Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 281–286 of 286

281

وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى ٱللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

(خه‌ڵکینه‌) له سزاو تۆڵه‌ی ڕۆژێک بترسن که تیایدا بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، له‌وه‌ودوا هه‌موو که‌س پاداشتی کاروکرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و سته‌میان لێ ناکرێت.

ئەی خەڵکینە بترسن لەو ڕۆژەی کە دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە، وە پاشان ھەموو کەسێک پاداشت و تۆڵەی بۆ هەیه لەسەر ئەو کاروکردەوانەی ئەنجامیداوه، وە ھیچ کەسێکیش ستەمی لێ ناکرێت به كەم كردنەوەی پاداشتی چاكەكانی، یان زیادبوونی سزاكەی به هۆی خراپەكانیەوه.

Al-Baqara 2:281Listen in Qur'an →
282

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى فَٱكْتُبُوهُ ۚ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌۢ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَن يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ ٱللَّهُ ۚ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْـًۭٔا ۚ فَإِن كَانَ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُۥ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَٱسْتَشْهِدُوا۟ شَهِيدَيْنِ مِن رِّجَالِكُمْ ۖ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌۭ وَٱمْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ ٱلشُّهَدَآءِ أَن تَضِلَّ إِحْدَىٰهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَىٰهُمَا ٱلْأُخْرَىٰ ۚ وَلَا يَأْبَ ٱلشُّهَدَآءُ إِذَا مَا دُعُوا۟ ۚ وَلَا تَسْـَٔمُوٓا۟ أَن تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَىٰٓ أَجَلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَٰدَةِ وَأَدْنَىٰٓ أَلَّا تَرْتَابُوٓا۟ ۖ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً حَاضِرَةًۭ تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ۗ وَأَشْهِدُوٓا۟ إِذَا تَبَايَعْتُمْ ۚ وَلَا يُضَآرَّ كَاتِبٌۭ وَلَا شَهِيدٌۭ ۚ وَإِن تَفْعَلُوا۟ فَإِنَّهُۥ فُسُوقٌۢ بِكُمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر قه‌رزێکتان کرد له یه‌کتر تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، ئه‌وه بینوسن و با نووسه‌رێک که دادپه‌روه‌ربێت به‌ڕاستی و دروستی له نێوانتاندا بینوسێت، با هیچ نوسه‌رێک سه‌رپێچی نه‌کات له نوسین، هه‌ر وه‌ک چۆن خوا فێری کردووه با بنووسێت، (خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک خوێنده‌وار نه‌بێت) ئه‌وه‌ی که حه‌قه‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و قه‌رزه‌که‌ی لایه با به‌ده‌می خۆی (ئه‌ندازه‌ی قه‌رزه‌که‌ی) به کاتبه‌که بڵێت و له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت و چاوپۆشی له هیچی نه‌کات و لێی که‌م نه‌کاته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ی له‌سه‌ره هه‌ڵه‌شه بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان به‌ساڵاچوو بوو) یا نه‌یده‌توانی دان به حه‌قه‌که‌دا بنێت (که‌ڕوڵاڵ بوو) با به‌خێوکه‌ر، یا سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی دادگه‌رانه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی قه‌رزه‌که‌ی بڵێت و با دوو پیاو له خۆتان شایه‌تی له‌سه‌ر (قه‌رزو مامه‌ڵه‌)بگرن، ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌ستنه‌که‌وتن بۆ شایه‌تی، با پیاوێک و دوو ئافره‌ت شایه‌تییه‌که بده‌ن له‌و که‌سانه‌ی که ڕازین به شایه‌تیدانیان، نه‌وه‌کو یه‌کێک له (ئافره‌ته‌کان) بیری بچێت، با ئه‌وی تریان بیری بهێنێته‌وه و شایه‌ته‌کان نابێت که کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکه‌ن و ئاماده نه‌بن، بێزار مه‌بن له‌وه‌ی که (قه‌رز) بنووسن، که‌م بێت یان زۆر و تا ماوه‌ی دیاری کراوی، به ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئه‌نجامدانی مه‌سه‌له‌ی قه‌رزتان به‌و شێوه دادپه‌روه‌رانه‌یه و په‌سه‌ندتره لای خوا (له نه‌نووسین)، ئه‌وسا چاکتر ده‌توانن شایه‌تی ڕاگرن و نزیکترن له‌وه‌ی گومان و دوودڵی به یه‌کتر نه‌به‌ن (مافی که‌س تیا نه‌چێت)، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت له‌به‌ر ده‌ستانداو له نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه گوناهتان ناگات که ناینووسن، (چونکه ئاسان نیه‌و مامه‌ڵه دواده‌خات، هه‌تا بۆتان ده‌کرێت) شایه‌ت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئه‌نجامدا و نابێت نووسه‌رو شایه‌ت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئه‌گه‌ر شتی وابکه‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ئێوه له چه‌نده‌ها فه‌رمانبه‌رداری ده‌رچوون، جا له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیاو پاداشتی قیامه‌تی له دوایه‌) و خوا به هه‌موو شتێک زانایه‌.

ئەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی، ئەگەر ھاتوو ھەندێکتان لەگەڵ ھەندێکی ترتان مامەڵەتان بە قەرزەوە کرد بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، ئەوە بینووسن، وە با نووسەرێکی خاوەنداد لەنێو خۆتان بە دادگەرانە وبەھەق وبەویژدان بینوسێت کە موافیقی شەریعەتی ئیسلام بێت، وە نابێت ھیچ نوسەرێک سەرپێچی بکات لە نوسینی ئەو قەرزەی کە ھاوتای ئەوەیە کە خوای گەورە فێری کردووە لەنووسینی قەرز بەدادگەرانە، جا ئەگەر داوایان لێکرد دەبێت بینوسێت، جا ئەگەر قەرزارەکە خوینەوار نەبوو، دەبێت خۆی ئەو ھەقەی لەسەریەتی ڕوونی بکاتەوە ونووسەرەکەش بینوسێت تاوەکو وەک دان پێدانانێک تۆمار بکرێت لەسەر ئەو ھەقەی لەسەریەتی، دەبێت لە خوای گەورە بترسێت وە لەکاتی نووسینی قەرزەکەدا کەموکورتی لە ئەندازە وجۆر و شێوازی قەرزەکە نەکات، جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە قەرزەکەی لەسەرە ھەڵسوکەوتی باش نەبوو، یان لاواز بوو لەبەر مناڵی یان جۆرێک لە شێتی ھەبوو، یان نەیدەتوانی ئەوەی پێویستە بیڵێ و بنوسرێت لەبەر لاڵی یان لەبەر نەخۆشی، ئەوا با سەرپەرشتکارەکەی کە بەرپرسە لێی بە ھەق وبەویژدان وبەدادەگەرانە لەبری ئەو سەنەدی قەرزەکەی بخوێنێتەوە و نوسەرەکەش بینوسێت، دەبێت دوو پیاوی ژیری دادگەریش بکەنه شاھید لەسەر ئەم قەرزە، جا ئەگەر دوو پیاو دەست نەکەوت، با پیاوێک و دوو ژن کە لە دین و ئەمانەتیان ڕازین شاھیدی بدەن، تاوەکو ئەگەر ھاتوو یەکێک لە ژنەکان شتێکی لەبیرچوو ئەوی تریان بیری بخاتەوە، وە ئەگەر ھاتوو شاھیدەکان بانگکران بۆ شاھیدی دان لەسەر ئەو قەرزە نابێت ڕێگربن وخۆیان لەو شاھیدیە بەدوور بگرن، وە دەبێت شاھیدیەکەیان بدەن ئەگەر داوایان لێکرا، وە نابێت ماندوو بن لە نووسینی ماوەی قەرز زۆر بێت یان کەم، دەبێت بزانن کە نووسینی قەرز لای خوای گەورە دادەگەرانەتر وپەسەندترە لای خوای گەورە، وە چاکتریش دەتوانن شاھیدیەکە بدەن وە کەمتریش جێگای گومان و دوو دڵی دەبێت، قەرزەکانتان ھەمووی بنوسن مەگەر کاتێک نەبێت کە بازرگانی کردن لەنێوانتان کاڵاکان دەست بەدەست و پارەکەی بەنەقدی بێت، ئەو کاتە ھیچ گرفت نابێت کە نەینوسن چونکە ھیچ پێویست بە نوسین ناکات، خوای گەورە ڕێگای داوە کە شاھیدی بگرن لەکاتی کڕین وفرۆشتندا تاوەکو ڕێگر بێت لە ناکۆکی وناخۆشی لە نێوانتاندا، وە نابێت بەھیچ شێوەیەک زیان بە نووسەر و شاھیدەکان بگەیەنرێت وئازاریان بدرێت، وە دروست نیە بۆ ئەوانیش کە زیان بەو کەسانە بگەیەنن کە داوای شاھیدی و نوسینیان کردووە، چونکە کارێکی لەو شێوەیە دەرچوونە لە فەرمان وگوێڕایەڵی خوای گەورە بۆ سەرپێچی کردنی، جا ئەی باوەڕداران لەخوا بترسن بەوەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن و دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، خوای گەورەش فێری زانست وکاروباری ئاینەکەتان دەکات ئەوەی کە چاکەی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، وە خوای گەورەش بە ھەموو شتێک زانایە و ھیچ شتێکی لێ وون نابێت.

Al-Baqara 2:282Listen in Qur'an →
283

۞ وَإِن كُنتُمْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ وَلَمْ تَجِدُوا۟ كَاتِبًۭا فَرِهَٰنٌۭ مَّقْبُوضَةٌۭ ۖ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُم بَعْضًۭا فَلْيُؤَدِّ ٱلَّذِى ٱؤْتُمِنَ أَمَٰنَتَهُۥ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ ۗ وَلَا تَكْتُمُوا۟ ٱلشَّهَٰدَةَ ۚ وَمَن يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٌۭ قَلْبُهُۥ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ

خۆ ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوون و نووسه‌رێکتان ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه بارمته‌کان وه‌رده‌گیرێن (له‌باتی قه‌باڵه و سه‌نه‌ده‌که‌)، خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌کتری دڵنیا بوون با ئه‌وه‌ی به ئه‌مین و ده‌ستپاک داده‌نرێت ئه‌مانه‌ته‌که‌ی (قه‌رزه‌که‌) بداته‌وه و با له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت، نه‌که‌ن شایه‌تی بشارنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی دڵی ژه‌نگاوی و ناپوخت گوناهباره‌، خوایش به هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن زانایه‌.

ئەگەر ھاتوو لەسەفەردا بوون وە ھیچ نووسەرێکیشتان دەست نەکەوت کە گرێبەستی قەرزەکەتان بۆ بنوسێت، ھێندە بەسە قەرزارەکە بارمتەیەک بداتە خاوەن ھەقەکە، تاوەکو ببێتە متمانە و جێگای دڵنیایی بۆ خاوەن قەرزەکە کە ماڵەکەی بەفیڕۆ ناڕوات، تا ئەو کاتەی کە قەرزارەکە قەرزەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، جا ئەگەر متمانەتان بەیەکتر ھەبوو ئەوا پێویست بە نووسین و شاھیدی گرتن و بارمتەدانان ناکات، ئەو کاتە قەرزەکە دەبێتە ئەمانەتێک لای قەرزارەکە و لە ئەستۆیدایە، وە پێویستە بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، وە لەخوا بترسێت وکەمتەرخەمی نەکات لە دانەوەی قەرزەکەی، جارێکی تر ڕوو دەکاتە شاھیدەکان وپێیان دەفەرموێت: کە ھەرکاتێک بانگ کران بۆ شاھیدی دان شاھیدیەکەیان نەشارنەوە، چونکە ھەر کەسێک شاھیدی بشارێتەوە بێگومان دڵی خۆی گوناھبار دەکات، وە دڵەكەی دڵی کەسێکی لەسنوور دەرچووە، وە خوای گەورە بەو کارانەی ئێوە ئەنجامی دەدەن ئاگادار وزانایە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە لەسەر تەواوی ئەوەی دەیکەن پاداشت وسزا دەدرێنەوە.

Al-Baqara 2:283Listen in Qur'an →
284

لِّلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِن تُبْدُوا۟ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ ٱللَّهُ ۖ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ

هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه‌، ده‌ری بخه‌ن، یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه‌، ئه‌وسا له هه‌ر که‌س بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و هه‌رکه‌س بیه‌وێت سزای ده‌دات و خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه (ئه‌وه‌ی چرپه‌ی ده‌روونیه دێت و ده‌ڕوات و جێگیر نابێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیه‌).

ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە تەنھا موڵکی خوای گەورەیە، ھەر خوای گەورەش دروستی کردوون و بەڕێوەیشیان دەبات، جا ئەگەر ئەوەی له دڵ ودەرونتاندا ھەیە ئاشکرای بکەن یان بیشارنەوە ودەری نەخەن خوای گەورە پێی ئاگادارە وموحاسەبەیشتان دەکات لەسەری، دوای ئەوە خوای گەورە بە فەزڵ ورەحمی خۆی خۆش دەبێت لەو کەسەی کە دەیەوێت، وە بە دادگەری و حیکمەتی خۆی سزای ئەو کەسەش دەدات کە بیەوێت، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا.

Al-Baqara 2:284Listen in Qur'an →
285

ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّن رُّسُلِهِۦ ۚ وَقَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ ٱلْمَصِيرُ

پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه‌، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خواو فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا (له باوه‌ڕدا)، هه‌روه‌ها وتیان: گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێخۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه‌.

پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕی ھێنا بە تەواوی ئەوەی لە لایەن خوای گەورەوە دابەزیوە، ھەروەھا باوەڕدارانیش ھەر ھەمویان باوەڕیان ھێنا بە خوای گەورە، وە باوەڕیان بە ھەموو فریشتەکان ھێنا، وە بە ھەموو ئەو پەرتووکانەی دابەزیوون بۆ سەر پێغەمبەران، وە باوەڕیشیان بە تەواوی ئەو پێغەمبەرانەی ڕەوانەی کردوون، باوەڕیان پێ ھێنان و ووتیان: ئێمە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەران، وە ووتیان: ئەی پەروەردگار ئەوەی فەرمانت پێکردین وئەوەش ڕێگریت لێکردن بیستمان، وە گوێڕایەڵ و ملکەچین بە ئەنجامدانی فەرمانەکانت و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانت، وە داوات لێدەکەین کە لێمان خۆش بیت ئەی پەروەردگارمان، چونکە سەرەنجام وگەڕانەوەمان لە ھەموو کاروبارێکماندا تەنھا ھەر بۆلای تۆیە.

Al-Baqara 2:285Listen in Qur'an →
286

لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا ٱكْتَسَبَتْ ۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَآ إِن نَّسِينَآ أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَآ إِصْرًۭا كَمَا حَمَلْتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦ ۖ وَٱعْفُ عَنَّا وَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَآ ۚ أَنتَ مَوْلَىٰنَا فَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ

خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که تواناو هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه‌، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه‌، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافرو خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان). خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که تواناو هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه‌، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه‌، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافرو خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان).

خوای گەورە بەدەر لەتوانا و تاقەت ئەرک ناخاتە سەر ھیچ کەسێک، چونکە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەسەر ئاسانکاری بنیاتنراوە و ھیچ بارگرانی وقورسیەکی تێدا نیە، ھەر کەسێک ھەر کارێکی خێر وباش ئەنجام بدات ئەوە پاداشتی ئەوەی کردوویەتی بەبێ کەم وکوورتی وەری دەگرێتەوە، وە ھەر کەسیش ھەر تاوان و کارێکی خراپ ئەنجام بدات ئەوا سزاکەی وەردەگرێت، وە ھیچ کەسیش تاوان و خراپەی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، پێغەمبەر و باوەڕداران ھەموو ووتیان: ئەی پەروەردگارمان ئەگەر فەرمانێکی تۆمان لەبیر چوو، وە یان بەھەڵە چووین لەکردنی کارێک یان گوفتارێک بەبێ مەبەست، لێمان مەگرە و سزامان مەدە لەسەری، ئەی پەروەردگارمان ھیچ ئەرکێکی گران وقورسمان لێ داوا مەکە کە نەتوانین ئەنجامی بدەین، وەک ئەو ئەرکانەی کە لەسەر پێش ئێمە داتنان، وەک جولەکەکان کە بەھۆی ستەم وزوڵمی خۆیانەوە سزات دان وداوای ئەرکی گرانت لێکردن ونەیانتوانی ئەنجامی بدەن، وە ئەرکێکی وا گران وقورسمان بەسەردا مەدە کە پێمان ھەڵنەگیرێت ولە تواناماندا نەبێت جێ بەجێی بکەین، ئەی پەروەردگارمان چاوپۆشی لەگوناھەکانمان بکە ولێمان خۆشبە وە بەفەزڵ ومیھرەبانی خۆت ڕەحمان پێ بکە، چونکە تەنھا ھەر تۆ پشت وپەنا وسەرخەرمانیت، دەسا بەسەر بێ باوەڕان وخوا نەناساندا سەرمان بخە.

Al-Baqara 2:286Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.