Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 31–40 of 286

31

وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلْأَسْمَآءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ فَقَالَ أَنۢبِـُٔونِى بِأَسْمَآءِ هَٰٓؤُلَآءِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

(ئینجا ئاده‌می درووست كرد، ویستی توانایی و لێهاتووی بۆ فریشته‌كان ڕوون بكاته‌وه‌) ناوی هه‌رچی پێویستی ده‌وروبه‌ر هه‌یه فێری كرد، له‌وه‌ودوا به فریشته‌كانی ڕانواند و پێی فه‌رموون: ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و شتانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و (توانای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌ویتان هه‌یه‌؟).

بۆ ڕوونکردنەوەی پلە و پایەی ئادەم (سەلامی خوای لێ بێت) خوای گەورە ناوی ھەموو گیاندار و بێ گیانەکانی ھەموی فێری ئادەم کرد، بێژە -لەفز- و ماناکانیان، پاشان تەواوی ئەو شتانەی خستە بەردەم فریشتەکان و پێی فەرموون: ئادەی ناوی ئەو شتانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەکەن لەوەی کە دەیڵێن: گوایە ئێوە بەڕێزتر و باشترن لەم دروستکراوەی خوای گەورە کە ناوی ئادەمە.

Al-Baqara 2:31Listen in Qur'an →
32

قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ لَا عِلْمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ

فریشته‌كان وتیان: پاكی و بێگه‌ردی و ستایش هه‌ر شایسته‌ی تۆیه‌، ئێمه هیچ زانستێكمان نیه‌، ته‌نها ئه‌وه ده‌زانین كه تۆ فێرت كردووین، به‌ڕاستی تۆ په‌روه‌ردگارێكی زاناو دانایت.

دانیان نا بە فەزڵی خوای گەورە بەسەریانەوە وبەنوقسانی خۆیاندا وبەخۆیان چوونەوە ووتیان:پاکوبێگەردی وگەورەیی بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان لەوەی پەڵپ لە حوکم وشەرع وبڕیارەکانی تۆ بگرین، ئێمە ھچ شتێک نازانین جگە ئەوەی تۆ فێرت کردبین، بێگومان تۆ زانایت وە ھیچ شتێک شاراوە نیە لای تۆ، وە دانایت و ھەموو شتێک بە ئەندازە وشەرعی خۆت لەجێگای شیاوی خۆی دادەنێێت.

Al-Baqara 2:32Listen in Qur'an →
33

قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ أَنۢبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ ۖ فَلَمَّآ أَنۢبَأَهُم بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ غَيْبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ

ئه‌وسا خوا فه‌رمووی ئه‌ی ئاده‌م ئاده‌ی تۆ ئاگاداریان بكه به ناوه‌كانیان، جا كاتێك ئاده‌م هه‌واڵی ناوه‌كانی پێدان.. خوا فه‌رمووی: ئه‌ی پێم نه‌وتن به‌ڕاستی من خۆم ئاگادارم به نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی، ده‌شزانم ئێوه چی ده‌رده‌خه‌ن و چی ده‌شارنه‌وه‌؟!

لەو کاتەدا خوای گەورە بە ئادەمی فەرموو: ئادەی ئادەم ناوی ئەو شتانەیان پێ بڵێ: جا کاتێک ئادەم ناوی شتەکانی پێووتن بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فێری کردبوو، خوای گەورە بە فریشتەکانی فەرموو: من پێم نەوتن ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە وشاراوەیە من دەیزانم، وە ئەوەش دەزانم کە ئێوە لە حاڵی خۆتان ئاشکرای دەکەن وئەوەش کە لەگەڵ دەرونی خۆتان باسی دەکەن.

Al-Baqara 2:33Listen in Qur'an →
34

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ

كاتێكیش به‌فریشته‌كانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م (سوژده‌ی ڕێزو به‌فه‌رمانی خوا، وه‌كو ڕووگه‌یه‌ك) سوژده‌یان برد، جگه ئیبلیس نه‌بێت كه سه‌رپێچی كردو خۆی به گه‌وره‌زانی و خۆی خسته ڕیزی كافره‌كانه‌وه‌.

خوای گەورە ڕوونی دەکاتەوە کە فەرمانی کرد بە فریشتەکان کە سوژدە بەرن بۆ ئادەم سوژدەی ڕێز وپێزانین، ئەوانیش لە پێناو بەجێھێنانی فەرمانی خوا خێرا سوژدەیان برد بۆ ئادەم، جگە لە شەیتان نەبێت کە لەجنۆکەکان بوو، سوژدەی نەبرد وپەڵپی گرت لە فەرمانەکەی خوای گەورە وخۆی بەگەورەتر زانی بەسەر ئادەمدا، بەمەش شەیتان ڕۆشتە ڕیزی بێباوەڕان بەخوای گەورە.

Al-Baqara 2:34Listen in Qur'an →
35

وَقُلْنَا يَٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئینجا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و هاوسه‌رت له‌م به‌هه‌شته‌دا ژیان به‌رنه‌سه‌رو نیشته‌جێ بن له‌هه‌ر كوێ حه‌زده‌كه‌ن بخۆن و بخۆنه‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی، به‌ڵام نزیكی ئه‌م دره‌خته مه‌كه‌ون (دره‌ختێكی دیاری كراو بۆ تاقی كردنه‌وه لێیان قه‌ده‌غه كرا) ئه‌گینا ده‌چنه ڕیزی سته‌مكارانه‌وه‌.

ووتمان: ئەی ئادەم خۆت وھاوسەرەکەت (حەوا) لە بەھەشتدا جێگیربن، وە لەبەروبوم وبەرھەمەکانی بەھەشت لەھەر جێگایەکەوە بێت بەتێروتەسەلی وفراوانی بخۆن وھیچ ڕێگریەک نابینن، بەڵام ئاگاداربن لە بەروبومی ئەو درەختە مەخۆن کە قەدەغەم کردووە لەسەرتان، چونکە ئەگەر لەبەروبومی ئەو درەختە بخۆن ئەوا بەسەرپێچی کردنی ئەوەی فەرمانتان پێکراوە دەچنە ڕێزی ستەمکارانەوە.

Al-Baqara 2:35Listen in Qur'an →
36

فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيْطَٰنُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّۭ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ

شه‌یتان (فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێكردن له به‌رو بوومی دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته‌) به‌ده‌ركردنی دان، ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه‌)، ده‌بێت دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، جا (له‌وێ) هه‌نێدكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپا بكات)، تاماوه‌یه‌كی دیاری كراو نیشته‌جێ ده‌بن له‌زه‌ویداو له نازو نیعمه‌ته‌كان سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن.

بەردەوام شەیتان خەریکی دروستکردنی وەسوەسە بوو لە دڵ ودەروونی ئادەم وھاوسەرەکەی، تاوەکو خستینیە ناو ئەو ھەڵە وتاوانەوە بەوەی وایلێکردن کە لە بەروبومی درەختەکەیان خوارد کە خوای گەورە لێی قەدەغە کردبوون، ئەوە بوو سزای ئەو کارەشیان کە کردیان خوای گەورە لەو بەھەشتە دەری کردن کە تێیدا بوون، پاشان خوای گەورە بەوان وبە شەیتانیشی فەرموو: دابەزنە سەر زەوی، وە ھەندێکیتان دەبن بەدوژمنی ھەندێکی ترتان، وە ئێوە لەو زەویەدا دەمێننەوە وجێگیر دەبن، وە تام ولەزەت وەربگرن لەو خێر وخێراتەی تێیدایە، تا ئەو کاتەی کە ماوەکەتان کۆتایی دێت وڕۆژی دوایی ھەڵدەسێت.

Al-Baqara 2:36Listen in Qur'an →
37

فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَٰتٍۢ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

پاشان ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌و نزایه‌كی وه‌رگرت (به‌دڵ و به‌كوڵ پاڕایه‌وه خوای میهره‌بانیش) نزاكه‌ی وه‌رگرت و لێی خۆش بوو، چونكه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و، زاتێكی ئێجگار میهره‌بان و تۆبه وه‌رگره‌. (نزاكه‌ش له ئایه‌تی 23 ی سووره‌تی ئه‌عراف دا هاتووه‌).

ئەمجا ئادەم لەلایەن پەروەردگاریەوه بەئیلهام چەند وشەو وتەیەكی پێگەیشت و گوتیان: ﴿قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ [الأعراف: ٢٣]، واته: [هەردووکیان وتیان ئەی پەروەردگارمان ئێمه ستەممان له خۆمان کرد جا ئەگەر لێمان نەبوری و میهرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت سوێند بەخوا بێگومان ئێمه لەزیانباران دەبین]، وه خوایش تەوبەی لێ وەرگرت و لێی خۆش بوو، چونكه بەراستیی هەر خۆیەتی زۆر زوو نزاوپاڕانەوه له تەوبەكەران وەردەگریت، زۆریش میهرەبان و دڵاوایه پێیان.

Al-Baqara 2:37Listen in Qur'an →
38

قُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ مِنْهَا جَمِيعًۭا ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّى هُدًۭى فَمَن تَبِعَ هُدَاىَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

ئنجا وتمان: هه‌مووتان ده‌بێ دابه‌زن (بۆ سه‌ر زه‌وی) جا ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك له لایه‌ن منه‌وه ڕێنوماییتان بۆهات، هه‌ركه‌س شوێن ڕێنوومایی من بكه‌وێت، ئه‌وه نه ترس و بیمیان له‌سه‌ر ده‌بێت، نه غه‌مگین و دڵته‌نگ ده‌بن.

پێمان ووتن: ھەمووتان لە بەھەشتەوە دابەزن بۆ سەر زەوی، خۆ ئەگەر ھیدایەت وڕێنومایتان بۆ ھات لەسەر دەستی پێغەمبەرەکانی من، ھەرکەسێک شوێنی کەوت وبڕوای ھێنا بە پێغەمبەرەکانم ئەوا لە دواڕۆژدا ھیچ ترسێکیان نیە، وە ھیچ دڵگران وخەفەت باریش نابن لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا.

Al-Baqara 2:38Listen in Qur'an →
39

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون و باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه نه‌بوو، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن و بۆ هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه‌.

ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون و بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی، ئا ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن و تێیدا دەمێننەوە.

Al-Baqara 2:39Listen in Qur'an →
40

يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِىٓ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّٰىَ فَٱرْهَبُونِ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل (نه‌وه‌ی حه‌زره‌تی یه‌عقوب (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) یادی نازو نیعمه‌تی من بكه‌نه‌وه كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندومه‌و به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ك بن و په‌یمانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن (كه ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و باوه‌ڕكردنه به‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌بێ جیاوازی) ئه‌وسا منیش په‌یمانی خۆم به‌جێ ده‌هێنم (كه جێنشین كردنتانه له دنیاداو، به‌هه‌شتی به‌رینه له قیامه‌تدا) باترس و بیمتان ته‌نها له من هه‌بێت (تا ئاسووده‌یی ڕه‌هاتان پێ ببه‌خشم)...

ئەی نەوەکانی پێغەمبەر یەعقوب ناز ونیعمەتە یەک لەدوای یەکەکانی خوای گەورە بھێننەوە بیر خۆتان کە بەسەرتانەوەیە وە لەبەرامبەریدا شوکری ئەو بکەن، وە پابەندی پەیمان وبەڵێنەکانم بن کە پێم داون لە باوەڕھێنان بەخۆم و بە پێغەمبەرەکانم، وە کارکردن به شەریعەتەکانم، ئەگەر ھاتوو ئێوە وەفاتان ھەبوو بەڵێنەکانی منتان بەجێھێنا ئەوا منیش ئەو پەیمانەی کە پێم داون بەجێی دەھێنم، لە بەخشینی ژیانێکی ئاسوودە لە دونیا، وپاداشتێکی چاک لە ڕۆژی دواییدا، کەوابوو تەنھا لەمن بترسن وپەیمانەکانم مەشکێنن.

Al-Baqara 2:40Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.