وَإِذْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّۦنَ لَمَآ ءَاتَيْتُكُم مِّن كِتَٰبٍۢ وَحِكْمَةٍۢ ثُمَّ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مُّصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥ ۚ قَالَ ءَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَىٰ ذَٰلِكُمْ إِصْرِى ۖ قَالُوٓا۟ أَقْرَرْنَا ۚ قَالَ فَٱشْهَدُوا۟ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
(یادیان بێنه) کاتێک خوا په‌یمانی له یه‌که یه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبه‌خشین به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر: له ئاینده‌دا پێغه‌مبه‌رێکم بۆ ڕه‌وانه کردن و به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش بوو، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکه‌ن، ئینجا خوا فه‌رمووی: ئایا بڕیارتانداو په‌یمانی منتان به‌و جۆره وه‌رگرت که پێم ڕاگه‌یاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هه‌روا ده‌که‌ین) ئه‌وسا خوا پێی فه‌رموون: ده به‌شایه‌ت بن و منیش له‌گه‌ڵتان یه‌کێکم له شایه‌ته‌کان.
{خوای گەورە بەڵێن لە پێغەمبەران وەردەگرێت كە شوێن محمد - صلی الله علیه وسلم - بكەون}
[ وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ] خوای گه‌وره عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانی له پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه كاتێك كه كتاب و حیكمه‌تی بۆ ناردن [ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ ] پاشان هه‌ر كات پێغه‌مبه‌رێكتان بۆ هات كه به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه كه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ره - صلی الله علیه وسلم - [ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ ] كه ئێوه‌ش عه‌هدو به‌ڵێنتان داوه كه ده‌بێ ئیمانی پێ بێنن و سه‌ری بخه‌ن [ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي ] خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌رانى فه‌رموو: ئایا ئێوه دان به‌م شته‌دا ئه‌نێن ، وه عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانتان له‌سه‌ر ئه‌م شته داوه [ قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ (٨١) ] وتیان به‌ڵێ دانیپێدا ده‌نێین، خوای گه‌وره فه‌رمووی: ده‌ی هه‌ندێكتان شایه‌ت بن به‌سه‌ر هه‌ندێكتانه‌وه وه منیش له‌گه‌ڵ ئێوه شایه‌تم له‌سه‌ر ئه‌م شته .