Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 81–90 of 200

81

وَإِذْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّۦنَ لَمَآ ءَاتَيْتُكُم مِّن كِتَٰبٍۢ وَحِكْمَةٍۢ ثُمَّ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مُّصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥ ۚ قَالَ ءَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَىٰ ذَٰلِكُمْ إِصْرِى ۖ قَالُوٓا۟ أَقْرَرْنَا ۚ قَالَ فَٱشْهَدُوا۟ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ

(یادیان بێنه‌) کاتێک خوا په‌یمانی له یه‌که یه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبه‌خشین به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر: له ئاینده‌دا پێغه‌مبه‌رێکم بۆ ڕه‌وانه کردن و به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش بوو، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکه‌ن، ئینجا خوا فه‌رمووی: ئایا بڕیارتانداو په‌یمانی منتان به‌و جۆره وه‌رگرت که پێم ڕاگه‌یاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هه‌روا ده‌که‌ین) ئه‌وسا خوا پێی فه‌رموون: ده به‌شایه‌ت بن و منیش له‌گه‌ڵتان یه‌کێکم له شایه‌ته‌کان.

{خوای گەورە بەڵێن لە پێغەمبەران وەردەگرێت كە شوێن محمد - صلی الله علیه وسلم - بكەون}

[ وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ] خوای گه‌وره‌ عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانی له‌ پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه‌ كاتێك كه‌ كتاب و حیكمه‌تی بۆ ناردن [ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ ] پاشان هه‌ر كات پێغه‌مبه‌رێكتان بۆ هات كه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌ورات و ئینجیلدا هه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ - صلی الله علیه وسلم - [ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ ] كه‌ ئێوه‌ش عه‌هدو به‌ڵێنتان داوه‌ كه‌ ده‌بێ ئیمانی پێ بێنن و سه‌ری بخه‌ن [ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي ] خواى گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌رانى فه‌رموو: ئایا ئێوه‌ دان به‌م شته‌دا ئه‌نێن ، وه‌ عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانتان له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ داوه‌ [ قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ (٨١) ] وتیان به‌ڵێ دانیپێدا ده‌نێین، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ده‌ی هه‌ندێكتان شایه‌ت بن به‌سه‌ر هه‌ندێكتانه‌وه‌ وه‌ منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌ شایه‌تم له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ .

Aal-i-Imraan 3:81Listen in Qur'an →
82

فَمَن تَوَلَّىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ

جا ئه‌وه‌ی پشتی هه‌ڵکردو سه‌رپێچی کرد دوای ئه‌و په‌یمانه‌، ئه‌وه ئیتر هه‌ر ئه‌وانه‌ن فاسق و گوناهکار.

[ فَمَنْ تَوَلَّى بَعْدَ ذَلِكَ ] جا هه‌ر كه‌سێ له‌و عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانه‌ پشتهه‌ڵكات [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (٨٢) ] ئه‌وانه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ده‌رچوونه‌ .

Aal-i-Imraan 3:82Listen in Qur'an →
83

أَفَغَيْرَ دِينِ ٱللَّهِ يَبْغُونَ وَلَهُۥٓ أَسْلَمَ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ طَوْعًۭا وَكَرْهًۭا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ

ئایا ئه‌وانه بێجگه له ئاینی خوا ئاینێکی تریان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا که هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه به ڕه‌زامه‌ندی بێت یان به‌ناچاریی ته‌سلیم و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

[ أَفَغَيْرَ دِينِ اللَّهِ يَبْغُونَ ] ئایا داوای جگه‌ له‌ دینی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ وَلَهُ أَسْلَمَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] له‌ كاتێكدا هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌مووی ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ بوونه‌ [ طَوْعًا وَكَرْهًا ] به‌خۆشی خۆیان بێت یان به‌ پێ ناخۆش بوون بێت ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵان و دارو به‌ردیش ته‌نانه‌ت كافریش به‌ ئه‌مره‌ كه‌ونیه‌كانی خوای گه‌وره‌ ته‌سلیم بوونه‌ [ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ (٨٣) ] وه‌ هه‌ر هه‌مووشیان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ .

Aal-i-Imraan 3:83Listen in Qur'an →
84

قُلْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: باوه‌ڕمان هێناوه‌به‌خواو به‌وه‌ی بۆمان نێرراوه‌ته خواره‌وه و به‌وه‌ش که نێرراوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی و به‌وه‌ش که دراوه به موساو عیساو پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازیی ناکه‌ین له‌نێوان هیچ کامیانداو هه‌موومان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.

[ قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئێمه‌ ئیمانمان هێناوه‌ به‌خوای گه‌وره‌ وه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ ئێمه‌ دابه‌زیوه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ [ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ ] وه‌ ئیمانمان هێناوه‌ به‌و كتێبانه‌ی كه‌ بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباطيش (هۆزه‌كانی به‌نی ئیسرائیل) دابه‌زیوه‌ ئیمانمان به‌ هه‌ر هه‌مووی هه‌یه‌ [ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه‌ ئیمانمان به‌و كتێبانه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆ موسى و عیسى و سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی تر هاتووه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ [ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ ] ئێمه‌ جیاوازی ناخه‌ینه‌ نێوان هیچ یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و باوه‌ڕمان به‌هه‌ر هه‌موویان هه‌یه‌ [ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (٨٤) ] وه‌ ئێمه‌ خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ كردووه‌و موسڵمان و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ین.

Aal-i-Imraan 3:84Listen in Qur'an →
85

وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ ٱلْإِسْلَٰمِ دِينًۭا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

جائه‌وه‌ی بێجگه له ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه‌.

{ دینداری بە جگە لە ئیسلام قەبوڵ نیە}

[ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێ جگه‌ له‌ ئیسلام داوای دینێكی تر بكات و له‌سه‌ر دینێكى تر بێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ لێی قبووڵ ناكات و لێی وه‌رناگرێ [ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٨٥) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانه‌ وه‌ ڕزگاری نابێت.

Aal-i-Imraan 3:85Listen in Qur'an →
86

كَيْفَ يَهْدِى ٱللَّهُ قَوْمًۭا كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَٰنِهِمْ وَشَهِدُوٓا۟ أَنَّ ٱلرَّسُولَ حَقٌّۭ وَجَآءَهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

چۆن خوا گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات که دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو (له‌سه‌ر ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه سته‌مکاره نادات.

[ كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ] چۆن خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك ئه‌دات كه‌ كافر بنه‌وه‌ له‌ دوای ئیمان هێنانیان [ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ ] وه‌ شایه‌تیان داوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - حه‌قه‌ [ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ] وه‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ هاتووه‌ [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٨٦) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێكی ئاوا سته‌مكار نادات كه‌ حه‌قه‌كه‌ بناسن و دواتر لێی پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ .

Aal-i-Imraan 3:86Listen in Qur'an →
87

أُو۟لَٰٓئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ ٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ

ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه‌: نه‌فرینی خواو فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی..

[ أُولَئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (٨٧) ] سزای ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ موڕته‌د بوون و هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ له‌ دین ئه‌مانه‌ نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌و فریشته‌كان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكیان له‌سه‌ره‌ واته‌: ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا.

Aal-i-Imraan 3:87Listen in Qur'an →
88

خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ

له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن.

[ خَالِدِينَ فِيهَا ] ئه‌وانه‌ به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ ] وه‌ سزایان له‌سه‌ر سووك ناكرێ [ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (٨٨) ] وه‌ بۆیشیان دواناخرێ وه‌ مۆڵه‌تیان پێ نادرێ .

Aal-i-Imraan 3:88Listen in Qur'an →
89

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ

مه‌گه‌ر که‌سانێک که فریای خۆیان که‌وتبن و ته‌وبه‌یان کردبێت له دوای ئه‌و لادان و یاخیی بوونه‌یان و چاکسازیشیان کردبێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بۆ ئه‌وانه لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

[ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێ كه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ مورته‌د بوون سه‌رله‌نوێ ته‌وبه‌ بكه‌ن وه‌ چه‌ندێ فه‌سادو ئاشووب و كرده‌وه‌ی خراپیان كردووه‌ ئه‌مجا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن و چاكسازى بكه‌ن [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٨٩) ] ئه‌وا به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دووباره‌ ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن و موسڵمان ئه‌بنه‌وه‌، پیاوێك له‌ ئه‌نصاریه‌كان موسڵمان بوو پاشان له‌ دین هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ پاشان په‌شیمان بووه‌وه‌ به‌ قه‌ومه‌كه‌ى وت پرسیارم بۆ بكه‌ن له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئایا بۆم هه‌یه‌ ته‌وبه‌ بكه‌م و موسڵمان ببمه‌وه‌؟ خواى گه‌وره‌ ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند (٨٦-٨٩)، قه‌ومه‌كه‌ى ناردیان به‌ شوێنیداو هاته‌وه‌و موسڵمان بووه‌وه‌ .

Aal-i-Imraan 3:89Listen in Qur'an →
90

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَٰنِهِمْ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًۭا لَّن تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دوای باوه‌ڕ هێنانیان کافر بوون و له‌وه‌ودوا زیاتر ڕۆچوون له کوفرو بێ دینیدا، ئه‌وانه په‌شیمانی و ته‌وبه‌یان هه‌رگیز لێ وه‌رناگیرێت، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌ی گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌کانن.

[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْرًا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌و هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌، وه‌ دواتر كوفره‌كه‌یان زیاتر كردوه‌و به‌رده‌وام بوونه‌ له‌سه‌رى [ لَنْ تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ ] له‌سه‌ره‌مه‌رگدا روح بكاته‌ غه‌رغه‌ره‌یان ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ش بكه‌ن ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ قبووڵ ناكرێ [ وَأُولَئِكَ هُمُ الضَّالُّونَ (٩٠) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ دڵنیایى گومڕان و جارێكیتر هیدایه‌ت وه‌رناگرن، كه‌سانێك موسڵمان بوون پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ پاشان موسڵمان بوونه‌وه‌ پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ وه‌ڵامیان نارد بۆ قه‌ومه‌كه‌یان پرسیاریان بۆ بكه‌ن، ئه‌وانیش بۆ پێغه‌مبه‌رى خوایان - صلی الله علیه وسلم - باس كرد خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند .

Aal-i-Imraan 3:90Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.