Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 41–50 of 200

41

قَالَ رَبِّ ٱجْعَل لِّىٓ ءَايَةًۭ ۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًۭا ۗ وَٱذْكُر رَّبَّكَ كَثِيرًۭا وَسَبِّحْ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِبْكَٰرِ

ئینجا زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم بۆ دیاری بکه تا دڵنیابم که خێزانم سکی بووه‌، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌که‌ت ئه‌وه‌یه‌که توانای قسه کردنت تا سێ ڕۆژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا نابێت (زمانت ده‌به‌سترێت) مه‌گه‌ر به ئیشاره‌ت و ئاماژه نه‌بێت، تۆش زۆر یادی په‌روه‌ردگارت و ته‌سبیحات و ستایشی بکه به‌تایبه‌تی له ده‌مه و ئێواره و به‌ره‌به‌یاندا.

[ قَالَ رَبِّ اجْعَلْ لِي آيَةً ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نیشانه‌یه‌كم پێ بده‌ بزانم تا شوكرانه‌بژێری تۆی پێ بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته‌ [ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًا ] خواى گه‌وره‌ فه‌رمووی: نیشانه‌ی تۆ ئه‌وه‌بێت كه‌ سێ ڕۆژ ناتوانیت قسه‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا بكه‌ی ته‌نها به‌ هێماو به‌ ئاماژه‌ نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ساغیت، وه‌ ئه‌و سێ ڕۆژه‌ خۆت یه‌كلا بكه‌ره‌وه‌ بۆ شوكرانه‌بژێری و زیكرى خوای گه‌وره‌ [ وَاذْكُرْ رَبَّكَ كَثِيرًا وَسَبِّحْ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ (٤١) ] وه‌ زۆر زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌، (عه‌شی) له‌ دوای زه‌واله‌وه‌ هه‌تا خۆرئاوابوونه‌، (ئیبكار) یش له‌ دوای فه‌جره‌وه‌ تا كاتی چێشته‌نگاو، له‌و كاتانه‌دا زۆر زیكرو یادی خوای گه‌وره‌ بكه‌ .

Aal-i-Imraan 3:41Listen in Qur'an →
42

وَإِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰكِ وَطَهَّرَكِ وَٱصْطَفَىٰكِ عَلَىٰ نِسَآءِ ٱلْعَٰلَمِينَ

(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه کاتێک) جبرئیلی فریشته وتی: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا تۆی هه‌ڵبژاردوه و خاوێن و پاکیزه‌ی کردویت، هه‌ڵی بژاردویت و ڕێزی داویت به‌سه‌ر هه‌موو ئافره‌تانی جیهاندا.

[ وَإِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ ] وه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كان به‌ مه‌ریه‌میان فه‌رموو: ئه‌ى مه‌ریه‌م له‌به‌ر زۆر په‌رستن و دونیانه‌ویستیت خوای گه‌وره‌ تۆی هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوت به‌رز بكاته‌وه‌ وه‌ تۆی پاك كردۆته‌وه‌ له‌ كوفرو خراپه‌و هه‌موو شتێك [ وَاصْطَفَاكِ عَلَى نِسَاءِ الْعَالَمِينَ (٤٢) ] وه‌ تۆی هه‌ڵبژاردو فه‌زڵتی داوه‌ به‌سه‌ر ئافره‌تانی هه‌موو جیهاندا تا ڕۆژی قیامه‌ت (باشترین ئافره‌تى دونیا مه‌ریه‌م و خه‌دیجه‌و فاتیمه‌و ئاسیه‌ى خێزانى فیرعه‌ون بوونه‌).

Aal-i-Imraan 3:42Listen in Qur'an →
43

يَٰمَرْيَمُ ٱقْنُتِى لِرَبِّكِ وَٱسْجُدِى وَٱرْكَعِى مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ

ئه‌ی مه‌ریه‌م ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگارت به‌، سوژده و کڕنووشی بۆ ببه له‌گه‌ڵ کڕنووشبه‌راندا.

[ يَا مَرْيَمُ اقْنُتِي لِرَبِّكِ وَاسْجُدِي وَارْكَعِي مَعَ الرَّاكِعِينَ (٤٣) ] ئه‌ی مه‌ریه‌م تۆ ملكه‌چبه‌ و نوێژو عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ بكه‌ و به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌رى، وه‌ سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ به‌ره‌ وه‌ نوێژ بكه‌ له‌گه‌ڵ نوێژخوێنان .

Aal-i-Imraan 3:43Listen in Qur'an →
44

ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَٰمَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ

ئه‌وشتانه‌ی باسکران چه‌ند هه‌واڵێک بوون له غه‌یبه‌وه‌، ئێمه له‌ڕێگه‌ی (وه‌حی) و سروشه‌وه به‌تۆی ده‌گه‌یه‌نین، خۆ تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌وێ نه‌بوویت کاتێک پێنوسه‌کانیان هه‌ڵئه‌دا‌یه (ئاوه‌وه‌، پێنوسی کێ سه‌رکه‌وت و ئاو نه‌یبرد) ئه‌وه‌یان مه‌ریه‌م په‌روه‌رده بکات، تۆ له‌وێش نه‌بوویت کاتێک کێشه‌یان هه‌بوو (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ به‌خێوی بکات).

[ ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ ] ئه‌مه‌ی كه‌ باسمان كرد ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌ندێك له‌ هه‌واڵه‌كانی غه‌یب بوو به‌ وه‌حی بۆ تۆمان نارد، وه‌ تۆ له‌لای ئه‌وان نه‌بووی كاتێك كه‌ قه‌ڵه‌مه‌كانیان هه‌ڵدایه‌ ناو ئاوه‌وه‌ وه‌كو تیروپشكێك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كامیان مه‌ریه‌م بگرنه‌ لای خۆیان و سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن وتیان: ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌ڵه‌می هه‌ر كه‌سێك راوه‌ستاو له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا نه‌ڕۆی ئه‌وا سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌م ئه‌كات، وه‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - راوه‌ستاو تیروپشكه‌كه‌ بۆ ئه‌و ده‌رچوو سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌می كرد [ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ (٤٤) ] وه‌ كاتێك كه‌ مشتومڕیان بوو له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ تۆ له‌لای ئه‌وان نه‌بووی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ بۆ تۆی ئه‌گێڕێته‌وه‌.

Aal-i-Imraan 3:44Listen in Qur'an →
45

إِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍۢ مِّنْهُ ٱسْمُهُ ٱلْمَسِيحُ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ

(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه‌) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه‌، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه‌، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه‌).

{فریشتە موژدەی عیسا - صلی الله علیه وسلم - بە مەریەم دەدەن}

[ إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ ] كاتێك كه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كان وتیان: ئه‌ی مه‌ریه‌م خوای گه‌وره‌ مژده‌ت ئه‌داتێ به‌ وشه‌یه‌ك كه‌ وشه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: (كُنْ) عیسى - صلی الله علیه وسلم - دروستبه‌ یه‌كسه‌ر ئه‌ویش دروست بوو [ مِنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ ] كه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ش كه‌ عیسای لێ دروست ئه‌بێ ناوی مه‌سیحه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ر نه‌خۆشیه‌كدا بهێنایه‌ ئیلا به‌ئیزنی خوای گه‌وره‌ چاك ئه‌بوو بۆیه‌ پێی وتراوه‌: مه‌سیح، یاخود له‌به‌ر زۆر گه‌ڕان و سه‌فه‌ر كردنى [ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ ] عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ باوك له‌ دایك بووه‌ درایه‌ پاڵ دایكی [ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ (٤٥) ] له‌ دونیاو قیامه‌تیشدا خاوه‌ن ڕێزو پله‌و پایه‌و ناوبانگه‌ وه‌یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ نزیكه‌ .

Aal-i-Imraan 3:45Listen in Qur'an →
46

وَيُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِى ٱلْمَهْدِ وَكَهْلًۭا وَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

جا عیسا له بێشکه‌داو به‌گه‌وره‌ییش قسه ده‌کات بۆ خه‌ڵکی، له پیاو چاکانیشه‌.

[ وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ (٤٦) ] وه‌ له‌ناو بێشكه‌دا قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌كات و بانگه‌وازیان ئه‌كات بۆ یه‌كخواپه‌رستى وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك، وه‌ كاتێكیش كه‌ ئه‌چێته‌ ناو ساڵه‌وه‌ وه‌ له‌ به‌نده‌ چاكه‌كانه‌ له‌ وته‌و كرده‌وه‌یدا .

Aal-i-Imraan 3:46Listen in Qur'an →
47

قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى وَلَدٌۭ وَلَمْ يَمْسَسْنِى بَشَرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ ٱللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

ئه‌وسا مه‌ریه‌م وتی: په‌روه‌ردگارا، جا چۆن من منداڵم ده‌بێت: خۆ که‌س توخنم نه‌که‌وتووه‌، (جوبره‌ئیل فه‌رمووی): ویست و فه‌رمانی خوا هه‌روایه و چی بوێت، دروستی ده‌کات، هه‌ر کاتێک شتێکی بوێت ته‌نها پێی بڵێ ببه‌، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.

[ قَالَتْ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ ] مه‌ریه‌میش پێی سه‌یر بوو فه‌رمووى: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من چۆن مناڵم ئه‌بێ له‌ كاتێكدا هیچ مرۆڤێك جیماعی له‌گه‌ڵ مندا نه‌كردووه‌و من شووم نه‌كردووه‌ [ قَالَ كَذَلِكِ اللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] فریشته‌كه‌ فه‌رمووی: به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ وویستی له‌هه‌ر شتێك بێت دروستی ئه‌كات (ئه‌مه‌یش ره‌دده‌ بۆ گاوره‌كان كه‌ ده‌ڵێن عیسى خوایه‌ یان كوڕى خوایه‌، به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى دروستى ده‌كات و دروستكراوه‌) [ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (٤٧) ] ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ بڕیاری هه‌ر شتێك بدات ئه‌وا پێی ئه‌فه‌رمووێ: ببه‌ یه‌كسه‌ر ئه‌و شته‌ش ئه‌بێ.

Aal-i-Imraan 3:47Listen in Qur'an →
48

وَيُعَلِّمُهُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ

هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فێری کتێب و نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلی ده‌کات.

[ وَيُعَلِّمُهُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ (٤٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ عیسى - صلی الله علیه وسلم - فێره‌ نوسین و زانیاری و تێگه‌یشتن و حیكمه‌ت و ته‌ورات و ئینجیل ئه‌كات، كه‌ عیسى - صلی الله علیه وسلم - ته‌ورات و ئینجیلیشى له‌به‌ر بووه‌.

Aal-i-Imraan 3:48Listen in Qur'an →
49

وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنِّى قَدْ جِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّىٓ أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًۢا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ وَأُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِى بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

(له ئاینده‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت) به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل که من پێغه‌مبه‌رێکم، بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه‌کراوم، به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیشم پێ یه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌، (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که‌): من له قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌تان بۆ دروست ده‌که‌م، ئینجا فووی پێدا ده‌که‌م، به‌فرمانی خوا یه‌کسه‌ر، ده‌بێته باڵنده‌یه‌کی زیندوو و کوێری زکماک و نه‌خۆشی به‌ڵه‌کیی چاک ده‌که‌مه‌وه به‌ویستی خوا و مردووانیش زیندوو ده‌که‌مه‌وه به‌فرمانی خوا و هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌ی که ده‌یخۆن و هه‌ڵی ده‌گرن له ماڵه‌کانتاندا پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌ڕاستی له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر ئیماندارن.

{هەندێك لە موعجیزەكانی عیسا - صلی الله علیه وسلم - }

[ وَرَسُولًا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ ] وه‌ ئه‌یكاته‌ پێغه‌مبه‌رێك و ئه‌ینێرێ بۆ لای به‌نی ئیسرائیل [ أَنِّي قَدْ جِئْتُكُمْ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه‌ پێیان ئه‌ڵێ: من لای خوای گه‌وره‌وه‌ موعجیزه‌م بۆتان هێناوه‌ [ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُمْ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنْفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ] من له‌ قوڕ وه‌كو شێوازی باڵنده‌تان بۆ دروست ئه‌كه‌م وه‌ دوای ئه‌وه‌ كه‌ دروستی ئه‌كه‌م فووی پیا ئه‌كه‌م به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ ئه‌بێته‌ باڵنده‌یه‌ك و ئه‌فڕێ به‌ ئاسماندا [ وَأُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ ] وه‌ كوێرو نابینای زكماك و به‌ڵه‌ك چاك ئه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ ئیزنی خوا [ وَأُحْيِ الْمَوْتَى بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه‌ مردوو زیندوو ئه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م موعجیزانه‌ى پێبه‌خشى چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا زانستى پزیشكى بڵاو بوو، وه‌پزیشكه‌كان تواناى چاره‌سه‌رى ئه‌م شتانه‌یان نه‌بوو [ وَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ] وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ر شتێك ئه‌خۆن یان هه‌ڵیده‌گرن بۆ سبه‌ینێ من هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌م وه‌ پێتان ڕائه‌گه‌یه‌نم و ئه‌زانم [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٤٩) ] ئا ئه‌مانه‌ هه‌مووی نیشانه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ له‌سه‌ر راستى پێغه‌مبه‌رایه‌تى من بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بێنن ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن .

Aal-i-Imraan 3:49Listen in Qur'an →
50

وَمُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَىَّ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعْضَ ٱلَّذِى حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ۚ وَجِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

هه‌روه‌ها به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و ته‌وراته‌م که له‌به‌ر ده‌ستمدایه‌، هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و شتانه‌ی له‌سه‌رتان حه‌رامکراوه (به‌فه‌رمانی خوا) حه‌ڵاڵی بکه‌م و به‌ڵگه‌شم بۆ هێناون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تیم) که‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن و به قسه‌م بکه‌ن.

[ وَمُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ ] وه‌ ئه‌و ته‌وراته‌ی كه‌ له‌ پێش مندا بۆ موسى - صلی الله علیه وسلم - هاتووه‌ منیش به‌ دڵنیایى دائه‌نێم وه‌ ئه‌ویش مژده‌ی پێ دابوون كه‌ عیسى - صلی الله علیه وسلم - به‌و شێوازه‌ دێت [ وَلِأُحِلَّ لَكُمْ بَعْضَ الَّذِي حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ش هاتوومه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ ته‌وراتدا له‌سه‌رتان حه‌رام كرابوو كه‌ خۆتان حه‌رامتان كردبوو له‌سه‌ر خۆتان تا بۆتانی حه‌ڵاڵ بكه‌مه‌وه‌ [ وَجِئْتُكُمْ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه‌ موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كیشم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆتان هێناوه‌ له‌سه‌ر راستگۆییم [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (٥٠) ] ئێوه‌ش ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن وه‌ شوێنی من بكه‌ون .

Aal-i-Imraan 3:50Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.