Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 31–40 of 200

31

قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِى يُحْبِبْكُمُ ٱللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

{شوێنكەوتنی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - نیشانەی خۆشویستنی خوایە}

[ قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاست ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره‌تان خۆش ئه‌وێ ئه‌وه‌ شوێن من بكه‌ون ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ش خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ی خۆش ئه‌وێ وه‌ له‌ تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ، كه‌سانێك بانگه‌شه‌ى خۆشه‌ویستى خوایان كرد خواى گه‌وره‌ به‌م ئایه‌ته‌ تاقیكردنه‌وه‌، كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك شوێن پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وێت و بیدعه‌ بكات ئه‌وه‌ راستگۆ نیه‌ له‌ خۆشه‌ویستى بۆ خواى گه‌وره‌، وه‌ شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌و هۆكاره‌ بۆ ده‌ستخستنى خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌و لێخۆشبوونى تاوانه‌كان [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ .

Aal-i-Imraan 3:31Listen in Qur'an →
32

قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْكَٰفِرِينَ

(دووباره‌) پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌پێچی بکه‌ن و پشتی تێبکه‌ن ئه‌وه دڵنیابن خوا بێ باوه‌ڕانی خۆش ناوێت.

[ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ (٣٢) ] ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد له‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ كافرانی خۆش ناوێ .

Aal-i-Imraan 3:32Listen in Qur'an →
33

۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰٓ ءَادَمَ وَنُوحًۭا وَءَالَ إِبْرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمْرَٰنَ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ

به‌ڕاستی خوا ئاده‌م و نوح و نه‌وه‌کانی ئیبراهیم و نه‌وه‌کانی عیمرانی هه‌ڵبژاردووه‌و ڕێزی داوون به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌موو جیهاندا.

[ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ (٣٣) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئاده‌م و نوح و ئالی ئیبراهیم خۆی و نه‌وه‌كانی كه‌ پێغه‌مبه‌ر بوونه‌ وه‌ ئالی عیمران كه‌ عیسى له‌وان بووه‌ ئه‌مانه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا .

Aal-i-Imraan 3:33Listen in Qur'an →
34

ذُرِّيَّةًۢ بَعْضُهَا مِنۢ بَعْضٍۢ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

ئه‌وانه نه‌وه‌یه‌کن یه‌ک ڕه‌چه‌ڵن، هه‌ندێکیان له هه‌ندێکی تریان بوون، خوا خۆی بیسه‌رو زانایه (چاک ده‌یزانی که شایسته‌ن بۆ ئه‌و کاره پیرۆزه‌).

[ ذُرِّيَّةً بَعْضُهَا مِنْ بَعْضٍ ] له‌ نه‌سه‌ب و ڕه‌چه‌ڵه‌كدا ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێكن هه‌ندێكیان له‌ هه‌ندێكی تریانن ته‌نانه‌ت له‌ نیه‌ت و كرده‌وه‌و ئیخلاص و ته‌وحیدیشدا پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان یه‌ك بوونه‌ [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٣٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.

Aal-i-Imraan 3:34Listen in Qur'an →
35

إِذْ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ عِمْرَٰنَ رَبِّ إِنِّى نَذَرْتُ لَكَ مَا فِى بَطْنِى مُحَرَّرًۭا فَتَقَبَّلْ مِنِّىٓ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

(به‌یاد بێنه‌) کاتێک هاوسه‌ری عیمران وتی: په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی من بڕیارم داوه‌و نه‌زرم کردووه ئه‌و منداڵه‌ی له سکمدایه ئازاد کراوبێت له هه‌موو ئه‌رک و ئیش و کارێک (تا هه‌ر له خزماتی بیت المقدس دا بێت) ده تۆش لێم وه‌ربگره‌، چونکه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی بیسه‌رو زانایت.

{لە دایك بوونی مەریەم}

[ إِذْ قَالَتِ امْرَأَتُ عِمْرَانَ رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا ] كاتێك كه‌ خێزانه‌كه‌ی عیمران كه‌ ناوی (حه‌نه‌) بووه‌ دایكی مه‌ریه‌م كه‌ نه‌نكی عیسى بوو - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی له‌ناو سكمدایه‌ كه‌ مه‌ریه‌م بوو نه‌زرم كردووه‌ بۆ عیباده‌تی تۆ وه‌ ئازاد بێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی (بیت المقدس) بكات [ فَتَقَبَّلْ مِنِّي ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و نه‌زره‌م لێ قبووڵ بكه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٣٥) ] هه‌ر تۆ به‌ دڵنیایى زۆرو بیسه‌رو زانای .

Aal-i-Imraan 3:35Listen in Qur'an →
36

فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّى وَضَعْتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّى سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّىٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ

به‌ڵام کاتێک منداڵه‌که‌ی بوو (به دڵشکاویه‌وه‌) وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چی بووه‌، (خۆ ئاشکرایه‌) کوڕیش وه‌کو نی یه (له‌گه‌لێ ڕووه‌وه و هه‌ریه‌که ئه‌رک و فرمانی خۆی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی به ئافره‌ت ده‌کرێت به‌پیاو ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، ژن و پیاو ته‌واوکاری یه‌کترن و هیچیان لای خوا که‌م ڕێزنین ئه‌رکی خزمه‌تکاری بیت المقدسیش به‌و ناکرێت)، منیش به‌ڕاستی ناوم نا مه‌ریه‌م و من ئه‌یپارێزم به‌تۆ خۆی و وه‌چه‌که‌ی له شه‌یتانی ڕه‌جم کراو.

[ فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنْثَى ] كاتێك كه‌ مناڵه‌كه‌ی بوو بینی مناڵه‌كه‌ی كچه‌ وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌ كچه‌، خه‌فه‌تی لێ خوارد [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ ] كه‌ ئه‌مه‌یان فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی باشتر ئه‌زانێ چی بووه‌ واته‌: بۆ به‌گه‌وره‌زانینی مه‌ریه‌مه‌ كه‌ مه‌ریه‌م كچێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌ [ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى ] دایكی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار كوڕ وه‌كو كچ نیه‌ واته‌: كچ ناتوانێ خزمه‌تی مزگه‌وت بكات [ وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ ] وه‌ من ناوم ناوه‌ به‌ مه‌ریه‌م [ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ (٣٦) ] وه‌ من په‌نای خۆى و نه‌وه‌كانیشی ئه‌گرم به‌ تۆ له‌ شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو و ڕه‌جم كراو، خوایه‌ خۆی و نه‌وه‌كانی بپارێزه‌، خوای گه‌وره‌ دوعاكه‌ی قبووڵ كردو پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: هیچ منداڵێك نیه‌ له‌ دایك بێت ئیلا شه‌یتان ئازارى ده‌دات بۆیه‌ به‌ گریانه‌وه‌ له‌ دایك ده‌بێت ته‌نها عیسى و - صلی الله علیه وسلم - دایكى نه‌بێت.

Aal-i-Imraan 3:36Listen in Qur'an →
37

فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍۢ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًۭا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا ٱلْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًۭا ۖ قَالَ يَٰمَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ

ئینجا په‌روه‌ردگاری به‌شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ند مه‌ریه‌می وه‌رگرت، زۆر به‌جوانی پێی گه‌یاند، زه‌که‌ریای کرده مامۆستاو سه‌رپه‌رشتی (که هه‌م خزم و هه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو، تا به‌چاکی دینداری فێر بکات، پاشان که مه‌ریه‌م گه‌وره بوو) هه‌ر کاتێک زه‌که‌ریا ده‌چوو بۆ سه‌ردانی له شوێنی خواپه‌رستیه‌که‌یدا ده‌یبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆری لایه‌، زه‌که‌ریا: وتی ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م هه‌موو ڕزق و ڕۆزییه‌ت له‌کوێ بوو؟!، مه‌ریه‌م له وه‌ڵامیدا وتی: ئه‌وه له لایه‌ن خواوه‌یه‌، ئه‌و بۆم ده‌نێرێت، به‌ڕاستی خوا به هه‌ر که‌س بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوورو بێ هۆکار ده‌به‌خشێت.

{زەكەریا - صلی الله علیه وسلم - سەرپەرشتی مەریەم دەكات}

[ فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ ] خوای گه‌وره‌ نه‌زره‌كه‌ی لێ قبووڵ كرد [ وَأَنْبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ] وه‌ به‌جوانی په‌روه‌رده‌ی كرد وه‌ زه‌كه‌ریاش - صلی الله علیه وسلم - مه‌ریه‌می گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی و سه‌رپه‌رشتی كرد كه‌ مێردی خوشكه‌كه‌ی بوو، چونكه‌ مه‌ریه‌م باوكى مردو بێ باوك بوو، وه‌ ساڵێكى گرانى بوو [ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِنْدَهَا رِزْقًا ] هه‌ر كاتێك زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌چووه‌ لای میحرابه‌كه‌ شوێنی عیباده‌ته‌كه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌یبینی هه‌ندێ خۆراكی لایه‌ كه‌ له‌ زستاندا میوه‌ی هاوینی لایه‌، وه‌ له‌ هاویندا خۆراك و میوه‌ی زستانی لایه‌ [ قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَذَا ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - پێی سه‌یر بوو فه‌رموو: ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م میوانه‌ت له‌ كوێ بوو؟ [ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] فه‌رمووی: ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌كو كه‌رامه‌ت و ڕێزێك پێی ئه‌به‌خشی [ إِنَّ اللَّهَ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ (٣٧) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت به‌بێ حیساب.

Aal-i-Imraan 3:37Listen in Qur'an →
38

هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُۥ ۖ قَالَ رَبِّ هَبْ لِى مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةًۭ طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ

ئا له‌و کات و شوێنه‌دا، زه‌که‌ریا هانا و نزای بۆ په‌روه‌ردگاری لێ به‌رز بۆوه و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌ی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه‌، به‌ڕاستی تۆ بیسه‌ری دوعا و نزایت.

{زەكەریا - صلی الله علیه وسلم - داوای منداڵ لە خوای گەورە دەكات}

[ هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ ] له‌وێدا زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - كه‌ بینی خوای گه‌وره‌ ئه‌و ڕزقه‌ی به‌ مه‌ریه‌م به‌خشیوه‌ ئه‌وكاته‌ هیواو ئومێدی زیاتر بوو كه‌ خۆى پیره‌مێرد بوو، وه‌ خێزانه‌كه‌ى پیره‌ژنێكى نه‌زۆك بوو، دوعای كردو له‌ په‌روه‌ردگار پاڕایه‌وه‌ [ قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ (٣٨) ] فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ نه‌وه‌یه‌كی پاك و چاكم پێ ببه‌خشه‌ به‌ دڵنیایى تۆ هه‌موو دوعایه‌ك ئه‌بیستی وه‌ وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه‌ .

Aal-i-Imraan 3:38Listen in Qur'an →
39

فَنَادَتْهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَهُوَ قَآئِمٌۭ يُصَلِّى فِى ٱلْمِحْرَابِ أَنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَىٰ مُصَدِّقًۢا بِكَلِمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَسَيِّدًۭا وَحَصُورًۭا وَنَبِيًّۭا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

جا یه‌کسه‌ر فریشته جبرئیل بانگی کرد له‌کاتێکدا زه‌که‌ریا له میحرابه‌که‌دا وه‌ستا بوو، نوێژی ده‌کرد، (وتی) به‌ڕاستی خوای گه‌وره مژده‌ت ده‌داتێ به به‌خشینی کوڕێک ناوی یه‌حیایه‌، به‌ڕاستدانه‌ری فه‌رمانی تایبه‌تی خوایه و گه‌وره و ڕێزداره و خۆپارێزه له گوناهان و پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.

[ فَنَادَتْهُ الْمَلَائِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ ] مه‌لائیكه‌ت واته‌: جبریل بانگی له‌ زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - كرد كاتێك كه‌ ڕاوه‌ستا بوو به‌پێوه‌ له‌ میحرابه‌كه‌یدا نوێژی ئه‌كرد (بۆیه‌ به‌ شوێنى نوێژ كردن ده‌وترێت میحراب (شه‌ڕگه‌) چونكه‌ شوێنى شه‌ڕكردنه‌ له‌گه‌ڵ شه‌یتان) [ أَنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَى ] ئه‌ی زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ موژده‌ی پێدایت به‌ مناڵێك كه‌ ناویشی یه‌حیا ئه‌بێ [ مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌م مناڵه‌ی تۆ باوه‌ڕ به‌ وشه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌كات، واته‌: له‌ دواترا كه‌ عیسى - صلی الله علیه وسلم - دێت باوه‌ڕ به‌ عیسى ئه‌كات كه‌ پورزاى یه‌كترى بوون و دایكیان خوشك بوو [ وَسَيِّدًا ] وه‌ ئه‌م كوڕه‌ی تۆ یه‌حیا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بێ به‌ كه‌سێكی گه‌وره‌ له‌زانست و په‌رستن و حیكمه‌ت و ته‌قواو رێزدا، وه‌ ئه‌بێ به‌ پێغه‌مبه‌ر [ وَحَصُورًا ] وه‌ خۆی ئه‌پارێزێ له‌ چوونه‌ لای ئافره‌ت یان له‌ تاوان [ وَنَبِيًّا مِنَ الصَّالِحِينَ (٣٩) ] وه‌ ئه‌بێته‌ پێغه‌مبه‌رێك له‌ پێغه‌مبه‌ره‌ چاكه‌كان .

Aal-i-Imraan 3:39Listen in Qur'an →
40

قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌۭ وَقَدْ بَلَغَنِىَ ٱلْكِبَرُ وَٱمْرَأَتِى عَاقِرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكَ ٱللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ

زاکه‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا؛ ئاخۆ چۆن منداڵم پێ ده‌به‌خشیت خۆ من پیری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیووم، هاوسه‌ره‌که‌شم سک ناکات، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: کاری خوا هه‌ر ئاوایه و هه‌ر چیه‌کی بوێت، ده‌یکات.

[ قَالَ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَقَدْ بَلَغَنِيَ الْكِبَرُ ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - پێی سه‌یر بوو فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من چۆن منداڵم ئه‌بێت له‌ كاتێكدا كه‌ ته‌مه‌نم زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی سه‌دو بیست ساڵ بووه‌ [ وَامْرَأَتِي عَاقِرٌ ] وه‌ خێزانه‌كه‌م له‌ گه‌نجیه‌تیشدا نه‌زۆك بووه‌و مناڵی نه‌بووه‌ چۆن ئێستا به‌م پیریه‌ مناڵی ئه‌بێ، كه‌ ته‌مه‌نى نه‌وه‌دو هه‌شت ساڵ بووه‌ [ قَالَ كَذَلِكَ اللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ (٤٠) ] فریشته‌كه‌ فه‌رمووی: خوای گه‌وره‌ به‌م شێوازه‌ وویستی له‌ هه‌ر شتێك بێت ئه‌نجامی ئه‌دات و ئه‌یكات .

Aal-i-Imraan 3:40Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.