Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 171–180 of 200

171

۞ يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضْلٍۢ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

مژده ده‌ده‌ن به‌نازو نیعمه‌تانی تایبه‌تی و فه‌زڵ و ڕێزی بێ سنوور له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه‌، به‌ڕاستی خوایش پاداشتی ئیمانداران زایه ناکات و (ره‌نج به‌خه‌سار نابن)...

[ يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ ] وه‌ موژده‌ ئه‌ده‌ن به‌ براكانیان ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌هلی ئیمان و ئه‌هلی جیهادن به‌و فه‌زڵ و چاكه‌و ڕێزه‌ زۆره‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون له‌به‌هه‌شتدا [ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُؤْمِنِينَ (١٧١) ] وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی باوه‌ڕداران نافه‌وتێنێ .

Aal-i-Imraan 3:171Listen in Qur'an →
172

ٱلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِ مِنۢ بَعْدِ مَآ أَصَابَهُمُ ٱلْقَرْحُ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ مِنْهُمْ وَٱتَّقَوْا۟ أَجْرٌ عَظِيمٌ

ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) چوون، دوای ئه‌وه‌ی که تووشی ناخۆشی و زام و ئێش بوون، بۆ ئه‌وانه‌یان که چاکه‌یان کردو پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ سنوور ئاماده‌یه‌...

[ الَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِلَّهِ وَالرَّسُولِ مِنْ بَعْدِ مَا أَصَابَهُمُ الْقَرْحُ ] پاش ئه‌وه‌ى ئه‌بو سوفیان و كافران له‌ جه‌نگى ئوحود گه‌ڕانه‌وه‌ وه‌ گه‌یشتنه‌ (ره‌وحا) وتیان نه‌ محمدتان كوشت و نه‌ كچانتان له‌ دواى خۆتانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كان سه‌رخست، خراپترین كارتان كرد، كه‌ ئه‌م قسانه‌ به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - گه‌یشت بانگى هاوه‌ڵانى كرد و ئه‌وانیش ئاماده‌ بوون، تا گه‌یشتنه‌ (حه‌مرائل ئه‌سه‌د) یان بیرى (ئه‌بی عویه‌ینه‌) خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وه‌ڵامی خواو پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - دایه‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ تووشی برینداری و سه‌ختی جه‌نگ بوون [ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا مِنْهُمْ وَاتَّقَوْا أَجْرٌ عَظِيمٌ (١٧٢) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ چاكه‌كار بوونه‌ وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ .

Aal-i-Imraan 3:172Listen in Qur'an →
173

ٱلَّذِينَ قَالَ لَهُمُ ٱلنَّاسُ إِنَّ ٱلنَّاسَ قَدْ جَمَعُوا۟ لَكُمْ فَٱخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَٰنًۭا وَقَالُوا۟ حَسْبُنَا ٱللَّهُ وَنِعْمَ ٱلْوَكِيلُ

ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) پێیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس خۆیان بۆ ئێوه کۆ کردۆته‌وه و خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاس داوه‌، لێیان بترسن (خۆتان تووشی به‌ڵا مه‌که‌ن) به‌ڵام ئه‌وان (واته ئیمانداران به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌) باوه‌ڕیان زیاتر دامه‌زراو، وتیان: خوامان به‌سه که یاریده‌ده‌رو یارمه‌تیده‌رێکی چاکه‌.

[ الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ ] ئه‌بو سوفیان پیاوێكی ده‌شتنشینی نارد بۆ لای ئیمانداران و پێی وتن: كه‌ خه‌ڵكی واته‌: كافران هه‌موویان بۆ ئێوه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ لێیان بترسێن، ویستی وره‌یان بڕوخێنێ به‌ڵام [ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا ] ئیمانداران ئیمانیان زیادی كرد وه‌ نه‌ترسان و وره‌یان نه‌ڕووخاو [ وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ (١٧٣) ] وتیان: ئێمه‌ خوای گه‌وره‌مان به‌سه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ باشترین خوایه‌كه‌ كه‌ پشتی پێ ببه‌ستین و كاره‌كانی خۆمانی پێ بسپێرین، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند .

Aal-i-Imraan 3:173Listen in Qur'an →
174

فَٱنقَلَبُوا۟ بِنِعْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضْلٍۢ لَّمْ يَمْسَسْهُمْ سُوٓءٌۭ وَٱتَّبَعُوا۟ رِضْوَٰنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ

ئه‌وسا ئیتر موسوڵمانان گه‌ڕانه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و نازو نیعمه‌تی خوایی دا، هیچ ناخۆشیه‌کیشیان بۆ پێش نه‌هات، چونکه شوێنی ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتبوون و (هه‌ر ئه‌وه‌شیان مه‌به‌ست بوو)، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر خۆی خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزێکی زۆر گه‌وره‌یه‌.

[ فَانْقَلَبُوا بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ لَمْ يَمْسَسْهُمْ سُوءٌ ] ئه‌بو سوفیان به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وت: مه‌وعیدت لاى به‌در بێت كه‌ له‌وێ هاوڕێكانمانتان كوشت، ترسنۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئازاو پاڵه‌وان خۆى بۆ كوشتارو بازرگانى ئاماده‌ ده‌كات، كه‌ به‌در بازاڕى بازرگانى بوو، به‌ڵام كاتێك كه‌ رۆیشتن كه‌سیان لێ نه‌بینى و بازرگانى خۆیان كرد، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، باوه‌ڕداران گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ نیعمه‌ت و به‌فه‌زڵ و چاكه‌یه‌كی زۆر له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ تووشی شه‌ڕو هیچ زه‌ره‌رو زیانێك نه‌بوون و پاراستیانی [ وَاتَّبَعُوا رِضْوَانَ اللَّهِ ] وه‌ شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ كه‌وتن [ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ (١٧٤) ] وه‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره‌ یه‌كجار گه‌وره‌یه‌ .

Aal-i-Imraan 3:174Listen in Qur'an →
175

إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَآءَهُۥ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها شه‌یتانه یاوه‌ره‌کانی خۆی ده‌ترسێنێت، ئێوه‌ی (ئیماندار) لێیان مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن (بێگومان ترسان له خوا ئاسووده‌یی و ئارامیی ده‌به‌خشێت به ئیماندار).

[ إِنَّمَا ذَلِكُمُ الشَّيْطَانُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَاءَهُ ] ئه‌وه‌ی كه‌ داتانئه‌نیشێنێت و نایه‌لێ ده‌رچن بۆ جیهاد وه‌ ئه‌تانترسێنێ ئه‌وه‌ ته‌نها شه‌یتانه‌ كه‌ ترسی دۆسته‌كانی خۆی له‌ كافران ئه‌خاته‌ دڵی باوه‌ڕدارانه‌وه‌ [ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١٧٥) ] به‌ڵام ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ له‌وان مه‌ترسن و ترسی كافرانتان نه‌بێ، ئێوه‌ ته‌نها له‌ من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن .

Aal-i-Imraan 3:175Listen in Qur'an →
176

وَلَا يَحْزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْكُفْرِ ۚ إِنَّهُمْ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ أَلَّا يَجْعَلَ لَهُمْ حَظًّۭا فِى ٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وانه‌ی که پێشبڕکێ ده‌که‌ن له بێ باوه‌ڕیدا خه‌مبارت نه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز هیچ زیانێک به‌خوا ناگه‌یه‌نن، خوا ده‌یه‌وێت هیچ به‌شێکیان له قیامه‌تدا پێ نه‌به‌خشێت، سزای سه‌خت و زۆر ناسۆریش بۆیان ئاماده‌یه‌.

[ وَلَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خه‌فه‌ت نه‌خۆی له‌و كافرانه‌ى كه‌ په‌له‌ ئه‌كه‌ن له‌ سه‌رپێچى و عینادى كردن [ إِنَّهُمْ لَنْ يَضُرُّوا اللَّهَ شَيْئًا ] ئه‌وان به‌ دڵنیایى هیچ زیانێك به‌ خوای گه‌وره‌ ناگه‌یه‌نن به‌ڵكو ته‌نها زیان به‌خۆیان ئه‌گه‌یه‌نن [ يُرِيدُ اللَّهُ أَلَّا يَجْعَلَ لَهُمْ حَظًّا فِي الْآخِرَةِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێ ئه‌وان هیچ به‌ش و ئه‌جرو پاداشتیان نه‌بێ له‌ قیامه‌تدا [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١٧٦) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ .

Aal-i-Imraan 3:176Listen in Qur'an →
177

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلْكُفْرَ بِٱلْإِيمَٰنِ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕییان هه‌ڵبژارد له جیاتی ئیمان، بێ باوه‌ڕییان کڕی له‌جیاتی باوه‌ڕ، به‌هیچ جۆرێک زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نن به‌ڵکو سزای به‌ئێش چاوه‌ڕێیانه‌.

[ إِنَّ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الْكُفْرَ بِالْإِيمَانِ لَنْ يَضُرُّوا اللَّهَ شَيْئًا ] به‌ دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان گۆڕیه‌وه‌ به‌ كوفر ئه‌وانه‌یش دیسانه‌وه‌ هیچ زیانێك به‌خوای گه‌وره‌ ناگه‌یه‌نن و ته‌نها زیان به‌خۆیان ئه‌گه‌یه‌نن [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٧٧) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ .

Aal-i-Imraan 3:177Listen in Qur'an →
178

وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ خَيْرٌۭ لِّأَنفُسِهِمْ ۚ إِنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ لِيَزْدَادُوٓا۟ إِثْمًۭا ۚ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ

ئه‌وانه ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، وا گومان نه‌به‌ن که مۆڵه‌تمان داون و (نازو نیعمه‌تی دنیامان پێبه‌خشیوون) ئه‌وه خێره بۆیان، ئێمه ته‌نها بۆیه مۆڵه‌تیان ده‌ده‌ین تا زیاتر گوناهبار ببن و سزایه‌کی ڕیسواکه‌ر چاوه‌ڕێیانه‌.

[ وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّمَا نُمْلِي لَهُمْ خَيْرٌ لِأَنْفُسِهِمْ ] وه‌ با كافران وا نه‌زانن كه‌ ئێمه‌ ته‌مه‌نیان درێژ ئه‌كه‌ین و ژیانی خۆشیان پێ ئه‌ده‌ین یان له‌ جه‌نگێك به‌سه‌ر موسڵماناندا سه‌ر ئه‌كه‌ون وا نه‌زانن ئه‌مه‌ خێرو چاكه‌یه‌ بۆ ئه‌وان [ إِنَّمَا نُمْلِي لَهُمْ لِيَزْدَادُوا إِثْمًا ] به‌ڵكو ئێمه‌ بۆیان درێژ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ یان پێیان ئه‌به‌خشین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تاوانبار بن [ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ (١٧٨) ] وه‌ سزایه‌كیان ئه‌ده‌ین كه‌ ڕیسواو زه‌لیل و سه‌رشۆڕیان ئه‌كه‌ین .

Aal-i-Imraan 3:178Listen in Qur'an →
179

مَّا كَانَ ٱللَّهُ لِيَذَرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَىٰ مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ ٱلْخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى ٱلْغَيْبِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَجْتَبِى مِن رُّسُلِهِۦ مَن يَشَآءُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۚ وَإِن تُؤْمِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ

خوا ئیمانداران واز لێناهێنێت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئێستا ئێوه له‌سه‌ری هه‌ن (دڵسۆزو نادڵسۆز، خه‌مخۆرو بێ باک تێکه‌ڵن)، هه‌تا پیس و پاک له‌یه‌ک جیانه‌کاته‌وه (به‌هۆی جۆره‌ها تاقی کردنه‌وه و پێشهاته‌وه‌)، بێگومان خوا جیهانی شاراوه‌تان نیشان نادات (تا ئاینده بزانن)، به‌ڵکو خوا له پێغه‌مبه‌ره‌کانی که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێرێت که بیه‌وێت (تا له هه‌ندێک نهێنی ئاگاداربن به‌و ڕاده‌یه‌ی که پێویسته‌)، جا باوه‌ڕ به‌خواو پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن و پارێزکاری بکه‌ن و له خوا ترس بن، ئه‌وه پاداشتی بێ سنوور و نه‌بڕاوه چاوه‌ڕێتانه‌.

[ مَا كَانَ اللَّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ ] خوای گه‌وره‌ واز له‌ باوه‌ڕداران ناهێنێ به‌م شێوازه‌ی كه‌ ئێوه‌ی له‌سه‌رن هه‌روا بمێننه‌وه‌ [ حَتَّى يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ ] تا به‌هۆى تاقیكردنه‌وه‌وه‌ پیسه‌كان واته‌: مونافیق و تاوانباران جیا نه‌كاته‌وه‌ له‌ پاكه‌كان، واته‌: باوه‌ڕدارانی پاك به‌وه‌ی كه‌ هه‌ردووكتان له‌ یه‌كتری جیا بكاته‌وه‌ [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ مونافیق و باوه‌ڕدار له‌ یه‌ك جیا ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ غه‌یب نیشانی ئێوه‌ نادات تا له‌ ڕێی غه‌یبه‌وه‌ پێتان بڵێ كێ مونافیقه‌ [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَجْتَبِي مِنْ رُسُلِهِ مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێ تا غه‌یبیان نیشان بدات و پێیان بڵێ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ناوی زۆرێ له‌ مونافیقانی به‌ (حوزه‌یفه‌ى یه‌مانى) وت [ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ] ئێوه‌ ئیمان بێنن به‌خوای گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌رانی خوا [ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌ (١٧٩) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئیمان بێنن و ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌تان هه‌یه‌ .

Aal-i-Imraan 3:179Listen in Qur'an →
180

وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ هُوَ خَيْرًۭا لَّهُم ۖ بَلْ هُوَ شَرٌّۭ لَّهُمْ ۖ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا۟ بِهِۦ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ

واگومان نه‌به‌ن ئه‌وانه‌ی که به‌خیلی و ڕه‌زیلی ده‌که‌ن، له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوا پێی به‌خشیوون، نابه‌خشن، کارێکی چاکه بۆیان، نه‌خێر ئه‌وه کارێکی خراپ و نادروسته بۆیان، چونکه ئه‌و شتانه‌ی که نه‌یانده‌به‌خشی له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌ست ده‌نێته بینیان و ده‌بنه کۆت له گه‌ردنیاندا، (بێگومان) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَهُمْ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره‌ ماڵ و پاره‌یه‌كى پێ ببه‌خشێت و زه‌كاته‌كه‌ى نه‌دات ئه‌وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت ئه‌و ماڵ و پاره‌یه‌ى ده‌بێته‌ مارێكى كه‌چه‌ڵله‌به‌ر زۆرى ژه‌هره‌كه‌ى، وه‌ دوو خاڵى ره‌ش له‌ ناوچه‌وانێتى پێوه‌ى ده‌ئاڵێ و هه‌ردوو شه‌ویلگه‌ى ده‌گرێت و پێى ده‌ڵێت من ماڵ و پاره‌كه‌تم، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌: وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕه‌زیلی و چروكی ئه‌كه‌ن له‌و ماڵه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی پێی به‌خشیون و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن با وا نه‌زانن كه‌ ئه‌و ڕه‌زیلیه‌ بۆ ئه‌وان باشتره‌و ماڵه‌كه‌یان به‌وه‌ زیاد ئه‌كات [ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ ] به‌ڵكو ئه‌وه‌ بۆیان خراپه‌و تاوانبار ئه‌بن له‌سه‌ری و تووشی سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بن و ماڵه‌كه‌شیان له‌ناو ئه‌چێ [ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ ڕه‌زیلیان لێی كردووه‌و نه‌یانبه‌خشیوه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌بێته‌ ته‌وقێك له‌ ئاگرو مارو ئه‌چێته‌ گه‌رده‌نیان [ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ پێتان ئه‌به‌خشێ ئیتر ئێوه‌ بۆچی ڕه‌زیلی ئه‌كه‌ن [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (١٨٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.

Aal-i-Imraan 3:180Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.