Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 71–80 of 286

71

قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ لَّا ذَلُولٌۭ تُثِيرُ ٱلْأَرْضَ وَلَا تَسْقِى ٱلْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌۭ لَّا شِيَةَ فِيهَا ۚ قَالُوا۟ ٱلْـَٰٔنَ جِئْتَ بِٱلْحَقِّ ۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا۟ يَفْعَلُونَ

موسا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، بێ عه‌یبه‌و یه‌ك ڕه‌نگه‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی تێدانی یه‌، ئه‌وسا وتیان: ئا ئێسته ئیتر هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ت پێداین (ئیتر دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر به‌ده‌ستیان هێنا) و سه‌ریان بڕی، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن.

ئەمجا موسی پێی ووتن: بێگومان خوای گەورە دەفەرموێت: ئەو مانگایە دەبێت مانگایەک بێت کە ڕام نەھێنرابێت لەسەر جووت وزەوی کێڵان، وە ڕامیش نەھێنرابێت لەسەر کشتوکاڵ وزەوی ئاودان، دەبێت بێ عەیب بێت لە ھەموو کەمو کورتیەک، نابێت نیشانەی ھیچ ڕەنگێکی تری جگە ڕەنگی زەرد تێدا بێت، جا ئەو کاتە ووتیان: ئا ئێستا وەسف وشێوازی مانگاکەت بە تێر وتەسەلی بۆ ھێناین، جا ئەمجا مانگاکەیان دیتەوە وسەریان بڕی، لەگەڵ ئەوەشدا بەھۆی سەرسەختی و دەمەقاڵێ و زۆر بڵێی وپرسیار کردنیانەوە خەریک بوو سەریشی نەبڕن.

Al-Baqara 2:71Listen in Qur'an →
72

وَإِذْ قَتَلْتُمْ نَفْسًۭا فَٱدَّٰرَْٰٔتُمْ فِيهَا ۖ وَٱللَّهُ مُخْرِجٌۭ مَّا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ

(یادی نیعمه‌تی ئاشكرا بوونی بكوژه‌كه بكه‌نه‌وه‌) چۆن كاتێك كه‌سێكتان كوشت و یه‌كسه‌ر ئاژاوه له نێوانتاندا به‌رپابوو، خوایش ئه‌وه‌ی ده‌تانشارده‌وه ده‌ریخست و ئاشكرای كرد (كه بكوژ كێیه‌).

ئەو کاتەتان بیر دێت کە یەکێکتان لەخۆتان کوشت، وە بووە ناکۆکی لەنێوانتاندا وھەرکەس دەیویست گومانی کوشتنەکە لەسەر خۆی لاببات، وبیخاتە سەر کەسێکی تر، ئەوە بوو خوای گەورە ئەوەی ئێوە دەتانشاردەوە ئاشکرای کرد، کە کێ ئەو کەسە بێ تاوانەی کوشت بوو.

Al-Baqara 2:72Listen in Qur'an →
73

فَقُلْنَا ٱضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا ۚ كَذَٰلِكَ يُحْىِ ٱللَّهُ ٱلْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ

ئینجا وتمان: به پارچه‌یه‌ك له‌و مانگا سه‌ربڕاوه بده‌ن به لاشه‌ی كوژراوه‌كه‌دا (دیاره به‌ویستی خوا وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك كوژراوه‌كه زیندوو بۆته‌وه‌و ڕاستی بكوژه‌كه‌ی خۆی وتووه‌)، جا ئا به‌و شێوه‌یه‌و به ئاسانی، خوا مردوان زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و ژیر بن.

ووتمان پێیان: بەشێک لە گۆشتی ئەو ماناگایەی کە فەرمانتان پێکرابوو سەری ببڕن بدەن به مردووەکە، ئەو کاتە بێگومان خوای گەورە زیندووی دەکاتەوە و پێیتان دەڵێت چی کەسێک بکوژەکەیە، ئەوە بوو ئەوەیان کرد کە خوای گەورە فەرمانی پێکردن، مردووەکە پێی ووتن چی کەسێک بکوژەکەیە، ھەر بەو شێوەیەی کە خوای گەورە ئەم مردووەی زیندوو کردەوە ھەموو مردووەکانی تریش لە ڕۆژی دواییدا زیندوو دەکاتەوە، وە تەواوی بەلگە ونیشانەکانی گەورەی دەسەڵاتی خۆیتان پیشان دەدات، تاوەکو بەڵکو ژیر ببن و باوەڕی ڕاستی بێھێنن بە خوای گەورەی باڵادەست.

Al-Baqara 2:73Listen in Qur'an →
74

ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ فَهِىَ كَٱلْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةًۭ ۚ وَإِنَّ مِنَ ٱلْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ ٱلْمَآءُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ ٱللَّهِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ

پاشان له‌وه‌ودوا دڵه‌كانتان ڕه‌ق بوو، (ئه‌ی جوله‌كه‌كان) هه‌ر وه‌ك به‌رد، به‌لچكو ڕه‌قتریش (چونكه‌) به‌ڕاستی به‌رد هه‌یه ڕووباری لێ هه‌ڵده‌قوڵێت، هه‌شیانه له‌ت له‌ت ده‌بێت و ئاوی لێ دێته ده‌ره‌وه‌، هه‌شیانه له ترسی خوا له لوطكه‌ی شاخه‌كان به‌ر ده‌بێته‌وه‌، خوایش بێئاگا نیه له‌و كارو كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

کەچی پاش ئەو ھەمووە بەڵگە وئامۆژگاری و موعجیزە گەورانە دڵەکانتان وەک بەرد ڕەق بوو، بگرە لە بەردیش ڕەقتر بوو، ھەرگیز ناگۆڕێن وباوەڕ ناھێنن، کەچی بەرد دەگۆڕێت وگۆڕانکاری بەسەردا دێت، چونکە ھەندێک تاشەبەرد ھەیە ئاو جۆگەڵەی بەخوڕی لێ ھەڵدەقوڵێت، وە ھەندێکیشیان لەت لەت دەبن وئاویان لێ دێتە دەرەوە، وە ھەندێکشیان لەترسی خوای گەورە لە لوتکەی شاخەکانەوە بەر دەبنەوە، بەڵام دڵی ئێوە بەو شێوەیە نیە، لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەوەی کە ئێوە ئەنجامی دەدەن، بەڵکو زانایە بەھەموو کارێک کە دەیکەن، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.

Al-Baqara 2:74Listen in Qur'an →
75

۞ أَفَتَطْمَعُونَ أَن يُؤْمِنُوا۟ لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌۭ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُۥ مِنۢ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ

ئایا ئێوه (ئه‌ی گرۆی ئیمانداران) به ته‌مان و ئومێده‌وارن كه جوله‌كه ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به ئاینه‌كه‌ی ئێوه‌، له كاتێكدا بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له شاره‌زاكانیان گوفتاری خوایان ده‌بیست له (ته‌ورات)دا، له‌وه‌ودوا ده‌ستكاریان ده‌كرد دوای ئه‌وه‌ی كه تێی گه‌یشتبوون و ده‌یانزانی ڕاستیه‌كه‌ی كامه‌یه‌.

ئایا ئەی باوەڕداران دوای ئەوەی زانیتان کە جولهکە چی مۆرڤێکن وە چەندێک سەرسەختن! ئێوە چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکەن کە باوەڕ بھێنن و وەڵامی بانگەوازەکەتان بدەنەوە؟! لە کاتێکدا کۆمەڵێک لە زاناکانیان گوێبیستی کەلامی خوای گەورە بوون لە تەورات کە بۆیان دابەزیوە، پاشان دوای ئەوەی کە تێدەگەیشتن لە مانا ومەبەستەکانیانی دێن دەستەواژە وماناکانیان دەگۆڕین، بێگومان ئەوان دەزانن چی گوناھو تاوانێکی گەورەیان ئەنجامداوە.

Al-Baqara 2:75Listen in Qur'an →
76

وَإِذَا لَقُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَا بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍۢ قَالُوٓا۟ أَتُحَدِّثُونَهُم بِمَا فَتَحَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ لِيُحَآجُّوكُم بِهِۦ عِندَ رَبِّكُمْ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

(له مه‌دینه‌دا جووه‌كان) هه‌ر كاتێك تووشی ئیمانداران ده‌هاتن ده‌یانوت: ئێمه‌ش ئیمانمان هێناوه‌و (موسوڵمان بووین)، به‌ڵام كاتێك پێكه‌وه كۆ ده‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ (به‌ناو زاناو دڵره‌قه‌كانیان) به یه‌كتریان ده‌وت: ئه‌وه بۆ ئێوه ئه‌و شتانه‌یان بۆ باس ده‌كه‌ن كه خوا بۆ ئێوه‌ی له (ته‌ورات)دا باسكردووه (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) تاوه‌كو بیكه‌نه به‌ڵگه به‌سه‌رتانه‌وه لای په‌روه‌ردگارتان!! ئایا ئێوه عه‌قڵتان به‌و شتانه ناشكێت و ژیریتان ناخه‌نه‌كار؟!

یەکێک لە دژە باو و فڕوفێڵەکانی جولەکە ئەوەیە کاتێک ئەگەر ھەندێکیان بگەن بە باوەڕداران داندەنێن بەوەی کە بەڕاستی باوەڕیان بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) و ڕاستی پەیامەکەی ھەیە، کە تەوراتیش ئەو شاھیدیە دەدات، بەڵام کاتێک جولەکە لەگەڵ یەکتر دەبن سەرکۆنە و سەرزەنشتی یەکتر دەکەن لەسەر ئەو دان پێدانانە، ودەڵێن چۆن دەبێت ئێوە ئەوەی لەبارەی موحەمەدەوە لە تەوراتدا ھاتووە باسی بکەن بۆ موسڵمانەکان، چونکە موسڵمانەکان ئەوە دەکەنە بەڵگە لای پەروەردگارتان و لە دواڕۆژیشدا زاڵ دەبن بەسەرتاندا، ئایا ئێوە تا کەی ژیر نابن.

Al-Baqara 2:76Listen in Qur'an →
77

أَوَلَا يَعْلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ

ئایا ئه‌وانه نازانن كه به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌كه‌ن و چیش ئاشكرا ده‌كه‌ن؟ (له گوفتارو كردارو نیه‌تیان).

ئەو جولەکانە ئەو ڕێگا زۆر خراپەیان گرتووەتەبەر، وەک ئەوەی بێئاگابن لەوەی کە خوای گەورە ئاگادارە بەھەموو کاروکردەوە و گوفتارێکیان ئەوەی کە دەیشارنەوە و ئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، بێگومان خوای گەورە نھێنیەکانیان بۆ بەندەکانی ئاشکرا دەکات و ڕسوایان دەکات.

Al-Baqara 2:77Listen in Qur'an →
78

وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لَا يَعْلَمُونَ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّآ أَمَانِىَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ

هه‌ندێ له‌و جووله‌كانه نه‌شاره‌زا و نه‌خوێنده‌وارن، واده‌زانن كتێبی (ته‌ورات) بێجگه له چه‌ند ئاوات و هیوایه‌ك هیچی تر نیه‌، ئه‌وانه هه‌ر گومانیان كردۆته پیشه‌ی خۆیان (وا ده‌زانن به‌هه‌شتیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردووه‌).

دەستەیەک لە جولەکەکان ھیچ لە تەورات نازانن خوێندنەوە نەبێت، وە ھیچ لە مانا ومەبەستەکانی ناگەن، ئەوە نەبێت کە تەنھا کۆمەڵە درۆ ودلەسەیەکیان لە گەورەکانیانەوە وەرگرتووە، وە وادەزانن ئەوە ئەو تەوراتەیە کە خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە (بۆ موسی).

Al-Baqara 2:78Listen in Qur'an →
79

فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ يَكْتُبُونَ ٱلْكِتَٰبَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَٰذَا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ لِيَشْتَرُوا۟ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا ۖ فَوَيْلٌۭ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌۭ لَّهُم مِّمَّا يَكْسِبُونَ

سا واوه‌یلا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كتێب ده‌نووسن به‌ده‌ستی خۆیان و پاشان ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌، تا كه‌مێك له ماڵی دنیا به‌ده‌ست بهێنن، جا وه‌یل بۆ ئه‌و ده‌ست و (قه‌ڵه‌مانه‌ی) كه شتی وا ده‌نووسن و وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سابه‌تی ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

تیاچوون وسزای سەخت چاوەڕوانی ئەو کەسانەیە کە پەرتووکەکە (تەورات) بەدەستی خۆیان دەنوسنەوە وپاشان بەدرۆ ودەلەسە دەڵێن: ئەمە ئەو پەرتووکەیە کە لە لایەن خوای گەورە دابەزیووە، بۆ ئەوەی ھەق وڕاستی وھیدایەت بفرۆشن بە نرخێکی کەم و ماڵ وپلە وپایەی دونیای پێ بەدەست بھێنن، دیسان تیاچوون وسزای سەخت بۆ ئەوانە کە تەوراتیان بەدەستی خۆیان نوسیوەو و درۆیان بەدەم خوای گەورەوە کرد، ھەروەھا تیاچوون وسزای سەخت بۆیان چەند کەسابەتێکی خراپ ئەنجام دەدەن لە پێناو بەدەستھێنانی ماڵوسامان وپله وپایەی دونیایی.

Al-Baqara 2:79Listen in Qur'an →
80

وَقَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًۭا مَّعْدُودَةًۭ ۚ قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِندَ ٱللَّهِ عَهْدًۭا فَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ عَهْدَهُۥٓ ۖ أَمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

جووله‌كه‌كان ده‌ڵێن: (چه‌نده گوناهباربین) ته‌نها چه‌ند ڕۆژیكی كه‌م له دۆزه‌خدا ده‌مێنینه‌وه‌!! پێیان بڵێ: باشه‌، ئێوه په‌یمانتان له خوا وه‌رگرتووه‌، تا هه‌رگیز خوای گه‌وره په‌یمان شكێنی نه‌كات؟! یان هه‌ر ده‌تانه‌وێت شتێك بڵێن به‌ده‌م خواوه كه هیچ بناغه‌یه‌كی نیه‌و هه‌ر نازانن (چی ده‌ڵێن)!!

بە درۆ ودەلەسەوە و لەخۆبایی بوونەوە جولەکەکان ووتیان: ئاگرمان لێناکەوێت وناچینە ناوەیەوە چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت، ئەی پێغەمبەر تۆیش بەوانە بڵێ: ئایا بۆ ئەو مەبەستە ھیچ بەڵێنێکی تەواوتان لەخوای گەورە وەرگرتووە کە چەند ڕۆژێکی کەم لە ئاگردا دەمێننەوە؟ ئەگەر وابوو، ئەوا خوای گەورە پەیمان وبەڵێن شکێنی ناکات، یان ئەوەتانێ ئێوە درۆ ودەلەسە وبوھتان بەدەم خوای گەورەوە ھەڵدەبەستن وبێ ئاگان.

Al-Baqara 2:80Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.