وَإِذْ قُلْتُمْ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصْبِرَ عَلَىٰ طَعَامٍۢ وَٰحِدٍۢ فَٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ مِنۢ بَقْلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ۖ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ ٱلَّذِى هُوَ أَدْنَىٰ بِٱلَّذِى هُوَ خَيْرٌ ۚ ٱهْبِطُوا۟ مِصْرًۭا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ ۗ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلْمَسْكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۦنَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك به موساتان وت: ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و به‌ته‌نها جۆرێك خوارده‌مه‌نی ڕازی نین، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و به‌رو بوومی زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له ڕوه‌كی پاقله‌یی وخه‌یارو سیر‌و نیسك و پیاز، مو‌سا پێی وتن: باشه چۆن ئێوه شتی كه‌م و ئایه‌خ و ناته‌واو وه‌رده‌گرن له‌جیاتی شتی له‌و چاكترو باشتر؟ ده دابه‌زن بۆ شارێك (بیابانی سینا، به‌جێبهێڵن) ئینجا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌ستتان ده‌كه‌وێت. (جا به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕو بیانوو گرتن و لاسارییه‌یانه‌وه) سوكیی و ڕیسوایی و لاتی و زه‌بوونی درا به‌سه‌ریاندا و شایانی خه‌شم و قینی خوایش بوون، چونكه ئه‌وان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌ئایه‌ته‌كانی خوا‌و، پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به‌ناحه‌ق ده‌كوشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕۆچوونیانه‌وه له‌یاخی بوون و نافه‌رمانیدا، هه‌میشه ده‌ستدرێژیان ده‌كرد (ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی باو‌و باپیرانی خوانه‌ناسیان).
وە بیری ئەوەش بکەنەوە سپڵە و پێ نەزان بوون بەرامبەر بە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان، کاتێک بێ تاقەت بوون لە خواردنی ئەوەی خوای گەورە بۆی دابەزاندن لە گەزۆ و خواردنی گۆشتی بەڵندەی (سەلوا) کەچی ئێوە و وتتان: ئێمە ئارام ناگرین لەسەر یەک جۆر خواردن کە ھەموو ڕۆژێک ھەر یەک جۆر خواردنە و ناگۆڕێت، داواتان کرد لە مو‌سا (سەلامی خوای لێ بێت) کە داوا بکات لە خوای گەورە ڕووەکی زەویتان بۆ دەربهێنێت لە پاقلە و سەوزە و ترۆزی و دانەوێڵە و نیسک و پیاز، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) بە سەرسوڕمانەوە فەرمووی: ئایا ئێوە شتێک داوا دەکەن کە زۆر کەمترە لەوەی کە خوای گەورە پێی داون کە گەزۆ و گۆشتی باڵندەی سەلوایە، کە زۆر باشتر و بەڕێزترە لەوانە؟ ئەوانەی ئێوە داوای دەکەن دەتوانن بەبێ ماندوو بوون و ھەوڵ و تێکۆشان دەستی بخەن، لەم شار و ناوچەیە بچنە دەرەوە ھەموو ئەوەی داوای دەکەن لە کێڵگە و بازاڕەکانیان دەستان دەکەون ، بەڵام بەھۆی ئەوەى شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتن و چەند جار پشتیان ھەڵکرد لەوەی خوای گەورە بۆی دیاری کردبوون، خوای گەورە ھەژاری و ڕسوایی و نا ئومێدی کردە بەشیان، وە تەنھا توڕەیی خوای گەورەیان بۆ مایەوە، چونکە پشتیان کردە ئاینەکەی خوای گەورە و بێباوەڕ بوون بە ئایەت و نیشانەکانی، وە پێغەمبەر کوشتنیان بە ستەم و ناھەقی کردە پیشەی خۆیان، ھەموو ئەمانە بەھۆی ئەوەی سەرپێچی خوای گەورەیان کرد و سنورەکانیان بەزاند.