Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 91–100 of 176

91

سَتَجِدُونَ ءَاخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا۟ قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوٓا۟ إِلَى ٱلْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا۟ فِيهَا ۚ فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوٓا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ وَيَكُفُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنًۭا مُّبِينًۭا

(هه‌روه‌ها) چه‌ند که‌سانێکی ترتان ده‌ستده‌که‌وێت که ده‌یانه‌وێت له ئێوه‌ش و له هۆز و قه‌ومی خۆشیان ئه‌مین بن، هه‌ر کاتێک بانگ کرابنه‌وه بۆ ئاشووبنانه‌وه درێغیان نه‌کردووه و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهه‌ڵچوونه‌ته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزیان نه‌گرت لێتان و که‌نارگیر نه‌بوون و ڕێبازی ئاشتیان نه‌گرته‌به‌رو ده‌ستیان نه‌کێشایه‌وه له جه‌نگ کردن له‌گه‌ڵتان، ئه‌و کاته بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێ ده‌ستان ڕۆیی به‌سه‌ریاندا، ئا ئه‌وانه گێڕاومانه بۆتان به‌سه‌ریانه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا له‌سه‌ر (ڕاست و ڕه‌وایی کوشتن و به‌دیل کردنیان).

ئەی باوەڕداران کۆمەڵێکی تر لە دووڕوەکان بەدی دەکەن کە بەسەر زارەکی وبەڕواڵەت باوەڕی خۆیانتان بۆ ئاشکرا دەکەن تاوەکو پارزێراو بن وترسیان نەبێت لێتان، وە بێباوەڕیان بۆ ھۆز وخزمانی خۆیان ئاشکرا دەکەن تاوەکو ئەوانیش ئەمین بکەن وترسیان نەبێت لێیان ئەگەر گەڕانەوە بۆلایان، وە ھەر کاتێکیش بۆیان بکرێت وبلوێت بۆیان ئەوا دەچنەوە ناو شیرک وبێباوەڕیەکەی خۆیان، جا ئەگەر ھاتوو وازیان نەھێنا لە جەنگ کردن لەگەڵتان وە دەستی ئاشتیان بۆ درێژ نەکردن، وە وازیان نەھێنا لێتان، ئەوا لەھەر جێگایەک گەیشتن پێیان و بینیتان بیانگرن وبیانکوژن، ئا ئەوانەی ئەوە سیفات وڕەوشتیانە دەسەڵاتمان پێتان داوە کە بیانگرن وبیانکوژن وە چۆن بۆتان گونجا درێغی مەکەن، ئەمەش بەڵگەی ڕوون ئائشکراییە کە خوای گەورە داویەتی پێتان.

92

وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَن يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَـًۭٔا ۚ وَمَن قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَـًۭٔا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ وَدِيَةٌۭ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَصَّدَّقُوا۟ ۚ فَإِن كَانَ مِن قَوْمٍ عَدُوٍّۢ لَّكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ ۖ وَإِن كَانَ مِن قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌۭ فَدِيَةٌۭ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا

بۆ هیچ ئیماندارێک نیه ئیماندارێکی تر بکوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئیماندار به هه‌ڵه ئیماندارێک بکوژێت، ئه‌وه ده‌بێت به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازاد بکات و خوێن باییه‌که‌ی بدات به که‌سوکاری کوژراوه‌که (وه‌ک میراتی دابه‌شی بکه‌ن) مه‌گه‌ر لێی ببوورن و له خوێنه‌که‌ی خۆش ببن، خۆ ئه‌گه‌ر کوژراوه‌که له ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌کدا بوو دوژمنی ئێوه بوون، به‌ڵام ئه‌و (کوژراوه‌) ئیماندار بوو، با (بکوژه‌که‌) به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازادبکات و ئه‌گه‌ر ئیمانداره کوژراوه‌که له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌ک بوو که په‌یمان له‌نێوانتاندا هه‌بوو، ده‌بێت خوێنبایی بدرێت به‌که‌سوکاری و به‌نده‌یه‌کی ئیمانداریش ئازاد بکرێت، (خۆ ئه‌گه‌ر بکوژه‌که‌) ئه‌وه‌ی بۆ نه‌لواو ده‌ستی نه‌که‌وت (به‌نده ئازاد بکات و به‌ندایه‌تی باوی نه‌مابوو ماڵ و سامانیشی نه‌بوو) ئه‌وه ده‌بێت دوومانگ له‌سه‌ریه‌ک به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه بڕیارێکه بۆ ڕاستی و دروستی ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌، بێگومان خوای گه‌وره هه‌میشه و به‌رده‌وام زاناو دانایه‌.

نابێت باوەڕدار باوەڕدار بکوژێت بەخەتا و بەھەڵە نەبێت، ھەرکەسێک باوەڕدارێک بەھەڵە بکوژێت ئەوا دەبێت کۆیلەیەکی باوەڕدار لە تۆڵەیدا ئازاد بکات، وە خزمانی بکوژەکەیش ئەو خزمانەی کە میراتی لێ دەبەن دەبێت خوێنێک بدەن بە کەسوکاری کوژراوەکە، مەگەر لێی خۆش بن ئەو کاتە پێدانی خوێنەکە واجب نابێت لەسەریان، ئەگەر ھاتوو کوژراوەکە باوەڕدارێک بوو لەتیرەیەکی خوانەناسی دوژمنتان بوو، ئەوا ئەو کاتە دەبێت کۆیلەیەکی باوەڕدار ئازاد بکات وخوێن پێدان واجب نابێت، وە ئەگەر ھاتوو کوژراوەکە باوەڕدار نەبوو بەڵام لەو تیرە وھۆزە بوو کە ئێوە لەگەڵیان پەیمان وبەڵێنتان ھەیە، وەک ئەھلی زیمە، ئەوا ئەو کاتە واجبە لەسەر خزمانی میراتگری بکوژەکە خوێنێک بدەن بە کەسوکاری کوژراوەکە، وە بکوژەکەیش کۆیلەیەکی باوەڕدار ئازاد دەکات، ئەگەر ھاتوو کۆیلەی دەست نەکەوت ئازادی بکات، یان دەسەڵاتی نەبوو کۆیلە بکڕێت، ئەوا دەبێت دوو مانگ لەسەریەک بەبێ نێوان کەوتن بەڕۆژوو بێت، بۆ ئەوەی خوای گەورە تەوبەی لێ وەرگرێت لەسەر ئەو کارەی کە کردویەتی، وە خوای گەورە زانایە بە کاروکردەوە و نیەتی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت ویاسا و بەڕێوەبردنی کارەکانیدا.

93

وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًۭا مُّتَعَمِّدًۭا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَٰلِدًۭا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمًۭا

هه‌ر که‌سێک به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئیماندارێک بکوژێت (به‌حه‌لالی بزانێت)، ئه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌و که‌سه دۆزه‌خه‌، نه‌مره تیایدا، هه‌روه‌ها خوا لێی توڕه بووه و نه‌فرینی لێکردووه و سزایه‌کی گه‌وره و بێ سنووری بۆ ئاماده کردووه‌.

وە ئەگەر ھەرکەسێک باوەڕدارێک بە دەست ئەنقەست و بەناھەق بکوژێت، ئەوا سزا و تۆڵەکەی دۆزەخی ھەتاھەتاییە، ئەگەر ھاتوو ئەو کوشتنە بە حەڵاڵ بزانێت یان تەوبەی لێ نەکات، وە خوای گەورەش توڕە دەبێت لێی و نەفرینی لێ دەکات و لە ڕەحمی خۆی دەری دەکات، وە سزایەکی زۆر گەورەی بۆ ئامادە کراوە، لە تۆڵەی ئەو گوناھە گەورەی ئەنجامی داوە.

94

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا ضَرَبْتُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُوا۟ وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَنْ أَلْقَىٰٓ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَٰمَ لَسْتَ مُؤْمِنًۭا تَبْتَغُونَ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌۭ ۚ كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبْلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، کاتێک ده‌رئه‌چن بۆ گه‌یاندنی ئیسلام و جیهاد له‌پێناوی خوادا، وردبین بن و هه‌موو شتێک ڕوون بکه‌نه‌وه (دووره په‌رێزبن له په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یی) و به‌وکه‌سانه مه‌ڵێن که سه‌لامتان لێده‌که‌ن: (ڕاست ناکه‌یت) تۆ ئیماندار نیت!! (به‌و هه‌ڵوێسته‌) مه‌به‌ستتان ده‌سکه‌وتی ژیانی دنیابێت، لای خوا ده‌ستکه‌وتی زۆر هه‌یه‌، خۆ کاتی خۆی ئێوه‌ش وابوون (باوه‌ڕتان شاراوه بوو) تا خوا منه‌تی نایه سه‌رتان (سه‌رکه‌وتنی پێبه‌خشین و ده‌رووی لێکردنه‌وه‌) که‌واته‌، وردو دووربین بن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌هه‌موو ئه‌وکاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن. (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌سته‌یه‌ک له هاوه‌ڵانی نارد بۆ گه‌یاندنی ئیسلام، ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یدی کرده لێپرسراویان، کابرایه‌ک که ناوی (مه‌رداس) بوو مه‌ڕو وشتری ده‌له‌وه‌ڕان، ئوسامه‌و هاوه‌ڵانی بینی، ترساو به‌په‌له دوور که‌وته‌وه‌و خۆی کرد به ئه‌شکه‌وتێکدا، ئه‌مانیش شوێنی که‌وتن، کاتێک چوونه به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که کابرا هات به‌پیریانه‌وه‌و سه‌لامی لێکردن و شایه‌تمانی هێنا، به‌ڵام ئوسامه هێرشی کرده سه‌ری و کوشتی.. دوایی که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیستی تووڕه بوو له ئوسامه و فه‌رمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینه‌تان هه‌ڵدڕی بوو بزانن به‌ڕاستێتی یان نا!!)...

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون ئەگەر ھاتوو چوونە دەرەوە بۆ جیھاد وتێکۆشان، ئەوا بەباشی بکۆڵنەوە لەو خەڵکەی کە دەجەنگن لەگەڵیاندا، وە بەو کەسە مەڵێن کاتێک ئەوە ئاشکرا دەکات کە بەڵگە بێت لەسەر موسڵمان بوونی تۆ باوەڕدار نیت، وە پێی مەڵێن ئەوەی کە وای کردووە کە موسڵمان بوونی خۆت ئاشکرا بکەیت ترستە لە ڕژانی خوێن و بردنی ماڵوسامانەکەت،ئەو کاتە بیکوژن تەنھا لەپێناو بەدەستھێنانی ھەندێک کەلوپەلی بێ نرخی دونیایی وەک غەنیمەت ودەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوە بزانن خوای گەورە دەستکەوتی گەورەتری لایە، کە باشتر وچاکترە لەو دەستکەوتانەی کە ئێوە بەتەمانی، ئەوە بزانن ئێوەش کاتی خۆی بەو شێوەیە بوون کە باوەڕی خۆتان دەشاردەوە لە ھۆز وتیرەکەی خۆتان، بەڵام خوای گەورە بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام منەتی کرد بەسەرتاندا وخوێنتانی پاراست لەڕشتن جا بۆیە پەلە مەکەن باش لەو کارە بکۆڵنەوە کە ئەنجامی دەدەن، خوای گەورە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە لەکاروکردەوەتان ھەرچەند ووردیش بێت، وە پاداشتان لەسەر ھەموویشی دەداتەوە.

95

لَّا يَسْتَوِى ٱلْقَٰعِدُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُو۟لِى ٱلضَّرَرِ وَٱلْمُجَٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ فَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلْمُجَٰهِدِينَ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ عَلَى ٱلْقَٰعِدِينَ دَرَجَةًۭ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَفَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلْمُجَٰهِدِينَ عَلَى ٱلْقَٰعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًۭا

ئه‌وانه‌ی دانیشتوون له ئیمانداران و (جه‌نگ ناکه‌ن) ـ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که ناته‌واون ـ (کوێر، شه‌ل، نه‌خۆش،... هتد) له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که جیهادو کۆشش ده‌که‌ن له پێناوی خوادا به ماڵ و سامان و خۆیان چوونیه‌ک نین، بێگومان خوا فه‌زڵ و ڕێزو پله‌یه‌کی تایبه‌تی بڕیارداوه بۆ تێکۆشه‌ران به ماڵیان و خۆیان، به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که دانیشتوون و (فیداکاری ناکه‌ن و گیان به‌خت ناکه‌ن)، خوای گه‌وره به‌هه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان به‌ڵێنی چاک و به‌نرخی داوه‌، (بێگومان) خوا فه‌زڵ و ڕێزو پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووری ئه‌و تێکۆشه‌ر و موجاهیدانه‌ی داوه به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌دا...

ئەو باوەڕدارانەی دانیشتوون و جیھاد وتێکۆشان ناکەن جگە ئەوانەیان نەبێت کە بیانوی شەرعیان ھەیە وەک نەخۆش ونابیناکان، یەکسان نین لەگەڵ ئەو باوەڕدارانەی کە لە ڕێگای خوا جیھاد وتیکۆشان دەکەن بەماڵ و سامان و گیانیان، ئەو باوەڕدارانەی کە بە ماڵ وسامان وگیانیان لەڕێگای خوا جیھاد دەکەن و تێدەکۆشن خوای گەورە بە پلەیەک فەزڵی داون بەسەر ئەوانەی دانیشتون و جیھاد وتێکۆشان ناکەن، ئەوانەی کە جیھاد دەکەن ولەڕێگای خوا تێدەکۆشن لەگەڵ ئەوانەش کە لەبەر بیانویەکی شەرعی ناتوانن جیھاد وتێکۆشان بکەن خوا بەڵێنی پاداشتی بەرز وبەنرخ وچاکی داوە بەھەردوولایان، وە خوای گەورە لەلایەن خۆیەوە بە پاداشتێکی گەورە ومەزن فەزڵی موجاھیدین وتێکۆشەرانی داوە بەسەر کەسانی دانیشتوودا.

96

دَرَجَٰتٍۢ مِّنْهُ وَمَغْفِرَةًۭ وَرَحْمَةًۭ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًا

ئه‌ویش چه‌نده‌ها پله‌و پایه‌ن (به‌گوێره‌ی هه‌وڵ و کۆشش) له‌لایه‌ن خواوه پێشکه‌ش ده‌کرێن (به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی نیه‌ت پاکیی و تێکۆشان)، هاوڕێ له‌گه‌ڵ لێخۆشبوون و ڕه‌حمه‌تدا، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبووه‌و به ڕه‌حم و دلۆڤانه‌.

ئەم پاداشتە گەورەیە چەندین پلەیە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکی تریانەوەن، لەگەڵ لێخۆش بوون لە گوناھەکانیان و میھرەبانی خۆی بۆیان، وە خوا ھەمیشە لێبوردەی میھرەبانە بەرامبەر بەندەکانی.

97

إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِىٓ أَنفُسِهِمْ قَالُوا۟ فِيمَ كُنتُمْ ۖ قَالُوا۟ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ قَالُوٓا۟ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةًۭ فَتُهَاجِرُوا۟ فِيهَا ۚ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره مه‌رگدا فریشته گیانیان ده‌کێشن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سته‌میان له خۆیان ده‌کرد (ئیمان و باوه‌ڕیان له مه‌ترسیدا بوو که‌چی کۆچیان نه‌ده‌کرد بۆ نیشتمانی ئیمان، به‌توندیی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن)و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له چیدا بوون و له‌کوێ ژیانتان ده‌برده سه‌ر؟! له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز کراو بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن: باشه ئایا زه‌وی خوا فراوان و پان و پۆر نه‌بوو تا کۆچی تێدا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن بۆ نیشتمانێک که ئیمانداران تیایدا فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن)؟ ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه‌، که جێگه و ڕێگه و سه‌رئه‌نجامێکی ناخۆش و ناسازو خراپه‌.

بێگومان ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان کێشان لەکاتێکدا ئەوان زوڵم وستەمیان لەخۆیان کرد بە وازھێنان لەکۆچکردن لە نیشتمانی بێباوەڕانەوە بۆ نیشتمانی باوەڕداران، ئەو فریشتانە لەکاتی گیان کێشانیاندا بەسەرە زەنشتی کردنەوە پێیان ووتن: باشە ئێوە لەکوێ بوون؟ لەبەرچی کۆچتان نەکرد بۆلای باوەڕداران؟ جیاوازی ئێوە چی بوو لەگەڵ بت پەرستەکان؟ ئەوانیش بەبیانوھێنانەوە لەوەڵامیاندا دەڵێن: ئێمە لاواز وبێدەسەڵات بووین کەھیچ ھێز و دەرەتانێکمان نەبوو کە بۆ ھیچ لایەک کۆچ بکەین وبەرگری پێ لەخۆمان بکەین، جارێکی تر فریشتەکان بە سەرزەنشتی کردنەوە پێیان دەڵێنەوە: ئایا ووڵات و زەوی خوای گەورە فراوان نەبوو کە کۆچی بۆ بکەن تاوەکو دڵنیابن لە ئاین وگیانی خۆتان وزەلیل وسەرشۆڕتان نەکەن، جێگا وڕێگای ئەوانەی کۆچیان نەکرد ئاگری دۆزەخە، کە خراپترین چارەنووسە بۆیان.

98

إِلَّا ٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلْوِلْدَٰنِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةًۭ وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًۭا

مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان که به‌ڕاستی بێ ده‌سه‌ڵات و ناته‌وان و لاوازکراون له‌و پیاوانه‌ی ژن و منداڵیان له‌گه‌ڵدایه‌و ناتوانن ته‌گبیرو گۆڕانکاریه‌ک بۆ خۆیان بکه‌ن و هیچ ڕێگه‌یه‌کیش شاره‌زانین بۆ چاره‌سه‌رو ده‌ربازکردنی خۆیان.

ئەو پیاو وژن ومناڵانە نەبێت کە خاوەن بیانوی شەرعی بوون کە ھیچ ھێزێکیان نەبوو کە بتوانن بەرگری پێ لەخۆ بکەن لە بەرامبەر زوڵم وستەمی ستەمکاران، وە شارەزای ھیچ ڕێگایەکیش نین کە خۆیان پێ ڕزگار بکەن لە ستەمی ئەوان، ئەوانە ئومێد ھەیە کە خوای گەورە بە میھرەبانی ولوتفی لێیان ببورێت، وە خوای گەورە لە بەندەکانی خۆش دەبێت، وە چاوپۆشی دەکات لەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای.

99

فَأُو۟لَٰٓئِكَ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًۭا

ئا ئه‌وانه خوا لێبووردن و چاوپۆشی بۆ ئاماده کردوون و خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زۆر لێخۆشبووه‌و زۆریش چاوپۆشی ده‌کات (مه‌به‌ست له وشه‌ی ـ عسی ـ بۆ هاتنه دی به‌ڵێنه خواییه‌که‌یه‌).

ئەو پیاو وژن ومناڵانە نەبێت کە خاوەن بیانوی شەرعی بوون کە ھیچ ھێزێکیان نەبوو کە بتوانن بەرگری پێ لەخۆ بکەن لە بەارمبەر زوڵم وستەمی ستەمکاران، وە شارەزای ھیچ ڕێگایەکیش نین کە خۆیان پێ ڕزگار بکەن لە ستەمی ئەوان، ئەوانە ئومێد ھەیە کە خوای گەورە بە میھرەبانی ولوتفی لێیان ببورێت، وە خوای گەورە لە بەندەکانی خۆش دەبێت، وە چاوپۆشی دەکات لەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای.

100

۞ وَمَن يُهَاجِرْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يَجِدْ فِى ٱلْأَرْضِ مُرَٰغَمًۭا كَثِيرًۭا وَسَعَةًۭ ۚ وَمَن يَخْرُجْ مِنۢ بَيْتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدْرِكْهُ ٱلْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا

جا ئه‌وه‌ی کۆچ بکات له پێناوی خوادا له‌و زه‌وییه‌ی که کۆچی بۆ ده‌کات، سه‌ربه‌رزییه‌ک بۆ خۆی و ڕیسواییه‌کی زۆریش بۆ دوژمنانی دروست ده‌کات، به‌ره‌که‌ت و فراوانی ڕزق و ڕۆزی ڕووی تێده‌کات، هه‌ر که‌سێکیش ماڵ و حاڵی خۆی به‌جێ بهێڵێت وله پێناو خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ده‌رچێت (واته به‌ره‌و وڵاتی ئیسلام، یاخود شوێنێکی ئازاد) کۆچ بکات، پاشان مردن یه‌خه‌ی پێبگرێت، ئه‌وه ئیتر ئه‌و که‌سه پاداشته‌که‌ی که‌وتۆته سه‌ر خوا (هه‌ر خۆی ده‌زانێت چۆن پاداشتی ده‌داته‌وه‌)، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبوو میهره‌بانه (به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه‌).

ھەرکەسێک لەبەر ڕەزامەندی خوا کۆچ بکات لە نیشتمانی بێباوەڕانەوە بۆ نیشتمانی ئیسلام وموسڵمانان، ئەوا لەو وڵاتەی بۆی دەچێت گەلێک جێگا وشوێنی باشی حەوانە و ڕزق وڕۆزی فراوان و سەربەرزی بۆ دەبێت ودەکەوێتە حەوانەوە، وە ھەرکەسێک لەماڵی خۆی دەرچێ وکۆچ بکات بۆلای خوا وپێغەمبەرەکەی، وە پاشان پێش ئەوەی بگاتە ئەو جێگایەی بۆی دەچێ و کۆچی بۆ دەکات، مردن یەخەی گرت ووەفاتی کرد، ئەوا بێگومان پاداشتی لای خوای گەورە بۆ جێگیر بووە، وە لەبەر ئەوەی نەگەیشتووەتە جێگای کۆچەکەی ھیچ زیانێکی پێ ناگات، وە خوای گەورە لێبوردەی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە میھرەبانە بەرامبەریشیان.

An-Nisaa 4:100Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.