Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 1–10 of 200

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

الٓمٓ

‌چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (١٤) پیته‌، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه‌، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه‌: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه‌.

{سووره‌تی (ئالى عیمران) (واته‌: خانه‌واده‌ى عیمران كه‌ باوكى مه‌ریه‌م بوو)}

{سووره‌تێكى (مه‌ده‌نى یه‌) و (٢٠٠) ئایه‌ته‌}

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

[ الم (١) ] سه‌باره‌ت به‌ ئه‌لیف لام میم له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسى ئه‌و پیتانه‌مان كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانه‌وه‌ هاتوون .

Aal-i-Imraan 3:1Listen in Qur'an →
2

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ

خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو دروستکراوه‌کانیه‌تی.

[ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ (٢) ] زاتی پیرۆزی الله ئه‌و په‌رستراوه‌یه‌ كه‌ هیچ په‌رستراوێكی به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌و، وه‌ هه‌میشه‌ زیندووه‌، وه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رو ڕاگری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه‌ .

Aal-i-Imraan 3:2Listen in Qur'an →
3

نَزَّلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه‌، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا...

[ نَزَّلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره‌ ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ی به‌ حه‌ق و به‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واو دابه‌زاندووه‌ بۆ سه‌ر تۆ كه‌ هیچ گومانى تێدا نیه‌ [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی پێش خۆیه‌تی له‌ ته‌ورات و ئینجیل [ وَأَنْزَلَ التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ (٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ پێشتریش ته‌وراتی بۆ موسى - صلی الله علیه وسلم - و ئینجیلی بۆ عیسى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زاندووه‌ .

Aal-i-Imraan 3:3Listen in Qur'an →
4

مِن قَبْلُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ ٱلْفُرْقَانَ ۗ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍ

له‌کاتێکدا هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشی خه‌ڵکی بوون، هه‌روه‌ها جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵی نارده خواره‌وه (که قورئانه‌)، بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به ئایاته‌کانی خوا، بۆ ئه‌وان سزایه‌کی سه‌خت (له دواڕۆژدا) هه‌یه‌، بێگومان خوای گه‌وره باڵاده‌سته‌و خاوه‌نی تۆڵه‌و سزایه (له بێ باوه‌ڕان).

[ مِنْ قَبْلُ هُدًى لِلنَّاسِ ] كه‌ ئه‌م كتێبانه‌ پێش هاتن و دابه‌زینی قورئانی پیرۆز هیدایه‌ت بوونه‌ بۆ خه‌ڵكی [ وَأَنْزَلَ الْفُرْقَانَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ فورقانیشی دابه‌زاندووه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ كه‌ حه‌ق و باتڵ لێك جیا ئه‌كاته‌وه‌ [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوفر ئه‌كه‌ن به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و ئیمانی پێ ناهێنن به‌دڵنیایى ئه‌وانه‌ سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان بۆ هه‌یه‌ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ (٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر باڵاده‌سته‌ وه‌ ئینتیقام و تۆڵه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر سه‌خت و قورس و گه‌وره‌یه‌ .

Aal-i-Imraan 3:4Listen in Qur'an →
5

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَخْفَىٰ عَلَيْهِ شَىْءٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ

بێگومان هیچ شتێک له خوا ون نابێت نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا.

[ إِنَّ اللَّهَ لَا يَخْفَى عَلَيْهِ شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ (٥) ] به‌ دڵنیایى هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ نه‌ له‌ زه‌وی و نه‌ له‌ ئاسماندا، وه‌ هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره‌ ئاشكرایه‌ .

Aal-i-Imraan 3:5Listen in Qur'an →
6

هُوَ ٱلَّذِى يُصَوِّرُكُمْ فِى ٱلْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

ئه‌و خوایه زاتێکه نه‌خشه‌ی ڕووخسارتان له منداڵدانه‌کاندا ده‌کێشێت چۆن بیه‌وێت، هیچ په‌رستراوێکی به‌ڕاست نی یه جگه له‌و خوایه و ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کاربه‌جێ یه‌.

[ هُوَ الَّذِي يُصَوِّرُكُمْ فِي الْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ وێنه‌ی ئێوه‌ ئه‌كێشێ له‌ناو ڕه‌حمی دایكتاندا هه‌ر چۆنێك ویستی لێ بێت: له‌ نێرو مێ، له‌ جوان و ناشرین، له‌ ڕه‌ش و سپی، له‌ درێژو كورت، وه‌ شێوازه‌كانی تری له‌شی ئه‌كێشێت به‌ وویستی خۆی، ئه‌م ئایه‌ته‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ عیساى كوڕى مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌ویش خواى گه‌وره‌ له‌ ره‌حمى دایكیدا دروستى كردووه‌و به‌نده‌یه‌كى دروستكراوه‌ نه‌ك خوا بێت یان كوڕى خوا بێت [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٦) ] هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله، كه‌ خوایه‌كه‌ زۆر به‌ عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێ و دانایه‌.

Aal-i-Imraan 3:6Listen in Qur'an →
7

هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ مِنْهُ ءَايَٰتٌۭ مُّحْكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٌۭ ۖ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِمْ زَيْغٌۭ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنْهُ ٱبْتِغَآءَ ٱلْفِتْنَةِ وَٱبْتِغَآءَ تَأْوِيلِهِۦ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلٌّۭ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ

ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خواره‌وه‌، به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی دامه‌زراو و پایه‌دارو ڕوون و ئاشکران، ئه‌وانه بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن و به ئاسانی نازانرێن، جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا لاری و لادان هه‌یه‌، حه‌ز له حه‌ق و ڕاستی ناکه‌ن، ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی دروست بکه‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن، له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی به ته‌واوی ده‌یزانێت، جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌، (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیرناکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه‌).

{ئایەتی موحكەم‌و موتەشابیهـ}

[ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ی بۆ سه‌ر تۆ دابه‌زاندووه‌ [ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ ] كه‌ هه‌یه‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز موحكه‌من واته‌: یه‌ك ته‌فسیرو یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ زیاتر له‌ مانایه‌ك هه‌ڵناگرێ و ماناكانی ئاشكراو ڕوونه‌ [ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ ] كه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌سڵ و بنچینه‌ی قورئانی پیرۆزن [ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ] وه‌ هه‌ندێك ئایه‌تی تریش هه‌یه‌ موته‌شابیهن كه‌ زیاتر له‌ ماناو ته‌فسیرێك هه‌ڵئه‌گرێ و هه‌موو كه‌س ماناكانی نازانێ [ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ ] جا ئێمه‌ ئه‌مرمان پێ كراوه‌ شوێن ئایه‌تی موحكه‌م بكه‌وین و ئیشی پێ بكه‌ین، وه‌ ئیمان به‌ ئایه‌تی موته‌شابیهـ بێنین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زه‌یغ و لادان له‌ حه‌ق له‌ دڵیاندا هه‌یه‌و دڵیان له‌سه‌ر حه‌ق لایداوه‌ [ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ] ئه‌مانه‌ ئه‌چن شوێن ئایه‌ته‌ موته‌شابیهه‌كان ئه‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی گومان بۆ موسڵمانان دروست بكه‌ن وه‌ مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فیتنه‌ و ئاشووب بۆ خه‌ڵكی موسڵمان بنێنه‌وه‌و دینه‌كه‌یان لێ تێكبده‌ن وه‌ ئه‌یانه‌وێ ته‌ئویلیشی بكه‌ن و لێكی بده‌نه‌وه‌ به‌و شێوازه‌ی كه‌ گونجاو بێ له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی خراپی خۆیان [ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ ] له‌ كاتێكدا ئه‌و ئایه‌ته‌ موته‌شابیهانه‌ هیچ كه‌سێك ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی نازانێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا ] جا هه‌یه‌ له‌ زاناكان لێره‌ ڕائه‌وه‌ستێ، واته‌: ته‌نها خوا ئه‌زانێ و ئه‌وانه‌ی له‌ زانست و زانیاری چه‌سپاو و دامه‌زراون ئه‌ڵێن: ئیمانمان پێی هێناوه‌، وه‌ هه‌یشه‌ ئه‌فه‌رمووێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌و زانا دامه‌زراوه‌كانیش مانای ئه‌و ئایه‌ته‌ موته‌شابیهانه‌ ئه‌زانن وه‌كو ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: منیش یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ ئه‌زانم، وه‌ زانایان ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان به‌هه‌مووی هه‌یه‌ به‌ موحكم و به‌ موته‌شابیهه‌وه‌ چونكه‌ هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ [ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (٧) ] وه‌ هیچ كه‌سێك بیر ناكاته‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و تێگه‌یشتنن .

Aal-i-Imraan 3:7Listen in Qur'an →
8

رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ

(ئه‌وانه ده‌ڵێن) په‌روه‌ردگارا.. دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنمووییت کردین، دڵه‌کانمان لامه‌ده له ڕێگه‌ی ڕاست و له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌، چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده و به‌خشێنه‌ری.

[ رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا ] ئه‌مه‌ هه‌ر قسه‌ی زانا چه‌سپاو و دامه‌زراوه‌كانه‌ له‌ عیلمدا ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار دڵمان له‌ حه‌ق لانه‌ده‌ی به‌وه‌ی كه‌ شوێن ئایه‌تی موته‌شابیه بكه‌وین له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هیدایه‌تی ئێمه‌ت دا بۆ حه‌ق [ وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ (٨) ] وه‌ له‌ لایه‌ن خۆته‌وه‌ ڕه‌حممان پێ بكه‌ به‌ دڵنیایى هه‌ر تۆ به‌خشه‌ری هه‌موو شتێكی .

Aal-i-Imraan 3:8Listen in Qur'an →
9

رَبَّنَآ إِنَّكَ جَامِعُ ٱلنَّاسِ لِيَوْمٍۢ لَّا رَيْبَ فِيهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ

په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدانیه‌، بێگومان خوا (زاتێک نیه‌) که به‌ڵێنی خۆی نه‌باته سه‌ر....

[ رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ دڵنیایى هه‌ر تۆ كۆكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكیت له‌ ڕۆژێكدا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ هیچ گومانێك له‌ ڕوودانی ئه‌و ڕۆژه‌دا نیه‌ [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ (٩) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ هه‌ر به‌ڵێن و وه‌عدێكی دابێ ئه‌یباته‌ سه‌ر.

Aal-i-Imraan 3:9Listen in Qur'an →
10

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ وَقُودُ ٱلنَّارِ

(له‌و ڕۆژه‌دا) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان هیچ جۆره به‌رگریه‌کیان لێ ناکه‌ن له سزای خوا، ئا ئه‌وانه سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.

{ هەندێك لە باسی كافران}

[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] به‌ دڵنیایى كافران و بێباوه‌ڕان ماڵ و منداڵیان هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ لای خوای گه‌وره‌ وه‌ له‌ عه‌زابی خواى گه‌وره‌ ڕزگاریان ناكات [ وَأُولَئِكَ هُمْ وَقُودُ النَّارِ (١٠) ] وه‌ ئه‌مانه‌ سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.

Aal-i-Imraan 3:10Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.