يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَلْبِسُونَ ٱلْحَقَّ بِٱلْبَٰطِلِ وَتَكْتُمُونَ ٱلْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ
ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆچی به‌رگی به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌که‌ن به‌به‌ری حه‌ق و ڕاستیداو حه‌ق و ڕاستی ده‌شارنه‌وه، له‌کاتێکدا خۆتان چاک ده‌زانن (که‌حه‌ق و ڕاستی کامه‌یه).
[ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَلْبِسُونَ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب بۆ حه‌ق و باتڵ تێكه‌ڵ ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له خه‌ڵك بشێوێنن [ وَتَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٧١) ] وهحهقهكه ئه‌شارنه‌وه كه هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - له كاتێكدا ئه‌زانن كه محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - له كتابه‌كانی ئێوه‌دا ئه‌و موژدهیهتان پێدراوه .