Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 271–280 of 286

271

إِن تُبْدُوا۟ ٱلصَّدَقَٰتِ فَنِعِمَّا هِىَ ۖ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا ٱلْفُقَرَآءَ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۚ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّـَٔاتِكُمْ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ

ئه‌گه‌ر خێرو چاکه و به‌خشینه‌کانتان به ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه شتێکی چاکه‌، خۆ ئه‌گه‌ر بیشارنه‌وه و بیده‌ن به هه‌ژاران به نهێنی ئه‌وه چاکتره بۆتان، جا (به‌و به‌خشینه‌) خوا هه‌ندێک له گوناهه‌کانتان ده‌سڕێته‌وه و خوا ئاگایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئەگەر ئەوەی دەیبەخشن لەماڵو سامان لەپێناو خوای گەورە ئاشکرای دەکەن ئەوا کارێکی باش وچاکتان کردووە، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی خەڵکی تریش چاوتان لێ بکەن، خۆ ئەگەر شاردتانەوە وبەنھێنی خێر وسەدەقەکەتان کرد وداتان بە ھەژاران ئەوا باشترە لەوەی ئاشکرای بکەن، چونکە کەمتر ڕیا وڕوپامایی تێدەکەوێت، ونزیکتریشە لە ئیخلاس ودڵسۆزیەوە بۆ خوای گەورە، بێگومان ئەوەی دەیکەن بە ئاشکرا و نھێنی خوای گەورە ئاگادارە بەھەمووی، وە ھیچ شتێکیشی لە حاڵی ئێوە لا شاراوە نیە ولێی وون نابێت.

Al-Baqara 2:271Listen in Qur'an →
272

۞ لَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَىٰهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يَشَآءُ ۗ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَلِأَنفُسِكُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُونَ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ ٱللَّهِ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هیدایه‌ت و ڕێنموویی و موسوڵمان کردنی ئه‌و خه‌ڵکه له‌سه‌ر تۆ نیه (چونکه تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره‌) به‌ڵام خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی بوێت ده‌کات، (به مه‌رجێک ئه‌و که‌سه‌ش ڕووی دڵی بکاته ئیمان) هه‌ر خێرێکیش ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه قازانجه‌که‌ی بۆ خۆتانه‌، ئێوه (ئه‌ی بڕواداران) هیچ شتێک نابه‌خشن مه‌گه‌ر بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا نه‌بێت و هه‌ر خێرو چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام بده‌ن پاداشته‌که‌یتان ده‌ستتان ده‌که‌وێته‌وه‌، ئه‌وسا ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌متان لێناکرێت.

ئەی پێغەمبەر ھیدایەت و خستنە سەر ڕێگای ھەق وڕاستی ئەو خەڵکە ئەرکی سەرشانی تۆ نیە، تاوەکو بەھەق ڕازی بن و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی پەروەردگاریان بکەیت، بەڵکو ئەوەی ئەرکی تۆیە ئەوەیە ڕێنوماییان بکەیت بۆ ھەق وڕاستی وپێیان بناسێنیت، بێگومان تەوفیق وخستنە سەر ڕێگای ھەق بەدەست خوای گەورەیە، ئەو ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات، ئەوەی لە خێر وچاکە دەیبەخشن لەڕۆژی دواییدا بەسوودی خۆتان دەگەڕێتەوە، چونکە خوای گەورە بێ نیازە لەکار وکردەوەی ئێوە وپێویستی پێی نیە بەڵکو ئەوە خۆتانن پێویستان بەکار وکردەوەی چاکە ھەیە، جا بۆیە با خێر وچاکەکانتان تەنھا بۆ خوای گەورە بێت، چونکە باوەڕداری ڕاستەقینە ماڵو سامانی نابەخشێت لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە نەبێت، ھەر شتێکیش ببەخشن کەم بێت یان زۆر ئەوا بێگومان پاداشتەکەی بە تەواوی وبەبێ کەموکورتی وەردەگرنەوە، چونکە خوای گەورە ستەم لەھیچ کەسێک ناکات.

Al-Baqara 2:272Listen in Qur'an →
273

لِلْفُقَرَآءِ ٱلَّذِينَ أُحْصِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًۭا فِى ٱلْأَرْضِ يَحْسَبُهُمُ ٱلْجَاهِلُ أَغْنِيَآءَ مِنَ ٱلتَّعَفُّفِ تَعْرِفُهُم بِسِيمَٰهُمْ لَا يَسْـَٔلُونَ ٱلنَّاسَ إِلْحَافًۭا ۗ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌ

(ئه‌و جۆره به‌خشینانه پێشکه‌ش بکه‌ن) به‌و هه‌ژارانه‌ی له پێناوی خوادا لێبڕاون و ناتوانن بگه‌ڕێن به زه‌ویدا و بازرگانی و کاسبی بکه‌ن (به‌هۆی خه‌ریک بوونیان به‌گه‌یاندنی په‌یامی خوا)، ئه‌وه‌ی نه‌یانناسێت، (ئه‌و هه‌ژارانه ئه‌وه‌نده که‌سایه‌تی خۆیان ڕاده‌گرن و نه‌فس به‌رزن)، واده‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌ندن، تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (یا ئه‌ی ئیماندار) به ڕه‌نگ و ڕوخسارو سیمایاندا ده‌یانناسیت، داواناکه‌ن له خه‌ڵکی به‌زۆر شتی لێبسه‌نن و ڕووگیریان بکه‌ن، هه‌ر خێرێک ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه بێگومان خوا زانایه پێی.

خێر و ماڵ بەخشین شایستەی ئەو ھەژارانەیە کە جیھاد وتێکۆشان لەپێناو خوای گەورەدا بووە بەرێگر لە بازرگانی وکەسابەت کردن، وە ناتوانن دەستبەرداری جیھادەکە ببن وبەسەر زەویدا بەدوای ڕزق وڕۆزیدا بگەڕێن، ئەو کەسەی شارەزای ژیان وگوزەرانیان نەبێت وادەزانێت دەوڵەمەندن، چونکە خۆیان دەپارێزن لەداواکردن لەخەڵکی، بەڵام ئەوەی ئاگاداری ژیان وگوزەرانیان بێت بە لاشە ولار وسیما وجلوبەرگیاندا دەیاناسێت کە ھەژار ونەدارن، ئەو کەسانە سیفاتیان وایە وەک ھەژارانی تر بەزۆر داوای ھیچ شتێک لەخەڵکی ناکەن، بێگومان ئەوەی دەیبەخشن خوای گەورە ئاگادارە پێی، وە پاداشتی گەورەتان لەسەری دەداتەوە.

Al-Baqara 2:273Listen in Qur'an →
274

ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، به‌شه‌و و به ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشکرا، ئا ئه‌وانه هه‌ر پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه‌، ترس و بیمیان له‌سه‌ر نییه و ئه‌وان خه‌فه‌تبار نابن (له ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا).

ئەوانەی ماڵو سامانیان بەشەو وڕۆژ، بە ئاشکرا ونھێنی، بەبێ ھیچ مەرامێکی ڕوپامای وڕیا ناو وناوبانگێک، لە پێناو خوای گەورە دەبەخشن، ئەوانە پاداشتیان لای خوای گەورەیە لە رۆژی دواییدا، ئەوانە فەزڵ ونیعمەتی خوای گەورە ھیچ ترسێکیان نیە لەوەی دێتە ڕێگایان لە داھاتوودا، وە ھیچ خەفەتێکیشیان نیە لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا.

Al-Baqara 2:274Listen in Qur'an →
275

ٱلَّذِينَ يَأْكُلُونَ ٱلرِّبَوٰا۟ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِى يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيْطَٰنُ مِنَ ٱلْمَسِّ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْبَيْعُ مِثْلُ ٱلرِّبَوٰا۟ ۗ وَأَحَلَّ ٱللَّهُ ٱلْبَيْعَ وَحَرَّمَ ٱلرِّبَوٰا۟ ۚ فَمَن جَآءَهُۥ مَوْعِظَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ فَٱنتَهَىٰ فَلَهُۥ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ عَادَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

ئه‌وانه‌ی سوو ده‌خۆن، هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و ڕاست نابنه‌وه (له گۆڕدا) مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت (هه‌ر له دنیادا سروشتی نین، له قیامه‌تیشدا وه‌ک شێت ده‌بن) چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ک سوو وایه (له حاڵێکدا): خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه‌، جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێگه‌یشت و وازی هێنا، ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه‌، بۆ خۆی، کاری (له لێ پرسینه‌وه‌شی) ده‌که‌وێته‌لای خوا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه‌به‌سوو خۆریی، ئا ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.

ئەو کەسانەی سوو دەخۆن و مامەڵە بە سووەوە دەکەن، کە ڕۆژی قیامەت دێت لە گۆڕەکانیان وەک ئەو کەسە ڕاست دەبنەوە کە شەیتان دەستی لێ وەشاندبن، لە گۆڕەکەی دێتە دەرەوە و ڕاست دەبێتەوە وەک ئەو کەسەی فێی ھەبێت و بەملاولادا ھەنگاو بنێت و قسە تێکەڵاو بکات، ئەویش بەھۆی ئەوەی کە خواردنی سوویان حەڵاڵ کردبوو بۆ خۆیان، وە ھیچ جیاوازیان نەدەکرد لە نێوان سوو و ئەوەی خوای گەورە لە کڕین و فرۆشتن حەڵاڵی کردبوو، دەیانوت: کڕین و فرۆشتنیش وەک سوو خواردن وایە لە حەڵاڵی و دروستیدا، چونکە ھەردووکیان ھەر ماڵ و سامانیان پێ زیاد دەکرێت، خوای گەورەش بەرپەرچیانی دایەوە و قیاس و پێوەرەکەی بەتاڵ کردنەوە و بەدرۆیانی خستەوە، وە ڕوونی کردەوە بۆیان کە خوای گەورە کڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ کردووە چونکە سوودی گشتی و تایبەتی خەڵکی تێدایە، وە سوویشی حەرام کردووە چونکە ستەم و زوڵم و بەناھەق خواردنی ماڵی خەڵکی تێدایە بەبێ بەرامبەر، جا ھەر کەسێک ئامۆژگاری و ڕێنومایی پەروەردگاری بۆ ھاتبێت کە ڕێگری و ترساندنی تێدا بێت لە خواردنی سوو، وازی لێ ھێنا و تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای خوای گەورە، ئەوا ئەو سووەی کە پێشووتر خواردویەتی گوناھی ناگات، وە ھەواڵەی خوای گەورە دەکرێت کە ئایا لێی خۆش دەبێت یان نا، وە ھەر کەسیش پاش ئەم ڕێگرییەی خوای گەورە گەڕایەوە بۆ سوو خواردن، ئەوا ئیتر خوا ئیقامەی بەڵگە و حوججەی لەسەر کردووە، وە شایانی ئەوەیە کە بچێتە دۆزەخەوە و بەھەتا ھەتایی تێیدا بمێنێتەوە، مەبەست لە مانەوەی ھەتاھەتایی لە دۆزەخدا بۆ ئەو کەسەیە کە خواردنی سوو بە حەڵاڵ دەزانێت، یان مەبەست لێی مانەوەیەتی بۆ ماوەیکی دوور و درێژ، چونکە مانەوەی ھەتاھەتایی لە دۆزەخدا تەنھا بۆ بێباوەڕانە، چونکە بەڕاستی خەڵکانی یەکخواپەرست لە دۆزەخدا بە ھەمیشەیی نامێننەوە.

Al-Baqara 2:275Listen in Qur'an →
276

يَمْحَقُ ٱللَّهُ ٱلرِّبَوٰا۟ وَيُرْبِى ٱلصَّدَقَٰتِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ

خوا، سوو، ته‌فروتونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پاداشتی خێر و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات بێگومان خوا هیج کافرێکی تاوانباری خۆشناوێت.

خوای گەورە ماڵی سوودی خۆری لەناو دەبات و ناھێڵێت، جا بە بەرجەستەیی بێت وەک بەلەناو بردن وھاوشێوەکانی بێت، یان بەلەناوبردنی مانا ومەعنەوی بێت بەوەی پیت وبەرەکەتی لێی ھەڵبگرێت ونەیھێڵێت، لە بەرامبەردا خێر وسەدەقە زیاد دەکات بەوەی گەشەی پێ دەکات وپاداشتەکەی چەند قات دەکاتەوە، چونکە ھەر چاکەیەک لای خوای گەورە بە دە چاکە یان حەوت سەد چاکەیە یان ھەر پاداشتەکەی بێ ژمارە وحسابە، وە بەرەکەت دەخاتە ماڵو سامانی چاکەکارانەوە، بێگومان خوای گەورە بێباوەڕی سەرسەختی خۆش ناوێت، ئەوانەی حەرامکراوەکان حەڵاڵ دەکەن و ڕۆدەچن لە تاوان وگوناھدا.

Al-Baqara 2:276Listen in Qur'an →
277

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی به‌جێهێناوه و زه‌کاتیان داوه‌، ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه‌، ئه‌وسا نه ترس و بیمیان له‌سه‌ره‌، نه‌غه‌م و په‌ژاره ده‌یان گرێته‌وه‌.

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و شوێن پیغەمبەرەکەی کەوتوون، وە کارانێکی چاکەیان ئەنجامداوە، وە نوێژەکانیان بە تەواوی ولەکاتی خۆی بەو شێوەی خوا بڕیاری لەسەرداوە کردووە، وە زەکاتی ماڵ وسامانیان دەرکردووە بۆ ئەوانەی شایستەی زەکات پێدانن، ئەوانە پاداشتیان لای خوای گەورەیە، وە ھیچ ترسێکیان نیە لەوەی لە دواڕۆژدا دێتە پێشیان، وە ھیچ خەم وخەفەتێکی ئەو ناز ونیعمەتەشیان نیە لە دونیادا لەدەستیان داوە.

Al-Baqara 2:277Listen in Qur'an →
278

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَذَرُوا۟ مَا بَقِىَ مِنَ ٱلرِّبَوٰٓا۟ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، پارێزکارو خواناس بن و واز له پاشماوه‌ی سوو بهێنن ئه‌گه‌ر ئیماندارن.

ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و شوێن پیغەمبەرەکەی کەوتوون، دەبێت بەتەواوی ملکەچی فەرمان وقەدەغەکراوەکانی خوا بن، وە لەخوا بترسن و واز بھێنن لە پاشماوەی ئەو سوو وڕیبایەی کە بەلای خەڵکیەوە ماوتانە، ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن بەخوای گەورە و بەوەشی کە یاساغ وڕێگری لێکردوون لە سوو خواردن.

Al-Baqara 2:278Listen in Qur'an →
279

فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ فَأْذَنُوا۟ بِحَرْبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۖ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَٰلِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن، ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نن (که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر سامناکه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و (له سوو خۆری واز بهێنن) ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌کانتان بۆ هه‌یه وه‌ری بگرنه‌وه‌، نه سته‌م ده‌که‌ن (له قه‌رزاره‌کان) نه سته‌متان لێ ده‌کرێت.

جا ئەگەر ھاتوو ئەوەی خوا فەرمانی پێکردوون ئەنجامتان نەدا ودەستان لە سوو خواردن ھەڵنەگرت، ئەوا بزانن ئیتر جەنگێکی گەورە لەگەڵ خوا وپێغەمبەرەکەی ڕابگەیەنن، خۆ ئەگەر ھاتوو تەوبەتان کرد وگەڕانەوە بۆلای خوا وە وازتان ھێنا لە سوو خواردن، ئەوا سەرمایەکانی خۆتان لە قەرزارەکان بسێننەوە، وە ئیتر نە ئێوە ستەم لەکەس بکەن بەوەی زیاد لە سەرمایەکەی خۆتان وەربگرنەوە، وە نە ئەوانیش ستەمتان لێ بکەن کە کەمتر لە ماڵەکەی خۆتان بۆ بگێڕنەوە.

Al-Baqara 2:279Listen in Qur'an →
280

وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍۢ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍۢ ۚ وَأَن تَصَدَّقُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که نه‌دار بوو، ئه‌وه مۆڵه‌تی بدرێ تا ده‌رووی لێ ده‌کرێته‌وه و ده‌یبێت، خێر کردنتان به قه‌رزاره‌که و ئازاد کردنی و به‌خشینی، چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن (چه‌نده پاداشتی خوایی بێ سنووره‌).

جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە داوای قەرزەکەی لێ دەکەیتەوە ھەژار و نەدار وکەم دەست بوو نەیدەتوانی قەرزەکەت بداتەوە ئێوە دانەوەی قەرزەکەی بۆ دوابخەن تا ئەو کاتەی خوای گەورە بۆی دەلوێنێت وقەرزەکەت دەداتەوە، خۆ ئەگەر قەرزارەکە ھەر توانای دانەوەی قەرزەکەی نەبوو، ئەوا ئەگەر لە ھەموو قەرزەکە خۆش بن یان لە بەشێکی خۆش بن باشتر وچاکترە بۆتان، ئەگەر ئێوە بزانن ئەو کارە چی فەزڵ وپاداشتێکی گەورەی ھەیە لای خوای گەورە.

Al-Baqara 2:280Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.