Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 131–140 of 200

131

وَٱتَّقُوا۟ ٱلنَّارَ ٱلَّتِىٓ أُعِدَّتْ لِلْكَٰفِرِينَ

(هه‌وڵبده‌ن) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی که ئاماده کراوه بۆ کافرو بێ باوه‌ڕان.

[ وَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ (١٣١) ] وه‌ خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه‌ بۆ كافران ئاماده‌كراوه‌ (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ دۆزه‌خ ئێستا دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه‌) .

Aal-i-Imraan 3:131Listen in Qur'an →
132

وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت.

[ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (١٣٢) ] وه‌ ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمتان پێ بكات.

Aal-i-Imraan 3:132Listen in Qur'an →
133

۞ وَسَارِعُوٓا۟ إِلَىٰ مَغْفِرَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ

به‌په‌له بن و پێشبڕکێ بکه‌ن تا ده‌گه‌نه لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێک که پاناییه‌که‌ی ئاسمان و زه‌وی گرتۆته‌وه‌و ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران، (پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: مه‌نزڵگای هه‌ندێ ده‌بینن وه‌کو چۆن ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌بینن له دووره‌وه‌، فه‌رموویانه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ڕه‌نگه ئه‌وانه مه‌نزڵگای پێغه‌مبه‌ران بن، فه‌رمویه‌تی: نه‌خێر، به‌ڵکو مه‌نزڵگای که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هێناوه‌، جا له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایدا زانراوه ئه‌ستێره‌ی چه‌نده گه‌وره گه‌وره هه‌یه که خۆر له‌ئاستیاندا زۆر بچوکه چ جای زه‌وی!!)

[ وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه‌ پێشبڕكێ و په‌له‌ بكه‌ن بۆ لێخۆشبوونێك له‌ په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌ [ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ] وه‌ بۆ به‌هه‌شتێك كه‌ پانتایه‌كه‌ی فراوانه‌ به‌ فراوانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی كه‌ گه‌وره‌ترین دروستكراون [ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (١٣٣) ] كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ی ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ به‌هه‌شت ئێستا دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه‌).

Aal-i-Imraan 3:133Listen in Qur'an →
134

ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ فِى ٱلسَّرَّآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَٱلْكَٰظِمِينَ ٱلْغَيْظَ وَٱلْعَافِينَ عَنِ ٱلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ

ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن، له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبووهرده‌ن، خوای میهره‌بانیش چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت.

{هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی خۆپارێزو موتتەقی}

[ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌به‌خشن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ له‌ كاتی هه‌بوونی و نه‌بوونیاندا، له‌ نه‌خۆشى و له‌شساغیاندا [ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕقی خۆیان ئه‌خۆنه‌وه‌و له‌به‌ر خوا ده‌رینابڕن خواى گه‌وره‌ له‌ پێش چاوى خه‌ڵكى بانگى ده‌كات له‌ رۆژى قیامه‌ت تا به‌ ئاره‌زوى خۆى حۆرى هه‌ڵبژێرێت [ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خه‌ڵك ئه‌بوورێن وه‌ سزای خه‌ڵكی ناده‌ن [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٣٤) ] وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ چاكه‌كارو لێبوورده‌ن .

Aal-i-Imraan 3:134Listen in Qur'an →
135

وَٱلَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا۟ فَٰحِشَةً أَوْ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا۟ عَلَىٰ مَا فَعَلُوا۟ وَهُمْ يَعْلَمُونَ

ئه‌وانه‌ش که تاوان یان گوناهێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنه‌وه‌و سزای) خوا دێته‌وه یادیان، ئه‌وسا داوای لێخۆشبوون ده‌که‌ن، جا کێ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان به‌رده‌وام نابن، له کاتێکدا ده‌زانن (ئه‌وه تاوانه‌).

[ وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێك كه‌ كارێكی به‌دڕه‌وشتی و زینایه‌كیان كرد [ أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] یان زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان كرد به‌تاوان [ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ ] زیكرو یادی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌و داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و تاوانه‌ی كه‌ كردوویانه‌و له‌سه‌ری به‌رده‌وام نابن [ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ ] وه‌ كێ هه‌یه‌ له‌تاوان خۆشبێ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌، ته‌نها خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كان خۆش ئه‌بێ [ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا ] وه‌ به‌رده‌وام نه‌بوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ كردوویانه‌ [ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (١٣٥) ] وه‌ ئه‌وان ئه‌زانن ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن گوناهبار ئه‌بن، یان ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ بكه‌ن خوا لێیان خۆش ده‌بێت .

Aal-i-Imraan 3:135Listen in Qur'an →
136

أُو۟لَٰٓئِكَ جَزَآؤُهُم مَّغْفِرَةٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَجَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَنِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ

ئا ئه‌وانه پاداشتیان لێخۆشبوون و لێبووردنه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌گه‌ڵ باخه‌کانی به‌هه‌شتدا که چه‌ندان ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانه (چونکه دوای ته‌وبه‌که‌یان له هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا ده‌بن).

[ أُولَئِكَ جَزَاؤُهُمْ مَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ سیفه‌تیان باسكرا پاداشتیان لای خوای گه‌وره‌ لێخۆشبوونێكه‌ له‌ خوای گه‌وره‌و لێیان خۆش ئه‌بێ [ وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك داری لێیه‌و ئاو به‌ژێری ئه‌و دارانه‌دا ئه‌ڕوات و به‌هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ (١٣٦) ] كه‌ ئه‌مه‌ باشترین پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌ دونیا كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ .

Aal-i-Imraan 3:136Listen in Qur'an →
137

قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُمْ سُنَنٌۭ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ

به‌ڕاستی پێش ئێوه چه‌ندان یاساو به‌رنامه تێپه‌ڕیوه (له‌لایه‌ن خواوه که سه‌رئه‌نجام ئیماندارانی سه‌رخستووه و کافرانی له‌ناو بردووه‌) ده ئێوه‌ش به زه‌ویدا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا بکه‌ن و ئینجا سه‌رنج بده‌ن و وردببنه‌وه‌: بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه چۆن بووه که به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه‌.

[ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِكُمْ سُنَنٌ ] له‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ جه‌نگى ئوحود حه‌فتا له‌ هاوه‌ڵان كوژرا خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: ئه‌م تێكشكانه‌ به‌سه‌ر موسڵمانانى ئوممه‌تانی پێشتریشدا ڕوویداوه‌ به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ موسڵمانانه‌[ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ (١٣٧) ] ده‌ی ئێوه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن، وه‌ ببینن و بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه‌ چۆن بووه‌و خوای گه‌وره‌ چۆن له‌ناوی بردوون .

Aal-i-Imraan 3:137Listen in Qur'an →
138

هَٰذَا بَيَانٌۭ لِّلنَّاسِ وَهُدًۭى وَمَوْعِظَةٌۭ لِّلْمُتَّقِينَ

ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی.

[ هَذَا بَيَانٌ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِلْمُتَّقِينَ (١٣٨) ] ئه‌م قورئانه‌ ڕوون كردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكى تێدایه‌ بۆ خه‌ڵكی، وه‌ هیدایه‌ته‌و په‌ندو ئامۆژگاریشه‌ به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن .

Aal-i-Imraan 3:138Listen in Qur'an →
139

وَلَا تَهِنُوا۟ وَلَا تَحْزَنُوا۟ وَأَنتُمُ ٱلْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

(ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.

[ وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١٣٩) ] وه‌ ئێوه‌ لاوازو بێده‌سه‌ڵات مه‌بن وه‌ خه‌فه‌ت مه‌خۆن هه‌ر ئێوه‌ی موسڵمان به‌رزو باڵاده‌ست و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن به‌سه‌ر دوژمنتاندا ئه‌گه‌ر ئیماندار بن.

Aal-i-Imraan 3:139Listen in Qur'an →
140

إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌۭ فَقَدْ مَسَّ ٱلْقَوْمَ قَرْحٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ ٱلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَآءَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ک (له جه‌نگی ئوحودا)دا تووشی ئێوه هاتووه‌، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژگارانه ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ین له‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات و هه‌ندێکتان بکات به شایه‌ت و به پله‌ی شه‌هیدی بگه‌ن، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.

{حیكمەت لە جەنگ‌و كوشتاری كافران}

[ إِنْ يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِثْلُهُ ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ جه‌نگی ئوحود دا تووشی برینداری و تێكشكان بوونه‌ ئه‌وا هه‌ر هه‌مان ئه‌م قه‌ومه‌ كافرانه‌ ئه‌وانیش تووشی برینداری و تێكشكان بوون له‌ جه‌نگی به‌دردا هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ [ وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ ] وه‌ ئه‌م ڕۆژگارو ڕووداوانه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن و تێكشكاندن خوای گه‌وره‌ دابه‌شی كردووه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكیدا [ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَتَّخِذَ مِنْكُمْ شُهَدَاءَ ] وه‌ تا باوه‌ڕداران بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌ركه‌وێت (هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌یزانی) وه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌سانێكتان لێهه‌ڵبژێرێ و ده‌یكات به‌ شه‌هید له‌ پێناو خۆیدا [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (١٤٠) ] وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ كه‌سانی زاڵم و سته‌مكاری خۆش ناوێ .

Aal-i-Imraan 3:140Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.