Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 111–120 of 200

111

لَن يَضُرُّوكُمْ إِلَّآ أَذًۭى ۖ وَإِن يُقَٰتِلُوكُمْ يُوَلُّوكُمُ ٱلْأَدْبَارَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ

هه‌رگیز ناتوانن زیان (له بیرو باوه‌ڕتان) بده‌ن مه‌گه‌ر ئازارێکی که‌م و ئه‌گه‌ر بجه‌نگن دژتان پشتتان لێهه‌ڵده‌که‌ن و هه‌ڵدێن، له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌وتوو نابن.

{هەندێك لە سیفاتی جولەكە}

[ لَنْ يَضُرُّوكُمْ إِلَّا أَذًى ] جووله‌كه‌كان ناتوانن هیچ جۆره‌ زیانێك به‌ ئێوه‌ بگه‌یه‌نن ته‌نها ئازار نه‌بێ به‌قسه‌و بوهتان كردن [ وَإِنْ يُقَاتِلُوكُمْ يُوَلُّوكُمُ الْأَدْبَارَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر كوشتاریشتان بكه‌ن ئه‌وه‌ پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و ئه‌دۆڕێن و تێكئه‌شكێن و توانای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێوه‌یان نیه‌ [ ثُمَّ لَا يُنْصَرُونَ (١١١) ] وه‌ حاڵیشیان وایه‌ هه‌میشه‌ سه‌رشۆڕن و سه‌رناخرێن .

Aal-i-Imraan 3:111Listen in Qur'an →
112

ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُوٓا۟ إِلَّا بِحَبْلٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَحَبْلٍۢ مِّنَ ٱلنَّاسِ وَبَآءُو بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْمَسْكَنَةُ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ

(جووله‌که‌) زه‌لیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیاردراوه له هه‌ر کوێ جێگیر بن مه‌گه‌ر له سایه‌ی ئاینی خوادا بحه‌وێنه‌وه و (زوڵمیان لێنه‌کرێت کاتێک ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێت) یان به‌خۆ هه‌ڵواسین به‌خه‌ڵکیدا بۆ یارمه‌تیدانیان، یان پشتگرتنیان (له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بووه به‌ئاسووده‌یی ژیاون، هه‌رچه‌ند له ژێره‌وه هه‌ر خه‌ریکی پیلانگێڕان بوون، له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا توانییان ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژئاواو هه‌ندێ وڵاتی تریش، بکه‌نه پشتیوان و دارده‌ستی خۆیان). ئه‌وانه شایسته‌ی خه‌شم و قینه‌ی خوا بوون و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌شیانه‌، چونکه ئه‌وانه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ته‌کانی خواو پێغه‌مبه‌رانیش به ناحه‌ق ده‌کوژن، ئه‌م یاخی بوون و سه‌رشۆڕیه‌یان، به‌هۆی سه‌رپێچی و گوناهباریانه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه هه‌میشه له سنوور ده‌رده‌چوون و ده‌رده‌چن.

[ ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُوا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زه‌لیلی و سه‌رشۆڕى به‌سه‌ر جووله‌كه‌دا داناوه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بن موسڵمان زاڵ ئه‌بێ به‌سه‌ریاندا [ إِلَّا بِحَبْلٍ مِنَ اللَّهِ ] ته‌نها مه‌گه‌ر عه‌هدو په‌یمانێك هه‌بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ كوشتار نه‌كرێن [ وَحَبْلٍ مِنَ النَّاسِ ] یاخود موسڵمانان خۆیان عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنێكیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێ [ وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ جووله‌كه‌كان به‌ تووڕه‌بوونی خواى گه‌وره‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان تووڕه‌یه‌ [ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الْمَسْكَنَةُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] وه‌ دیسانه‌وه‌ زه‌لیلی و ڕیسوایی زاڵكراوه‌ به‌سه‌ریانداو نووسراوه‌ له‌سه‌ریان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كوفر ئه‌كه‌ن به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ [ وَيَقْتُلُونَ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ ] وه‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كوژن به‌ناحه‌ق [ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (١١٢) ] وه‌ ئه‌میش به‌هۆی مه‌عصیه‌ت و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان، وه‌ ده‌ستدرێژیان ئه‌كرد.

Aal-i-Imraan 3:112Listen in Qur'an →
113

۞ لَيْسُوا۟ سَوَآءًۭ ۗ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ أُمَّةٌۭ قَآئِمَةٌۭ يَتْلُونَ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ

(گاور و جوو) هه‌موویان یه‌کسان و چوونیه‌ک نین، به‌ڵکو له خاوه‌نانی کتێب ده‌سته‌یه‌ک له ئیماندارانیان هه‌ن، ئایه‌ته‌کانی خوا له‌کاته‌کانی شه‌ودا ده‌خوێننه‌وه‌و نوێژده‌که‌ن و سوژده ده‌به‌ن (موسڵمانن به‌هه‌موو واتایه‌ک).

[ لَيْسُوا سَوَاءً مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللَّهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ (١١٣) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژى عیشاى دواخست پاشان هاته‌ ناو مزگه‌وت خه‌ڵكى چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد فه‌رمووى: شوێنكه‌وتوانى هیچ دینێك نیه‌ زیكرى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن له‌م كاته‌دا جگه‌ له‌ ئێوه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئه‌م ئایه‌تانه‌ له‌سه‌ر چه‌ند زانایه‌كى جوله‌كه‌ دابه‌زى كه‌ موسڵمان بوون وه‌كو (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام و سه‌عله‌به‌ى كوڕى سه‌عیدو ئه‌سه‌دى كوڕى سه‌عید) و كه‌سانى تر كه‌ موسڵمان بوون زانا جوله‌كه‌ كافره‌كان وتیان ئه‌مان خراپترینمان بوون ئه‌گه‌ر باشترینمان بوونایه‌ وازیان له‌ دینى باوك و باپیرانیان ناهێنا، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، واته‌: ئه‌هلی كتابیش هه‌موویان یه‌كسان نین كه‌سانێكیان تیادایه‌ كه‌ دامه‌زراو و دادپه‌روه‌ر و گوێڕایه‌ڵ و شوێنكه‌وتوى شه‌رعن، ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆز ئه‌خوێننه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ شه‌ونوێژدا وه‌ سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن .

Aal-i-Imraan 3:113Listen in Qur'an →
114

يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَأُو۟لَٰٓئِكَ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

ئه‌وانه ئیمان و باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه و فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاکه و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و به په‌له و تاڵوکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌ک، بێگومان ئه‌وانه له ڕیزی چاکه‌کار و چاکه‌خوازاندان.

[ يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ] وه‌ ئیمانیان به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ وه‌ فه‌رمان ئه‌كه‌ن به‌ چاكه‌ به‌ جووله‌كه‌كانی تریش ئێوه‌ش وه‌رن موسڵمان بن و شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ون - صلی الله علیه وسلم - [ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه‌ ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ خراپه‌ [ وَيُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ ] وه‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامدانی كاری چاكدا [ وَأُولَئِكَ مِنَ الصَّالِحِينَ (١١٤) ] ئا ئه‌وانه‌ كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ پیاوچاكاندان له‌گه‌ڵ صه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادان - صلی الله علیه وسلم - له‌وانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئێوه‌ باشترین ئوممه‌تن .

Aal-i-Imraan 3:114Listen in Qur'an →
115

وَمَا يَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَلَن يُكْفَرُوهُ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُتَّقِينَ

(ئه‌و ئیماندارانه‌) هه‌ر چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن به‌فیڕۆ ناچێت، خوایش زانایه به پارێزکارو دینداران.

[ وَمَا يَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَلَنْ يُكْفَرُوهُ ] وه‌ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك بكه‌ن ئه‌وه‌ نافه‌وتێت و بێ پاداشت نابن به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ به‌ته‌واوی پاداشتتان ئه‌داته‌وه‌ [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالْمُتَّقِينَ (١١٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای ئه‌كه‌ن .

Aal-i-Imraan 3:115Listen in Qur'an →
116

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۚ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کافرن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکه‌وێت و له ده‌ست خه‌شم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئه‌وان نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر.

[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] به‌دڵنیایى كافران نه‌ ماڵیان نه‌ مناڵیان هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ سزایان بدات وه‌ تێكیانبشكێنێ به‌رامبه‌ر به‌ موسڵمانان [ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (١١٦) ] وه‌ ئه‌مانه‌ هاوه‌ڵ و ئه‌هلی دۆزه‌خن وه‌ به‌ نه‌مری و به‌هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ .

Aal-i-Imraan 3:116Listen in Qur'an →
117

مَثَلُ مَا يُنفِقُونَ فِى هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَثَلِ رِيحٍۢ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍۢ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ ۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَٰكِنْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

نمونه‌ی (ئه‌و ماڵ و داراییه‌ی که‌) ده‌یبه‌خشن له‌م ژیانی دنیایه‌دا وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌کی زۆر سارد وایه بدات به‌سه‌ر کێڵگه‌ی که‌سانێکدا که سته‌میان له خۆیان کردبێت (به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه‌)، هه‌مووی تیا به‌رێت، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کردووه‌.

[ مَثَلُ مَا يُنْفِقُونَ فِي هَذِهِ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماڵی خۆیان ئه‌به‌خشن له‌ ژیانی دونیادا له‌ دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - [ كَمَثَلِ رِيحٍ فِيهَا صِرٌّ ] وه‌كو نموونه‌ی بایه‌ك وایه‌ كه‌ سه‌رمایه‌كی زۆر سه‌ختی له‌گه‌ڵدابێ [ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ ] كه‌ بدات له‌ زه‌رعات و كێڵگه‌ی كه‌سانێك كه‌ زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان كردبێ به‌تاوان كه‌ ئه‌و كێڵگه‌و كشتوكاڵ و زه‌رعاته‌ هه‌مووی له‌ناو ئه‌بات [ وَمَا ظَلَمَهُمُ اللَّهُ وَلَكِنْ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (١١٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زوڵمیان لێ ناكات به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان كرد به‌ شیرك و به‌ كوفرو دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌ك بوو واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بكه‌ن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ كوفردا لێیان وه‌رناگرێ.

Aal-i-Imraan 3:117Listen in Qur'an →
118

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ بِطَانَةًۭ مِّن دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًۭا وَدُّوا۟ مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ ٱلْبَغْضَآءُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ وَمَا تُخْفِى صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، به که‌سانێکی تر جگه له خۆتان متمانه مه‌که‌ن و نهێنی خۆتان لایان مه‌درکێنن، چونکه ئه‌وان کۆڵناده‌ن له دروستکردنی ته‌نگانه‌و گیروگرفت و ناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئه‌وه‌یه دووچاری ئازارو کێشه ببن، به‌ئاشکرا ڕق و کینه له ده‌م و دویاندا دیاره‌، ئه‌وه‌ی له سینه‌یاندا شاردویانه‌ته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که ده‌ریده‌خه‌ن، بێگومان ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌مان بۆ دیاری کردوون (تا دۆست له دوژمن جیابکه‌نه‌وه‌)، ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه‌کار.

{كافر جێگای متمانە نیە}

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ كه‌سانێكی كافر مه‌كه‌ن به‌ خاوه‌ن نهێنى خۆتان و نهێنی خۆتان لای ئه‌وان ئاشكرا مه‌كه‌ن و مه‌دركێنن چونكه‌ [ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا ] ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له‌ ئاشووبگێڕان دژی ئێوه‌ [ وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ ] وه‌ ئه‌وان ئاواته‌خوازى هه‌موو شتێكن كه‌ ئێوه‌ تووشی مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تى و زیان بكات [ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ] له‌به‌ر سه‌ختی ڕق و كینه‌یان ڕق و كینه‌ له‌ ده‌میانه‌وه‌ ده‌رئه‌كه‌وێت و به‌ڕوویانه‌وه‌ دیاره‌ ناتوانن بیشارنه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ كینه‌ له‌ دڵن [ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ] هێشتا ئه‌وه‌یشی له‌ دڵیاندا شاردوویانه‌ته‌وه‌ یه‌كجار زۆرتره‌ [ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (١١٨) ] به‌دڵنیایى ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمانتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ عه‌قڵتان هه‌بێ و لێی تێ بگه‌ن .

Aal-i-Imraan 3:118Listen in Qur'an →
119

هَٰٓأَنتُمْ أُو۟لَآءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِٱلْكِتَٰبِ كُلِّهِۦ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوْا۟ عَضُّوا۟ عَلَيْكُمُ ٱلْأَنَامِلَ مِنَ ٱلْغَيْظِ ۚ قُلْ مُوتُوا۟ بِغَيْظِكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

ئاگاداربن! ئێوه ئه‌وانتان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێت و باوه‌ڕتان به‌هه‌موو کتێبه ئاسمانیه‌کانیش هه‌یه (به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان نیه‌)، کاتێکیش پێتان ده‌گه‌ن ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین به‌ڵام کاتێک به ته‌نها ده‌بن، په‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستوور و داخ له دڵن، پێیان بڵێ: ده‌ک بمرن له داخا، به‌ڕاستی خوا خۆی زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه و (چاکتان ده‌ناسێت).

[ هَا أَنْتُمْ أُولَاءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ ] ئێوه‌ى ئیماندارن كه‌ دووڕووه‌كانتان خۆش ئه‌وێ كه‌ باوه‌ڕیان ئاشكرا كردووه‌ به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێ [ وَتُؤْمِنُونَ بِالْكِتَابِ كُلِّهِ ] ئێوه‌ ئیمانتان به‌هه‌موو كتابه‌ ئاسمانیه‌كان هه‌یه‌ [ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوا آمَنَّا ] كاتێ ئه‌وان ئه‌گه‌ن به‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان هێناوه‌ [ وَإِذَا خَلَوْا عَضُّوا عَلَيْكُمُ الْأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ پشت له‌ ئێوه‌ هه‌ڵئه‌كه‌ن و ئه‌ڕۆن و خاڵی ئه‌بنه‌وه‌ و ته‌نها ئه‌بنه‌وه‌ په‌نجه‌ی خۆیان ئه‌گه‌زن له‌ ڕق و كینه‌و خه‌فه‌ت خواردندا [ قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: بمرن به‌ ڕق و كینه‌ی خۆتانه‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (١١٩) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌و دڵه‌ى كه‌ له‌ناو سینگتاندایه‌ .

Aal-i-Imraan 3:119Listen in Qur'an →
120

إِن تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌۭ تَسُؤْهُمْ وَإِن تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌۭ يَفْرَحُوا۟ بِهَا ۖ وَإِن تَصْبِرُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْـًٔا ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ

ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌کتان تووش بوو، یان خێرێک ڕووی تێکردن، ئه‌وان پێی غه‌مبار ده‌بن و پێیان ناخۆشه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بێت، ئه‌وان پێی دڵخۆش ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر خۆگر بن و پارێزکار بن، پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه هیچ زیانێکتان پێناگه‌یه‌نێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌وری پیلان و پلانیانی داوه‌و ئاگایه به هه‌موو کارو کرده‌وه‌و نه‌خشه‌یه‌کیان.

[ إِنْ تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ ] ئه‌گه‌ر هه‌ر چاكه‌یه‌ك تووشی ئێوه‌ بێت له‌سه‌ركه‌وتن و هێزو هه‌بوونى ئه‌وان پێیان ناخۆشه‌ و خه‌فه‌تبار ئه‌بن [ وَإِنْ تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُوا بِهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر تووشی خراپه‌یه‌كیش بن له‌ نه‌بوونى یان تێكشكان له‌ شه‌ڕدا ئه‌وان به‌و شته‌ دڵخۆش ئه‌بن [ وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ صه‌بر بگرن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و ئه‌وانتان خۆش نه‌وێ ئه‌وا نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان هیچ زیانێك به‌ئێوه‌ ناگه‌یه‌نێ و خوای گه‌وره‌ ئه‌تانپارێزێ [ إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (١٢٠) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زانایه‌ وه‌ زانیاری خوای گه‌وره‌ ده‌وری ئه‌وانی داوه‌و ئاگای لێیانه‌ كه‌ هه‌ر شتێك بكه‌ن.

Aal-i-Imraan 3:120Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.