فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا۟ نَدْعُ أَبْنَآءَنَا وَأَبْنَآءَكُمْ وَنِسَآءَنَا وَنِسَآءَكُمْ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَٰذِبِينَ
(دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ت پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی عیسا)، جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر موجاده‌له‌یان کردوو له‌سه‌ری ڕۆیشتن و شتی ناڕه‌وایان ده‌رباره‌ی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وه‌رن با کوڕانی ئێمه و کوڕانی ئێوه، ئافره‌تانی ئێمه و ئافره‌تانی ئێوه، خۆمان و خۆشتان بانگ بکه‌ین و ئاماده‌بین (له شوێنێکی تایبه‌تدا)، پاشان له خوا بپاڕێنه‌وه و ئینجا داوا بکه‌ین نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا داببارێته سه‌ر درۆزنه‌کان.
[ فَمَنْ حَاجَّكَ فِيهِ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له دوای ئه‌وه‌ی كه زانست و زانیاریت بۆ هات هه‌ر كه‌سێك له گاوره‌كان هاتن ده‌مه‌قاڵێ و مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ تۆدا بكه‌ن سه‌باره‌ت به عیسى - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌وان ئه‌ڵێن: خوایه یان كوڕی خوایه [ فَقُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ وَأَنْفُسَنَا وَأَنْفُسَكُمْ ] ئه‌وا تۆ بانگیان بكه‌و بڵێ: وه‌رن بانگی مناڵه‌كانمان ئه‌كه‌ین و ئێوه‌یش بانگی مناڵه‌كانتان بكه‌ن، وه بانگی خێزانه‌كانمان ئه‌كه‌ین و ئێوه‌یش بانگی خێزانه‌كانتان بكه‌ن، وه ئێمه دێین و ئێوه‌ش وه‌رن هه‌ر هه‌موومان كۆ ئه‌بینه‌وه [ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَلْ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ (٦١) ] ئه‌مه (موباهه‌له)ی پێ ئه‌ووترێ دوای ئه‌وه دوعا ئه‌كه‌ین له خوای گه‌وره‌و به‌یه‌كه‌وه ده‌ست به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌ڵێین: له‌عنه‌تی خوای گه‌وره له‌و كه‌سه بێ كه درۆ ئه‌كات له‌عنه‌تی خوا له درۆزنان بێ ئه‌وكاته دوعاكه جێبه‌جێ ئه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی بێن ئه‌م موباهه‌له‌یه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن زانیان كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕاستگۆیه‌و خۆیان درۆ ئه‌كه‌ن، كه ئه‌مه ساڵى نۆى كۆچى له‌سه‌ر گاوره‌كانى نه‌جران دابه‌زى .