Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 71–80 of 200

71

يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَلْبِسُونَ ٱلْحَقَّ بِٱلْبَٰطِلِ وَتَكْتُمُونَ ٱلْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ

ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆچی به‌رگی به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌که‌ن به‌به‌ری حه‌ق و ڕاستیداو حه‌ق و ڕاستی ده‌شارنه‌وه‌، له‌کاتێکدا خۆتان چاک ده‌زانن (که‌حه‌ق و ڕاستی کامه‌یه‌).

[ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَلْبِسُونَ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب بۆ حه‌ق و باتڵ تێكه‌ڵ ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ خه‌ڵك بشێوێنن [ وَتَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٧١) ] وه‌حه‌قه‌كه‌ ئه‌شارنه‌وه‌ كه‌ هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - له‌ كاتێكدا ئه‌زانن كه‌ محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - له‌ كتابه‌كانی ئێوه‌دا ئه‌و موژده‌یه‌تان پێدراوه‌ .

Aal-i-Imraan 3:71Listen in Qur'an →
72

وَقَالَت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ ءَامِنُوا۟ بِٱلَّذِىٓ أُنزِلَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَجْهَ ٱلنَّهَارِ وَٱكْفُرُوٓا۟ ءَاخِرَهُۥ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

ده‌سته‌یه‌ک له خاوه‌ن کتێبه‌کان (جووه‌کان) وتیان به‌تاقمێکیان: ئێوه له سه‌ره‌تای ڕۆژدا (به‌درۆوه‌) ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) بۆ ئیمانداران ڕه‌وانه کراوه‌، به‌ڵام له‌کۆتایی ڕۆژداو ده‌مه‌و ئێواره په‌شیمان ببنه‌وه (تا دوودڵی و گومانیان تێدا دروست ببێت) بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز ببنه‌وه‌.

[ وَقَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ آمِنُوا بِالَّذِي أُنْزِلَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَجْهَ النَّهَارِ وَاكْفُرُوا آخِرَهُ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٧٢) ] كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌هلی كتاب سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كانیان به‌ جووله‌كه‌كانیان وت: له‌سه‌ره‌تای ڕۆژ به‌یانی زووه‌كه‌ی ئێوه‌ش بڕۆن ئیمان بێنن به‌و شته‌ی كه‌ بۆ سه‌ر باوه‌ڕداران دابه‌زیوه‌و موسڵمان بن و نوێژى به‌یانیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و كۆتایی ڕۆژ ئێواره‌كه‌ی كافر ببنه‌وه‌ به‌ڵكو هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه‌ شه‌ك و گومانیان هه‌یه‌ ئه‌وانیش هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه‌و پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ .

Aal-i-Imraan 3:72Listen in Qur'an →
73

وَلَا تُؤْمِنُوٓا۟ إِلَّا لِمَن تَبِعَ دِينَكُمْ قُلْ إِنَّ ٱلْهُدَىٰ هُدَى ٱللَّهِ أَن يُؤْتَىٰٓ أَحَدٌۭ مِّثْلَ مَآ أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَآجُّوكُمْ عِندَ رَبِّكُمْ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ

(هه‌روه‌ها ده‌ڵێن): بڕوا مه‌که‌ن و متمانه مه‌که‌ن به‌که‌س جگه به‌وکه‌سانه‌ی که شوێنی ئاینی ئێوه که‌وتوون! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: که به‌ڕاستی هه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی هیدایه‌ت و ڕێنمویی یه‌، (که‌چی جووه‌کان به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): دان به‌وه‌دا مه‌نێن که‌که‌س وه‌کو ئێوه‌ی پێبه‌خشراوه‌، باسی (ته‌ورات و دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ریش مه‌که‌ن)!! تا لای په‌روه‌ردگارتان (سبه‌ی له قیامه‌تدا) قسه‌یان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رتاندا!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆش) بڵێ: به‌ڕاستی هه‌رچی ڕێزو به‌خشش و فه‌زڵ هه‌یه به‌ده‌ست خوایه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یه‌وێت و (شایسته‌ن) و خوا فراوانگیرو زانایه‌.

[ وَلَا تُؤْمِنُوا إِلَّا لِمَنْ تَبِعَ دِينَكُمْ ] وه‌ جووله‌كه‌ هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكیان وت: ئیمان مه‌هێنن و باوه‌ڕ مه‌كه‌ن ته‌نها به‌و كه‌سانه‌ نه‌بێ كه‌ شوێنى دینه‌كه‌ی ئێوه‌ كه‌وتوونه‌ [ قُلْ إِنَّ الْهُدَى هُدَى اللَّهِ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هیدایه‌ت هه‌ر هیدایه‌تی خوایه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ أَنْ يُؤْتَى أَحَدٌ مِثْلَ مَا أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَاجُّوكُمْ عِنْدَ رَبِّكُمْ ] ئه‌مه‌ هه‌ر له‌ قسه‌ی جووله‌كه‌كانه‌ كه‌ حه‌سوودی به‌ ئیمانداران ئه‌به‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌ریان بۆ هاتووه‌و كتابیان بۆ هاتووه‌، ئه‌ڵێن ئه‌و زانیارییه‌ى پێتانه‌ ئاشكراى مه‌كه‌ن بۆ موسڵمانان با فێر نه‌بن و هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی ئێوه‌یان پێ نه‌درێ یان لای خوای گه‌وره‌ نه‌یكه‌نه‌ به‌ڵگه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ حه‌قه‌كه‌مان ناسیوه‌و شوێنی نه‌كه‌وتووینه‌ [ قُلْ إِنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: فه‌زڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و دینی ئیسلام به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٧٣) ] به‌هه‌ر كه‌سێكی ئه‌به‌خشێت كه‌ خۆی ویستی لێ بێت و شایه‌نی بێت، وه‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره‌ یه‌كجار فراوانه‌ .

Aal-i-Imraan 3:73Listen in Qur'an →
74

يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ

ئه‌و خوایه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی تایبه‌ت ده‌کات بۆ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا خاوه‌نی ڕێزو به‌خشش و فه‌زڵی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

[ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (٧٤) ] خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمه‌ت و پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی تایبه‌ت ئه‌كات به‌هه‌ر كه‌سێك ویستی لێ بێت وه‌ خواى گه‌وره‌ خاوه‌نى فه‌زڵى زۆر گه‌وره‌یه‌ (كه‌ لێره‌ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - ئوممه‌ته‌كه‌ی تایبه‌ت كرد به‌م فه‌زڵه‌) .

Aal-i-Imraan 3:74Listen in Qur'an →
75

۞ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ مَنْ إِن تَأْمَنْهُ بِقِنطَارٍۢ يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيْكَ وَمِنْهُم مَّنْ إِن تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍۢ لَّا يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيْكَ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَآئِمًۭا ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَيْسَ عَلَيْنَا فِى ٱلْأُمِّيِّۦنَ سَبِيلٌۭ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ

له شوێنکه‌وتووانی کتێبه ئاسمانیه‌کان که‌سانێک هه‌ن ئه‌گه‌ر ماڵ و داراییه‌کی زۆری به‌ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێیت (هه‌ر کاتێک داوای بکه‌یت) بۆت ده‌گێڕێته‌وه به‌ته‌واویی، هه‌شیانه ئه‌گه‌ر دینارێکی به‌ئه‌مانه‌ت لادابنێیت بۆت نایگێڕێته‌وه مه‌گه‌ر به سه‌ریه‌وه ڕاوه‌ستابیت و کۆڵی لێنه‌ده‌یت، ئه‌وانه بۆیه واده‌که‌ن چونکه ده‌ڵێن: له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی نه‌خوێنده‌واراندا (مه‌به‌ستیان موسڵمانانه‌) لێپرسراو نابین (ئه‌گه‌ر فێڵیان لێبکه‌ین و ماڵیان بخۆین)، ئه‌وانه به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ ده‌که‌ن...

[ وَمِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مَنْ إِنْ تَأْمَنْهُ بِقِنْطَارٍ يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ ] كه‌ له‌ناو ئه‌هلی كتابیشدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر قینتارێك واته‌: سه‌د ڕه‌تڵ ئاڵتوون یان پاره‌یه‌كى یه‌كجار زۆری به‌ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێی بۆت ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ [ وَمِنْهُمْ مَنْ إِنْ تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍ لَا يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ ] وه‌ هه‌یشیانه‌ ته‌نها یه‌ك دینارێكی به‌ ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێی بۆت ناگه‌ڕێنێته‌وه‌و خیانه‌ت و ناپاكی لێ ئه‌كات [ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَائِمًا ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵگه‌و شایه‌ت و ئه‌و شتانه‌ت هه‌بێت و به‌زۆر لێی وه‌ربگریته‌وه‌ [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لَيْسَ عَلَيْنَا فِي الْأُمِّيِّينَ سَبِيلٌ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٧٥) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتیان: عه‌ره‌به‌ نه‌خوێنده‌واره‌كان كه‌ ئه‌هلی كتاب نین چه‌ندێ زوڵم و خیانه‌تیان لێ بكه‌ین ئه‌وه‌ ئاساییه‌و گوناهبار نابین وه‌ ئه‌م شته‌ له‌ كتابه‌كانمان و له‌ دینه‌كه‌ماندا هه‌یه‌، درۆیان بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ست و به‌ناوى خواى گه‌وره‌وه‌ قسه‌یان ده‌كرد وه‌ خۆشیان ئه‌یانزانی كه‌ درۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌م شته‌ ڕاست نیه‌ و خیانه‌ت و حه‌رامه‌ .

Aal-i-Imraan 3:75Listen in Qur'an →
76

بَلَىٰ مَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ وَٱتَّقَىٰ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ

نه‌خێر وانیه‌؛ هه‌ر که‌س ئه‌و په‌یمانه‌ی که داویه‌تی به‌خوا جێبه‌یێی کردبێت و خۆی پاڕاستبێت له حه‌رام، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پارێزکاران و دیندارانی خۆشده‌وێت.

[ بَلَى مَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ وَاتَّقَى ] به‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك وه‌فای هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ عه‌هدو په‌یمانی و ماڵی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنێته‌وه‌، یان وه‌فای هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ى كه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ی داوه‌ كه‌ ئیمان به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بێنن، وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات و ماڵی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق نه‌خوات و ئه‌مانه‌تی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ فَإِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (٧٦) ] ئه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌و شێوازه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ خۆشی ئه‌وێ .

Aal-i-Imraan 3:76Listen in Qur'an →
77

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ ٱللَّهِ وَأَيْمَٰنِهِمْ ثَمَنًۭا قَلِيلًا أُو۟لَٰٓئِكَ لَا خَلَٰقَ لَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خواو سوێنده‌کانیان به‌نرخێکی که‌م ده‌فرۆشن (له پله‌و پایه‌ی دنیایی، پاره‌وپول و سامان، ئه‌ڵبه‌ته هه‌رچه‌نده بێت هه‌رکه‌مه‌) ئه‌وانه له دواڕۆژدا هیچ به‌شێکیان نابێت (له سۆزو میهره‌بانی خوا)، هه‌روه‌ها له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا نایاندوێنێت و ته‌ماشایان ناکات (له چڵک و پیسی گوناهـ) خاوێنیان ناکات و سزای پڕ ئێش و ئازاریش بۆیان ئاماده‌یه‌.

[ إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا ] پیاوێك له‌ بازاڕ شتێكى ده‌فرۆشت سوێندى خوارد به‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى پێداوه‌ پێیشى نه‌دابوو راستى نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى فێڵ له‌ موسڵمانێك بكات خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند و فه‌رمووى: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ عه‌هدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌و سوێند خواردن به‌درۆ ئه‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ نرخێكی كه‌م، واته‌ دونیاى پێ ده‌ست ده‌خه‌ن [ أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ ] ئه‌وانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هیچ به‌شێكیان نیه‌ له‌ ئه‌جرو پاداشت [ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات وه‌ ته‌ماشایان ناكات وه‌پاكیان ناكاته‌وه‌ له‌ تاوان وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌، (ئه‌شعه‌س) ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر من دابه‌زى كه‌ بیرێكم هه‌بوو له‌ناو زه‌وى ئامۆزایه‌كم، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: كێ شایه‌تته‌؟ وتم: شایه‌تم نیه‌، فه‌رمووى: ده‌بێت ئه‌و سوێند بخوات، وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ لایه‌وه‌ ئاساییه‌ سوێند ده‌خوات، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: هه‌ركه‌سێك به‌درۆ سوێند بخوات بۆ ئه‌وه‌ى ماڵى موسڵمانێك داگیر بكات و بخوات به‌ ناحه‌ق ئه‌وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت ده‌گات به‌ خواى گه‌وره‌و لێى توڕه‌یه‌، خواى گه‌وره‌یش بۆ به‌راستدانانى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.

Aal-i-Imraan 3:77Listen in Qur'an →
78

وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًۭا يَلْوُۥنَ أَلْسِنَتَهُم بِٱلْكِتَٰبِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَمَا هُوَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ

به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه‌ی (که له چه‌ند ئایه‌تی پێشوودا باسکران واته جووه‌کان) زمانیان باده‌ده‌ن و به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن، گوایه (ته‌ورات) ده‌خوێننه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی (ئێوه چه‌واشه بکه‌ن و) وا بنوێنن که ئه‌و کتێبه ده‌ور ده‌که‌نه‌وه‌، له‌حاڵێکدا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه له‌و کتێبه نیه (زۆر جار) ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنین هه‌ر ئه‌وه‌یه خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه‌، له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه نیه و به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ و بوختان ده‌که‌ن.

{جولەكە سەر لە خەڵكی دەشێوێنن }

[ وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ ] وه‌ له‌ناو جووله‌كه‌كانیشدا كۆمه‌ڵێك هه‌ن كه‌ زمانیان گێڕو خوار ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ قسه‌ی تر بده‌نه‌ پاڵ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و وا بزانن ئه‌میش هه‌ر له‌ ته‌وراته‌كه‌یه‌و ئه‌یخوێننه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ قسه‌ی خۆیانه‌و له‌ كتابی خوای گه‌وره‌ نیه‌و شتی وا نه‌هاتووه‌ [ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ى كه‌ ئێمه‌ ئه‌یخوێنینه‌وه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زیوه‌ به‌ڵام ڕاست ناكه‌ن و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نیه‌ [ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٧٨) ] دیسان درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ درۆ ئه‌كه‌ن له‌ كاتێكدا خۆیشیان ئه‌زانن ئه‌مانه‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌ .

Aal-i-Imraan 3:78Listen in Qur'an →
79

مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ ٱللَّهُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا۟ عِبَادًۭا لِّى مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن كُونُوا۟ رَبَّٰنِيِّۦنَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ ٱلْكِتَٰبَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ

بۆ هیچ ئاده‌میزاد و که‌سێک نه‌گونجاوه که خوا کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێببه‌خشێت، له‌وه‌ودوا به‌خه‌ڵکی بڵێت: وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نده و عه‌بدی خوا بن، به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان وتووه‌) هه‌وڵ بده‌ن بۆ خوا بژین و لێبڕاو بن، بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ بده‌ن، به‌وه‌ش ده‌بنه خواناس و ڕه‌بانی که به‌رنامه‌ی خوا فێری خه‌ڵکی بکه‌ن و خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن.

[ مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ ] بۆ هیچ مرۆڤێك نیه‌ وه‌ نابێت كه‌ خوای گه‌وره‌ كتاب و حوكم و بڕیار و پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ بنێرێ پاشان به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بڵێت: خه‌ڵكه‌كه‌ وه‌رن ببن به‌ به‌نده‌ی من له‌ غه‌یری خوا، واته‌: پێغه‌مبه‌ران بۆیان نیه‌ شتى وا بڵێن، به‌ڵكو ئه‌مه‌ پیشه‌ى زاناو قه‌شه‌ى جوله‌كه‌و گاوره‌كانه‌ [ وَلَكِنْ كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنْتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ ] به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ران به‌ خه‌ڵكى ئه‌ڵێن: ئێوه‌ خواویست و خواناس و خواپه‌رست و زاناو دیندار بن و گوێڕایه‌ڵی خوا بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و زانیاریه‌ى كه‌ هه‌تانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كتابه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی دابه‌زاندوون [ وَبِمَا كُنْتُمْ تَدْرُسُونَ (٧٩) ] وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی كتابه‌كه‌ ئه‌كه‌ن و شاره‌زان لێی و له‌به‌رتانه‌ .

Aal-i-Imraan 3:79Listen in Qur'an →
80

وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُوا۟ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ وَٱلنَّبِيِّۦنَ أَرْبَابًا ۗ أَيَأْمُرُكُم بِٱلْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ

(هیچ پێغه‌مبه‌رێک) فرمانی ئه‌وه‌ی نه‌داوه که فریشته‌کان و پێغه‌مبه‌ران بکه‌ن به په‌روه‌ردگار (هه‌رگیز کاری له‌و جۆره له‌وان ناوه‌شێته‌وه‌) ئایا ڕاسته فرمانی بێ باوه‌ڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه موسڵمانن و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن؟!

[ وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَنْ تَتَّخِذُوا الْمَلَائِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْبَابًا ] وه‌ هیچ له‌ پێغه‌مبه‌ران ئه‌مر به‌ ئێوه‌ ناكه‌ن كه‌ فریشته‌كانی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ران بكه‌ن به‌خواو له‌ غه‌یری خوا ئه‌وان بپه‌رستن [ أَيَأْمُرُكُمْ بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (٨٠) ] ئایا له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ موسڵمانن پێغه‌مبه‌ران ئه‌مرتان پێ ئه‌كه‌ن به‌كوفر؟! حاشا شتی وانیه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وان درۆیان بۆ پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ڵبه‌ستووه‌.

Aal-i-Imraan 3:80Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.