وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ ٱلْمُؤْمِنِينَ مَقَٰعِدَ لِلْقِتَالِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
(لێره‌وه قورئان له غه‌زای ئوحود ده‌دوێت: یادی ئیمانداران بخه‌ره‌وه) کاتێک به‌یانی زوو له ماڵ ده‌رچوویت، شوێنی جه‌نگت بۆ ئیمانداران دیاری کرد (تیر ئه‌ندازانی له‌سه‌ر گرده‌که دامهزراندو فه‌رمووی پێیان: ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین، یان شکستمان هێنا، ئێوه شوێنی خۆتان به‌جێ مه‌هێڵن) و شوێنی تریشی بۆ ئه‌وانی تر دیاری کرد، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌ره، (بهگوفتارتان) زانایه (به بیر‌و بۆچوونتان)...
{چەند دیمەنێك لە غەزای ئوحود}
[ وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ الْمُؤْمِنِينَ مَقَاعِدَ لِلْقِتَالِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه كاتێك تۆ به‌یانی له ماڵى خۆت ده‌رئه‌چیت و ئه‌ڕۆی بۆ لای ئیمانداران وه شوێنی جه‌نگیان بۆ ده‌ست نیشان ئه‌كه‌ی، باسی جه‌نگی ئوحوده كه رۆژى شه‌ممه له‌مانگى شه‌ووال له ساڵى سێى كۆچى روویدا [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٢١) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه .