لَّقَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ فَقِيرٌۭ وَنَحْنُ أَغْنِيَآءُ ۘ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا۟ وَقَتْلَهُمُ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَنَقُولُ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ
سوێند بێت بێگومان خوای په‌روه‌ردگار گوفتاری (نابه‌جێی) ئه‌و (جوله‌کانه‌ی) بیست که وتیان: خوا هه‌ژاره و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین!! ئێمه ئه‌و گوفتارانه یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها کوشتنی پێغه‌مبه‌ران به ده‌ستی ئه‌وان به ناحه‌ق، (له دۆزه‌خیشدا) پێیان ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئاگری سوتێنه‌ر...
{جولەكە دەڵێن خوا هەژارە!}
[ لَقَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره وته‌ی ئه‌و جووله‌كانه‌ى بیست كه وتیان: خوای گه‌وره فه‌قیره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین، كه خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ] (الْبَقَرَة : ٢٤٥) كێ هه‌یه قه‌رزێكی باش به خوای گه‌وره بدات؟ واته: پاره ببه‌خشێ له پێناو خوای گه‌وره‌دا خوای گه‌وره به‌باشتر پێی ئه‌به‌خشێ، وتیان: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌قیره تا داوای قه‌رز له به‌نده‌كانی بكات كه (فینحاصى) جوله‌كه به ئه‌بو به‌كرى وت و ئه‌بو به‌كریش لێیدا ئه‌ویش هاته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وتى نابینى هاوه‌ڵه‌كه‌ت چى لێكردووم، ئه‌بو به‌كر وتى ئه‌م جوله‌كه‌یه ده‌ڵێ خواى ئێوه فه‌قیره‌و داواى قه‌رزمان لێ ده‌كات و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین، جوله‌كه‌كه نكوڵى كرد خوای گه‌وره ئه‌بو به‌كرى به‌راست دانا‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، به‌دڵنیایی خوای گه‌وره وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بیست له جووله‌كه كه ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره فه‌قیره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین بۆیه خوای گه‌وره داوای قه‌رز له ئێمه ئه‌كات [ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا ] ئه‌وه‌ی كه وتیان مه‌لائیكه‌ته‌كان ئه‌ینووسنه‌وه‌و ئه‌یپارێزن تا ڕۆژی قیامه‌ت [ وَقَتْلَهُمُ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ ] وه ئه‌وه‌ش ئه‌نووسین كه ئه‌مانه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌یان به ناحه‌ق ئه‌كوشت [ وَنَقُولُ ذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (١٨١) ] وه پێیان ئه‌ڵێین: ده‌ی بچێژن سزای ئاگرێك كه زۆر سووتێنه‌ره.