سَنُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ بِمَآ أَشْرَكُوا۟ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًۭا ۖ وَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۚ وَبِئْسَ مَثْوَى ٱلظَّٰلِمِينَ
(ئه‌ی گرۆی ئیمانداران دڵنیابن) که له‌مه‌ودوا ئێمه: ترس و بیم فڕێ ده‌ده‌ینه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه بێ ئه‌وه‌ی خوا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی پێدابن (بۆ دانانی هاوه‌ڵگه‌ری)، ئه‌وانه سه‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاگری دۆزه‌خه که چه‌ند ناخۆش و خراپه جێگه‌ی سته‌مکاران.
[ سَنُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ بِمَا أَشْرَكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا ] دڵی كافران پڕ له ترس و له‌رز ئه‌كه‌ین چونكه ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه كه خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌ی نه‌ناردۆته خواره‌وه كه خوای گه‌وره شه‌ریكی هه‌بێ [ وَمَأْوَاهُمُ النَّارُ وَبِئْسَ مَثْوَى الظَّالِمِينَ (١٥١) ] وه ئه‌و موشریكانه شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه كه خراپترین شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و زاڵم و ستهمكارو موشریكانهیه.