وَكَيْفَ تَكْفُرُونَ وَأَنتُمْ تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ وَفِيكُمْ رَسُولُهُۥ ۗ وَمَن يَعْتَصِم بِٱللَّهِ فَقَدْ هُدِىَ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ
جا ئێوه چۆن کافر ده‌بن له کاتێکدا که ئایه‌ته‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌ناوتاندایه (دوای وه‌فاتیشی (صلی الله علیه وسلم) به‌سیره‌تی پاک و بێگه‌ردی هه‌ر له‌ناوماندایه) جا ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت و پیڕه‌وی له به‌رنامه‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست هیدایه‌ت دراوه.
[ وَكَيْفَ تَكْفُرُونَ وَأَنْتُمْ تُتْلَى عَلَيْكُمْ آيَاتُ اللَّهِ وَفِيكُمْ رَسُولُهُ ] وه ئێوه چۆن جارێكی تر كوفر ئه‌كه‌ن به خوای گه‌وره له كاتێكدا كه ئێوه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێندرێته‌وه كه ئه‌زانن جووله‌كه چیان له ئێوه ده‌وێ وه پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - له‌ناو ئێوه‌دایه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای [ وَمَنْ يَعْتَصِمْ بِاللَّهِ فَقَدْ هُدِيَ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٠١) ] وه هه‌ر كه‌سێ ده‌ست بگرێ به دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره ئه‌وه هیدایه‌تدراوه وه دامه‌زراوه له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره .