Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 11–20 of 200

11

كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

ئه‌وانه داب و نه‌ریتیان وه‌کو داب و نه‌ریتی داروده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی که پێشیان هاتوون وایه‌، ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ دانا، خوایش ئه‌وانی به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه به‌توندی سزادا و گرفتاری کردن و خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌هێز و به‌زه‌بره‌.

[ كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] هه‌روه‌كو حاڵ و پیشه‌و داب و نه‌ریتی فیرعه‌ون و داروده‌سته‌كه‌ی وه‌ ئوممه‌ته‌ كافره‌كانی پێش ئه‌مانیش كه‌ ده‌سه‌ڵات هیچ سوودى پێ نه‌گه‌یاندن [ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ] ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌ درۆزانی وه‌ خوای گه‌وره‌ بردیانیه‌وه‌و سزای دان به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه‌ [ وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ (١١) ] وه‌ عقوبه‌و سزای خوای گه‌وره‌ یه‌كجار سه‌خته‌ .

Aal-i-Imraan 3:11Listen in Qur'an →
12

قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَتُغْلَبُونَ وَتُحْشَرُونَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ به‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌هێناوه‌: سه‌رئه‌نجام تێکده‌شکێن و ژێرده‌ست ده‌خرێن (له دنیادا، له ڕۆژی دوایشدا) کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناو دۆزه‌خ که ناخۆشترین جێگه‌یه‌.

[ قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا سَتُغْلَبُونَ وَتُحْشَرُونَ إِلَى جَهَنَّمَ وَبِئْسَ الْمِهَادُ (١٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ جووله‌كه‌ بڵێ، یاخود وتراوه‌ به‌ موشریكانی قوڕه‌یش بڵێ: ئێوه‌ له‌ دونیادا تێكده‌شكێنرێن وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا حه‌شر ئه‌كرێن بۆ ئاگری دۆزه‌خ كه‌ خراپترین شوێنی مانه‌وه‌یه‌ .

Aal-i-Imraan 3:12Listen in Qur'an →
13

قَدْ كَانَ لَكُمْ ءَايَةٌۭ فِى فِئَتَيْنِ ٱلْتَقَتَا ۖ فِئَةٌۭ تُقَٰتِلُ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَأُخْرَىٰ كَافِرَةٌۭ يَرَوْنَهُم مِّثْلَيْهِمْ رَأْىَ ٱلْعَيْنِ ۚ وَٱللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصْرِهِۦ مَن يَشَآءُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه بڵێ) بێگومان له‌و دوو ده‌سته‌یه‌ی که له (جه‌نگی به‌دردا) ڕوو به ڕووی یه‌کتر وه‌ستان نیشانه‌و په‌ندێکی گه‌وره بوو بۆتان، ده‌سته‌یه‌کیان له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگان، ده‌سته‌که‌ی تریان بێ باوه‌ڕ بوون، ئیمانداران له‌به‌ر چاوی ئه‌واندا دوو ئه‌وه‌نده‌یان ده‌نواند (له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌چاوی بینایی و بینین)، (خوا فریشته‌یشی دابه‌زاند بۆ یارمه‌تی ئیمانداران)، خوا پشتگیری (هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک)و هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌یکات، به‌ڕاستی ئا له‌و یارمه‌تیه‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که بینایی خۆیان به‌کارده‌هێنن و به‌وردیی بیرده‌که‌نه‌وه (که چۆن کۆمه‌ڵێکی که‌م زاڵ بوون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی زۆردا).

[ قَدْ كَانَ لَكُمْ آيَةٌ فِي فِئَتَيْنِ الْتَقَتَا ] ئه‌ی جووله‌كه‌ ئه‌مه‌ی كه‌ به‌سه‌ر كافراندا هات نموونه‌ و نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ ئێوه‌ كه‌ دوو كۆمه‌ڵ به‌ یه‌ك گه‌یشتن [ فِئَةٌ تُقَاتِلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَأُخْرَى كَافِرَةٌ ] كۆمه‌ڵێكیان له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ كوشتار ئه‌كات كه‌ موسڵمانانن له‌ جه‌نگی به‌دردا، وه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریش كافرن [ يَرَوْنَهُمْ مِثْلَيْهِمْ رَأْيَ الْعَيْنِ ] له‌ كاتێكدا كه‌ كافره‌كان سێ ئه‌وه‌نده‌ی موسڵمانان بوون به‌ڵام خوای گه‌وره‌ خۆیانی وا هێنایه‌ پێش چاویان كه‌ به‌قه‌ده‌ر كافرانن و له‌ پێش چاوى خۆیاندا زۆری كردن، وه‌ كافرانی له‌ پێش چاویان كه‌م كرد [ وَاللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصْرِهِ مَنْ يَشَاءُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌سه‌رخستنی خۆی پاڵپشتی هه‌ر كه‌سێك ئه‌كات كه‌ ویستی لێ بێت [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَعِبْرَةً لِأُولِي الْأَبْصَارِ (١٣) ] ئه‌مه‌ به‌ دڵنیایى په‌ندو ئامۆژگاریه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چاویان شت ئه‌بینێ وه‌ په‌ند وه‌رئه‌گرن.

Aal-i-Imraan 3:13Listen in Qur'an →
14

زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلْبَنِينَ وَٱلْقَنَٰطِيرِ ٱلْمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلْفِضَّةِ وَٱلْخَيْلِ ٱلْمُسَوَّمَةِ وَٱلْأَنْعَٰمِ وَٱلْحَرْثِ ۗ ذَٰلِكَ مَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلْمَـَٔابِ

ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆرو زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاک و ڕه‌سه‌ن و (هۆکارهی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وی و زاری کشتوکاڵ بۆ خه‌ڵکی ڕازێنراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده کردووه (که به‌هه‌شته‌).

{شتە رازێنراوەكان لەلای مرۆڤ}

[ زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ ] بۆ خه‌ڵكی ڕازێنراوه‌ته‌وه‌و جوانكراوه‌و له‌لایان خۆشه‌ویستكراوه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئاره‌زووی تیایه‌و دڵ پێی خۆشه‌ له‌ ئافره‌ت و كوڕ [ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ] وه‌ له‌و زێڕو زیو و سه‌روه‌ت و سامانه‌ زۆرانه‌ی كه‌ چه‌ند قاتێكه‌ له‌ ئاڵتون و زیو و ماینی له‌وه‌ڕێنراو و نیشانكراو له‌ ئاژه‌ڵان وه‌ له‌ كێڵگه‌و زه‌رعات، ئه‌نعام حوشترو مانگاو مه‌ڕو بزن ئه‌گرێته‌وه‌ [ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآبِ (١٤) ] به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌ر هه‌مووی خۆشی و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیایه‌ به‌ڵام باشترین گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ره‌نجام و پاداشت لای خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ به‌هه‌شته‌ .

Aal-i-Imraan 3:14Listen in Qur'an →
15

۞ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيْرٍۢ مِّن ذَٰلِكُمْ ۚ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ وَرِضْوَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه‌) بڵێ: ئایا هه‌واڵی چاکتر له‌و نازو نیعمه‌تانه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌نم؟! (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که‌): بۆ ئه‌وانه‌ی پارێزکارو خواناسن، لای په‌روه‌ردگاریان باخه‌کانی به‌هه‌شت ئاماده‌یه بۆیان که‌: چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانی پاکیزه‌دا و به‌ده‌م هه‌ست کردنی به‌رده‌وام به‌ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری ئازیز، بێگومان ئه‌و خوایه بینایه به‌به‌نده‌کانی.

[ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرٍ مِنْ ذَلِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رموو: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م له‌ هه‌موو له‌و شتانه‌ باشتر چیه‌؟ [ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِنْدَ رَبِّهِمْ ] بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ له‌ دونیادا له‌ لایه‌نی په‌روه‌ردگاریان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت [ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] خوای گه‌وره‌ كۆمه‌ڵێك باخ و باخاتیان له‌ناو به‌هه‌شتدا ئه‌داتێ كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو له‌ ژێر ئه‌و دارانه‌دا ئه‌ڕوات وه‌ به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ وَأَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه‌ كۆمه‌ڵێك خێزانی پاكیان ئه‌داتێ كه‌ وه‌ك ئافره‌تانی دونیا نین كه‌ تووشی حه‌یزو نیفاس و ئه‌و شتانه‌ ببن [ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌شیان له‌سه‌ره‌ خوای گه‌وره‌ لێیان ڕازی ئه‌بێ [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (١٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینه‌ره‌ به‌ به‌نده‌كانی خۆی كێ شایه‌نی ئه‌م پاداشتانه‌یه‌ كه‌ بیداته‌وه‌ .

Aal-i-Imraan 3:15Listen in Qur'an →
16

ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ إِنَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ

ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌.

[ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (١٦) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ باوه‌ڕداران دوعا ئه‌كه‌ن و ئه‌پاڕێنه‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ ئیمانمان به‌تۆ هێناوه‌ بۆخاترى ئیمان هێنانمان پێت له‌ تاوانه‌كانمان خۆشبه‌ وه‌ بمانپارێزه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ (ئه‌مه‌ ته‌وه‌سول كردنه‌ به‌ ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكى خۆت كه‌ دروسته‌) .

Aal-i-Imraan 3:16Listen in Qur'an →
17

ٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلْقَٰنِتِينَ وَٱلْمُنفِقِينَ وَٱلْمُسْتَغْفِرِينَ بِٱلْأَسْحَارِ

(جا ئه‌و ئیماندارانه‌، ئه‌مه سیفه‌تیانه‌) خۆگرو ئارامگرن (له به‌رامبه‌ر ناسۆر و ناخۆشیه‌کانی ژیانه‌وه‌)، ڕاستگۆو خواپه‌رستن، ماڵ و سامان ده‌به‌خشن و، له به‌ره‌به‌یانه‌کاندا داوای لێخۆشبوون (له په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن چونکه واهه‌ست ده‌که‌ن که وه‌ک پێویست خواپه‌رستیان نه‌کردووه‌).

[ الصَّابِرِينَ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ صه‌برو ئارامیان گرتووه‌ له‌ دونیا [ وَالصَّادِقِينَ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕاستگۆ بوونه‌ له‌ نیه‌ت و له‌ كرده‌وه‌یاندا له‌ نهێنی و ئاشكرادا [ وَالْقَانِتِينَ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ بوونه‌ [ وَالْمُنْفِقِينَ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ماڵی خۆیان به‌خشیوه‌ له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا [ وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَارِ (١٧) ] وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ به‌ره‌به‌یاندا داوای لێخۆشبوونیان له‌ خوای گه‌وره‌ كردووه‌ .

Aal-i-Imraan 3:17Listen in Qur'an →
18

شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْعِلْمِ قَآئِمًۢا بِٱلْقِسْطِ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

خوای گه‌وره (له ڕێگه‌ی دروست کراوانیه‌وه‌، که هه‌مووی نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌نوێنێت) خۆی شایه‌تی داوه و ده‌ریخستووه و سه‌لماندویه‌تی که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کانیش (له پێغه‌مبه‌ران و زانایان) که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه و ئه‌و خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه‌.

[ شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] خوای گه‌وره‌ خۆی شایه‌تی ئه‌دات كه‌ هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله [ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ ] وه‌ مه‌لائیكه‌ت و زانایانیش ئه‌م شایه‌تییه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ شایه‌تیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه‌ [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١٨) ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ئیلا زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ كه‌ خوایه‌كی زۆر باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه‌، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین شایه‌تییه‌ كه‌ له‌ دونیادا درابێت له‌به‌ر گه‌وره‌یی شایه‌ته‌كان كه‌ خوای گه‌وره‌ و مه‌لائیكه‌ته‌كان و زانایانن كه‌ پێغه‌مبه‌رانیش ئه‌گرێته‌وه‌، وه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یی شایه‌تیدانه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌یه‌، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌سفی شایه‌تیه‌كه‌شیانی كردووه‌ كه‌ شایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، (وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ فه‌زڵى زانایانى تێدایه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ شایه‌ت دایانى ناوه‌و به‌ شایه‌تیه‌كه‌یشیان رازیه‌و وه‌سفى ده‌كات).

Aal-i-Imraan 3:18Listen in Qur'an →
19

إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلْإِسْلَٰمُ ۗ وَمَا ٱخْتَلَفَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ

به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای خوا ته‌نها ئاینی ئیسلامه‌، ئه‌وانه‌ش که کتێبه (ئاسمانیه‌کانیان) دراوه‌تێ، جیاوازیان له نێواندا په‌یدا نه‌بووه مه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واویان بۆ هاتووه (ده‌رباره‌ی ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئیسلام)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دنیاپه‌رستی و حه‌سوودی و سته‌م کردنیان له نێو خۆیان (چونکه ڕازی نه‌بوون به پێغه‌مبه‌رێک له غه‌یری خۆیان)، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به فه‌رمان و ئایه‌ته‌کانی خوا نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان خوا به‌خێرایی حسابی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا (هه‌ر زوو به‌دۆزه‌خیان ده‌گه‌یه‌نێت).

{ تەنها دینی راست لای خوای گەورە ئیسلامە}

[ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ] به‌ دڵنیایى ته‌نها دینێك كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی ڕازی بێ و قبووڵی بكات ئیسلامه‌ [ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌هلی كتاب بوون و كتابی ئاسمانیان بۆ هاتبوو له‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئیختیلاف و جیاوازی نه‌كه‌وته‌ نێوانیان ئیلا له‌ پاش ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ عیلم و زانیاریان بۆ هات له‌ كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی خۆیاندا [ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ] كاتێكیش كه‌ ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌هێنا هه‌ر له‌ حه‌سوودیدا بوو، یاخود له‌نێوان یه‌كتریدا حه‌سودیان به‌یه‌كتر برد [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (١٩) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش كوفر بكات به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ و ئیمانی پێ نه‌هێنێ ئه‌وا به‌ راستى حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر خێرایه.

Aal-i-Imraan 3:19Listen in Qur'an →
20

فَإِنْ حَآجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِىَ لِلَّهِ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِ ۗ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْأُمِّيِّۦنَ ءَأَسْلَمْتُمْ ۚ فَإِنْ أَسْلَمُوا۟ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ

خۆ ئه‌گه‌ر موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌ختیان له‌گه‌ڵدا کردیت، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆس بڵێ: من و ئه‌وانه‌ی که شوێنم که‌وتوون ڕوومان کردۆته خواو ته‌نها ملکه‌چی ئه‌وین، به‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه و ئه‌وانه‌ش نه‌خوێنده‌وارن له (موشریکانی عه‌ره‌ب) بڵێ: ئایا ئێوه ته‌سلیم بوون به‌خواو موسوڵمان بوون؟ خۆ ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بوون، ئه‌وه مانای وایه به‌ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌، خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و باوه‌ڕنه‌هێنن، ئه‌وه ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که له‌سه‌رتۆیه‌، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌به‌نده‌کانی.

[ فَإِنْ حَاجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِيَ لِلَّهِ وَمَنِ اتَّبَعَنِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ قسه‌ی پووچه‌ڵ گفتوگۆو ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ كردى له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌ پێیان بڵێ من ڕووی خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ كردووه‌ به‌ ئیخلاصه‌وه‌ عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م به‌ تاك و ته‌نها من و ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه‌ شوێن من ئه‌كه‌ون [ وَقُلْ لِلَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْأُمِّيِّينَ أَأَسْلَمْتُمْ ] وه‌ به‌و كه‌سانه‌ بڵێ: كه‌ ئه‌هلی كتابن له‌ جووله‌كه‌و گاور، وه‌ نه‌خوێنده‌واره‌كان كه‌ موشریكانی عه‌ره‌بن: ئایا ئێوه‌ش موسڵمان ئه‌بن [ فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدِ اهْتَدَوْا ] ئه‌گه‌ر موسڵمان بوون ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌و هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد وه‌ حه‌قیان وه‌رنه‌گرت ئه‌وه‌ ته‌نها تۆ ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی، وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان بۆ لاى خواى گه‌وره‌یه‌ [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (٢٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینه‌ره‌ به‌ به‌نده‌كانی خۆی و ئاگای لێیانه‌.

Aal-i-Imraan 3:20Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.