Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 51–60 of 200

51

إِنَّ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۗ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ

به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه‌، که‌واته ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و ملکه‌چی ئه‌و بن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست.

[ إِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ] به‌ دڵنیایى هه‌ر الله یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌ وه‌ ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و شه‌ریكی بۆ دامه‌نێن و من مه‌كه‌ن به‌شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ [ هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ (٥١) ] ئه‌مه‌ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌یه.

Aal-i-Imraan 3:51Listen in Qur'an →
52

۞ فَلَمَّآ أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ ٱلْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ ٱللَّهِ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَٱشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ

جا کاتێک عیسا هه‌ستی به کوفرو بێ دینی ئه‌وانه کرد وتی: کێ پشتیوانمه بۆ لای خوا، (کێ دێت تا پێکه‌وه به‌رنامه‌ی خوا بگه‌یه‌نین)، حه‌وارییه‌کان وتیان: ئێمه‌ین پشتیوانانی دین و ئاینی خوا، باوه‌ڕی ته‌واومان به‌و خوایه هێناوه‌، تۆش شایه‌تی بده که به‌ڕاستی ئێمه موسڵمان و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین.

‌ [ فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَى مِنْهُمُ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنْصَارِي إِلَى اللَّهِ ] كاتێك كه‌ عیسى - صلی الله علیه وسلم - هه‌ستی كرد به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كوفرو ئیمانی پێ ناهێنن فه‌رمووى: كێ پشتیوانی منه‌ له‌ ده‌عوه‌و بانگه‌واز كردن بۆ گه‌یاندنی دینی خوا [ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنْصَارُ اللَّهِ ] حه‌واری و قوتابی و كه‌سه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆی كه‌ دوانزه‌ كه‌س بوون وتیان: ئێمه‌ پشتیوانی دینی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بین بۆ بڵاو كردنه‌وه‌كه‌ی دینی خوا [ آمَنَّا بِاللَّهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ (٥٢) ] ئیمانمان به‌خوای گه‌وره‌ هێناوه‌ وه‌ تۆیش له‌ ڕۆژی قیامه‌ت شایه‌تیمان بۆ بده‌ كه‌ ئێمه‌ موسڵمانین.

Aal-i-Imraan 3:52Listen in Qur'an →
53

رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلْتَ وَٱتَّبَعْنَا ٱلرَّسُولَ فَٱكْتُبْنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ

(ئه‌وسا وتیان): په‌روه‌ردگارا ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه‌، به‌وه‌ی داتبه‌زاندووه و ڕه‌وانه‌ت کردووه‌، شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌شتین، ده تۆیش له ڕیزی شایه‌ته‌کانی (گه‌یاندنی به‌رنامه‌که‌تدا) تۆمارمان بکه‌.

[ رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنْزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئیمانمان هێنا به‌و ئینجیل و دینه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ت دابه‌زاند وه‌ شوێنی كه‌وتین [ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (٥٣) ] تۆش له‌و كه‌سانه‌مان ناونووس بكه‌ كه‌ شایه‌تی ئه‌ده‌ین به‌ وه‌حدانیه‌تی تۆو پێغه‌مبه‌رایه‌تی عیسى - صلی الله علیه وسلم - .

Aal-i-Imraan 3:53Listen in Qur'an →
54

وَمَكَرُوا۟ وَمَكَرَ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَٰكِرِينَ

(به‌ڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانه‌کانی پووچ کردنه‌وه‌، چونکه خوا چاکترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین زاتێکه‌له هه‌ڵوه‌شاندنی نه‌خشه و پیلانی دوژمنانیدا.

[ وَمَكَرُوا وَمَكَرَ اللَّهُ ] كافران نه‌خشه‌و پیلانیان داناو فێڵیان كرد وه‌ خوای گه‌وره‌ش له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خشه‌و پیلان و فێڵی ئه‌وان نه‌خشه‌و پیلان و فێڵی بۆیان دانا [ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (٥٤) ] وه‌ باشترین نه‌خشه‌دانه‌ر كه‌ فێڵی ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ خوای گه‌وره‌یه‌، كه‌سانێك له‌ به‌نى ئیسرائیل چوونه‌ لاى پاشاى ئه‌و كاته‌ كه‌ كافر بوو وتیان عیسى زۆڵه‌و خه‌ڵكى گومڕا ده‌كات و له‌ گوێڕایه‌ڵى تۆ لایان ده‌بات و كێشه‌ دروست ده‌كات، پاشایش خه‌ڵكى نارد بیكوژن و له‌ خاچى بده‌ن خواى گه‌وره‌ رزگارى كردو له‌ په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كه‌وه‌ به‌رزى كرده‌وه‌ بۆ ئاسمان و شێوه‌ى خسته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كانى و ئه‌ویان كوشت و له‌ خاچیاندا وایانزانى عیسى یه‌ - صلی الله علیه وسلم -.

Aal-i-Imraan 3:54Listen in Qur'an →
55

إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَىٰٓ إِنِّى مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَىَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوْقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۖ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ

(به‌یادیان بهێنه‌) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه‌، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه‌.

{خوای گەورە عیسا - صلی الله علیه وسلم - بەرز دەكاتەوە بۆ ئاسمان}

[ إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى إِنِّي مُتَوَفِّيكَ ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی عیسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌تخه‌وێنم، وفاة لێره‌ به‌ ماناى خه‌وتن دێت نه‌ك مردن وه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تى تر ده‌فه‌رمێت: [ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّكُمْ بِالَّيْلِ ] واته‌: خواى گه‌وره‌ به‌شه‌و ده‌تانخه‌وێنێت نه‌ك ده‌تانمرێنێت، وه‌له‌ دوعاى له‌ خه‌وهه‌ستان سوننه‌ته‌ بڵێیت: (الحَمْدُ للهِ الذي أحيانا بَعدَ ما أماتَنا وإليه النُّشُور) واته‌: حه‌مدو سوپاش بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه‌ به‌خه‌به‌رى هێناین پاش ئه‌وه‌ى خه‌واندمانى وه‌گه‌ڕانه‌وه‌یش هه‌ر بۆ لاى ئه‌وه‌ [ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ ] وه‌ به‌رزت ئه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ لای خۆم بۆ ئاسمان، یان پاش و پێش له‌ ئایه‌ته‌كه‌ هه‌یه‌، واته‌: به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ لاى خۆم پاشان ده‌تمرێنم [ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ت پاكت ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌لای ئه‌م كافرانه‌ بیت [ وَجَاعِلُ الَّذِينَ اتَّبَعُوكَ فَوْقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێن تۆ كه‌وتوونه‌ موسڵمانان ئه‌بێ به‌رز بن و له‌سه‌رووی كافرانه‌وه‌ ده‌بن تا ڕۆژی قیامه‌ت [ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (٥٥) ] پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خۆمه‌و خۆم بڕیار له‌ نێوانتاندا ئه‌ده‌م له‌و ئیختیلاف و جیاوازیه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كافراندا هه‌تانبووه‌.

Aal-i-Imraan 3:55Listen in Qur'an →
56

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَأُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ

جا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون سزای توند و تیژیان ده‌ده‌م له دنیادا (به شکستی و سه‌رشۆڕیان)، له قیامه‌تیشدا (به ژیانی سه‌ختی ناو دۆزه‌خ)، جا له‌وێ که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت که یاریده‌ده‌رو پشتیوانیان بێت (له سزای من بیانپارێزێت).

[ فَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئه‌وانه‌ی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕ بوون [ فَأُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌وانه‌ سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان ده‌ده‌م له‌ دونیاو قیامه‌ت [ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ (٥٦) ] وه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ له‌ قیامه‌تدا سه‌ریان بخات و پشتیوانیان بێت و له‌ سزای خوای گه‌وره‌ ڕزگاریان بكات .

Aal-i-Imraan 3:56Listen in Qur'an →
57

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌، ئه‌وه خوا به ته‌واوی پاداشتیان ده‌داته‌وه‌، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆشناوێت.

[ وَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ ئه‌جرو پاداشتیان به‌ته‌واوی ده‌ده‌مه‌وه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوات بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (٥٧) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زاڵمان و سته‌مكارانی خۆش ناوێت و ڕقی لێیانه‌ .

Aal-i-Imraan 3:57Listen in Qur'an →
58

ذَٰلِكَ نَتْلُوهُ عَلَيْكَ مِنَ ٱلْءَايَٰتِ وَٱلذِّكْرِ ٱلْحَكِيمِ

ئه‌و هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتانه‌ی که به‌سه‌رتدا ده‌یخوێنینه‌وه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له ئایه‌ته‌‌کانی خوایه و له یادو باسه پڕداناییه‌کانه‌.

[ ذَلِكَ نَتْلُوهُ عَلَيْكَ مِنَ الْآيَاتِ وَالذِّكْرِ الْحَكِيمِ (٥٨) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه‌ی كه‌ بۆتمان گێڕایه‌وه‌و بۆتمان خوێنده‌وه‌ له‌ باسی عیسادا له‌م ئایه‌ت و زیكره‌ پڕ حیكمه‌تانه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌و وه‌حى بوو له‌ خواوه‌ بۆ تۆ هات .

Aal-i-Imraan 3:58Listen in Qur'an →
59

إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ ٱللَّهِ كَمَثَلِ ءَادَمَ ۖ خَلَقَهُۥ مِن تُرَابٍۢ ثُمَّ قَالَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن خواوه‌؛ وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خاک دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی داو پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بوو، (عیسا دایکی هه‌بوو، ئاده‌م دایک و باوکیشی نه‌بوو).

[ إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ ] نموونه‌ی عیسى - صلی الله علیه وسلم - له‌لای خوای گه‌وره‌ وه‌كو نموونه‌ی ئاده‌م وایه‌ [ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ئاده‌می له‌ خۆڵ دروست كرد به‌بێ دایك و باوك، وه‌ عیسایشى به‌بێ باوك دروست كرد، ئیتر بۆچی باوه‌ڕ به‌ عیسى ناهێنن خۆ ئه‌وه‌تا باوه‌ڕتان به‌ ئاده‌م هه‌یه‌ كه‌ به‌بێ دایك و باوك دروست بووه‌ [ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (٥٩) ] پاشان پێی فه‌رموو ببه‌ یه‌كسه‌ر دروست بوو، بوو به‌ مرۆڤ .

Aal-i-Imraan 3:59Listen in Qur'an →
60

ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْمُمْتَرِينَ

حه‌قیقه‌ت و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه‌، کاواته نه‌که‌یت بچیته ڕیزی ئه‌وانه‌ی که گومان کارکردی هه‌یه له‌سه‌ریان.

[ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَلَا تَكُنْ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (٦٠) ] حه‌ق له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌ هه‌ر شتێ بفه‌رمێ حه‌قه‌ ئێوه‌ له‌و كه‌سانه‌ مه‌بن كه‌ گومانتان هه‌بێ له‌ فه‌رمووده‌و فه‌رمایشی خوای گه‌وره‌ .

Aal-i-Imraan 3:60Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.