Muslim99Muslim99
← Tafsir library

4. An-Nisaa

The Women · Medinan · 176 ayahs

سُورَةُ النِّسَاءِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 1–10 of 176

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًۭا كَثِيرًۭا وَنِسَآءًۭ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِى تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًۭا

ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن که ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێک دروست کردووه‌، هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه و بڵاوکرده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن که له یه‌کتر داوا ده‌که‌ن به‌ناوهێنانی ئه‌وه‌وه‌، هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و (پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی خوا (هه‌میشه و به‌رده‌وام) چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه‌.

ئەی خەڵکینە لە پەروەردگارتان بترسن، ئەو پەروەردگارەی کە ھەمووتانی لە تاکە کەسێک (کە باوکە ئادەمتانە) دروستکردووە، وە لە ئادەمیش ژنەکەی حەوای دایکتانی دروستکرد، وە پاشان لەھەردووکیان مرۆڤ گەلێکی زۆری نێر ومێی لەتەواوی پارچەکانی سەر زەوی بڵاو کردەوە، وە لەو خوایە بترسن کە بەناوی ئەوەوە ھەندێکتان داوا لەھەندێکی ترتان دەکەن ودەڵێن: تو ئەو خوایە داوات لێدەکەم کە فڵان ئیش بکەیت، وە لەوە بترسن کە سیلەی ڕەحم وخزمایەتی ببچڕن، بێگومان خوای گەورە چاودێرە بەسەرتانەوە، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئێوە لێ وون نابێت، بەڵکو ھەر ھەموویتان لەسەر دەنوسێت و دەژمێرێت ولەسەر ھەموویشی پاداشتان دەداتەوه.

2

وَءَاتُوا۟ ٱلْيَتَٰمَىٰٓ أَمْوَٰلَهُمْ ۖ وَلَا تَتَبَدَّلُوا۟ ٱلْخَبِيثَ بِٱلطَّيِّبِ ۖ وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَهُمْ إِلَىٰٓ أَمْوَٰلِكُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ حُوبًۭا كَبِيرًۭا

(خه‌ڵکینه‌) ماڵ و سامانی هه‌تیوان بده‌نه‌وه ده‌ست خۆیان (کاتێک گه‌وره بوون و فامیان کرده‌وه‌)، ماڵی خراپ و پیسی خۆتان مه‌گۆڕنه‌وه به‌ماڵی چاک و پاکی ئه‌وان، ماڵ و سامانیان مه‌خۆن له‌گه‌ڵ ماڵ و سامانی خۆتاندا (مه‌یفه‌وتێنن) به‌ڕاستی ئه‌و کاره سته‌م و گوناهێکی گه‌وره‌یه‌.

ئەی سەرپەرشتیاران ماڵی ھەتیوان تەسلیم بەخۆیان بکەنەوە ئەگەر ھاتوو باڵغ بوون وگەیشتنە ئەوتەمەنەی کە چاک وخراپی خۆیان لێک جودا بکەنەوە، (ھەتیوو: ئەوانەن کە باوکیان لەدەستداوە و باڵغ نەبوون)، وە حەرام مەگۆڕن بە حەڵال، بەو شێوەیە مەکەن کە ماڵو کەلوپەلە باش وچاکەکانی ھەتیوان ھەڵگرن بۆ خۆتان وئەوەی خراپە و بێ کەڵکەیە پێیان بدەنەوە، وە ماڵی ئەوان تێکەڵ بەماڵی خۆتان مەکەن، چونکە بەڕاستی ئەوە گوناھێکی گەورەیە لای خوای گەورە.

3

وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا۟ فِى ٱلْيَتَٰمَىٰ فَٱنكِحُوا۟ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ مَثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا۟ فَوَٰحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَلَّا تَعُولُوا۟

ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه هاوسه‌رتان، ئه‌وه واز له‌وان بهێنن)، ئه‌وه له ئافره‌تانی تر که حه‌ڵاڵن بۆتان ژن ماره بکه‌ن دوو دوو، یان سیان سیان، یان چوار چوار، (ئه‌ڵبه‌ته له یه‌ک هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌) خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له‌نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) ئه‌وه با یه‌ک ژن ماره بکه‌ن، یان ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ی که هه‌تانن (که دیارده‌یه‌کی کاتی بوو، ئیسلام بنه‌بڕی کرد)، ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکتره له‌وه‌ی سته‌م نه‌که‌ن (ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی بکه‌ن).

ئەگەر ھاتوو ترسان بە دادگەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کچە ھەتیوانە بکەن کە لەژێر ویلایەتی خۆتانن، و مارەتان کردن، ترسان لەوەی ئەو مارەیەی کە پێویست و واجبە پێیان بدەن، یان ترسان لەوەی بەخراپ مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، ئەو کاتە وازیان لێ بھێنن ومارەیان مەکەن، بەڵکو ئەو ژنە پاکوخاوێن وجوانانە مارە بکەن کە پێتان دەشێن دوان دوان، سیان سیان، چوار چوار، جا ئەگەر ترسان لەوەی کە دادگەر نابن لەنێوانیاندا ئەو کاتە تەنھا یەک ژن بھێنن، یان تام وچێژ لەو کەنیزەکانە ببەن کە بوونەتە موڵکی خۆتان، چونکە ئەو مافەی بۆ ئافرەتانی ئازاد واجب وپێویستە بۆ کەنیزەکێک بەو شێوەیە نیە، ئا بەو شێوەی کە لە ئایەتەکە باسکراوە لەبارەی ھەتیوان و یەک ژن ھێنان و تام ولەزەت بردن لە کەنیزەک نزیکترە کە غەدر وستەم لە ژنان نەکەن.

4

وَءَاتُوا۟ ٱلنِّسَآءَ صَدُقَٰتِهِنَّ نِحْلَةًۭ ۚ فَإِن طِبْنَ لَكُمْ عَن شَىْءٍۢ مِّنْهُ نَفْسًۭا فَكُلُوهُ هَنِيٓـًۭٔا مَّرِيٓـًۭٔا

ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌وپه‌ڕی دڵفراوانی و ئاسووده‌ییه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێک ماره‌یی و به‌خشییان به‌ئێوه‌، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌کاری بهێنن و به‌بێ دوودڵی نۆشی بکه‌ن (سوودی لێ وه‌ربگرن).

مارەیی ژنان بدەن کە مافێکی واجبی خۆیانە، جا ئەگەر ھاتوو بەڕەزامەندی خۆیان و بەبێ ھیچ زۆر لێکردنێک شتێکیان لە مارەیەکە پێ بەخشین، ئەوە ئێوەیش بیخۆن و نۆشی گیانتان بێت.

5

وَلَا تُؤْتُوا۟ ٱلسُّفَهَآءَ أَمْوَٰلَكُمُ ٱلَّتِى جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ قِيَٰمًۭا وَٱرْزُقُوهُمْ فِيهَا وَٱكْسُوهُمْ وَقُولُوا۟ لَهُمْ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا

ماڵ و سامانتان مه‌ده‌ن به‌که‌م عه‌قڵ و پیاو خراپان (که ئێوه به‌رپرسن له ماڵیان)، له‌کاتێکدا خوا کردوویه‌تی به‌هۆی ژیان و پایه‌داری و هه‌ستانه‌وه‌تان، به‌ڵکو ته‌نها به‌شیان بده‌ن بۆ خۆراک و پۆشاک، به‌جوانی قسه‌ی ڕاست و دروستیان بۆ بکه‌ن (ته‌ره‌یان مه‌که‌ن).

ئەی سەرپەرشتیاران ماڵ مەدەنە دەست کەسە گێڵ و گەمژەکان ئەوانەی نازانن بەباشی ھەڵسوکەوت بە ماڵ وسامانەوە بکەن، چونکە ئەو ماڵ و سامانە خوای گەورە کردویەتی بە ھۆکارێک تاوەکو بەرژەوەندی بەندەکانی خوا وکاروبارەکانیانی پێ ڕاھی بکەن، ئەوانە شیاوی ئەوە نین کە بکرێنە سەرپەرشتی ماڵ و پارێزەری، کەواتە ئێوە خەرجی بکەن بۆیان، وە لەو ماڵو سامانە جلوبەرگ وکەلوپەلیان بۆ بکەن، وە بە ووتەی جوان وشیرین گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن، وە کاتێکی گونجاو باشیان بۆ دیاری بکەن کە ماڵو سامانەکەیان بۆ بگێڕنەوە، کاتێک فامیان کردەوە وزانیان بە باشی ھەڵسوکەوت بکەن ئەو کاتە ماڵو سامانەکەیان بۆ بگێڕنەوە.

6

وَٱبْتَلُوا۟ ٱلْيَتَٰمَىٰ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغُوا۟ ٱلنِّكَاحَ فَإِنْ ءَانَسْتُم مِّنْهُمْ رُشْدًۭا فَٱدْفَعُوٓا۟ إِلَيْهِمْ أَمْوَٰلَهُمْ ۖ وَلَا تَأْكُلُوهَآ إِسْرَافًۭا وَبِدَارًا أَن يَكْبَرُوا۟ ۚ وَمَن كَانَ غَنِيًّۭا فَلْيَسْتَعْفِفْ ۖ وَمَن كَانَ فَقِيرًۭا فَلْيَأْكُلْ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ فَإِذَا دَفَعْتُمْ إِلَيْهِمْ أَمْوَٰلَهُمْ فَأَشْهِدُوا۟ عَلَيْهِمْ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبًۭا

هه‌تیوان تاقی بکه‌نه‌وه (به‌وه‌ی که هه‌ندێک پاره‌یان بده‌نێ و خۆتان سه‌رپه‌رشتییان بکه‌ن) هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که وه‌ختی ئه‌وه‌یان دێت هاوسه‌ر بگرن، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر هه‌ستتان کرد ژیرو سه‌لارن، پاره و سامانه‌که‌یان پێ بده‌نه‌وه‌، نه‌که‌ن ماڵ و سامانیان بخۆن به‌زیاده‌ڕه‌وی له‌خه‌رج کردنیدا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو گه‌وره بن و زوو له ده‌ستتان بسێننه‌وه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده باده‌ستی بپارێزێت و ئه‌وه‌ش که هه‌ژاره بالێی بخوات و له سنوور ده‌رنه‌چێت و زیاده‌ڕه‌وی نه‌کات، جاکاتێک ماڵ و سامانه‌کانیان ته‌سلیم ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه شایه‌تیان له‌سه‌ر بگرن (هه‌رچه‌نده‌) ته‌نها خوا به‌سه بۆ لێپرسینه‌وه و چاودێری.

ئەی سەرپەرشتیاری ھەتیوان ئەگەر ھەتیوەکان گەیشتنە تەمەنی باڵغ بوون تاقیيان بکەنەوە، بەوەی کەمێک لە ماڵ وسامانەکەیان بدەنەوە تاوەکو خۆیان تەسەڕوفی پێوە بکەن، جا ئەگەر بە باشی تەسەڕوفیان پێوە کرد ووە بۆتان روون بویەوە کە ژیر بوون و فامیان کردوەتەوە، ئەوا ئەو کاتە ھەموو ماڵ وسامانەکەیان بێ کەموکورتی بۆ بگێڕنەوە وتەسلیمیان بکەنەوە، وە نەکەن ماڵیان بخۆن زیاد لەو سنوورەی خوای گەورە دیاری کردووە لەکاتی پێویستیدا کە دروستە بۆتان لێی بخۆن، وە دەست پێش مەخەن لە خواردنی نەوەک کاتێک باڵغ بوون وەری بگرنەوە، وە ئەگەر ھەرکەسێک لەئێوە دەوڵەمەند بوو، وە ماڵوسامانی ھەبوو با خۆی بپارێزێت لە سوود وەرگرتن لە ماڵی ھەتیوو، بەڵام ئەگەر ھاتوو ھەژار و نەدار بوو وە ماڵو سامانی نەبوو ئەوا با بە ئەندازەی پێویستی خۆی لێی بخوات و زیادە ڕۆی نەکات تێیدا، وە ئەگەر ھاتوو پاش باڵغ بوون و ژیر بوون و فام کردنەوە ماڵو سامانەکەتان بۆ گێڕانەوە ئەوا لەپێناو پاراستنی مافەکان و دروست نەبوونی ناکۆکی شاھیدیان لەسەر بگرن، وە خوای گەورەش بەسە کە شاھید وچاودێر بێت لەسەر ئەمە، وە لێپرسنەوەتان لەگەڵ بکات لەسەر کاروکردەوەکانتان.

7

لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ ۚ نَصِيبًۭا مَّفْرُوضًۭا

پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که‌باوک و دایک و خزمان به میراتی له‌دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که به میراتیی له باوک و دایک و خزمان به‌جێ ده‌مێنێت، له که‌م و زۆری به‌شی هه‌رکه‌سێک دیاری کراوه و، ده‌بێت بیدرێتێ.

نێرینە بەشی خۆی ھەیە لەو میراتیەی کە دایک وباوک وخزم وکەسوکار وەک برا وخوشک و مام لەپاش مردنی خۆیان بەجێی دەھێڵن، جا ئەو ماڵە کەم بێت یان زۆر، ھەروەک چۆن مێینەش بەشی خۆی ھەیە لە ماڵ وسامانی ئەو کەسانەی کە باسکران، بە پێچەوانەی ئەوەی لەسەردەمی نەفامیدا ھەبوو کە ژنان و مناڵان بێ بەش دەکران لە میراتی، ئەم بەشی ھەموو کەسێک بەڕوونی لەلایەن خوای گەورەوە دیاری کراوه.

8

وَإِذَا حَضَرَ ٱلْقِسْمَةَ أُو۟لُوا۟ ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينُ فَٱرْزُقُوهُم مِّنْهُ وَقُولُوا۟ لَهُمْ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا

خۆ ئه‌گه‌ر کاتێک له دابه‌ش کردنی میراتیدا خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران ئاماده بوون، ئه‌وه له‌و میراتیه به‌شیان بده‌ن و به‌جوانی قسه‌یان بۆ بکه‌ن (پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێن).

ئەگەر ئەو خزمانەی لە میراتیدا بەشیان نیە لە خزمە ھەژارەکان و ھەتیوەکان، لەکاتی دابەشکردنی میراتدا ئامادە بوون واباشە بەشیان بدرێت، ئەم بەشدانە پێش ئەوەی دەست بکەن بە دابەشکردنی میراتیەکە و بە ڕەزامەندی و ئارەزووی خۆتان بوو، چونکە ئەوان چاوەڕوانی کارێکی وا لەئێوە دەکەن و زۆر حەزیان لەوەیە بەشیان بدەن، چونکە ئێوە بەبێ ماندوو بوون خوای گەورە ئەو ماڵەی بۆ ناردوون، وە بە قسە وگوفتاری جوان ودوور لە ووتەی بریندارکەر لەگەڵیان بدوێن.

9

وَلْيَخْشَ ٱلَّذِينَ لَوْ تَرَكُوا۟ مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةًۭ ضِعَٰفًا خَافُوا۟ عَلَيْهِمْ فَلْيَتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلْيَقُولُوا۟ قَوْلًۭا سَدِيدًا

ده‌با ئه‌وانه‌ش که (دوورنیه به‌م نزیکانه بمرن) و نه‌وه‌ی لاواز و ساوایان له‌دوا به‌جێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکه‌نه پیشه‌یان و گوفتاری چاک و به‌جێ بڵێن (وه‌سیه‌ت بکه‌ن، بێگومان خوا ده‌مێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئه‌گه‌ر خواناس و گوفتار جوان و به‌خشنده بن).

ئەوانەی کە لەپاش خۆیان مناڵی بێ دەسەڵات ولاواز بەجێ دەھێڵن، ودەترسن کە مافەکانیان بفەوتێت، با لەکاتی وەسیەت کردندا لەخوا بترسن شتێکی وا لە دوای خۆیان ڕانەسپێرن کە ناھەقی وستەم بێت بەرامبەر ئەوانەی کە لەژێر چاودێری ئەواندا بوون وەک ھەتیوان، تاوەکو پاش مردنی ئەوانیش خوای گەورە کەسانێک بسازانێت لەگەڵ مناڵەکانی ئەودا بە باشی ھەڵسوکەوت بکات، ھەروەک چۆن ئەویش باش بووە لەگەڵ ھەتیوانی کەسانی تردا، بۆیە با بەباشی مامەڵە بکات لەگەڵ مناڵی ئەوانەی ئامادە دەبن لەکاتی وەسیەتەکەیدا، بەوەی کە بەشێوەیەکی ھەق گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات، بەوەی لەوەسیەتەکەیدا ستەم لەھیچ کەسێک لەوەرەسەکانی نەکات، وە خۆیشی لە خێر وچاکە مەحروم نەکات کە وەسیەت نەکات بۆ میراتگرەکانی.

10

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَٰلَ ٱلْيَتَٰمَىٰ ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ نَارًۭا ۖ وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًۭا

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ماڵی هه‌تیووان به ناحه‌ق و سته‌م ده‌خۆن، بێگومان ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و ئه‌و ماڵه ده‌بێته ئاگر له سکیاندا، له قیامه‌تیشدا ده‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.

ئەوانەی کە ماڵ وسامانی ھەتیوان لای خۆیان وەردەگرن، وە بە ستەم و ناھەقی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن ودەیخۆن، بێگومان ئەوانە ئاگری بەسوێی دەخەنە ناو سک وورگیانەوە، وە لەڕۆژی دواییشدا بە ئاگری دۆزەخ دەسوتێرێن.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.