Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 141–150 of 200

141

وَلِيُمَحِّصَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَيَمْحَقَ ٱلْكَٰفِرِينَ

بێگومان خوای په‌روه‌ردگار (تاقی کردنه‌وه پێش ده‌هێنێت) تا ئه‌وانه‌ی ئیماندارن پاک و بێگه‌ردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات.

[ وَلِيُمَحِّصَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا ] وه‌ تا خوای گه‌وره‌ باوه‌ڕداران پاك بكاته‌وه‌ له‌تاوان و له‌ بێژنگیان بدات [ وَيَمْحَقَ الْكَافِرِينَ (١٤١) ] وه‌ كافرانیش له‌ناوبه‌رێ و ڕیشه‌كێشیان بكات .

Aal-i-Imraan 3:141Listen in Qur'an →
142

أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ مِنكُمْ وَيَعْلَمَ ٱلصَّٰبِرِينَ

یان واگومانتان ده‌برد (هه‌روا به‌ئاسانی) ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌؟! که هێشتا خوا (له جیهانی واقعدا) ده‌ریشی نه‌خستووه کامتان هه‌وڵ و کۆشش و جیهادی کردووه‌و کامتان خۆڕاگرو ئارامگر بووه‌...

[ أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُوا مِنْكُمْ وَيَعْلَمَ الصَّابِرِينَ (١٤٢) ] ئایا وا حیساب ئه‌كه‌ن و وا گومان ئه‌به‌ن كه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ هێشتا خوای گه‌وره‌ نه‌زانێ كێ له‌ ئێوه‌ جیهاد ئه‌كات وه‌ كێ ئارامگره‌، واته‌: تا تاقی نه‌كرێنه‌وه‌و جیهاد نه‌كه‌ن و ئارام نه‌گرن به‌رامبه‌ر دوژمن به‌ ئاسانی ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ .

Aal-i-Imraan 3:142Listen in Qur'an →
143

وَلَقَدْ كُنتُمْ تَمَنَّوْنَ ٱلْمَوْتَ مِن قَبْلِ أَن تَلْقَوْهُ فَقَدْ رَأَيْتُمُوهُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ

له‌ڕاستیدا ئێوه ئاواتی مردنتان ده‌خواست پێش ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ن (ده‌تانوت: که‌ی جه‌نگ ده‌بێت تا شه‌هید ببین) خۆ له ڕاستیدا مه‌رگتان به‌چاوی خۆتان بینی له کاتێکدا ئێوه چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بوون.

[ وَلَقَدْ كُنْتُمْ تَمَنَّوْنَ الْمَوْتَ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَلْقَوْهُ ] ئێوه‌ی باوه‌ڕدار ئاواته‌خوازی گه‌یشتن به‌ دوژمن و شه‌هیدى بوون پێش ئه‌وه‌ی به‌ كافران بگه‌ن له‌ جه‌نگی ئوحود دا وه‌ تێكبشكێن له‌وێ [ فَقَدْ رَأَيْتُمُوهُ وَأَنْتُمْ تَنْظُرُونَ (١٤٣) ] ئێو خۆتان به‌چاوی خۆتان مردنتان بینی وه‌ ئێوه‌ش ته‌ماشاتان ئه‌كرد كه‌ چۆن لێتان ئه‌كوژرێ كه‌ حه‌فتاتان لێ كوژرا له‌ جه‌نگی ئوحود .

Aal-i-Imraan 3:143Listen in Qur'an →
144

وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌۭ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ ۚ أَفَإِي۟ن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ ٱنقَلَبْتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ ۚ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا ۗ وَسَيَجْزِى ٱللَّهُ ٱلشَّٰكِرِينَ

(محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه‌)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه‌، ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه‌.

[ وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ ] كاتێك كه‌ له‌ جه‌نگی ئوحود وتیان: محمد - صلی الله علیه وسلم - كوژراوه‌ هه‌بوو له‌ موسڵمانان نزیك بوو تووشی فه‌شه‌ل بن خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها پێغه‌مبه‌رێك نه‌بێت له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوا [ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ ] كه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر پێش محمد - صلی الله علیه وسلم - مردوونه‌ وه‌ كوژراون [ أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ ] ئایا ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - بمرێت یان بكوژرێت ئێوه‌ پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه‌ له‌ دین و هه‌ڵئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و واز له‌ دین دێنن، ئه‌مه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ داببه‌زێ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌تپارێزم و ناتوانن بتكوژن [ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ] (الْمَائِدَة : ٦٧) [ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا ] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بمرێ یان بكوژرێ هه‌ر كه‌سێك پاشگه‌ز بێته‌وه‌ ئه‌وا هیچ زیانێك له‌ خوای گه‌وره‌ نادات ته‌نها زیان له‌ خۆی ئه‌دات [ وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ (١٤٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌داته‌وه‌ كه‌ شوكرانه‌بژێری خوایان كردووه‌و ئارامیان گرتووه‌و كوشتاریان كردووه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا .

Aal-i-Imraan 3:144Listen in Qur'an →
145

وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ كِتَٰبًۭا مُّؤَجَّلًۭا ۗ وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا نُؤْتِهِۦ مِنْهَا وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ ٱلْءَاخِرَةِ نُؤْتِهِۦ مِنْهَا ۚ وَسَنَجْزِى ٱلشَّٰكِرِينَ

هیچ که‌سێکیش نامرێت مه‌گه‌ر به‌ویستی خوا نه‌بێت، له کات و وه‌ختی دیاری کراودا (ئه‌مه‌ش خۆی هانده‌رێکه بۆ ئیماندار که له مه‌رگ نه‌ترسێت) جا ئه‌وه‌ی پاداشتی دنیای ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش قیامه‌تی ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، له داهاتویه‌کی نزیکیشدا پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌ده‌ینه‌وه‌.

[ وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَنْ تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ كِتَابًا مُؤَجَّلًا ] وه‌ هیچ كه‌سێكیش نیه‌ كه‌ بمرێ ئیلا به‌ ئیزن و به‌قه‌زاو قه‌ده‌رو ئه‌جه‌لى خوای گه‌وره‌ نه‌بێ كه‌ نووسراوه‌و كاته‌كه‌ی دیاریكراوه‌و پێش و دوا ناكه‌وێ [ وَمَنْ يُرِدْ ثَوَابَ الدُّنْيَا نُؤْتِهِ مِنْهَا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر پاداشتی دونیای بوێ وه‌كو غه‌نیمه‌ت ئه‌وه‌ پێی ئه‌به‌خشین له‌ دونیادا [ وَمَنْ يُرِدْ ثَوَابَ الْآخِرَةِ نُؤْتِهِ مِنْهَا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش پاداشتی قیامه‌تی بوێ و به‌هه‌شتی بوێ ئه‌وه‌ پێی ئه‌به‌خشین هه‌ر كه‌سێ به‌ گوێره‌ی نیه‌تی خۆی [ وَسَنَجْزِي الشَّاكِرِينَ (١٤٥) ] وه‌ پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ شوكرانه‌بژێری خوایان كردووه‌و ئارامیان گرتووه‌و دامه‌زراو بوونه‌ له‌سه‌ر دینه‌كه‌یان .

Aal-i-Imraan 3:145Listen in Qur'an →
146

وَكَأَيِّن مِّن نَّبِىٍّۢ قَٰتَلَ مَعَهُۥ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌۭ فَمَا وَهَنُوا۟ لِمَآ أَصَابَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَمَا ضَعُفُوا۟ وَمَا ٱسْتَكَانُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلصَّٰبِرِينَ

چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر هه‌بوون که خواناس و پیاوچاکانی زۆر له‌گه‌ڵیدا بوون و دژ به دوژمنان جه‌نگاون، جا ئه‌وانه هیچ کات سستی و بێزاری و بێتاقه‌تی ڕووی تێنه‌کردوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تووشیان هاتووه له پێناو ڕێبازی خوادا، لاوازو بێ هێزو سه‌رشۆریش نه‌بوون بۆ دوژمنان، خوای گه‌وره‌ش ئه‌و ئارامگرو خۆڕاگرانه‌ی خۆشده‌وێت.

[ وَكَأَيِّنْ مِنْ نَبِيٍّ قَاتَلَ مَعَهُ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌ ] زۆرێك له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوا كه‌سانێكی زاناو خواپه‌رست و خواوویست له‌گه‌ڵیدا كوشتاریان كردووه‌ [ فَمَا وَهَنُوا لِمَا أَصَابَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَمَا ضَعُفُوا ] به‌ڵام ئه‌مان تووشی لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتى نه‌بوونه‌ كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان كوژرابێ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَمَا اسْتَكَانُوا ] وه‌ تووشی زه‌لیلی نه‌بوونه‌ [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ (١٤٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ ئارامگرن وه‌ دامه‌زراون وه‌ پشت هه‌ڵناكه‌ن و ڕاناكه‌ن .

Aal-i-Imraan 3:146Listen in Qur'an →
147

وَمَا كَانَ قَوْلَهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ رَبَّنَا ٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِىٓ أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ

ئه‌وکاته گوفتاریان ته‌نها ئه‌مه بووه که وتویانه‌: په‌روه‌ردگارا له گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره‌و له زیاده‌ڕه‌وی کاروبارمان خۆش ببه‌، دامه‌زراومان بکه‌، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له بێباوه‌ڕه‌دا.

[ وَمَا كَانَ قَوْلَهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا ] وه‌ ئه‌و پیاوچاكانه‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌راندا كوشتاری كافرانیان كردووه‌ هیچ وته‌یه‌كیان نه‌بووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ وتوویانه‌: خوایه‌ له‌ تاوانه‌كانمان خۆشبه‌ تاوانی بچووك [ وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْرِنَا ] وه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان ئه‌گه‌ر سنوورمان به‌زاندبێ [ وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا ] وه‌ پێمان دامه‌زراو بكه‌ له‌ كاتی جه‌نگدا [ وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (١٤٧) ] خوایه‌ سه‌رمان بخه‌ی به‌سه‌ر كه‌سانی كافردا .

Aal-i-Imraan 3:147Listen in Qur'an →
148

فَـَٔاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا وَحُسْنَ ثَوَابِ ٱلْءَاخِرَةِ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ

ئه‌وسا ئیتر خوا پاداشتی دنیای پێبه‌خشین (به‌سه‌رکه‌وتن و پایه‌داریی) پاداشتی چاکی قیامه‌تیشی بۆ مسۆگه‌ر کردن و خوا ئه‌و چاکه‌کارانه‌ی خۆش ده‌وێت.

[ فَآتَاهُمُ اللَّهُ ثَوَابَ الدُّنْيَا ] خوای گه‌وره‌ له‌ دونیا پاداشتی دانه‌وه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن و عیززه‌ت و غه‌نیمه‌ت [ وَحُسْنَ ثَوَابِ الْآخِرَةِ ] وه‌ باشترین پاداشتی قیامه‌تیشیان ئه‌داته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌شته‌ [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٤٨) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ چاكه‌كارانى خۆش ئه‌وێ .

Aal-i-Imraan 3:148Listen in Qur'an →
149

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تُطِيعُوا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَرُدُّوكُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ فَتَنقَلِبُوا۟ خَٰسِرِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی ئه‌وانه بن که کافر و بێ دینن، ئه‌وه به‌ره‌ودوا ده‌تانگێڕنه‌وه و پاشگه‌زتان ده‌که‌نه‌وه و له دین وه‌رتانده‌گێڕن، ئه‌وسا ئیتر به دۆڕاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا الَّذِينَ كَفَرُوا يَرُدُّوكُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی كافران بكه‌ن ئه‌وه‌ له‌ دینه‌كه‌تان پاشگه‌زتان ئه‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ كافرتان ئه‌كه‌نه‌وه‌ [ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ (١٤٩) ] ئه‌و كاته‌ زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن و به‌ زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ دونیاو قیامه‌ت .

Aal-i-Imraan 3:149Listen in Qur'an →
150

بَلِ ٱللَّهُ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلنَّٰصِرِينَ

(دڵنیابن که خوانه‌ناسان یارو یاوه‌ری ئێوه نین) به‌ڵکو خوا یارو یاوه‌رتانه‌، بێگومان ئه‌و زاته چاکترین پشتیوان و یاریده‌ه‌رتانه‌.

[ بَلِ اللَّهُ مَوْلَاكُمْ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ پشتیوانی ئێوه‌یه‌و پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه‌ [ وَهُوَ خَيْرُ النَّاصِرِينَ (١٥٠) ] وه‌ باشترین سه‌رخه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ سه‌رتان ئه‌خات به‌سه‌ر دوژمناندا .

Aal-i-Imraan 3:150Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.