Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 91–100 of 286

91

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا۟ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ نُؤْمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَهُمْ ۗ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبْلُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

كاتێك پێیان ده‌وترێت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی كه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌كراوه‌، ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه بۆ ئێمه ڕه‌وانه‌كراوه و باوه‌ڕ ناهێنن به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دوای (ته‌ورات) هاتووه وه‌كو (ئینجیل و قورئان) له‌كاتێكدا كه هه‌ر ئه‌و قورئانه حه‌ق و ڕاستی یه‌و به‌ڕاست دانه‌ری (ته‌ورات)ی ئه‌وانیشه‌، پێیان بڵێ: ئه‌ی كه‌واته بۆچی پێشتر پێغه‌مبه‌ره‌كانی خواتان ده‌كوشت ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن به ته‌ورات؟!

کاتێک بەو جولەکانە بوترێت: باوەڕ بەو ھەق وھیدایەتە بھێنن کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، دەیانووت: ئێمە باوەڕ دەھێنین بەوەی دابەزیووە بۆ سەر پیغەمبەرەکانمان، وە بێباوەڕیشین بەوەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، لەگەڵ ئەوەدا ئەوەی لە قورئاندا ھاتووە ھاوتا وھاوڕایە لەگەڵ ئەوەی لەلایەن خوای گەورەوە بۆیان نێررابوو، بێگومان ئەگەر بەھەق باوەڕیان بھێنایە بەوەی کە دابەزیوو بوو بۆیان ئەوا باوەڕیان دەھێنا بە قورئان، جا ئەی پێغەمبەر لەوەڵامی ئەوانەدا بڵێ: باشە بۆچی پێشتر پێغەمبەرانی خواتان دەکوشت، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان ھێناوە بەوەی بۆتان ھاتووە لە ھەق وڕاستی؟!

Al-Baqara 2:91Listen in Qur'an →
92

۞ وَلَقَدْ جَآءَكُم مُّوسَىٰ بِٱلْبَيِّنَٰتِ ثُمَّ ٱتَّخَذْتُمُ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَنتُمْ ظَٰلِمُونَ

سوێند به خوا به‌ڕاستی موسا نیشانه‌ی فره‌و موعجیزه‌ی بۆ هێنان، كه‌چی (كاتێ كه‌چوو بۆ نزای په‌روه‌ردگار، له كێوی گور) ئێوه گوێره‌كه‌كه‌تان په‌رست، به‌ڕاستی ئێوه سته‌مكارن.

سوێند بێت بەخوا پێغەمبەرەکەتان کە (موسی) بوو (سەلامی خوای لێ بێت) بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای بۆ ھێنان کە بەڵگە بوو لەسەر ڕاستگۆی خۆی وپەیامەکەی، بەڵام پاش ئەوەی کە بە بانگھێشتی خوای گەورە چوو بۆ کێوی طور لەو کاتەی کە بۆی دانابوو، ئێوە دەستان کرد بە گوێرەکە پەرستن وکردتان بەخوای خۆتان، بەم کارەشتان ستەم وزوڵمتان لەخۆتان کرد کە ھاوەڵ وشەریکتان بۆ دانا، لەکاتێکدا تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، وھیچ کەسێکی تر شایانی ئەوە نیە.

Al-Baqara 2:92Listen in Qur'an →
93

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱسْمَعُوا۟ ۖ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَأُشْرِبُوا۟ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْعِجْلَ بِكُفْرِهِمْ ۚ قُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُم بِهِۦٓ إِيمَٰنُكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

(یادیان بێنه‌ره‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی) كه په‌یمانمان لێ وه‌رگرتن و كێوی گورمان به‌سه‌ردا به‌رزكردنه‌وه و (فه‌رمانمان پێدان): ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون (له ته‌ورات) به توندی بیگرن و لێی لامه‌ده‌ن و گوێ بیستبن، (به‌ده‌م) وتیان: گوێڕایه‌ڵین، (به‌ڵام به‌كرده‌وه‌) پێچه‌وانه‌یان كردو یاخی بوون و گوێره‌كه په‌رستی له دڵ و ده‌روونیاندا ڕوابوو به هۆی بێ باوه‌ڕییانه‌وه‌، پێیان بڵێ: ئیمانه‌كه‌تان شتی ناڕه‌واتان پێ ده‌كات ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن؟! (باوو باپیرانتان گوێره‌كه په‌رست و پێغه‌مبه‌ر كوژ، ئێوه‌ش سه‌رسه‌خت و بێ باوه‌ڕ).

لەبیرتانە کە پەیمان وبەڵێنێکی بەھێز وبتەومان لێوەگرتن کە شوێن موسی بکەون (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ئەوەی لە لایەن خوای گەورەوە ھێناویەتی وەری بگرن، وە کێوی طوریشمان بەسەرتاندا بەزر کردەوە تاوەکو بتانترسێنین، وە پێشتریش پێمان ووتن: ئەوەی بۆمان ناردوون لە تەوراتدا بە جیدی وبە کۆششێکی زۆرەوە وەری بگرن، وە چاک گوێبگرن، گوێگرتنی ڕازی بوون وگەردن کەچی، وە گەر نا ئەوا کێوی طورتان بەسەردا دەڕوخێنین، ئێوەش ووتتان: بەگوێکانمان بیستمان وبە کاروکردەوەشمان سەرپێچیمان کرد، وە بەھۆی بێباوەڕیتانەوە پەرستنی گوێرەکەکەش لەدڵ ودەروتاندا ڕەگی داکوتا، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەگەر باوەڕداربن بێگومان باوەڕەکەتان تووشی شتی زۆر خراپی کردوون، چونکە باوەڕی ڕاست ودروست ھەرگیز لەگەڵ بێباوەڕیدا کۆنابنەوە.

Al-Baqara 2:93Listen in Qur'an →
94

قُلْ إِن كَانَتْ لَكُمُ ٱلدَّارُ ٱلْءَاخِرَةُ عِندَ ٱللَّهِ خَالِصَةًۭ مِّن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُا۟ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و باوه‌ڕتان وایه كه ماڵی ئه‌و دنیا (به‌هه‌شت) لای خوا تایبه‌تمه‌نده به ئێوه نه‌ك خه‌ڵكی تر، ده ئاواتی مردن بخوازن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن (تا زوو بچنه ناو به‌هه‌شت)!!

ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەی جولەکە ئەگەر بەھەشت لە دواڕۆژدا تایبەتە بە ئێوەوە و کەسی تری تێناچێت جگە لە ئێوە، دەی ئەگەر ڕاست دەکەن وایە ئاواتی مردن بخوازن وداوا بکەن کە بمرن، بۆ ئەوەی زۆر خێرا بگەنە ئەو پلە وپایە مەزنە، و پشوو بدەن لە نارەحەتیەکانی دونیا وتەنگ وچەڵەمەکانی، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن.

Al-Baqara 2:94Listen in Qur'an →
95

وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًۢا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ

(به‌ڵام ئه‌وانه‌) هه‌رگیز به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروست و ده‌ست پێشخه‌ری ناپه‌سه‌ندیانه‌وه ئاواتی مه‌رگ ناخوازن، خوایش چاك ئاگاداره له حاڵی سته‌مكاران.

ئەو جولەکانە ھەرگیز ئاواتی مردن ناخوازن، بەھۆی ئەو کارە نەگریسانەی کە پێش خۆیان خستووە لە ژیانی دونیادا لە بێباوەڕیان بەخوای گەورە وبەدرۆزانینی پێغەمبەر و دەستکاری کردنی کتێبەکانیانەوە، خوای گەورەش زانایە بەوان وغەیری ئەوانیش، وە پاداشتی ھەموو کەسێکیش دەداتەوە بەوەی کە کردویەتی.

Al-Baqara 2:95Listen in Qur'an →
96

وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ ٱلنَّاسِ عَلَىٰ حَيَوٰةٍۢ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ ۚ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍۢ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِۦ مِنَ ٱلْعَذَابِ أَن يُعَمَّرَ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ

سوێند بێت ئه‌و جووله‌كانه ده‌بینیت كه له هه‌موو خه‌ڵك به په‌رۆشترن له‌سه‌ر دنیاو ژیانی دنیا به‌هه‌ر جۆرێك بێت، هه‌تا بگره له هاوه‌ڵپه‌رست و موشریكه‌كانیش، هه‌ریه‌ك له‌وانه ئاوات ده‌خوازێت كه‌: هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی ببێت، هه‌ر چه‌نده وه‌نه‌بێت ته‌مه‌نی درێژیان له سزا ڕزگاریان بكات، خوایش زۆر بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

سوێند بێت ئەی پێغەمبەر ئەو (جوولەکانە) دەبینیت لەھەموو کەس زیاتر حەز لەژیان دەکەن ھەرچەند دونیا سوک وبێبایەخیش بێت، بەڵکو زیاتر لەوانەش کە ھاوبەش بۆ خوای گەورە پەیدا دەکەن وباوەڕیان نیە بە زیندوو بوونەوە ولێپرسینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان خاوەنی کتێبی ئاسمانین و بە حسابی خۆیان باوەڕیان بە زیندوو بوونەوە ولێپرسینەوە ھەیە، بێگومان کەسێک لەوان ھێندە حەزی لە ژیانی دونیایە حەز دەکات ھەزار ساڵ تەمەن بکات وبژی، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی ھەرچەند درێژ بێت وھەرچیش بکات نایپارێزێت لە سزای خوای گەورە، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بە کاروکردەوەیان و دەیانبینێت، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت وشاراوە نیە لای.

Al-Baqara 2:96Listen in Qur'an →
97

قُلْ مَن كَانَ عَدُوًّۭا لِّجِبْرِيلَ فَإِنَّهُۥ نَزَّلَهُۥ عَلَىٰ قَلْبِكَ بِإِذْنِ ٱللَّهِ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًۭى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: هه‌ر كه‌سێك دوژمنی جوبره‌ئیله‌، (با بزانێت) كه هه‌ر ئه‌و جوبره‌ئیله به فه‌رمانی خوا ئه‌و قورئانه‌ی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵت كه كتێبه پێشووه‌كان به‌ڕاست داده‌نێت و ڕێنموویی (بۆ چاكه‌) ده‌كات و مژده به‌خشیشه به ئیمانداران.

ئەی پێغەمبەر بڵێ بەو جولەکانەی کە وتبویان: «جوبرەئیل لەناو فریشتەکاندا دوژمنی ئێمەیە»، جا کێ دوژمنی جوبرەئیلە ئەوا با لە خەم وخەفەتدا بمرێت چونکە بێگومان ھەر ئەوە بە فەرمانی خوا قورئانی دابەزاندووە بۆ سەر دڵ ودەروونی تۆ، کە بەڕاست دانەری ھەمووە ئەو کتێب وپەرتووکانەیە خوای گەورە پێشتر دایبەزاندوون، وەک تەورات وئینجیل، وە ھەر ئەو قورئانە ڕێنیشاندەری خێر وچاکەیە، وە موژدە پێدەری باوەڕدارانە بەوەی کە بۆی ئامادە کردووون لە ناز ونیعمەت وخۆشیەکانی بەھەشت، ھەرکەسێک دوژمنی کەسێک بێت ئەمە سیفەتەکانی بێت بێگومان لە گومڕایانە.

Al-Baqara 2:97Listen in Qur'an →
98

مَن كَانَ عَدُوًّۭا لِّلَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَىٰلَ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَدُوٌّۭ لِّلْكَٰفِرِينَ

ئه‌و كه‌سه‌ی دوژمن بێت به خواو فریشته‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی، به‌تایبه‌ت جوبره‌ئیل و میكائیل، ئه‌وه با بزانێت و دڵنیا بێت كه خوای گه‌وره دوژمنی كافرو بێباوه‌ڕانه‌.

ھەر کەسێک دژایەتی خوای گەورە وفریشتە و پێغەمبەرەکانی وە دژایەتی ھەردوو فریشتە زۆر نزیکەکەی خوای گەورە جوبەرئیل ومیکائیل بکات، ئەوا بێگومان خوای گەورە دوژمنی بێباوەڕانە لە ئێوە و غەیری ئێوەش، وە ھەرکەسیش خوا دوژمنی بێت بێگومان خەسارۆمەندی ئاشکرا ھەر ئەوە.

Al-Baqara 2:98Listen in Qur'an →
99

وَلَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ ۖ وَمَا يَكْفُرُ بِهَآ إِلَّا ٱلْفَٰسِقُونَ

سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان نیشانه‌و ئایه‌تی ڕوونمان بۆ تۆ ناردووه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) كه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت، جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بووه‌كان.

بێگومان ئەی پێغەمبەر نیشانە وبەڵگەی ڕوون وئاشکرامان دابەزاندووە بۆت کە بەڵگەن لەسەر ڕاستگۆی ئەوەی ھێناوتە لە پێغەمبەرایەتی و وەحی ونیگا، وە ھیچ کەسێک بێباوەڕ نابێت بەم بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکرایانە کەسانێکی دەرچوو نەبێت لە دینی خوا.

Al-Baqara 2:99Listen in Qur'an →
100

أَوَكُلَّمَا عَٰهَدُوا۟ عَهْدًۭا نَّبَذَهُۥ فَرِيقٌۭ مِّنْهُم ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ

ئه‌وه بۆ هه‌ر جارێك په‌یمانێكیان به‌ستبێت (له‌گه‌ڵ خواو پێغه‌مبه‌رو موسوڵماناندا) خێرا ده‌سته‌یه‌كیان په‌یمانه‌كه‌یان شكاندووه‌، به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆریان باوه‌ڕ ناهێنن (ڕێزو قه‌دری په‌یمان و ئیمان ناگرن).

خراپی حاڵی جولەکەکان ئەوە بووە ھەرکاتێک پەیمان وبەڵێنێکیان لەسەر خۆیان دانابێت، لەنێوانیاندا باوەڕ وئیمان بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) کە تەوراتەکەی خۆیان بەڵگەیە لەسەری، خێرا کۆمەڵێکیان ئەو پەیمان وبەڵێنەیان شکاندووە، بگرە زۆربەی ئەو جولەکانە باوەڕیان نیە بە حەقیقەتی ئەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە، چونکە باوەڕ وەفا بە بەڵین و پیەمانەکان لەخۆ دەگرێت و داکۆکیان لەسەر دەکات.

Al-Baqara 2:100Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.