەکاتی جەنگ کردندا، وە وویستت کە نوێژ بۆ موسڵمانان بکەیت، ئەوا سوپاکە بکە بەدوو دەستەوە، دەستەیەکیان لەگەڵ خۆتدا ھەڵدەسن نوێژەکەیان دەکەن، وە چەکەکانیان با بەخۆیان بێت، وە دەستەکەی تریان لە پاسەوانی ئەواندا بن، جا ئەگەر دەستەی یەکەم ڕکاتی یەکەمیان کرد لەگەڵ پێش نوێژەکەیاندا ئەوا نوێژەکە بۆ خۆیان تەواو دەکەن، جا ئەگەر نوێژەکەیان تەواو کرد دەڕۆن لەپشتی ئێوەوە ڕووبەڕووی دوژمن دەوەستن بۆ پاسەوانی ئێوە، جا پاشان ئەو دەستەیەی کە پێشتر لە پاسەوانیتاندا بوون و نوێژیان نەکردبوو دێن ڕکاتێک لەگەڵ پێش نوێژەکەدا دەکەن، جا کاتێک پێش نوێژەکەیان سەلامی دایەوە، ئەوا ھەڵدەسنەوە بۆ تەواو کردنی نوێژەکەیان، با ئەوان زۆر ئاگاداری دوژمنەکەیان بن و چەکەکانیان ھەڵبگرن، چونکە بێباوەڕان ئەواتەخوازی ئەوەن کە کاتێک ئێوە کە نوێژ دەکەن بێ ئاگابن لە چەک وکەلوپەلەکانتان بۆ ئەوەی بەیەکجار بدەن بەسەرتان و غافڵ گیرتان بکەن، وە ئەگەر بەھۆی باران بارینەوە تووشی ناڕەحەتی بوون یانەخۆش کەوتن ئەوا ھیچ گوناھێکتان ناگات لەو کاتەدا چەکەکانتان دانێن، بەپێی توانای خۆتان ئاگاداری دوژمن بن وھۆشیار بن لێیان، بێگومان خوای گەورە ئاگرێکی ڕسواکەری بۆ بێباوەڕان ئامادە کردووە.

An-Nisaa 4:102Listen in Qur'an →
103

فَإِذَا قَضَيْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ قِيَٰمًۭا وَقُعُودًۭا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا ٱطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتْ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ كِتَٰبًۭا مَّوْقُوتًۭا

جا کاتێک له نوێژ بوونه‌وه ئه‌وه یادی خوا بکه‌ن به‌پێوه‌بن یان به‌دانیشتنه‌وه یان به ڕاکشانه‌وه (به‌هه‌رجۆرێک بۆتان گونجا) کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا به‌سه‌رتانداو نیشته‌جێ بوون، ئه‌وه نوێژ به‌چاکی و ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت.

ئەی باوەڕداران ئەگەر لەنوێژ بوونەوە ئەوا یادی خوا بکەن بە سبحان اللە والحمد للە واللە أکبر کردن، لە ھەموو بارێکتاندا بەپێوە بوون یان بە دانیشتنەوە بوون یان لەسەر تەنیشتان بوون، جا کاتێک کە ترستان نەما نوێژەکانتان بە تەواوی ئەرکان وواجبات وسوننەتەکانیەوە ھەروەک فەرمانتان پێکراوە ئەنجام بدەن، چونکە بێگومان نوێژ لەسەر باوەڕداران فەرزێکی دیاریکراوە، کە دروست نیە لەبەر بیانویەکی شەرعی نەبێت لەکاتی دیاری کراوی خۆی دوابخرێت، ئەمە ئەگەر نیشتەجێ بوون، بەڵام ئەگەر ھاتوو لەسەفەر و گەشتدا بوون ئەوا دروسته بۆتان نوێژەکانتان کورت وکۆ بکەنەوە.

An-Nisaa 4:103Listen in Qur'an →
104

وَلَا تَهِنُوا۟ فِى ٱبْتِغَآءِ ٱلْقَوْمِ ۖ إِن تَكُونُوا۟ تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا

له به‌رامبه‌ر (له‌شکری بێ باوه‌ڕانه‌وه که شه‌ڕتان پێ ده‌فرۆشن یان به‌ربه‌ستن له ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی بانگه‌وازی خوادا) سستی و که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و بکه‌ونه دوایان، چونکه ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازارو ماندوێتی و برینداریتان بۆ پێش بێت، بۆ ئه‌وانیش هه‌رپێش دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه به‌ئومێدو به‌ته‌مان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ستان بکه‌وێت (له به‌هه‌شتدا) ئه‌وان به ته‌مای نین، خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زاناو دانایه‌.

ئەی باوەڕداران لەڕاونان و بەدواداچوونی دوژمنی بێباوەڕتان سست و کەمتەرخەم مەبن، ھەروەک چۆن ئێوە ئازارتان پێ دەگات لەکاتی ناڕەحەتی کوشتن وبریندار بوون بەھەمان شێوە ئەوانیش وەک ئێوە ئازاریان پێ دەگات، وە ئێوە تووشی چی بوون ئەوانیش تووشی دەبن، نەکەن وە نەھێڵن ئەوان لەئێوە ئارامگرتر بن، چونکە ئێوە ئومێدی پاداشت و سەرکەوتن وپشتگیری لەخوا دەکەن، وە خوای گەورە زۆر زانایە بە حاڵ وگوزەرانی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەڕێوەبردن ویاسا و شەریعەتەکەیدا.

An-Nisaa 4:104Listen in Qur'an →
105

إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ ٱلنَّاسِ بِمَآ أَرَىٰكَ ٱللَّهُ ۚ وَلَا تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيمًۭا

ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابه‌زاندوه‌ته خواره‌وه‌، سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاستی به‌رده‌وامه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بکه‌یت له نێوان خه‌ڵکیدا به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی کردویت و به‌گونجاوی ده‌زانیت (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و قازانجی خه‌ڵکی)، نه‌که‌یت به‌رگری له ناپاکان بکه‌یت... (ده‌گێڕنه‌وه جوله‌که‌یه‌ک لای (طعمة) ناوێک قه‌ڵغانێک به‌ئه‌مانه‌ت داده‌نێت، به‌ڵام (طعمة) حاشای لێده‌کات، که دێن ماڵه‌که‌ی بگه‌ڕێن فڕێی ده‌داته ماڵه دراوسێکه‌یه‌وه‌، جاکه کێشه‌که ده‌گاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خه‌ریکه لایه‌نی (طعمة) بگرێت، چونکه زۆر به‌ده‌م و پل بووه‌، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته داده‌به‌زێنێت له ـ (١٠٥ تا ١١٣).

ئەی پێغەمبەر ئێمە قورئانمان بۆ سەر تۆ دابەزاند، کە بێگومان ھەر ھەمووی ڕاست و ھەقە، تاوەکو بەو قورئانە حوکمیان بکەیت و لەکاتی ناکۆکیەکانیاندا بەوەی خوا شارەزای کردویت وئیلھامی کردووە بۆت لەیەکیان جودا بکەیتەوە، نەک بە ھەواو وئارەزووی خۆت، وە ھەرگیز لایەنگر وپشتیوانی ناپاکان مەبە و بەرگریان لێ نەکەیت.

An-Nisaa 4:105Listen in Qur'an →
106

وَٱسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام) داوای لێخۆش بوون له خوا بکه‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

داوای لێخۆشبوون و چاوپۆشی بکە لەخوای گەورە، بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە لەو بەندەیەی کە تەوبە دەکات ودەگەڕێتوە بۆلای، وە زۆریش میھرەبانە بۆی.

An-Nisaa 4:106Listen in Qur'an →
107

وَلَا تُجَٰدِلْ عَنِ ٱلَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنفُسَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًۭا

به‌رگری له‌و که‌سانه‌ش مه‌که که ناپاکن و خیانه‌ت له خۆیان ده‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت هه‌میشه خیانه‌تکارو تاوانبارن.

بەرگری مەکە لەھیچ کەسێک کە ناپاکی -خیانەت- دەکات و ڕۆدەچێت لە شاردنەوەی ناپاکیەکەیدا، وە خوای گەورە ئەو ناپاکە تاوانبارە درۆزنانەی خۆش ناوێت.

An-Nisaa 4:107Listen in Qur'an →
108

يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱللَّهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْضَىٰ مِنَ ٱلْقَوْلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا

ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت خیانه‌ت و تاوانه‌کانیان له‌خه‌ڵکی بشارنه‌وه‌، له‌کاتێکدا ناتوانن له خوای بشارنه‌وه که له‌گه‌ڵیاندایه‌و چاودێریانه‌، به‌شه‌ودا قسه‌ی واهه‌ڵده‌به‌ستن خوا پێی ڕازی نیه و خوا به‌رده‌وام گه‌مارۆده‌ری ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یه که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئەوانە لەکاتی تاوان وگوناھکردندا خۆیان لەچاوی خەڵکی دەشارنەوە و دەترسن لێیان وشەرمیان لێدەکەن، بەڵام شەرم لەخوا ناکەن کە ھەمیشە لەگەڵیانە وئاگاداریانە بەتایبەتی ئەو کاتەی ئەوان بەشەودا قسەیەکیان دەکرد کە ھەرگیز خوای گەورە پێی ڕازی نیە، وەک بەرگری کردن لە گوناھباران و تۆمەتبار کردنی کەسانی بێ تاوان، وە ھەر کارێک ئەوان ئەنجامی بدەن بەئاشکرا وبەنھێنی خوای گەورە لێی بەئاگایە، وە ھیچ شتێکی لێ شاراوە نیە، وە تۆڵەی ھەموو کار وکردەوەیەکی خراپیان لێ دەکاتەوە.

An-Nisaa 4:108Listen in Qur'an →
109

هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ جَٰدَلْتُمْ عَنْهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَمَن يُجَٰدِلُ ٱللَّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًۭا

باشه ئه‌وه‌ته ئێوه به‌رگریان لێده‌که‌ن له ژیانی ئه‌م دنیایه‌دا، ئه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت، لای خوا کێ به‌رگریان لێده‌کات؟ یاخود کێ پشتیوان و یاریده‌ده‌ریان ده‌بێت (تا له سزای دۆزه‌خ ڕزگاریان بکات)؟

ھا ئەی ئەوانەی کە زۆر مەبەستان کاری ئەوانەیە کە تاوان ئەنجام دەدەن، پشتیوانیتان کردن لێیان لە ژیانی دونیادا تاوەکو بێ گوناھیان بسەلمێنن و سزاکەیان لەسەر ھەڵبگرن، جا کێ ھەیە لەڕۆژی دواییدا بەرگری لەوانە بکات لەکاتێکدا خوای گەورە ئاگادارە بە ھەقیقەت وڕاستی ئەوان؟! وە کێ ھەیە پشتیوانیان بێت لەو ڕۆژەدا، بێگومان ھیچ کەسێک ناتوانێت.

An-Nisaa 4:109Listen in Qur'an →
110

وَمَن يَعْمَلْ سُوٓءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُۥ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ يَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا

ئه‌وه‌ی خراپه‌یه‌ک بکات (دژ به‌خه‌ڵکی) یان سته‌م له خۆی بکات له‌وه‌ودوا (به‌خۆیدا بچێته‌وه‌) و داوای لێخۆشبوون له خوا بکات، ئه‌وه خوایه‌کی لێخۆشبوو و میهره‌بانی ده‌ستده‌که‌وێت.

ھەرکەسێک کارێکی خراپ ونالەبار بکات، وە یان بە گوناھکردن ستەم لەخۆی بکات، وە پاشان داوای لێخۆشبوون لەخوای گەورە بکات و دان بنێت بە گوناھەکەیدا، وەپەشیمانی دەربڕێت و واز لێ بھێنێت، ئەوا ھەمیشە خوای گەورە دەبینێت کە زۆر لێبووردە ومیھرەبانە، لێبوردەی گوناھەکانیەتی وە میھرەبانە وچاوپۆشی لێدەکات.

An-Nisaa 4:110Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.