Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 151–160 of 200

151

سَنُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ بِمَآ أَشْرَكُوا۟ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًۭا ۖ وَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۚ وَبِئْسَ مَثْوَى ٱلظَّٰلِمِينَ

(ئه‌ی گرۆی ئیمانداران دڵنیابن) که له‌مه‌ودوا ئێمه‌: ترس و بیم فڕێ ده‌ده‌ینه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه بێ ئه‌وه‌ی خوا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی پێدابن (بۆ دانانی هاوه‌ڵگه‌ری)، ئه‌وانه سه‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاگری دۆزه‌خه که چه‌ند ناخۆش و خراپه جێگه‌ی سته‌مکاران.

[ سَنُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ بِمَا أَشْرَكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا ] دڵی كافران پڕ له‌ ترس و له‌رز ئه‌كه‌ین چونكه‌ ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ داناوه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ به‌ڵگه‌ی نه‌ناردۆته‌ خواره‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی هه‌بێ [ وَمَأْوَاهُمُ النَّارُ وَبِئْسَ مَثْوَى الظَّالِمِينَ (١٥١) ] وه‌ ئه‌و موشریكانه‌ شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه‌ كه‌ خراپترین شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و زاڵم و سته‌مكارو موشریكانه‌یه‌.

Aal-i-Imraan 3:151Listen in Qur'an →
152

وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥٓ إِذْ تَحُسُّونَهُم بِإِذْنِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَٰزَعْتُمْ فِى ٱلْأَمْرِ وَعَصَيْتُم مِّنۢ بَعْدِ مَآ أَرَىٰكُم مَّا تُحِبُّونَ ۚ مِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلْءَاخِرَةَ ۚ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ ۖ وَلَقَدْ عَفَا عَنكُمْ ۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ

سوێند بێت، خوا به‌ڵێنی خۆی بۆ ئێوه به‌ڕاستی برده‌سه‌ر (له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ئوحود)دا، هه‌ر به‌مۆڵه‌ت و یارمه‌تی ئه‌و، (دوژمنانتان) به‌گیر هێناو تێکتان شکاندن، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ساردیی ڕووی تێکردن و بوو به کێشه‌تان له‌سه‌ر هه‌ندێک شت و یاخی بوون (له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌نگه‌رتان چۆڵ کرد) دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی نیشاندان که حه‌زتان لێده‌کرد، هه‌تانه دنیای ده‌وێت و هه‌تانه قیامه‌تی مه‌به‌سته‌، له‌وه‌ودوا ده‌ستی ئێوه‌ی کۆتاکرد (له دوژمنان) تا تاقیتان بکاته‌وه‌، سوێند بێت، به‌ڕاستی خوا چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆشبوو و خوا فه‌زڵ و ڕێزی هه‌یه بۆ ئیمانداران.

{چەند دیمەنێكی تر لە غەزای ئوحود}

[ وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللَّهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُمْ بِإِذْنِهِ ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی به‌ئێوه‌ی دابوو وه‌عدو به‌ڵێنی خۆی برده‌ سه‌ر كاتێك كه‌ ئێوه‌ كوشتاری كافران ئه‌كه‌ن و ڕیشه‌كێشیان ئه‌كه‌ن به‌ ئیزنی خوا، وه‌ له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌ سه‌ركه‌وتن [ حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ ] له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌ترسان وه‌ لاواز بوون [ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ ] وه‌ كێشه‌ كه‌وته‌ نێوانتانه‌وه‌ تیر هاوێژه‌كان كه‌ هه‌ندێكیان وتیان: با بڕۆین بۆ غه‌نیمه‌ت كۆكردنه‌وه‌، وه‌ هه‌ندێكیان وتیان: با له‌ جێی خۆمان دامه‌زراو بین [ وَعَصَيْتُمْ ] وه‌ سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خواتان - صلی الله علیه وسلم - كردو له‌سه‌ر شاخه‌كه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ [ مِنْ بَعْدِ مَا أَرَاكُمْ مَا تُحِبُّونَ ] كاتێك كه‌ پێتان خۆش بوو سه‌ركه‌ون به‌سه‌ریاندا [ مِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الدُّنْيَا ] وه‌ له‌ناو ئێوه‌دا هه‌یه‌ دونیای ده‌وێ، واته‌: حه‌زی له‌ غه‌نیمه‌ت بوو [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الْآخِرَةَ ] وه‌ هه‌یشتانه‌ قیامه‌تی ئه‌وێ و چاوه‌ڕێی پاداشتی قیامه‌ته‌ [ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ ] دوای ئه‌وه‌ تێكشكان تا خوای گه‌وره‌ تاقیتان بكاته‌وه‌ [ وَلَقَدْ عَفَا عَنْكُمْ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ زانی په‌شیمانن لێتان بووراو لێتان خۆشبوو [ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ (١٥٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی زۆره‌ به‌سه‌ر باوه‌ڕداران.

Aal-i-Imraan 3:152Listen in Qur'an →
153

۞ إِذْ تُصْعِدُونَ وَلَا تَلْوُۥنَ عَلَىٰٓ أَحَدٍۢ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ فِىٓ أُخْرَىٰكُمْ فَأَثَٰبَكُمْ غَمًّۢا بِغَمٍّۢ لِّكَيْلَا تَحْزَنُوا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا مَآ أَصَٰبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ

ئیتر ئه‌وه‌بوو که (به‌گیرهاتن و کشانه‌وه و شپرزه و په‌رت و بڵاوبوون) خۆتان هه‌ڵده‌گێڕا به‌کێوی ئوحود و ده‌ورو به‌ریداو ئاوڕتان له که‌س نه‌ده‌دایه‌وه‌، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ریش به‌دواتاندا بانگی ده‌کردن له لاکه‌ی تره‌وه‌: (ئه‌ی به‌نده‌کانی خوا بگه‌ڕێنه‌وه و ڕامه‌که‌ن)، جا ئه‌وه‌بوو ئێوه خه‌م و خه‌فه‌تتان کرده دڵی پێغه‌مبه‌ره‌وه (به نافه‌رمانیتان خوای گه‌وره‌ش) خه‌م و په‌ژاره‌ی کرده دڵی ئێوه‌وه (به‌ده‌نگو باسی بریندار بوونی پێغه‌مبه‌رو شه‌هید بوونی) تاوه‌کو خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان چووه و ئه‌وه‌ش که خوا تووشی کردوون و به‌سه‌ری هێنان (دیاره هاوه‌ڵان پێغه‌مبه‌ریان له‌خۆیان و له هه‌موو شت لاخۆشه‌ویستتر بووه‌) خواش ئاگاداره له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ إِذْ تُصْعِدُونَ ] كاتێك كه‌ ڕائه‌كه‌ن بۆ سه‌ر شاخه‌كه‌ [ وَلَا تَلْوُونَ عَلَى أَحَدٍ ] وه‌ ئاوڕ له‌ كه‌س ناده‌نه‌وه‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵتاندان یان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ وَالرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ فِي أُخْرَاكُمْ ] وه‌ پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - بانگتان ئه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی تر كه‌ له‌گه‌ڵیان جه‌نگ ئه‌كه‌ن ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا بگه‌ڕێنه‌وه‌ [ فَأَثَابَكُمْ غَمًّا بِغَمٍّ ] به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵهاتنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ تووشی غه‌م وپه‌ژاره‌ له‌سه‌ر غه‌م و په‌ژاره‌تانی كرد چونكه‌ سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خواتان كردو - صلی الله علیه وسلم - بیستان كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كوژراوه‌ [ لِكَيْلَا تَحْزَنُوا عَلَى مَا فَاتَكُمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌فه‌ت نه‌خۆن له‌و غه‌نیمه‌یه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستان چوو [ وَلَا مَا أَصَابَكُمْ ] وه‌ له‌و تێكشكاندنه‌ش كه‌ ڕووبه‌ڕووتان بوه‌وه‌ [ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٥٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌ .

Aal-i-Imraan 3:153Listen in Qur'an →
154

ثُمَّ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّنۢ بَعْدِ ٱلْغَمِّ أَمَنَةًۭ نُّعَاسًۭا يَغْشَىٰ طَآئِفَةًۭ مِّنكُمْ ۖ وَطَآئِفَةٌۭ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنفُسُهُمْ يَظُنُّونَ بِٱللَّهِ غَيْرَ ٱلْحَقِّ ظَنَّ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ ۖ يَقُولُونَ هَل لَّنَا مِنَ ٱلْأَمْرِ مِن شَىْءٍۢ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْأَمْرَ كُلَّهُۥ لِلَّهِ ۗ يُخْفُونَ فِىٓ أَنفُسِهِم مَّا لَا يُبْدُونَ لَكَ ۖ يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ ٱلْأَمْرِ شَىْءٌۭ مَّا قُتِلْنَا هَٰهُنَا ۗ قُل لَّوْ كُنتُمْ فِى بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ ٱلَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقَتْلُ إِلَىٰ مَضَاجِعِهِمْ ۖ وَلِيَبْتَلِىَ ٱللَّهُ مَا فِى صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِى قُلُوبِكُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

پاشان، دوای ئه‌و غه‌م و په‌ژارایه ئارامیی و هێمنیی به‌سه‌ردا دابه‌زاندن که وه‌نه‌وزێک بوو ده‌سته‌یه‌کتانی داگرتبوو، ده‌سته‌یه‌کی تریش به‌ڕاستی خه‌می خۆیان بوو، گومانی ناڕه‌وایان ده‌برد به‌خوای گه‌وره به گومانی نه‌فامانه‌، ده‌یانوت: ئایا ئێمه له‌م کاره‌دا (له به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن) هیچ شتێکمان هه‌یه‌؟! (ئه‌وپشتیوانه‌ی که‌خوا به‌ڵێنی پێدابووین بۆ نه‌هات؟!) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان هه‌موو شتێک به‌ده‌ست خوایه‌، ئه‌وانه هه‌ندێک شت ده‌شارنه‌وه له ده‌روونی خۆیاندا و بۆ تۆی ده‌رناخه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر (به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن ڕاست بوایه‌) ئێمه شتێکمان به‌ده‌ست بوایه ئالێره‌دا نه‌ده‌کوژراین!! پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆشتاندا بوونایه‌، ئه‌وانه‌ی که بڕیاره بکوژرانایه‌، ده‌بوا هه‌روایان به‌سه‌ر بهاتایه‌و له شوێنی کوژرانیاندا ڕاکشانایه بێگومان خوا ئه‌م شتانه‌تان به‌سه‌ر ده‌هێنێت تا ئه‌وه‌ی له ده‌روونتاندا هه‌یه تاقی بکاته‌وه و چی له‌دڵه‌کانتاندا هه‌یه خاوێنی بکاته‌وه و حه‌قیقه‌تی ده‌ربخات، ئه‌و خوایه‌ش زانایه به‌وه‌ی که له ناخی سینه‌کاندا حه‌شار دراوه‌.

[ ثُمَّ أَنْزَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ بَعْدِ الْغَمِّ أَمَنَةً نُعَاسًا يَغْشَى طَائِفَةً مِنْكُمْ ] له‌ دوای ئه‌و تێكشكان و خه‌فه‌ته‌ خوای گه‌وره‌ هێمنی و ئارامی بۆتان دابه‌زاند به‌وه‌ی كه‌ وه‌نه‌وزه‌ و خه‌وه‌نوچكه‌یه‌كی كه‌م بردتانیه‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هێمن و ئارام بنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ جه‌نگه‌كه‌دا مابوونه‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕداران بوون [ وَطَائِفَةٌ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنْفُسُهُمْ ] به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی تر كه‌ هه‌ندێكی خه‌ڵكی مونافیق بوون ته‌نها هه‌م و غه‌میان نه‌فسی خۆیان بوو به‌هۆڵی خۆیانه‌وه‌ بوون، له‌ ترسدا وه‌نه‌وزه‌ نه‌یبردنه‌وه‌ [ يَظُنُّونَ بِاللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ظَنَّ الْجَاهِلِيَّةِ ] وه‌ گومانی ناحه‌ق و نه‌زانیان به‌خوای گه‌وره‌ ئه‌برد كه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ریان ناخات و موسڵمانان له‌ناو ده‌چن [ يَقُولُونَ هَلْ لَنَا مِنَ الْأَمْرِ مِنْ شَيْءٍ ] وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوایان ئه‌ووت - صلی الله علیه وسلم - ئایا سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌ هه‌یه‌ ئایا سه‌ر ئه‌كه‌وین به‌سه‌ر دوژمنان تا غه‌نیمه‌تیان لێ به‌رین ئه‌مان بۆ غه‌نیمه‌ت هاتبوون [ قُلْ إِنَّ الْأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: سه‌ركه‌وتن هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست كه‌س نیه‌ [ يُخْفُونَ فِي أَنْفُسِهِمْ مَا لَا يُبْدُونَ لَكَ ] شتێك له‌ نه‌فسی خۆیان ئه‌شارنه‌وه‌ بۆ تۆی ده‌رنابڕن كه‌ ئه‌مانه‌ وتمان: مونافیق بوون [ يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ مَا قُتِلْنَا هَاهُنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌ بوایه‌ و ئێمه‌ سه‌ربكه‌وتینایه‌ ئێستا لێره‌دا ئاوا نه‌ئه‌كوژراین، ئه‌مه‌ قسه‌ى (موتعیبى كوڕى قوشه‌یر) بوو خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ ماڵه‌كانی خۆیشتان بوونایه‌ ئه‌بوایه‌ ده‌رچوونایه‌ بۆ كوشتارو بكوژرانایه‌و ئه‌مه‌ شوێنه‌كانیان بوایه‌ ئه‌مه‌ قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه‌و ناگه‌ڕێته‌وه‌ [ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ ] وه‌ تا خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی له‌ دڵتاندایه‌ تاقیتان بكاته‌وه‌ كێ ئیخلاصی هه‌یه‌و كێیش شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ده‌كات [ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ ] وه‌ دڵتان پاك بكاته‌وه‌و پاڵفته‌ی بكات [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (١٥٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌و دڵه‌ی كه‌ له‌ناو سینگتاندایه‌ .

Aal-i-Imraan 3:154Listen in Qur'an →
155

إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَلَّوْا۟ مِنكُمْ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ إِنَّمَا ٱسْتَزَلَّهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ بِبَعْضِ مَا كَسَبُوا۟ ۖ وَلَقَدْ عَفَا ٱللَّهُ عَنْهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ

بێگومان ئه‌وانه‌ی پشتیان هه‌ڵکرد (له جه‌نگی ئوحود) له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردوو (ئۆردووی ئیمانداران و ئۆردووی بێ باوه‌ڕان)، ئه‌وانه ته‌نها شه‌یتان تووشی هه‌ڵه‌ی کردن له خشته‌ی بردن به‌هۆی هه‌ندێک گوناهه‌وه که ئه‌نجامیان دابوو، به‌ڕاستی خوا لێیان خۆشبوو چونکه بێگومان خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگرو خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی بوان ناسێنێت).

[ إِنَّ الَّذِينَ تَوَلَّوْا مِنْكُمْ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ] به‌دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پشتیان هه‌ڵكرد له‌ ئێوه‌ كاتێك كه‌ ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌ موسڵمان و كافره‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه‌ له‌ جه‌نگی ئوحود دا [ إِنَّمَا اسْتَزَلَّهُمُ الشَّيْطَانُ بِبَعْضِ مَا كَسَبُوا ] ئه‌مه‌ ته‌نها شه‌یتان بوو خستیانیه‌ ناو ئه‌و تاوانه‌وه‌و به‌هۆی هه‌ندێك تاوانی پێشترى خۆیان تێكشكان [ وَلَقَدْ عَفَا اللَّهُ عَنْهُمْ ] وه‌ دواتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌یان كردو داوای لێبوردنیان له‌ خوای گه‌وره‌ كرد خوای گه‌وره‌ لێیان بورا [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ (١٥٥) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو له‌سه‌رخۆیه‌و په‌له‌ ناكات له‌ سزادانی به‌نده‌كانیدا .

Aal-i-Imraan 3:155Listen in Qur'an →
156

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَقَالُوا۟ لِإِخْوَٰنِهِمْ إِذَا ضَرَبُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ أَوْ كَانُوا۟ غُزًّۭى لَّوْ كَانُوا۟ عِندَنَا مَا مَاتُوا۟ وَمَا قُتِلُوا۟ لِيَجْعَلَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ حَسْرَةًۭ فِى قُلُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که بێ باوه‌ڕ بوون، له‌کاتی سه‌فه‌ر به‌سه‌ر زه‌ویدا، یاخود کاتی جه‌نگ، به‌برایانی (هاوبیریان) ده‌وت: ئه‌گه‌ر لای ئێمه بوونایه نه ده‌مردن، نه ده‌کوژران!! بۆ ئه‌وه‌ی خوا ئه‌وه بکاته خه‌فه‌ت و ناخۆشی له دڵیاندا، خۆ هه‌ر خوا ژیان به‌خشه و مرێنه‌ره‌، خوا بینایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ كَفَرُوا وَقَالُوا لِإِخْوَانِهِمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ وه‌كو كافران مه‌بن كه‌ به‌ برا كافره‌كانی خۆیان ئه‌وت: [ إِذَا ضَرَبُوا فِي الْأَرْضِ أَوْ كَانُوا غُزًّى ] ئه‌گه‌ر ده‌رچوونایه‌ له‌سه‌ر زه‌وی بگه‌ڕانایه‌ بۆ بازرگانی و كاسبی بۆ كوشتارو له‌ ڕێگا بمردنایه‌ [ لَوْ كَانُوا عِنْدَنَا مَا مَاتُوا وَمَا قُتِلُوا ] ئه‌یانووت: ئه‌گه‌ر له‌لای ئێمه‌ بوونایه‌و نه‌چوونایه‌ بۆ بازرگانی یان بۆ سه‌فه‌ر یان بۆ كوشتار ئه‌وه‌ نه‌ئه‌كوژران، ئێوه‌ وه‌كو ئه‌وان مه‌بن قسه‌ی وا مه‌كه‌ن واته‌: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكتان لێ مرد شتی وا نه‌ڵێن ئه‌وه‌ قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه‌ [ لِيَجْعَلَ اللَّهُ ذَلِكَ حَسْرَةً فِي قُلُوبِهِمْ ] ئه‌م شتانه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یكاته‌ خه‌فه‌ت و په‌شیمانی له‌ دڵی بێباوه‌ڕاندا [ وَاللَّهُ يُحْيِي وَيُمِيتُ ] وه‌ ته‌نها خوای گه‌وره‌یه‌ ده‌تانژێنێت و ده‌تانمرێنێت [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (١٥٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن وه‌ هه‌مووی ئه‌بینێ و چاوی له‌ هه‌مووی هه‌یه.

Aal-i-Imraan 3:156Listen in Qur'an →
157

وَلَئِن قُتِلْتُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَوْ مُتُّمْ لَمَغْفِرَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَحْمَةٌ خَيْرٌۭ مِّمَّا يَجْمَعُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر بکوژرێن له پێناوی خوادا یاخود بمرن، لێخۆش بوون له‌لایه‌ن خواوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕه‌حمه‌ت، چاکتره له‌وه‌ی که خه‌ڵکی کۆی ده‌که‌نه‌وه‌.

‌ [ وَلَئِنْ قُتِلْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَوْ مُتُّمْ ] ئه‌ی صه‌حابه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بكوژرێن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا له‌ جیهاد دا یان له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا بمرن [ لَمَغْفِرَةٌ مِنَ اللَّهِ وَرَحْمَةٌ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ (١٥٧) ] ئه‌م مردن و كوشتنه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ ئه‌مه‌ لێخۆشبوون و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدایه‌، وه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ كۆی ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ دونیا .

Aal-i-Imraan 3:157Listen in Qur'an →
158

وَلَئِن مُّتُّمْ أَوْ قُتِلْتُمْ لَإِلَى ٱللَّهِ تُحْشَرُونَ

سوێند بێت ئه‌گه‌ر بمرن یان بکوژرێن هه‌ر بۆ لای خوا کۆ ده‌کرێنه‌وه‌.

[ وَلَئِنْ مُتُّمْ أَوْ قُتِلْتُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بمرن یان بكوژرێن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ به‌هه‌ر شێوازێك بێت [ لَإِلَى اللَّهِ تُحْشَرُونَ (١٥٨) ] ئه‌وا حه‌شر ئه‌كرێن و كۆ ئه‌كرێنه‌وه‌ له‌لای خوای گه‌وره‌و به‌ كه‌سوكارتان شاد ئه‌بنه‌وه‌و یه‌كتری ئه‌بیننه‌وه‌.

Aal-i-Imraan 3:158Listen in Qur'an →
159

فَبِمَا رَحْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ لِنتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ ٱلْقَلْبِ لَٱنفَضُّوا۟ مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِى ٱلْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَوَكِّلِينَ

که‌وابوو (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خواوه‌یه تۆ نه‌رم و هێمن بویت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر توڕه‌و قسه ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بوویتایه‌، ئه‌وه هه‌موو له ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌کرد، که‌واته چاوپۆشیان لێبکه و لێیان ببوره‌و داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکه‌، له کارو پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بکه‌، (دوای مه‌شوره‌ت و پرس و ڕا) ئه‌گه‌ر بڕیارتدا (کارێک ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌نجامی بده‌و) پشت به‌خوا ببه‌سته‌، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن.

{ نەرمونیانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - }

[ فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌وه‌ به‌سه‌ر تۆوه‌ تۆ ئاوا نه‌رم و نیان بووی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت [ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی قسه‌خراپ و ڕه‌وشت خراپ و ڕه‌ق و ووشك و دڵڕه‌ق بوویتایه‌ [ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ] ئه‌وا له‌ ده‌ورت دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه‌ [ فَاعْفُ عَنْهُمْ ] بۆیه‌ له‌ مافی خۆتدا كه‌مته‌رخه‌میان كرد تۆ لێیان ببوره‌ [ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ ] وه‌ له‌ مافی خوای گه‌وره‌ بوو داوای لێخۆشبوونیان بۆ بكه‌ [ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ] وه‌ له‌ كاروباردا ڕاوێژیان پێ بكه‌ [ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر كارێكیش دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژت پێیان كرد ویستت بیكه‌یت و عه‌زیمه‌تت هه‌بوو ئه‌وا پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ببه‌سته‌ له‌ ئه‌نجامدانی [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ (١٥٩) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ پشت به‌ خواى گه‌وره‌ ده‌به‌ستن و كاره‌كانیانى پێ ده‌سپێرن .

Aal-i-Imraan 3:159Listen in Qur'an →
160

إِن يَنصُرْكُمُ ٱللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ ۖ وَإِن يَخْذُلْكُمْ فَمَن ذَا ٱلَّذِى يَنصُرُكُم مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ

ئه‌گه‌ر خوا سه‌رکه‌وتنتان پێ ببه‌خشێت ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت سه‌رکه‌وێت به‌سه‌رتاندا، خۆ ئه‌گه‌ر پشتتان به‌ربدات، ئه‌وه کێ هه‌یه دوای ئه‌و کۆمه‌کتان بکات و سه‌رتان بخات، ده با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.

[ إِنْ يَنْصُرْكُمُ اللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ سه‌رتانبخات كه‌س نیه‌ به‌سه‌رتاندا زاڵ بێت [ وَإِنْ يَخْذُلْكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ سه‌رتان نه‌خات و یارمه‌تیتان نه‌دات به‌سه‌ر دوژمنتاندا [ فَمَنْ ذَا الَّذِي يَنْصُرُكُمْ مِنْ بَعْدِهِ ] له‌ پاش خوای گه‌وره‌ كێ هه‌یه‌ ئێوه‌ سه‌رخات؟ واته‌: كه‌س نیه‌ ته‌نها سه‌رخه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١٦٠) ] با باوه‌ڕداران ته‌وه‌كول بكه‌نه‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌و پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ببه‌ستن و كاره‌كانیان به‌خوای گه‌وره‌ بسپێرن .

Aal-i-Imraan 3:160Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.