Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 121–130 of 200

121

وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ ٱلْمُؤْمِنِينَ مَقَٰعِدَ لِلْقِتَالِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

(لێره‌وه قورئان له غه‌زای ئوحود ده‌دوێت: یادی ئیمانداران بخه‌ره‌وه‌) کاتێک به‌یانی زوو له ماڵ ده‌رچوویت، شوێنی جه‌نگت بۆ ئیمانداران دیاری کرد (تیر ئه‌ندازانی له‌سه‌ر گرده‌که دامه‌زراندو فه‌رمووی پێیان: ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین، یان شکستمان هێنا، ئێوه شوێنی خۆتان به‌جێ مه‌هێڵن) و شوێنی تریشی بۆ ئه‌وانی تر دیاری کرد، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌ره‌، (به‌گوفتارتان) زانایه (به بیرو بۆچوونتان)...

{چەند دیمەنێك لە غەزای ئوحود}

[ وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ الْمُؤْمِنِينَ مَقَاعِدَ لِلْقِتَالِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ كاتێك تۆ به‌یانی له‌ ماڵى خۆت ده‌رئه‌چیت و ئه‌ڕۆی بۆ لای ئیمانداران وه‌ شوێنی جه‌نگیان بۆ ده‌ست نیشان ئه‌كه‌ی، باسی جه‌نگی ئوحوده‌ كه‌ رۆژى شه‌ممه‌ له‌مانگى شه‌ووال له‌ ساڵى سێى كۆچى روویدا [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٢١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌ .

Aal-i-Imraan 3:121Listen in Qur'an →
122

إِذْ هَمَّت طَّآئِفَتَانِ مِنكُمْ أَن تَفْشَلَا وَٱللَّهُ وَلِيُّهُمَا ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ

ئه‌وسا خه‌ریکبوو دوو ده‌سته له ئێوه په‌شیمان بنه‌وه‌و (له نیوه‌ی ڕێ بگه‌ڕێنه‌وه‌)، به‌ڵام خوا یارو یاوه‌ریان بوو (دڵیانی ده‌مه‌زراند له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رداری) ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به خوا ببه‌ستن.

[ إِذْ هَمَّتْ طَائِفَتَانِ مِنْكُمْ أَنْ تَفْشَلَا ] كاتێك كه‌ دوو كۆمه‌ڵ له‌ ئێوه‌ كه‌ (به‌نو سه‌له‌مه‌ له‌ خه‌زره‌ج و به‌نى حاريثه له‌ ئه‌وس) بوون ئه‌مانه‌ نزیك بوو له‌ جه‌نگی ئوحود دا تێكبشكێن كاتێك كه‌ سێ سه‌د كه‌س له‌ مونافیقان به‌سه‌ركردایه‌تى (عبدالله¬ى كوڕى ئوبه‌ى كوڕى سه‌لول) گه‌ڕانه‌وه‌و گومانیان دروست كرد ئه‌مانیش نزیك بوو غه‌زاكه‌ به‌جێ بێلن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵام [ وَاللَّهُ وَلِيُّهُمَا ] ئه‌مانه‌ ئیماندار بوون خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوانیان بوو وه‌ پاراستیانی له‌وه‌ی كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زى [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١٢٢) ] با باوه‌ڕداران پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ببه‌ستن وه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ ئیشی خێر.

Aal-i-Imraan 3:122Listen in Qur'an →
123

وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ بِبَدْرٍۢ وَأَنتُمْ أَذِلَّةٌۭ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

بێگومان خوا له غه‌زای به‌دردا سه‌رکه‌وتوی کردن، هه‌رچه‌نده ئێوه (له ژماره و چه‌کدا) لاوازو که‌م بوون، ده‌ی که‌واته له خوا بترسن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بن.

[ وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ بِبَدْرٍ ] ئه‌ی باوه‌ڕدارن خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ی له‌ جه‌نگی به‌دردا سه‌رخست به‌سه‌ر كافراندا [ وَأَنْتُمْ أَذِلَّةٌ ] وه‌ كاتێك ئێوه‌ كه‌م و زه‌لیل بوون [ فَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٢٣) ] ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن .

Aal-i-Imraan 3:123Listen in Qur'an →
124

إِذْ تَقُولُ لِلْمُؤْمِنِينَ أَلَن يَكْفِيَكُمْ أَن يُمِدَّكُمْ رَبُّكُم بِثَلَٰثَةِ ءَالَٰفٍۢ مِّنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ مُنزَلِينَ

(یادیان بهێنه‌) کاتێک به ئیماندارانت ده‌وت: ئایا ئه‌وه‌نده به‌س نیه که په‌روه‌ردگارتان به سێ هه‌زار فریشته کۆمه‌کتان بکات و دایانبه‌زێنێت؟!

[ إِذْ تَقُولُ لِلْمُؤْمِنِينَ أَلَنْ يَكْفِيَكُمْ أَنْ يُمِدَّكُمْ رَبُّكُمْ بِثَلَاثَةِ آلَافٍ مِنَ الْمَلَائِكَةِ مُنْزَلِينَ (١٢٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - یادی ئه‌وه‌ بكه‌وه‌ كاتێك كه‌ له‌ جه‌نگی به‌دردا به‌ باوه‌ڕدارانت وت ئایا ئه‌وه‌نده‌تان به‌س نیه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ سێ هه‌زار مه‌لائیكه‌تی یه‌ك له‌ دوای یه‌كتان بۆ دابه‌زێنێت؟ .

Aal-i-Imraan 3:124Listen in Qur'an →
125

بَلَىٰٓ ۚ إِن تَصْبِرُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ وَيَأْتُوكُم مِّن فَوْرِهِمْ هَٰذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُم بِخَمْسَةِ ءَالَٰفٍۢ مِّنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ مُسَوِّمِينَ

به‌ڵێ ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن هه‌ر ئێستا دێن بۆ لاتان و په‌روه‌ردگارتان پێنج هه‌زار فریشته‌ی نیشانه‌دارتان بۆ ڕه‌وانه ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌کیتان بکه‌ن.

[ بَلَى إِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا ] به‌ڵێ به‌ستانه‌ ئه‌گه‌ر ئارام بگرن و دامه‌زراو بن له‌ جه‌نگدا وه‌ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ وَيَأْتُوكُمْ مِنْ فَوْرِهِمْ هَذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُمْ بِخَمْسَةِ آلَافٍ مِنَ الْمَلَائِكَةِ مُسَوِّمِينَ (١٢٥) ] ڕاسته‌وخۆ له‌و كاته‌دا په‌روه‌ردگار پشتیوانتان ئه‌كات و پێنج هه‌زار مه‌لائیكه‌تی تری نیشانكراوتان بۆ ئه‌نێرێ كه‌ وتراوه‌: نیشانكراو بوون به‌ ئازایه‌تی، یاخود عه‌مامه‌یان له‌سه‌ردا بووه‌، یاخود له‌سه‌ر ئه‌سپ بوونه‌و ناوچه‌وانى ئه‌سپه‌كانیان نیشانكراو بووه‌ به‌ صوفى سپى .

Aal-i-Imraan 3:125Listen in Qur'an →
126

وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشْرَىٰ لَكُمْ وَلِتَطْمَئِنَّ قُلُوبُكُم بِهِۦ ۗ وَمَا ٱلنَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ

جا ئه‌و (هاوکاری) فریشتانه له‌لایه‌ن خواوه ته‌نها مژده‌یه‌ک بوو بۆ ئێوه‌، تادڵه‌کانتان پێی دامه‌زراوتر بێت، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه‌و هه‌ر ئه‌و ده‌یبه‌خشێت.

[ وَمَا جَعَلَهُ اللَّهُ إِلَّا بُشْرَى لَكُمْ ] دابه‌زینی ئه‌م مه‌لائیكه‌تانه‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها موژده‌ی سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ئێوه‌ خوای گه‌وره‌ پێتان ئه‌دا [ وَلِتَطْمَئِنَّ قُلُوبُكُمْ بِهِ ] وه‌ تا دڵتان ئارام بێ به‌و پشتیوانیه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ مه‌لائیكه‌ت سه‌رى خستن [ وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ (١٢٦) ] وه‌ سه‌ركه‌وتن نیه‌ ئیلا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نه‌بێ، واته‌: به‌زۆری و به‌كه‌می و به‌ چه‌ك نیه‌ به‌ڵكو سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێ و دانایه‌ .

Aal-i-Imraan 3:126Listen in Qur'an →
127

لِيَقْطَعَ طَرَفًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَوْ يَكْبِتَهُمْ فَيَنقَلِبُوا۟ خَآئِبِينَ

(ئه‌و یاریده‌ی فریشتانه‌) له‌به‌رئه‌وه بوو که‌: لایه‌ک له هێزی کافره‌کان دابڕێت، تا سه‌رکوت و نابووتیان بکات و ئه‌وسا به نائومێدیی و خه‌جاڵه‌تییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه‌.

[ لِيَقْطَعَ طَرَفًا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئێوه‌ی سه‌رخست له‌ به‌دردا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ كافران تێكبشكێنێ و له‌ناویان ببات [ أَوْ يَكْبِتَهُمْ ] یاخود تووشی غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یان بكات [ فَيَنْقَلِبُوا خَائِبِينَ (١٢٧) ] بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نائومێدیه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆی هاتبوون ده‌ستیان نه‌كه‌وت .

Aal-i-Imraan 3:127Listen in Qur'an →
128

لَيْسَ لَكَ مِنَ ٱلْأَمْرِ شَىْءٌ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ فَإِنَّهُمْ ظَٰلِمُونَ

بێگومان تۆ هیچ شتێکت له کاروباری به‌نده‌کان به‌ده‌ست نیه (به‌ڵکو هه‌مووشت به‌ده‌ست خوا خۆیه‌تی) ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌و په‌شیمانیان لێ وه‌ربگرێت، یان سزاو ئازاریان بدات، (سه‌ربه‌سته‌)، چونکه ئه‌وانه سته‌مکارن.

[ لَيْسَ لَكَ مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ ركاتى دووه‌مى نوێژى به‌یانى پاش وتنى: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) دوعاى له‌چه‌ند كه‌سێك كردو ناوى هێنان فه‌رمووى: خوایه‌ نه‌فره‌ت له‌ فڵانه‌ كه‌س و فڵانه‌ كه‌س بكه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك به‌ده‌ست تۆ نیه‌، دواتر هه‌موویان موسڵمان بوون كه‌ (صه‌فوانى كوڕى ئومه‌یه‌و سوهه‌یلى كوڕى عه‌مرو حارسى كوڕى هیشام) بوون، وه‌ له‌ جه‌نگى ئوحود كه‌ ددانى پیرۆزى پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - شكاندو بریندارو خوێناویان كرد، فه‌رمووى: چۆن قه‌ومێك رزگاریان ده‌بێت كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بریندار بكه‌ن خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: هیچ شتێك به‌ ده‌ستى تۆ نیه‌ [ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ ] ئایا كافران تێكئه‌شكێن یان ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن و خوای گه‌وره‌ ته‌وبه‌یان لێ قبووڵ ئه‌كات ئه‌میش ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ كافرانی قوڕه‌یش له‌ داهاتوودا موسڵمان ئه‌بن یان سزایان ئه‌دا ئه‌گه‌ر موسڵمان نه‌بن [ فَإِنَّهُمْ ظَالِمُونَ (١٢٨) ] ئه‌وان زاڵم و سته‌مكارن زوڵمیان له‌ خۆیان كردووه‌ واته‌: ئه‌مه‌ ئیشی تۆ نیه‌ هیدایه‌ت به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ هه‌ر ئیشی خوای گه‌وره‌یه‌ .

Aal-i-Imraan 3:128Listen in Qur'an →
129

وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه خوای گه‌وره خاوه‌نیانه‌، له هه‌ر که‌س بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و (چاو پۆشی زۆره‌)، هه‌رکه‌سیش (شایسته‌ی سزابێت) سزای ده‌دات، خوای گه‌وره‌ش لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

[ وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ [ يَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت له‌ هه‌ر كه‌سێك خۆشبێ خۆش ئه‌بێ به‌فه‌زڵى خۆى [ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] ویستی لێ بێت سزای هه‌ر كه‌سێك بدات سزای ئه‌دات به‌عه‌دلی خۆی [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٢٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییه‌ .

Aal-i-Imraan 3:129Listen in Qur'an →
130

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَأْكُلُوا۟ ٱلرِّبَوٰٓا۟ أَضْعَٰفًۭا مُّضَٰعَفَةًۭ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

(ئه‌م ئایه‌ته تێکهه‌ڵکێشی باسی غه‌زای ئوحود کراوه بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێت که ئه‌م ئاینه هه‌موو چه‌مکه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه‌، بۆیه ڕوو به‌ئیمانداران ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه سوو به‌چه‌ند قات وچه‌ند به‌رامبه‌ر مه‌خۆن (ئه‌مه‌ش قۆناغێک بوو له حه‌رامکردنی یه‌کجاریی)، له خوا بترسن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا الرِّبَا أَضْعَافًا مُضَاعَفَةً ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ڕیبا مه‌خۆن چه‌ند قاتێ، له‌ پێش ئیسلام حاڵیان وابوو ئه‌گه‌ر قه‌رزیان دوابكه‌وتایه‌ زیاتریان ئه‌خسته‌ سه‌ری بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: چه‌ند ئه‌وه‌نده‌و قات له‌سه‌ر قات مه‌یخۆن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (١٣٠) ] به‌ڵكو ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ سه‌رفرازتان بكات .

Aal-i-Imraan 3:130Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.