Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 161–170 of 200

161

وَمَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَغُلَّ ۚ وَمَن يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

(هه‌ندێک گومانیان برد که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له دا‌به‌شکردنی ده‌سکه‌وتدا نادادیی ده‌کات) بێگومان بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که نادادی و خیانه‌ت بکات، هه‌ر که‌س ناحه‌قی و نادادی بکات له ڕۆژی قیامه‌تدا نادادیه‌که‌ی (یه‌خه‌ی پێ ده‌گرێت و) به‌کۆڵیه‌وه‌یه‌تی، له‌وه‌ودوا پاداشتی هه‌ر که‌سێک به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.

[ وَمَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَنْ يَغُلَّ ] بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نیه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ران كه‌ غلول بكات واته‌: له‌ غه‌نیمه‌ت بدزێ (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: پارچه‌ قوماشێك له‌ غه‌نیمه‌كانی به‌در دیار نه‌ما یه‌كێك له‌ دووڕووه‌كان وتوویه‌تی: له‌وانه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بردبێتی خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نیه‌ كه‌ له‌ غه‌نیمه‌ت بدزێ ئیشی ئه‌وان نیه‌ پێغه‌مبه‌ران له‌وه‌ پاكترن و خیانه‌ت ناكه‌ن، وه‌ به‌ (يُغَلَّ) ده‌خوێنرێته‌وه‌، واته‌: نابێت دزى و ناپاكى له‌ پێغه‌مبه‌ران بكرێت و تۆمه‌تبار بكرێن [ وَمَنْ يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش شتی وا بكات ئه‌وا له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌وه‌ی كه‌ دزیویه‌تی ئه‌یهێنێ واته‌: تاوانه‌ و خوای گه‌وره‌ لێی ئه‌پرسێته‌وه‌ له‌و خیانه‌ته‌ی كردۆتی، (وه‌ دیارى وه‌رگرتن له‌ خه‌ڵكى له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌ دزى) [ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ ] پاشان هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌ چاك و خراپ ئه‌جرو پاداشتی خۆی یان سزای خۆی به‌ته‌واوی وه‌رئه‌گرێ [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (١٦١) ] وه‌ هیچ كه‌سێ زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ .

Aal-i-Imraan 3:161Listen in Qur'an →
162

أَفَمَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَ ٱللَّهِ كَمَنۢ بَآءَ بِسَخَطٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ

ئایا ئه‌و که‌سه‌ی (به په‌رستن و چاکه‌کاری) شوێنی ڕه‌زامه‌ندیی خوا که‌وتبێت، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه (که به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه‌) شایسته‌ی خه‌شم و قینی خوا بێت؟ بێگومان شوێنی ئه‌و جۆره که‌سانه دۆزه‌خه که سه‌رنجامێکی ناخۆشه‌.

[ أَفَمَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَ اللَّهِ ] ئایا كه‌سێك شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ كه‌وتبێ وه‌كو پێغه‌مبه‌رانی خوا [ كَمَنْ بَاءَ بِسَخَطٍ مِنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (١٦٢) ] وه‌ك كه‌سێك وایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ى له‌ خۆى تووڕه‌ كردبێت (مه‌به‌ست كافران و بێباوه‌ڕانه‌) كه‌ شوێنیان ئاگرى دۆزه‌خه‌ كه‌ خراپترین سه‌ره‌نجامه‌ .

Aal-i-Imraan 3:162Listen in Qur'an →
163

هُمْ دَرَجَٰتٌ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ

هه‌ریه‌ک له‌و (دوو ده‌سته‌یه‌) پله‌و پایه‌ی خۆی هه‌یه لای خوا (له به‌هه‌شتی به‌ریندا یاخود له ناخی دۆزه‌خدا)، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ هُمْ دَرَجَاتٌ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌مه‌ چه‌ند پله‌یه‌كی لێك جیاوازن ئه‌وه‌ی شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا كه‌وتووه‌ جیاوازه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی تاوانه‌وه‌ [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (١٦٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بینه‌ره‌ به‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن خوای گه‌وره‌ هه‌مووی ئه‌بینێ .

Aal-i-Imraan 3:163Listen in Qur'an →
164

لَقَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ

سوێند بێت بێگومان خوا منه‌تی ناوه‌ته سه‌ر ئیمانداران کاتێک پێغه‌مبه‌رێکی بۆ ڕه‌وانه کردوون له خۆیان ئایه‌ته‌کانی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه‌، دڵ و ده‌روونیان پاک و پوخت ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها فێری قورئان و داناییان ده‌کات، به‌ڕاستی پێشتر له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.

[ لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی خۆی ڕژاند به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌رێكی بۆیان نارد له‌ نه‌فسی خۆیان له‌ جنسی خۆیان ئه‌ویش وه‌كو ئه‌وان مرۆڤ بوو [ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ ] كه‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه‌ ئه‌وان كه‌ نه‌خوێنده‌وار بوون [ وَيُزَكِّيهِمْ ] وه‌ پاكیان ئه‌كاته‌وه‌ له‌ كوفرو شیرك و تاوان [ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه‌ فێری قورئان و سوننه‌تیان ئه‌كات، حیكمه‌ت، واته‌: سوننه‌ت [ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (١٦٤) ] هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌مانه‌ پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادا بوون.

Aal-i-Imraan 3:164Listen in Qur'an →
165

أَوَلَمَّآ أَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَٰذَا ۖ قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

ئایا کاتێک به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان تووشهات (له جه‌نگی ئوحود)دا بۆ ده‌ڵێن: ئه‌مه چی بوو؟ بۆ وامان به‌سه‌ر هات؟ له‌کوێوه ئه‌مه‌مان بۆهات؟ (ئه‌ی بۆ له‌یادیان چوو، خۆ له‌جه‌نگی به‌دردا) به‌ڕاستی ئێوه دووئه‌وه‌نده‌تان به‌وان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئه‌و به‌ڵایه له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه توشتان هات (کاتێک نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌رتان کردو ته‌ماعی دنیا له ده‌روونتاندا جووڵا) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌، (به‌نده چاکه‌کانیشی کاتێک هه‌ڵه بکه‌ن تووشی به‌ڵایان ده‌کات)...

{چەند دیمەنێكی تر لە غەزای ئوحود}

[ أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا ] كاتێك كه‌ ئێوه‌ تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك بوون له‌ جه‌نگی ئوحود دا كه‌ حه‌فتا له‌ موسڵمان كوژرا به‌ڵام له‌ به‌دردا حه‌فتا له‌ كافران كوژراو حه‌فتاشیان لێ به‌دیل گیرا دوو ئه‌وه‌نده‌تان ده‌ست كه‌وت [ قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا ] كه‌ له‌ ئوحود دا تێكشكان وتتان: بۆچی ئێمه‌ تووشی تێكشكان و كوشتن بووین له‌ كاتێكدا له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌جه‌نگین وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوامان - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵدایه‌ [ قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئه‌م تێكشكانه‌ به‌ هۆى خۆتانه‌وه‌ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیر هاوێژه‌كان سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوایان كرد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ جێگای خۆیان به‌جێ هێشت (ئه‌مه‌ هاوه‌ڵان كه‌ خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بوون یه‌ك سه‌رپێچیان كرد خواى گه‌وره‌ سزاى دان، ئه‌ى ئێمه‌ى موسڵمان له‌م رۆژگاره‌دا هه‌زاره‌ها تاوان و سه‌رپێچى ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانى سه‌ركه‌وتنین چۆن خواى گه‌وره‌ سه‌رمان ده‌خات و سزامان نادات؟!) [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٦٥) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه.

Aal-i-Imraan 3:165Listen in Qur'an →
166

وَمَآ أَصَٰبَكُمْ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيَعْلَمَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

ئه‌وه‌ش که تووشتان بوو له ڕۆژی به‌یه‌ک گه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردووه‌که (له جه‌نگی ئوحود)دا ئه‌وه به فرمان و ویستی خوا بوو، تا ئیمانی باوه‌ڕداران ده‌ربخات...

[ وَمَا أَصَابَكُمْ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ فَبِإِذْنِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئێوه‌ هات و تووشی ئێوه‌ بوو له‌ كوشتن و برینداری و تێكشكان له‌ جه‌نگی ئوحود كه‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه‌ هه‌مووی قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَلِيَعْلَمَ الْمُؤْمِنِينَ (١٦٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تا بزانێ باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ كێیه‌ و ده‌ركه‌وێت .

Aal-i-Imraan 3:166Listen in Qur'an →
167

وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ نَافَقُوا۟ ۚ وَقِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ قَٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَوِ ٱدْفَعُوا۟ ۖ قَالُوا۟ لَوْ نَعْلَمُ قِتَالًۭا لَّٱتَّبَعْنَٰكُمْ ۗ هُمْ لِلْكُفْرِ يَوْمَئِذٍ أَقْرَبُ مِنْهُمْ لِلْإِيمَٰنِ ۚ يَقُولُونَ بِأَفْوَٰهِهِم مَّا لَيْسَ فِى قُلُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يَكْتُمُونَ

دووڕوویی و ناله‌باریی دووڕووه‌کانیش ده‌ربخات، کاتێک پێیان وترا: وه‌رن بجه‌نگن له پێناوی خوادا، یان (هیچ نه‌بێت) به‌رگری له خۆتان و ماڵ و منداڵتان بکه‌ن، وتیان: ئه‌گه‌ر بمانزانیایه شه‌ڕو جه‌نگ به‌رپا ده‌بێت ئه‌وه شوێنتان ده‌که‌وتین و ده‌جه‌نگاین، ئه‌وانه ئه‌و ڕۆژه له کوفره‌وه نزیکترن تا له ئیمان، به‌ده‌میان شتێک ده‌ڵێن که له دڵ و ده‌روونیاندا نییه‌، خوایش زانایه به‌وه‌ی که ده‌یشار‌نه‌وه‌...

[ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ نَافَقُوا ] وه‌ تا مونافیقانیش ده‌ركه‌وێ وه‌ مونافیق و موسڵمان له‌ یه‌كتری جیا بێته‌وه‌ كه‌ (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) له‌ ئوحود كاتێك كه‌ هات سێیه‌كی سوپاكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌ڕانده‌وه‌ [ وَقِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا قَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵان به‌ مونافیقانیان وت: وه‌رن ئێوه‌ش له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا كوشتار بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئیمانتان به‌خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ [ أَوِ ادْفَعُوا ] یاخود ئه‌گه‌ر ئیمانتان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایش نیه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌م سوپایه‌ی كه‌ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر مه‌دینه‌ بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ له‌ ماڵ و منداڵتان، یاخود له‌ دوای ئێمه‌وه‌ پاڵ نێن و پاڵپشتیمان بكه‌ن، یاخود ڕه‌شاییمان زیاد بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان نه‌كرد [ قَالُوا لَوْ نَعْلَمُ قِتَالًا لَاتَّبَعْنَاكُمْ ] وتیان: ئه‌گه‌ر جه‌نگمان بزانیایه‌ ئه‌وا شوێنتان ئه‌كه‌وتین وه‌ كوشتارمان ئه‌كرد له‌گه‌ڵتاندا [ هُمْ لِلْكُفْرِ يَوْمَئِذٍ أَقْرَبُ مِنْهُمْ لِلْإِيمَانِ ] ئه‌وان له‌و ڕۆژه‌دا له‌ كوفره‌وه‌ نزیكتر بوون وه‌ك له‌ ئیمان كه‌ هه‌ندێ موسڵمان گومانی ئیمانداری پێیان ئه‌برد [ يَقُولُونَ بِأَفْوَاهِهِمْ مَا لَيْسَ فِي قُلُوبِهِمْ ] به‌ده‌م شتێكیان ده‌ووت كه‌ ئیمانیان ده‌رئه‌بڕی به‌ڵام ئیمان له‌ دڵیاندا نه‌بوو كوفریان شاردبۆوه‌ [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يَكْتُمُونَ (١٦٧) ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ زۆر زاناتره‌ به‌وه‌ی كه‌ شاردوویانه‌ته‌وه‌ له‌ كوفر .

Aal-i-Imraan 3:167Listen in Qur'an →
168

ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ لِإِخْوَٰنِهِمْ وَقَعَدُوا۟ لَوْ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُوا۟ ۗ قُلْ فَٱدْرَءُوا۟ عَنْ أَنفُسِكُمُ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

ئه‌وانه‌ی بۆی دانیشتن و (نه‌چوون بۆ جه‌نگ) به‌براکانی خۆیانیان وت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (واته شه‌هیده‌کان) به‌قسه‌ی ئێمه‌یان بکردایه نه ده‌کوژران، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ده‌ی که‌واته مردن له خۆتان دووربخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆرو تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.

[ الَّذِينَ قَالُوا لِإِخْوَانِهِمْ وَقَعَدُوا لَوْ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُوا ] ئه‌و مونافیقانه‌ی كه‌ خۆیان دانیشتبوون نه‌هاتن بۆ غه‌زا هێشتا به‌ برا ئیمانداره‌كانى خۆیانیان ئه‌ووت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ جه‌نگی ئوحود دا كوژران ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌ قسه‌ی ئێمه‌یان بكردایه‌و ده‌رنه‌چوونایه‌ بۆ جه‌نگ ئه‌وه‌ نه‌ئه‌كوژران [ قُلْ فَادْرَءُوا عَنْ أَنْفُسِكُمُ الْمَوْتَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٦٨) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ده‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاست ئه‌كه‌ن مردن له‌سه‌ر خۆتان ڕه‌ت بكه‌نه‌وه‌ ئێوه‌ش هه‌ر ئه‌مرن هیچ كه‌س نیه‌ له‌ مردن ڕزگاری بێ .

Aal-i-Imraan 3:168Listen in Qur'an →
169

وَلَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ قُتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمْوَٰتًۢا ۚ بَلْ أَحْيَآءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ

هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆرو تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.

[ وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا ] جابرى كوڕى عبدالله (خوایان لێ رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێى فه‌رمووم ئه‌ى جابر بۆ ئه‌بینم خه‌فه‌تباری؟ وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - باوكم شه‌هید بووه‌و كۆمه‌ڵیك منداڵى به‌جێهێشتووه‌و قه‌رزاریشه‌، فه‌رمووى: ئایا هه‌واڵت پێ بده‌م كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا قسه‌ى نه‌كردووه‌ ئیلا له‌ پشت په‌رده‌وه‌ نه‌بێت به‌ڵام به‌بێ په‌رده‌ رووبه‌ڕوو قسه‌ى له‌گه‌ڵ باوكتدا كردو فه‌رمووى: داوا بكه‌ پێت ببه‌خشم وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دونیا تا دووباره‌ له‌ پێناو تۆدا بكوژرێمه‌وه‌، خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى بڕیارم داوه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دونیا نیه‌، وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگار تا هه‌واڵ بده‌مه‌ ئه‌وانه‌ى دونیا، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، له‌سه‌ر ئه‌و حه‌فتا صه‌حابه‌یه‌ دابه‌زى كه‌ له‌ (بیئر مه‌عونه‌) كوژران، ئه‌وانه‌ی له‌ جه‌نگی ئوحود وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌كوژرێن وانه‌زانن ئه‌وانه‌ مردوون [ بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ (١٦٩) ] به‌ڵكو ئه‌وانه‌ زیندوون له‌ حه‌یاتی به‌رزه‌خدا لای په‌روه‌ردگار ڕزق و ڕۆزیان پێ ئه‌درێ به‌ به‌رده‌وامی.

Aal-i-Imraan 3:169Listen in Qur'an →
170

فَرِحِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِٱلَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا۟ بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

زۆر دڵخۆش و شادمانن به‌و به‌خشش و زیاده فه‌زڵه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، مژده‌ش ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی هێشتا به‌وان نه‌گه‌یشتوون و (شه‌هید نه‌بوون) که بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نییه‌، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان بۆ پێش نایه‌ت (له به‌جێ هێشتنی دنیا).

[ فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] زۆر دڵخۆشن به‌و فه‌زڵ و ڕێزو پله‌و پایه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێیانى به‌خشیوه‌ [ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (١٧٠) ] وه‌ موژده‌ ئه‌ده‌ن به‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ هێشتا نه‌كوژراون و به‌وان نه‌گه‌یشتوونه‌ كه‌ هیچ ترسێكتان له‌سه‌ر نیه‌ بۆ داهاتوو، وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن له‌ ڕابردوو له‌ دونیا چیتان به‌جێ هێشتووه‌ خوای گه‌وره‌ له‌وه‌ باشترتان پێ ئه‌به‌خشێ .

Aal-i-Imraan 3:170Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.