ٱلَّذِينَ يَذْكُرُونَ ٱللَّهَ قِيَٰمًۭا وَقُعُودًۭا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَٰذَا بَٰطِلًۭا سُبْحَٰنَكَ فَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ
ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا که به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (له هیچ حاڵه‌تێکدا یادی ئه‌وزاته فه‌رامۆش ناکه‌ن)، هه‌میشه بیرده‌که‌نه‌وه له دروست بوونی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (بیرده‌که‌نه‌وه له هه‌موو ورده‌کاریه‌ک، سه‌رنجی هه‌موو دیارده‌یه‌ک ده‌ده‌ن، سه‌رئه‌نجام ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ.
[ الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیكری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به‌پێوه وه به دانیشتنه‌وه وه به‌ڕاكشانه‌وه له‌سه‌ر لایه‌كانیان، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی نوێژه ئه‌وه‌ی كه نه‌توانێ به‌پێوه بیكات به دانیشتنه‌وه، وه نه‌توانێت به ڕاكشانه‌وه ئه‌یكه‌ن [ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلًا ] وه بیر ئه‌كه‌نه‌وه له دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ ئه‌م زه‌وی و ئاسمان و دروستكراوانه‌ت به‌بێ هوده‌و بۆ یاری و گاڵته دروست نه‌كردووه به پووچه‌ڵی [ سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (١٩١) ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار كه ئیشی تۆ گاڵته‌و بێ هوده‌یی تیادا نیه خوایه بمانپارێزه له ئاگری دۆزه‌خ، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - شه‌وێك له ماڵى عائیشه شه‌ونوێژى كرد‌و گریا تا ریشى پیرۆزى ته‌ڕ بوو، پاشان چووه سوجده‌و گریا تا زه‌وییه‌كه‌ى ته‌ڕ كرد، پاشان بیلال هات ئیزنى وه‌رگرێت بۆ بانگى به‌یانى پێى وت ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - چى ده‌تگرێنێت له كاتێكدا خواى گه‌وره له تاوانى رابردوو داهاتووت خۆش بووه؟! فه‌رمووی: ئه‌ی بیلال هاوار بۆ خۆت چى رێگریم لێ بكات له گریان كه ئه‌مشه‌و هه‌ندێك ئایه‌تم بۆ دابه‌زیوه هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌خت له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌یخوێننه‌وه‌و بیری لێ ناكه‌نه‌وه واته: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خوێنده‌وه ئه‌بێ بیرى لێبكاته‌وه .