Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 81–90 of 286

81

بَلَىٰ مَن كَسَبَ سَيِّئَةًۭ وَأَحَٰطَتْ بِهِۦ خَطِيٓـَٔتُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

نه‌خێر وانییه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام بدات و تاوانه‌كانی هه‌موولایه‌كی دابگرێت (ئاشكراو نادیاری) ئه‌و جۆره كه‌سانه نیشته‌جێی ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه (له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و هۆزو تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ك بن).

کارەکە بەو شێوەیە نیە کە ئەوانە گومان دەبەن، بەڵکو ھەرکەسێک کوفر وتاوان ئەنجام بدات وکاروکردەوە خراپەکانی دەوریان دابێت ئەوە خوای گەورە سزای دەدات و پاداشتی بە چوونە ناو ئاگر دەداتەوە، وبۆ ھەمیشەیی تێیدا دەمێنێتەوە.

Al-Baqara 2:81Listen in Qur'an →
82

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

ئه‌و كه‌سانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه چاكه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وانن نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و تیایدا ژیانی هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر (له هه‌ر چین و توێژو ڕه‌گه‌زێك بن).

ئەوانەشی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی، و کاروکردەوەی باشیان ئەنجامداوە، پاداشتیان لای خوای گەورە چوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی دەبێت.

Al-Baqara 2:82Listen in Qur'an →
83

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَانًۭا وَذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَقُولُوا۟ لِلنَّاسِ حُسْنًۭا وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنكُمْ وَأَنتُم مُّعْرِضُونَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان وه‌رگرت له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه‌جگه له‌خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستن و له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا چاكه‌كار بن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژارانیشداو گوفتاری چاك و جوان ڕوو به خه‌ڵكی بڵێن، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن، پاشان ئێوه (له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی) پشتتان تێكرد، جگه له‌كه‌مێكتان نه‌بێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌تان (له‌و هه‌موو ئامۆژگارییه به‌سوودانه‌) ڕوو وه‌رده‌چه‌رخێنن و پشتی تێده‌كه‌ن.

بیرتانە ئەی نەوەکانی ئیسرائیل کاتێک پەیمانی بەھێزمان لێوەرگرتن، کەخواى گەورە بەیەکتایی بپەرستن و ھیچ ھاوەڵێکی بۆ دانەنێن، وە لەگەڵ دایک و باوک و خزمان و ھەتیوان و ھەژاران و نەداران چاکە بکەن، وە لەگەڵ ھەموو خەڵکدا بە گوفتاری جوان قسە بکەن، وە فەرمان بکەن بە چاکە و ڕێگری بکەن لەخراپە بە بێ توند و تیژی و توڕەیی، وە نوێژەکان بە تەواوی و بەو شێوەیەی کە فەرمانتان پێکراوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان بدەن بەکەسانی شایستە تاوەکو دەرونتانی پێ پاک بکەنەوە، بەڵام پاش ئەوە کەمێکتان نەبێت پشتان لەو پەیمان و بەڵێنە کرد و وەفاتان نەبوو بۆی.

Al-Baqara 2:83Listen in Qur'an →
84

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَكُمْ لَا تَسْفِكُونَ دِمَآءَكُمْ وَلَا تُخْرِجُونَ أَنفُسَكُم مِّن دِيَٰرِكُمْ ثُمَّ أَقْرَرْتُمْ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ

یادیئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان له ئێوه وه‌رگرت كه ئیتر خوێنی یه‌كتر (به ناحه‌ق) نه‌ڕێژن و یه‌كتر له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كه‌ن، پاشان بڕیاریشتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داو له‌كاتێكدا خۆیشتان شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ده‌ن.

وە بیرتانە لە تەوراتدا پەیمان وبەڵێنی بتەومان لێوەرگرتن، کە حەرامە خوێنی یەکتر بەناھەق بڕێژن، وە یەکتر لە ووڵات وشوێن وخانە ولانەتان دەربکەن، پاشان دانتان نا بەو بەڵێنەی کە لێتان وەرگیرا بوو، وە خۆیشتان شاھید بوون لەسەر ڕاستی ودروستی ئەو بەڵێن وپەیمانە.

Al-Baqara 2:84Listen in Qur'an →
85

ثُمَّ أَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ تَقْتُلُونَ أَنفُسَكُمْ وَتُخْرِجُونَ فَرِيقًۭا مِّنكُم مِّن دِيَٰرِهِمْ تَظَٰهَرُونَ عَلَيْهِم بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَإِن يَأْتُوكُمْ أُسَٰرَىٰ تُفَٰدُوهُمْ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْكُمْ إِخْرَاجُهُمْ ۚ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ ٱلْكِتَٰبِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍۢ ۚ فَمَا جَزَآءُ مَن يَفْعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمْ إِلَّا خِزْىٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰٓ أَشَدِّ ٱلْعَذَابِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ

له‌وه‌ودوا ئێوه هه‌ر ئه‌وانه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ جووله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)خه‌ریكی یه‌كتركوشتنن، ده‌سته‌یه‌ك له (خزمانی) خۆتان له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن پشتی یه‌كتر ده‌گرن دژ به ده‌سته‌یه‌كتان به تاوان و دوژمنایه‌تی، كه‌چی ئه‌گه‌ر به‌دیلی ده‌ستی دوژمن بكه‌وتنایه ئه‌وا ئێوه فیدیه‌تان بۆ ده‌دان و ئازادتان ده‌كردن، له حاڵێكدا ده‌ربه‌ده‌ركردنه‌كه‌یان له‌سه‌رتان حه‌رامه‌، كه‌وابوو چۆن ده‌بێت باوه‌ڕتان به به‌شێكی (ته‌ورات) هه‌بێت و به‌شێكی تری باوه‌ڕتان نه‌بێت؟ ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌وكاره ده‌كات جگه له‌سه‌ر شۆڕیی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه‌؟ له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا، خوایش بێ ئاگانیه له‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

بەڵام پاشان ئێوە سەرپێچی ئەو پەیمان وبەڵێنەتان کرد، دەستان کرد بەیەکتر کوشتن، ودەرکردنی یەکتر لە ووڵات وشوێنی خۆتان بە پاڵپشتی دوژمنەکانتان بەزوڵم وزۆر ودەست درێژی، وە کاتێکیش دیل وئەسیرێکتان لێگیرا ھەمووتان ھەوڵ دەدەن فدیەی بۆ کۆبکەنەوە و ڕزگاری بکەن لە دیلیەتی، لە کاتێکدا وەدەرنان ودەرکردنی ئەوان لەسەرتان حەرام وقەدەغە کرابوو، کەوا بوو چۆن ئێوە باوەڕتان بە ھەندێک لە تەورات ھەیە کە واجبی کردووە لەسەرتان فدیەی دیلەکان بدەن، وە بێباوەڕیشن بە ھەندێکی تری تەورات کە داوای لێکردوون پارێزگاری لەسەر گیان وماڵو سامانی یەکتر بکەن وقەدەغەی کردوون کە یەکتری لە شوێن وجێگا وڕێگای یەکتر دەربکەن، پاداشتی کەسێک ئا بەو شێوەیە بێت سەر شۆڕێ وڕسوای دونیا و سزای سەختی ڕۆژی دواییە، وە بێگومان خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئاگاداری ھەموویەتی و لەسەر ھەموویشی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات وپاداشتان دەداتەوە.

Al-Baqara 2:85Listen in Qur'an →
86

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا بِٱلْءَاخِرَةِ ۖ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ

ئه‌وانه‌، ئه‌وانه‌ن كه ژیانی دنیایان كڕی و گۆڕیویانه‌ته‌وه به ژیانی (به‌هه‌شت)و دوارۆژ، له‌به‌ر ئه‌وه سزایان له‌سه‌ر كه‌م ناكرێته‌وه‌و ئه‌وانه هه‌رگیز یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن.

جا ئەوانەی کە ژیانی دونیایان گۆڕیەوە بە ژیانی دواڕۆژ، فەزڵی ژیانێکی تیاچووی و بەکۆتایان دا بەسەر ژیانێکی ھەمیشەیی بێ کۆتادا، ئەوا بێگومان لە دواڕۆژدا سزایان لەسەر سووک نابێت، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت یارمەتیان بدات وسەریان بخات لەو ڕۆژەدا.

Al-Baqara 2:86Listen in Qur'an →
87

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَقَفَّيْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ بِٱلرُّسُلِ ۖ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدْنَٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ أَفَكُلَّمَا جَآءَكُمْ رَسُولٌۢ بِمَا لَا تَهْوَىٰٓ أَنفُسُكُمُ ٱسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًۭا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًۭا تَقْتُلُونَ

سوێند بێت بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به موساو به‌رده‌وام دوای ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه كردو به عیسای كوری مه‌ریه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی جۆراو جۆرمان به‌خشی هه‌روه‌ها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن ده‌بێت هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ئێوه‌دا نه‌گونجا بێت، خۆتان به‌زل زانیوه‌و لووتتان به‌رز كردۆته‌وه‌و بڕواتان نه‌هێناوه‌، ئه‌وسا ده‌سته‌یه‌كتان (به‌رنامه‌ی خواتان) به درۆ زانیووه‌و هه‌ندێكیشتان پێغه‌مبه‌رانتان ده‌كوشت.

سوێند بێت بەخوا ئێمە تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت)، وە پاش ئەویش یەک لەدوای یەک پێغەمبەرانی ترمان نارد، چەند بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکراماندا بە عیسای کوڕی مەریەم کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیامەکەی، وەک زیندوو کردنەوەی مردوو، وە چاک کردنەوەی کوێری زگماک و بەڵەکی، وە بە فریشتەی نیگایش (جبریل) سەلامی خوای لێ بێت، پشتیوانیمان لێکرد، ئایا ئەی نەوەکانی ئیسرائیل کەی ڕاست و ڕەوایە ھەرکاتێک پێغەمبەرێکتان لە لایەن خوای گەورەوە بۆ ھاتبێت و پەیامەکەی لەگەڵ ھەوا و ئارەزووی ئێوەدا نەگونجا بێت، ئێوە خێرا دژایەتیتان کردووە و گوێرایەڵێ نەبوون و خۆتان بە گەورە بەسەر ھەق و ڕاستی و پێغەمبەرەکانی خوادا زانیوە، کۆمەڵێکتان لەو پێغەمبەرانە بەدرۆزانی، وە کۆمەڵێکی تریشتان لێ کوشتن.

Al-Baqara 2:87Listen in Qur'an →
88

وَقَالُوا۟ قُلُوبُنَا غُلْفٌۢ ۚ بَل لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًۭا مَّا يُؤْمِنُونَ

هه‌روه‌ها (جوله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتیان: دڵه‌كانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگه‌ین) نه‌خێر وانی یه‌، ئه‌وانه خوا نفرینی لێكردوون به‌هۆی كوفرو خوانه‌ناسیانه‌وه‌، كه‌وابوو به كه‌م شت بڕوا ده‌كه‌ن.

بەڵگەی جولەکەکان لەوەی کە شوێن پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) نەکەوتن، ئەوە بوو دەیانووت: دڵەکانمان قوفڵیان لێدراوە، وە لەوەی کە دەیڵێیت ھیچ شتێکیان پێ ناگات، وە لێی تێ ناگات، بەڵام بەو شێوەیە نەبوو کە بانگەشەیان بۆ دەکرد، بەڵکو ھۆکەی ئەوە بوو خوای گەورە ئەو جولەکانەی لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی وەدەرنا، لەبەرامبەر ئەو بێباوەڕییەی کە دەستیان دابوو پێی، چونکە ئەوان باوەڕیان بەوە نەبوو کە لە لایەن خوای گەورەوە دابەزی بوو، جگە کەمێکی نەبێت.

Al-Baqara 2:88Listen in Qur'an →
89

وَلَمَّا جَآءَهُمْ كِتَٰبٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَهُمْ وَكَانُوا۟ مِن قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُوا۟ كَفَرُوا۟ بِهِۦ ۚ فَلَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ

كاتێك له لایه‌ن خواوه كتێبێك (قورئان) هات بۆیان، كه‌: ئه‌و كتێبانه‌ی ئه‌وانیش په‌سه‌ند ده‌كات و به‌ڕاستی ده‌زانێت، ئه‌وان پێشتر داوای سه‌ركه‌وتن و زاڵ بونیان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خوا ده‌كرد به هۆی شوێنكه‌وتنیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، كه‌چی كاتێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان بۆ هات كه ده‌یانناسی، بڕوایان پێ نه‌كرد، كه‌واته با نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا له‌سه‌ر كافران بێت.

کاتێک قورئانی پیرۆزیان لەلایەن خوای گەورەوە بۆھات، کە ھاوتا بوو لەوەی لە تەورات وئینجیلدا ھاتووە لەبنەما گشتی ڕاست ودروستەکان، چونکە ئەوان پێش ئەوەی قورئان دابەزێت موژدەیان دەدا بەخەڵکی ودەیانووت: ئێمە سەردەکەوین بەسەر موشریکەکاندا ودەست دەگرین بەسەریاندا کاتێک پێغەمبەرێک ڕەوانە دەکرێت جا ئەو کاتە ئێمە باوەڕی پی دەھێنین وشوێنی دەکەوین، بەڵام کاتێک قورئانیان بۆھات وخوای گەورە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ی لەسەر ئەو شێوە وسیفەتانە ڕەوانە کرد کە ئەوان شارەزای بوون ودەیانناسی، وە ئاگاداری ئەو ڕاستیەش بوون کە پێان ووترا بوو، کەچی باوەڕیان پێنەھێنا، خوای گەورەش نەفرینی لەوان ولە ھەموو بێباوەڕێکی تریش کرد.

Al-Baqara 2:89Listen in Qur'an →
90

بِئْسَمَا ٱشْتَرَوْا۟ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمْ أَن يَكْفُرُوا۟ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغْيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٍۢ ۚ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ

(ئه‌و جووله‌كانه‌) خۆیان به‌شتێكی ناپه‌سه‌ند فرۆشت (هه‌ڵوێستێكی نادروستیان نواند) كاتێك كافر بوون به‌و قورئانه‌ی خوا ناردوویه‌تی، (له حه‌سوودی)و سه‌ركه‌شیدا (ره‌خنه‌یان گرت و وتیان): بۆچی خوای گه‌وره ده‌رگای فه‌زڵ و لای ڕه‌حمه‌ت ده‌كاته‌وه له هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له به‌نده‌كانی!! ئه‌وسا ئیتر دووچاری یه‌ك له دوای یه‌كی ڕق و خه‌شمی خوا بوون (چونكه وه‌نه‌بێت ته‌نها كافر بوو بن به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به‌قورئان، به‌ڵكو كافربوون به موساو ته‌وراتیش كه داوای شوێنكه‌وتنی محمدیان لێده‌كات)و بۆ كافرو خوانه‌ناسان سزایه‌كی ڕیسواكه‌ر ئاماده‌یه‌.

ئای بەچی نرخێکی کەم بەختی خۆیان لە باوەڕ بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی فرۆشت، بێباوەڕ بوون بەوەی کە خوای گەورە دایبەزاندبوو، وە بێباوەڕیش بوون بە پێغەمبەرەکەی وبەدرۆیان خستەوە، چونکە حەسوودیان پێ دەبرد لەبەر ئەوەی پێغەمبەرێتی وقورئان دابەزیە سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، جا بۆیە شایانی چەند قات تووڕەی و خەشم وقینی خوای گەورە بوون، بەھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وە بەھۆی ئەوەش کە پێشتر دەستکاری تەوراتیان کرد و ماناکانیان گۆڕی، بێگومان بۆ ئەو بێباوەڕانە سزای ڕسواکەر ھەیە لەڕۆژی دواییدا.

Al-Baqara 2:90Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.