Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 51–60 of 286

51

وَإِذْ وَٰعَدْنَا مُوسَىٰٓ أَرْبَعِينَ لَيْلَةًۭ ثُمَّ ٱتَّخَذْتُمُ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَنتُمْ ظَٰلِمُونَ

یادی ئه‌و (نیعمه‌ته‌) بكه‌نه‌وه كاتێك چل شه‌و واده‌مان دانا بۆ موسا (بۆ پاڕانه‌وه‌و نزا) پاشان گوێره‌كه‌كه‌تان كرده خواتان، بێگومان ئێوه سته‌مكار بوون.

یادی ئەو نیعمەتەی تریش بکەنەوە کاتێک چل شەو وادەمان دانا بۆ موسی تاوەکو تەورات ھەمووی دابەزێت کە ببێتە مایەی نور وڕێنومایی بۆتان، کەچی کاتێک ئەو ھات بەدەم وادەکەیەوە ئێوە دەستان کرد بە گوێرەکە پەرستن، بەم کارەشتان ئێوە بوونە ستەمکار وسنوری پەروەردگارتان بەزاند.

Al-Baqara 2:51Listen in Qur'an →
52

ثُمَّ عَفَوْنَا عَنكُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

پاشان (له‌و هه‌موو هه‌ڵانه‌تان) خۆشبووین بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن.

دوای تەوبەکردن وگەڕانەوەتان چاوپۆشیمان لە تاوانەکانتان کرد وسزامان نەدان، تاوەکو شوکر وسوپاسی خوا بکەن بەوەی بەجوانترین شێوە بەندایەتی وگوێڕایەڵی ئەو بکەن.

Al-Baqara 2:52Listen in Qur'an →
53

وَإِذْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ

یادی ئه‌ونیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك كتێبی (ته‌ورات) و جیاكه‌ره‌وه‌ی (ره‌واو، ناڕه‌وامان) به‌خشی به موسا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر (له گومڕایی ڕزگارتان ببێت).

وە یادی نیعمەتێکی تریش بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک تەوراتمان نارد بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کە جیاکەرەوەی ھەق وڕاستیە لە ناھەق وباتڵ، وە جیاکەرەوەی ھیدایەت وگومڕاییە لەیەکتر، بۆ ئەوەی بەھۆیەوە بەختەوەر بن وڕێگای ڕاستی پێ بدۆزنەوە.

Al-Baqara 2:53Listen in Qur'an →
54

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنفُسَكُم بِٱتِّخَاذِكُمُ ٱلْعِجْلَ فَتُوبُوٓا۟ إِلَىٰ بَارِئِكُمْ فَٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك موسا به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌كه‌م به‌ڕاستی ئێوه به‌و گوێره‌كه په‌رستی یه سته‌متان له خۆتان كردووه‌، ده‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌دیهێنه‌رتان و ته‌وبه بكه‌ن و ئینجا خۆتان بكوژن (بێ تاوان تاوانبان بكوژێت)، ئه‌وه باشتره بۆتان (چونكه تاوانه‌كه‌تان زۆر گه‌وره‌یه‌) پاشان ئه‌ویش (واته خوا دوای له‌ناوبردنی هه‌ندێك له تاوانباران) تۆبه‌ی وه‌رگرت (له‌وانه‌ی مابوون)، له ڕاستیدا ته‌نها ئه‌و زاته هێجگار ته‌وبه وه‌رگرو به ڕه‌حم و دلۆڤانه‌.

وە یادی یەکێکی تر لە نیعمەتەکان بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کەخوای گەورە سەرکەوتووی کردن کە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە لە پەرستنی گوێرەکە، وە کاتێک موسی (سەلامی خوای لێ بێت) پێی ووتن: ئێوە ستەمتان کرد لەخۆتان بەوەی گوێرەکەیەکتان کرد بەپەرستراوی خۆتان، بۆیە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خالیق وردوستکەرتان، بەوەی ھەندێکتان ھەنێکی ترتان بکوژن، تەوبە بەم شێوەیە باشترە لەوەی بەردەوام بن لەسەر کوفر وبێباوەڕی کە ببێتە مایەی مانەوەی ھەمیشەیتان لە دۆزەخدا، ئەوە بوو بە یارمەتی خوای گەورە ھەستان بەو کارە، خوای گەورەش تەوبەی لێوەرگرتن، چونکە بێگومان ئەو زۆر تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وبەمیھرەبانە بەرامبەریان.

Al-Baqara 2:54Listen in Qur'an →
55

وَإِذْ قُلْتُمْ يَٰمُوسَىٰ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى ٱللَّهَ جَهْرَةًۭ فَأَخَذَتْكُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه وتتان: ئه‌ی موسا هه‌رگیز باوه‌ڕت پێناهێنین تاوه‌كو به ئاشكراو به چاوی خۆمان خوا نه‌بینین، ئیتر یه‌كسه‌ر هه‌وره‌بروسكه‌كه لێی دان، له كاتێكدا كه ته‌ماشاتان ده‌كرد و به‌ده‌ورو به‌ری خۆتاندا ده‌تانڕوانی (به‌سه‌رسامیه‌وه بیرتان ده‌كرده‌وه‌).

بیر بکەنەوە کاتێک باوباپیرانتان بەڕاشکاوی بە موسایان ووت (سەلامی خوای لێ بێت) باوەڕت پێ ناھێنین تاوەکو بێ ھیچ پێچ وپەنایەک بەچاوی خۆمان خوای گەورە نەبینین، ئەوە بوو ھەورە تریشقە بە ئاگری بەتینی خۆی گرتنی وھەندێکتانی کوشت، لەکاتێکدا ھەندێکتان تەماشای ھەندێکی ترتان دەکرد.

Al-Baqara 2:55Listen in Qur'an →
56

ثُمَّ بَعَثْنَٰكُم مِّنۢ بَعْدِ مَوْتِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

پاشان زیندوومان كردنه‌وه‌و ژیانمان پێبه‌خشینه‌وه له‌دوای ئه‌و مه‌رگه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن.

پاشان دوای ئەو مردنەتان زیندومان کردنەوە، تاوەکو سوپاسی نیعمەتەکانی خوای گەورە بکەن کە بەسەرتانەوەیە.

Al-Baqara 2:56Listen in Qur'an →
57

وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ ۖ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

(هه‌روه‌ها) له نازو نیعمه‌ته‌كانی خوا بۆتان ئه‌وه‌یه‌: ئێمه هه‌ورمان بۆ كردن به سێبه‌رو گه‌زۆمان بۆ باراندن و په‌له‌وه‌ری شه‌لاقه‌مان بۆ ناردن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه چاكانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون (به‌ڵام له‌به‌ر بێ دینی و سته‌میان تۆڵه‌مان لێسه‌ندن)، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه كرد بێت به‌ڵكو هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌كرد.

یەکێکی تر لە نیعمەتەکانی ئێمە بەسەرتانەوە ئەوەیە کە ھەورمان بۆ کردن بە سێبەر تاوەکو لە گەرما وتینی خۆر بتانپارێزێت کاتێک دەگەڕان بەزەویدا، وە ھەروەھا نیعمەتێکی ترمان بەسەردا باراندن کە بریتی بوو لە شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوین، لەگەڵ باڵندەیەکی بچوکی گۆشت خۆش، کە بە پۆڕ دەچێت، پاشان پێمان ووتن: دەسا لەو ڕزق وڕۆزیەی کە پێمان داون بخۆن وبخۆنەوە، کەچی سوپاسگوزاری خوا نەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا بەو ناسوپاسگوزاری وسپڵەییەیان نعیمەتەکانی خۆمان لێ نەگرتنەوە، بەڵام خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد بەوەی پاداشتیان کەمی کرد کاتێک ناسوپاس گوزار بوون، بەوەش خۆیان دووچاری سزای سەختی پەروەردگار کرد.

Al-Baqara 2:57Listen in Qur'an →
58

وَإِذْ قُلْنَا ٱدْخُلُوا۟ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ فَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًۭا وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَٰيَٰكُمْ ۚ وَسَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك وتمان: بچنه ئه‌م شاره‌وه (كه قودسه‌)، جا هه‌رچی حه‌زی لێده‌كه‌ن له‌وێ له هه‌ر جێییه‌كی به‌فراوانی و خۆشی بیخۆن، له ده‌روازه‌ی شاره‌كه به‌رێزو كڕنووشی (پێزانینیه‌وه‌) بچه‌نه ژوره‌وه و بڵێن: خوایه له تاوانه‌كانمان ببووره‌، ئه‌و كاته ئێمه‌ش له هه‌ڵه و تاوانه‌كانتان ده‌بوورین، ئێمه پاداشتی چاكه‌كاران له ئاینده‌دا زۆر به زیاده‌وه ده‌ده‌ینه‌وه‌.

وە یادی ئەو نیعمەتەی تری پەروەردگار بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک پێمان ووتن: بچنە ناو (بیت المقدس) ەوە، وە حەز لەھەر شتێکی پاکوخاوێن دەکەن زۆر وفراوانە لێی بخۆن، وە پێمان ووتیشن ھەر لەکاتی چوونە ژوورەوە بە کڕنوش وملکەچیەوە بچنە ژوورەوە، وە داوا لەخوای گەورە بکەن وبڵێن: ئەی پەروەردگارمان لە تاوان وگوناھەکانمان خۆشبە، ئەو کاتە ئێمەش لێتان خۆش دەبین ونزاکەتان گیرا دەکەین، سەرەڕای ئەوەش پاداشتی چاکەکاران زۆر بە زیادەوە دەدەینەوە.

Al-Baqara 2:58Listen in Qur'an →
59

فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَنزَلْنَا عَلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

كه‌چی ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردبوو یه‌كسه‌ر گوفتاره‌كه‌یان گۆڕی به‌شتێك بێجگه له‌وه‌ی پێیان وترا بوو (واته به لووت به‌رزیه‌وه چوونه ژووره‌وه‌)، جا ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه سزایه‌كمان دابه‌زانده سه‌ر ئه‌وانه‌ی سته‌میان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی خوا ده‌رده‌چوون.

کەچی ستەمکارانیان ئەوەی پێیان ووترابوو بیکەن وبیڵێن، گۆڕیان ولەمانای خۆی لایاندا، ئەوە بوو بە پشتدا چوونە ژورەوە، ولەبری ئەوەی بڵێن (حطة، لێمان خۆشبە) بە گاڵتە کردن بەفەرمانەکەی خوای گەورە ووتیان (حبة فی شعیرة، دەنکە جۆیەک) لە بەرامبەریشدا سزای خوای گەورە لە ئاسمانەوە دابەزیە سەر ستەمکارەکانیان بەھۆی ئەوەی لە سنوری شەرع چوونە دەرەوە وسەرپێچی فەرمانی خوای گەورەیان کرد.

Al-Baqara 2:59Listen in Qur'an →
60

۞ وَإِذِ ٱسْتَسْقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ فَقُلْنَا ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنفَجَرَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًۭا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍۢ مَّشْرَبَهُمْ ۖ كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ مِن رِّزْقِ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك موسا بۆ قه‌وم و گه‌له‌كه‌ی خۆی داوای بارینی بارانی كرد، ئێمه‌ش پێمان وت: به گۆچانه‌كه‌ت بده به (تاشه‌) به‌رده‌كه‌دا (جا هه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا) به‌رده‌كه دوانزه كانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر هۆزێك چاوگه‌ی خۆی ناسی (ئینجا پێمان وتن) ده بخۆن و بخۆنه‌وه له ڕزق و ڕۆزی و به‌خششی خواو تاوان و خراپه مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا له كاتێكدا كه به‌چاندنی تۆوی خراپه‌وه خه‌ریكن.

وە یادی ئەو نیعمەتەی تری خوای گەورە بکەنەوە کە بەسەرتانەوەبوو کاتێک وێڵ وسەرگەردان بوون، ودووچاری تینویەتیەکی زۆر بوون، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) زۆر بەکزۆڵی وگەردنکەچیەوە داوای لەخوای گەورە کرد کە بارانتان بۆ ببارێنێت، ئەوە بوو ئێمەش فەرمانمان پێکرد کە بە گۆچانەکەی بدات لەو بەردە، جا کاتێک لەبەردەکەی دا، بەژمارەی تیرە وتایفەکانتان خوای گەورە دوازدە کانی بۆ ھەڵقوڵاند و لە ھەر ھەموویشیانەوە ئاوی سازگار دەھاتە دەرەوە، وە جێگای ئاوخواردنی ھەر تیرە وتایفەیەکیشمان دیاری کرد، بۆ ئەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست نەبێت، وە پاشان پێمان ووتن: بخۆن وبخۆنەوە لەو ڕزق وڕۆزیەی کە خوای گەورە بەبێ ماندوو بوون وھەوڵ وتێکۆشان بۆی ناردوون، وە خراپەکاریش لە سەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە.

Al-Baqara 2:60Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.