Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 61–70 of 200

61

فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا۟ نَدْعُ أَبْنَآءَنَا وَأَبْنَآءَكُمْ وَنِسَآءَنَا وَنِسَآءَكُمْ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَٰذِبِينَ

(دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ت پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی عیسا)، جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر موجاده‌له‌یان کردوو له‌سه‌ری ڕۆیشتن و شتی ناڕه‌وایان ده‌رباره‌ی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وه‌رن با کوڕانی ئێمه و کوڕانی ئێوه‌، ئافره‌تانی ئێمه و ئافره‌تانی ئێوه‌، خۆمان و خۆشتان بانگ بکه‌ین و ئاماده‌بین (له شوێنێکی تایبه‌تدا)، پاشان له خوا بپاڕێنه‌وه و ئینجا داوا بکه‌ین نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا داببارێته سه‌ر درۆزنه‌کان.

[ فَمَنْ حَاجَّكَ فِيهِ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ زانست و زانیاریت بۆ هات هه‌ر كه‌سێك له‌ گاوره‌كان هاتن ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕ له‌گه‌ڵ تۆدا بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ عیسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌وان ئه‌ڵێن: خوایه‌ یان كوڕی خوایه‌ [ فَقُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ وَأَنْفُسَنَا وَأَنْفُسَكُمْ ] ئه‌وا تۆ بانگیان بكه‌و بڵێ: وه‌رن بانگی مناڵه‌كانمان ئه‌كه‌ین و ئێوه‌یش بانگی مناڵه‌كانتان بكه‌ن، وه‌ بانگی خێزانه‌كانمان ئه‌كه‌ین و ئێوه‌یش بانگی خێزانه‌كانتان بكه‌ن، وه‌ ئێمه‌ دێین و ئێوه‌ش وه‌رن هه‌ر هه‌موومان كۆ ئه‌بینه‌وه‌ [ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَلْ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ (٦١) ] ئه‌مه‌ (موباهه‌له‌)ی پێ ئه‌ووترێ دوای ئه‌وه‌ دوعا ئه‌كه‌ین له‌ خوای گه‌وره‌و به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌ڵێین: له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌و كه‌سه‌ بێ كه‌ درۆ ئه‌كات له‌عنه‌تی خوا له‌ درۆزنان بێ ئه‌وكاته‌ دوعاكه‌ جێبه‌جێ ئه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی بێن ئه‌م موباهه‌له‌یه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن زانیان كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕاستگۆیه‌و خۆیان درۆ ئه‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ ساڵى نۆى كۆچى له‌سه‌ر گاوره‌كانى نه‌جران دابه‌زى .

Aal-i-Imraan 3:61Listen in Qur'an →
62

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْقَصَصُ ٱلْحَقُّ ۚ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌مه‌یه به‌سه‌رهاتی ڕاست و دروست (ده‌رباره‌ی عیسا و دایکی)، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله‌)، بێگومان ئه‌و (الله‌) یه هه‌ر خۆی باڵاده‌ست و دانایه‌.

[ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْقَصَصُ الْحَقُّ ] به‌دڵنیایى ئه‌م چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌ی عیسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆتی گێڕایه‌وه‌ ئه‌مه‌ چیرۆكێكی حه‌ق و ڕاسته‌ [ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلَّا اللَّهُ ] وه‌ هیچ خواو په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ئیلا زاتی پیرۆزی الله نه‌بێت و عیسى خوا نیه‌ [ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٦٢) ] وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر باڵاده‌ست و به‌ عیززه‌ت و كاربه‌جێیه‌ .

Aal-i-Imraan 3:62Listen in Qur'an →
63

فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُفْسِدِينَ

(له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و ڕاستیانه‌دا) ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕوویان وه‌رگێڕاو پشتیان تێکرد (ئه‌وه بزانه ئه‌وانه ڕاستیخوازنین)، خوایش زاناو ئاگایه به‌وانه‌ی که تۆوی تاوان و خراپه ده‌چێنن.

[ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِالْمُفْسِدِينَ (٦٣) ] ئه‌گه‌ر پشتیان كرد له‌م حه‌قه‌ ئاشكرایه‌ ئه‌وا به‌راستى خوای گه‌وره‌ خۆی زۆر زانایه‌ به‌ هاوبه‌شدانه‌ران و ئاشووبگێڕان له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ سزایان ده‌دات.

Aal-i-Imraan 3:63Listen in Qur'an →
64

قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ كَلِمَةٍۢ سَوَآءٍۭ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا ٱللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِۦ شَيْـًۭٔا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُولُوا۟ ٱشْهَدُوا۟ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان بۆ ڕه‌وانه‌کراوه وه‌رن به‌ده‌م بانگه‌واز و به‌رنامه‌یه‌که‌وه که هاوبه‌ش و هاوسه‌نگه له نێوان ئێمه‌ش و ئێوه‌شدا (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌): جگه له (الله‌) که‌سی تر نه‌په‌رستین، هیچ جۆره هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین، هیچ لایه‌کمان لاکه‌ی ترمان (به‌پیرۆز و فه‌رمانڕه‌وا دانه‌نێین) له‌جیاتی ئه‌و زاته و نه‌یپه‌رستین (خۆ ئه‌گه‌ر له‌م بانگه‌وازدا) سه‌رپێچیان کردو گوێیان پێنه‌دا، ئه‌وه پێیان بڵێ: که ئێوه به‌شایه‌ت بن که ئێمه موسڵمانین و ملکه‌چی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.

{گفتوگۆ لەگەڵ جولەكەو گاور}

[ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوران وه‌رن بۆ لای وشه‌یه‌ك كه‌ ئێمه‌و ئێوه‌ تیایدا یه‌كسانین [ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ ] ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ با هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستین جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله [ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا ] وه‌ با هیچ كه‌سێ نه‌كه‌ینه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ ] با هه‌ندێكمان هه‌ندێكمان نه‌كه‌ینه‌ ڕه‌ب و په‌روه‌ردگارو له‌ غه‌یری خوا نه‌یانپه‌رستین وه‌كو ئێوه‌ كه‌ جووله‌كه‌ ده‌ڵێن: عوزێر كوڕی خوایه‌، گاوره‌كانیش كه‌ ئه‌ڵێن: عیسى كوڕی خوایه‌ و ئه‌یانكه‌ن به‌ خواو ئه‌یانپه‌رستن [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ (٦٤) ] ئه‌گه‌ر به‌مه‌ ڕازی نه‌بوون و پشتیان هه‌ڵكرد ئه‌وا پێیان بڵێن: شایه‌ت بن ئێمه‌ موسڵمانین خۆمان ته‌سلیم خوای گه‌وره‌ كردووه‌و به‌تاك و ته‌نها ئێمه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌په‌رستین .

Aal-i-Imraan 3:64Listen in Qur'an →
65

يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تُحَآجُّونَ فِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَمَآ أُنزِلَتِ ٱلتَّوْرَىٰةُ وَٱلْإِنجِيلُ إِلَّا مِنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان، ئێوه بۆ له ئیبراهیم ده‌دوێن و (هه‌ریه‌که‌تان واداده‌نێت که له‌سه‌ر ئاینی ئه‌وه‌) خۆ ته‌ورات و ئینجیل دوای ئه‌و ڕه‌وانه کراون، ئه‌وه بۆ عه‌قڵ و ژیرتان ناخه‌نه‌کارو تاکه‌ی ژیرنابن؟!

[ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَاجُّونَ فِي إِبْرَاهِيمَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان بۆچی مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ئیبراهیم كه‌ ئه‌ڵێن: ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر دینی ئێمه‌ بووه‌ [ وَمَا أُنْزِلَتِ التَّوْرَاةُ وَالْإِنْجِيلُ إِلَّا مِنْ بَعْدِهِ ] له‌ كاتێكدا ئێوه‌ خۆتان ئه‌زانن ته‌ورات و ئینجیل بۆ موسى و عیسى (عليهما الصلاة والسلام) دانه‌به‌زیوه‌ ئیلا له‌ دوای ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێ ئیتر چۆن ئیبراهیم له‌سه‌ر دینی ئێوه‌ بووه‌ [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٦٥) ] بۆ عاقڵ نابن و بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌ ئیتر چۆن ئیبراهیم جووله‌كه‌ یان گاور بووه‌ .

Aal-i-Imraan 3:65Listen in Qur'an →
66

هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ حَٰجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلِمَ تُحَآجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

ئه‌وه ئێوه‌ن موجاده‌له‌و باس و خواستان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌کرد که زانیاریتان ده‌رباره‌ی هه‌بوو.. که‌وابوو بۆچی ده‌م له‌و شتانه‌شه‌وه ده‌ده‌ن که هیچ زانیاریتان ده‌رباره‌ی نی یه‌؟ دیاره هه‌ر خوا ئه‌و شتانه ده‌زانێت، ئێوه نایزانن.

[ هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ ] ئه‌وه‌تا ئێوه‌ مشتومڕ له‌ شتێكدا ئه‌كه‌ن كه‌ زانیاریتان پێى هه‌یه‌ له‌ ته‌وراتدا كه‌ ئه‌وه‌ی حه‌ڵاڵه‌و ئه‌وه‌ی حه‌رامه‌ له‌و شتانه‌دا مشتومڕو موناقه‌شه‌ ئه‌كه‌ن [ فَلِمَ تُحَاجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ ] ئه‌ی بۆچی له‌ شتێكدا كه‌ زانست و زانیاریتان نیه‌ موناقه‌شه‌و موجاده‌له‌ی تیا ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌ڵێن: ئیبراهیم له‌سه‌ر دینی ئێمه‌ بووه‌ [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٦٦) ] له‌ كاتێك خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ و زانیارى هه‌یه‌و ئێوه‌ نایزانن .

Aal-i-Imraan 3:66Listen in Qur'an →
67

مَا كَانَ إِبْرَٰهِيمُ يَهُودِيًّۭا وَلَا نَصْرَانِيًّۭا وَلَٰكِن كَانَ حَنِيفًۭا مُّسْلِمًۭا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

(ئاشکرایه‌) که ئیبراهیم نه جووله‌که بووه و نه‌گاور، به‌ڵکو ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمان بووه و له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه‌.

[ مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا ] ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - نه‌ جووله‌كه‌ بووه‌و نه‌ گاور بووه‌ [ وَلَكِنْ كَانَ حَنِيفًا مُسْلِمًا ] به‌ڵكو حه‌نیف بووه‌ له‌ هه‌موو دینه‌كان لایداوه‌ بۆ ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌ وه‌ موسڵمان بووه‌و تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و دینه‌كه‌ی ئیسلام بووه‌ [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (٦٧) ] وه‌ ئه‌و له‌ موشركین نه‌بووه‌و هاوبه‌شی بۆ خوا بڕیار نه‌داوه‌ وه‌كو ئێوه‌ .

Aal-i-Imraan 3:67Listen in Qur'an →
68

إِنَّ أَوْلَى ٱلنَّاسِ بِإِبْرَٰهِيمَ لَلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ وَهَٰذَا ٱلنَّبِىُّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلْمُؤْمِنِينَ

نزیکترین که‌س له ئیبراهیمه‌وه‌: ئه‌و که‌سانه‌ن که له سه‌رده‌می خۆیدا شوێنی که‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه (به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئیبراهیم و موسا و عیسا و محمد و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوه‌رو پشتگیری ئیماندارانه‌.

[ إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِإِبْرَاهِيمَ لَلَّذِينَ اتَّبَعُوهُ وَهَذَا النَّبِيُّ وَالَّذِينَ آمَنُوا ] له‌ هه‌موو كه‌س له‌پێشترو شایه‌نتر به‌ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ شوێنی كه‌وتون له‌ كاتی خۆی، وه‌ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌یه‌ كه‌ محمده‌ - صلی الله علیه وسلم - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وه‌، وه‌ باوه‌ڕدارانیش له‌ هه‌موو كه‌س له‌ پێشترن به‌ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - [ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُؤْمِنِينَ (٦٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌موو باوه‌ڕدارانه‌ .

Aal-i-Imraan 3:68Listen in Qur'an →
69

وَدَّت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ

ده‌سته‌یه‌ک له‌خاوه‌ن کتێبه‌کان ئاواته‌خوازن و (له هه‌وڵدان) که گومڕاتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان گومڕا ده‌که‌ن و هه‌ستیشی پێناکه‌ن و (خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن).

[ وَدَّتْ طَائِفَةٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ ] كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌هلی كتاب واته‌ جووله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیرو به‌نى قوڕه‌یزه‌و به‌نی قه‌ینوقاع) ئاواته‌خواز بوون كه‌ ئێوه‌ گومڕا بكه‌ن و له‌ دینه‌كه‌تان هه‌ڵتانبگه‌ڕێننه‌وه‌و پاشگه‌زتان بكه‌نه‌وه‌ [ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (٦٩) ] به‌ڵام ئه‌وان نازانن و هه‌ست ناكه‌ن كه‌ ته‌نها خۆیان گومڕا ئه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران له‌سه‌ر دینه‌كه‌یان دامه‌زراون .

Aal-i-Imraan 3:69Listen in Qur'an →
70

يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ

ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆ بڕواتان نی یه به‌ئایه‌ته‌کانی خوا (که هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌کاتێکدا ئێوه به‌ئاشکرا (نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و) ده‌بینن (له کتێبه‌کانتاندا).

[ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَأَنْتُمْ تَشْهَدُونَ (٧٠) ] ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان بۆ كوفر ئه‌كه‌ن به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ كاتێك خۆتان شایه‌تن ئه‌وه‌ی له‌ كتابه‌كانتاندا هه‌یه‌ باسی ڕاستێتی هاتنی محمدی تیایه‌ - صلی الله علیه وسلم - .

Aal-i-Imraan 3:70Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.