Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 251–260 of 286

251

فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّفَسَدَتِ ٱلْأَرْضُ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ

ئه‌وسا ئیتر به فه‌رمانی خوا له‌شکری جالوطیان به‌زاند و داود (که یه‌کێک بوو له سه‌ربازانی طالوط) جالوطی کوشت، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره پاشایه‌تی و دانایی پێبه‌خشی و هه‌رچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێک له خه‌ڵکانی به هه‌ندێکی تری له‌ناو نه‌بات، هه‌ر هه‌موو سه‌ر زه‌وی پڕ ده‌بێت له تاوان و خراپه‌، به‌ڵام خوا فه‌زڵ و ڕێزی زۆره بۆ هه‌موو گرۆی ئادامیزاد (به‌شێوه‌یه‌کی گشتی).

ئەمجا طالوت وسوپاکەی بەیارمەتی خوای گەورە جالوت وسوپاکەیان تێکشکاندا، داوادیش-کە ئەو کاتە سەربازێک بوو لە سوپاکەی طالوت- جالوتی سەرکردەی بێباوەڕانی کوشت، لەوەودوایش خوای گەورە موڵکی پاشایەتی و پێغەمبەرایەتی پێبەخشی، وە ھەرچی خوای گەورە خۆی وویستی فێری جۆرەھا زانستی کرد، ئەوەی بۆ دونیا ودواڕۆژ بەکەڵک دەھات بۆی ڕەخساند، وە ئەگەر سوننەتی خوای گەورە وانەبوایە ھەندێک لەو خەڵکە خراپەکارەی بە ھەندێکی تر لەو خەڵکە چاکەکارە لەناو نەبردایە، ئەوا ئێستا ئەم زەویە بە خراپەی خراپەکاران وێران بوو بوو، بەڵام خوای گەورە خاوەنی فەزڵ وچاکەیە بەسەر تەواوی دروستکراوەکانیەوە.

Al-Baqara 2:251Listen in Qur'an →
252

تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ

ئا ئه‌وانه‌ی که باسکران ئایات و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی خوای گه‌وره‌ن به‌ڕاستی و دروستی به‌سه‌ر تۆدا ده‌یخوێنینه‌وه و به‌ڕاستی تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) یه‌کێکیت له پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن په‌یام.

ئەوەی باسمان کرد بۆت ھەمووی بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای خوای گەورەن، بەسەرتدا دەیخوێنینەوە ئەی پێغەمبەر، کە ھەواڵی ڕاست ودروست و دادپەروەری لە حوکمەکاندا لەخۆ گرتووە، وە بێگومانبە تۆیش ئەی موحەمەد یەکێکی لە پێغەمبەران.

Al-Baqara 2:252Listen in Qur'an →
253

۞ تِلْكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَٰتٍۢ ۚ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدْنَٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ وَلَٰكِنِ ٱخْتَلَفُوا۟ فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلُوا۟ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ

ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی (باسکران) ڕێزی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هاندێکی تریاندا، هه‌یانه خوا گفتوگۆی (یه‌کسه‌ری) له‌گه‌ڵدا کردووه (وه‌ک موسا) و پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکیانی به‌رز کردۆته‌وه به چه‌نده‌ها پله (وه‌ک محمد (صلی الله علیه وسلم) و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان به‌خشیووه به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، (وه‌ک زیندووکردنه‌وه‌ی مردوو، چاکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی زگماک،.. هتد به‌ویستی خوا) و پشتگیریمان کردووه به فریشته‌ی سرووش که (جوبره‌ئیل)ه‌، خۆ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه (ئه‌و خه‌ڵکه هه‌مووی باوه‌ڕدار ده‌بوون)، دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان جه‌نگیان دژبه‌یه‌ک نه‌ده‌کرد، پاش ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ئاشکرایان (له‌سه‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ران) بۆ هاتبوو، به‌ڵام دووبه‌ره‌کی که‌وته نێوانیانه‌وه‌، هه‌ندێکیان ئیمان و باوه‌ڕی هێناو، هه‌ندێکیشیان بێ باوه‌ڕ بوو، ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه جه‌نگیان دژ به‌یه‌ک نه‌ده‌کردو یه‌کتریان نه‌ده‌کوشت، به‌ڵام خوا هه‌رچیه‌کی بوێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات هه‌ر ئه‌وه پێش ده‌هێنێت.

ئەو پێغەمبەرانەی کە باسمانکردن فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا لەڕووی نیگا بۆ کردن وشوێنکەوتن و پلە وپایەیانەوە، ھەندێکیان خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردوون، وەک موسی (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ھەندێکیانی تری پلە وپایەی بەرزکردونەتەوە وەک موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، چونکە بۆ تەواوی خەڵکی نێردراوە، وە کۆتایی بە پێغەمبەرایەتی ھێناوە، وە فەزڵی ئومەتەکەی دراوە بەسەر تەواوی ئومەتانی تردا، وە بە عیسای کوڕی مەریەمیش چەندین موعجیزە وبەڵگە ونیشانەی ڕوونمان داوەتێ کە بەڵگە بوو لەسەر پیغەمبەرایەتیەکەی، وەک زیندوو کردنەوەی مردوو، وە چاک کردنەوەی کوێری زکماک ونەخۆشی بەڵەکەی، وە بە جوبرەئیلیش پشتگیریمان لێکرد تاوەکو بتوانێت بە ئەرک وفەرمانەکانی خوای گەورە وبەزر وبڵند ھەستێت، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەوانەی لە دوای ئەم پێغەمبەرانەوە ھاتن کە بەڵگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرایان ھێنا باوەڕدار دەبوون ویەکتریان نەدەکوشت وشەڕی یەکتریان نەدەکرد، بەڵام لەناو یەکتردا تێکچون وجیاوازیان تێکەوت، ھەندێکیان باوەڕیان ھێنا بەخوای گەورە، وە ھەندێکی تریان بێباوەڕ بوون پێی، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە شەڕی یەکتر نەکەن ویەکتر نەکوژن ئەوا شەڕیان لەگەڵ یەکتر نەدەکرد ویەکتریان نەدەکوشت، بەڵام ئەوەی کە خوای گەورە خۆی بیەوێت ئەنجامی دەدات، ھەرکەسێکی بوێت بە ڕەحم ومیھرەبانی وفەزڵی خۆی ڕێنومایی دەکات بۆ باوەڕ وئیمان، وە ھەر کەسێکیشی بوێت بە دادپەروەری ودانای خۆی گومڕاو سەر لێشێواوی دەکات.

Al-Baqara 2:253Listen in Qur'an →
254

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌۭ وَلَا شَفَٰعَةٌۭ ۗ وَٱلْكَٰفِرُونَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییه‌)ی که پێمان به‌خشیوون؛ ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری تیادانیه‌، (ئه‌و ڕۆژه‌) بێ باوه‌ڕان هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.

ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە بەخوا وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون لەوەی کە ڕزق وڕۆزیمان داون لە تەواوی ماڵ وسامانی حەڵاڵتان لە پێناو خوای گەورەدا ببەخشن، پێش ئەوەی کە ڕۆژی دوایی بێت، ئیتر ئەو کاتە ھیچ کڕین وفرۆشتنێکی نامێنێت کە مرۆڤ ئەوەی سوودی ھەیە بۆی دەست خۆی بخات، وە ھاوڕێیەتی وبرادەرایەتیش نامێنێت کە لەکاتی تەنگانەدا بێت بە فریاتەوە، وە ھیچ تکاکارێکیش نامێنێت کە بتوانێت زیانێکت لێ دوور بخاتەوە یان سودێکیت پێ بگەیەنێت مەگەر لەسەر وویست ومۆلەتی خودا نەبێت ئەویش بۆ ئەو کەسانەی کە خوا خۆی دەیەوێت وڕەزامەندە لەسەری، وە ھەر بێباوەڕانیش ستەمکاری ڕاستەقینەن چونکە بێباوەڕ بوون بە خوای بەرز وبڵند و لە سنور دەرچوون ویاخی بوون.

Al-Baqara 2:254Listen in Qur'an →
255

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُۥ سِنَةٌۭ وَلَا نَوْمٌۭ ۚ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ مَن ذَا ٱلَّذِى يَشْفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَىْءٍۢ مِّنْ عِلْمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۖ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ

خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوه‌کانیه‌تی)، نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و (چونکه ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری بوونه‌وه‌ره‌)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه‌، کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکا بکات له لای ئه‌و، به‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانسته‌کانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت فێریان بکات (ئه‌م پێشکه‌وتن و زانسته‌ی سه‌رده‌م به‌شێکی که‌من له به‌خششه‌کانی خوا)، فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات و زانینی ئه‌وزاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه و پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه‌.

خوای گەورە ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەئەو، تاک وتەنھا وبێھاوتایە، ھەر ئەو زیندووی ھەمیشەییە، ژیانێکی تەواو وکامڵ کە مردن وکەموکورتی تێدا نیە، ڕاگیرکەری بونەوەرە بەزاتی خۆی ڕاوەستاوە وپێویستی بەھیچ شتێک لە دروستکراوەکانی نیە، وە تەواوی بوونەوەر ودروستکراوەکانی ئەو ڕایگرتوون، وە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن بەبێ خوای گەورە بەردەوام بن، وە بەھیچ شێوەیەکیش وەنەوز نایگرێت وخەویش نایباتەوە، چونکە ژیانی ئەو ژیانێکی تەواو بێ کەم وکورتیە وە ھەمیشە ڕاوەستاوە، وە ئەوەشی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە موڵکی خوای گەورەیە، ھیچ کەسێک ناتوانێت تکا وشەفاعەت بۆ کەسێکی تر بکات بەبێ موڵەت وڕەزامەندی ئەو، ئەوەی ڕابردووە لە کاروباری دروستکراوەکانی وڕوویداوە ھەمووی دەزانێت وئەگای لێی ھەیە، وە ئەوەشی ھێشتا ڕووی نەداوە وچاوەڕوانی ڕوودانینی ھەر دەیزانێت وئاگادارە پێی، وە ھیچ کەسێکیش ئاگاداری زانست وزانیاری خوای بەرز وبڵند نیە مەگەر خۆی بیەوێت ئاگاداریان بکات لەڕێگای پێغەمبەرانەوە شتێکیان بۆ ڕوون بکاتەوە، کورسی خوای گەورە- کەجێگا پێیەکانی پەروەردگارە- تەواوی ئاسمانەکان وزەوی کە چەندێک فراوان وگەورەن ھەمووی داگرتووە، وە پارێزگاری کردن وڕاگرتنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوای گەورە گران وقورس نیە، وە ھەر ئەویشە بڵند وپایەبەزر وبەدەسەڵاتە وھیچ کەس وشتێکیش ھاوشانی نیه.

Al-Baqara 2:255Listen in Qur'an →
256

لَآ إِكْرَاهَ فِى ٱلدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشْدُ مِنَ ٱلْغَىِّ ۚ فَمَن يَكْفُرْ بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَا ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا)، چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ (که بریتیه له‌: هه‌موو ڕێگه‌و ڕێبازو هێزو به‌رنامه‌و لادان و بتێک)و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا، جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌، که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه‌، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.

زۆر لەھیچ کەسێک ناکرێت کە بڕواتە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە، چونکە ئاینی ھەق وڕاستیە و پێویستی بەوە نیە کە زۆر بکرێت لەخەڵکی بۆ ئەوەی پێی ڕازی بێت، بێگومان ڕێگای ڕاست وھەق لەڕێگای ناھەق و گومڕایی جودا کراونەتەوە، ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بەھەر شتێک جگە لە خوای گەورە دەپەرسترێت وە خۆیشی لێ بەری بکات، وە باوەڕیشی ھەبێت بەخوای تاک وتەنھا، ئەوا بێگومان ئەو کەسە دەستی بەھۆکارێکی ھەر بەھێزەوە لە ئایندا گرتووە کە دەبێتە مایەی سەرفرازی وڕزگاری لەڕۆژی دواییدا، وە خوای گەورەش بیسەری ووتە وگوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانایە بە کاروکردەوەیان، وە پاداشت وسزاشیان لەسەر دەداتەوە.

Al-Baqara 2:256Listen in Qur'an →
257

ٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَوْلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ يُخْرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَٰتِ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

خوا پشت و په‌نا و خاوه‌نی ئه‌و که‌سانه‌یه باوه‌ڕیان هێناوه‌، له تاریکاییه‌کانی (گومان و سته‌م) ده‌ریان ده‌هێنێت و ده‌یانبات به‌ره‌و نوورو ڕووناکی، ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، یارمه‌تی ده‌ره‌کانیان ته‌نها ـ تاغوته‌کانه‌، له نوورو ڕووناکی ده‌ریان ده‌هێنن و به‌ره‌و تاریکاییه‌کان ده‌یانبه‌ن، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌مێننه‌وه‌.

خوای گەورە پشت وپەنا ویار ویاوەری ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان ھێناوە پێی، سەرکەوتویان دەکات لە کاروباریاندا و سەریان دەخات بەسەر نەیارانیاندا، لە تاریکی بێباوەڕی و گومڕاییەوە دەریان دەھێنێت بۆ نور وڕووناکی باوەڕ و زانست، ئەوانەش کە بێباوەڕن پشت وپەنا ویار ویاوەریان ئەو بت و ھاوبەشانەیە کە دایانناون بۆ خوا، ئەوانەی بێباوەڕیان بۆ ڕازاندونەتەوە، لە نور و ڕوناکی باوەڕەو و زانستەوە دەریان دەپەڕێنن بۆ تاریکی بێباوەڕی ونەزانین، ئەوانە دەستە وتاقمی ئاگری دۆزەخن و بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.

Al-Baqara 2:257Listen in Qur'an →
258

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِى حَآجَّ إِبْرَٰهِۦمَ فِى رَبِّهِۦٓ أَنْ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّىَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحْىِۦ وَأُمِيتُ ۖ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأْتِى بِٱلشَّمْسِ مِنَ ٱلْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ ٱلْمَغْرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِى كَفَرَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا له باره‌ی په‌روه‌ردگاریه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پاشایه‌تی پێبه‌خشی بوو، (له جیاتی باوه‌ڕهێنان و سوپاسگوزاری که‌چی ده‌مه ده‌مێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا)، (ئه‌م لووت به‌رزیه‌شی کاتێک بوو به هه‌واو فیزاوه پرسیوویه‌تی له ئیبراهیم که په‌روه‌ردگاری تۆ کێیه‌؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌وزاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیشی به‌ده‌سته‌، (نه‌مروود له وه‌ڵامیدا) وتی: جا منیش ژیان ده‌به‌خشم و مردنیشم به‌ده‌سته‌، (ئینجا فه‌رمانیدا هه‌ندێک له نه‌یارانی بکوژن گوایه ئه‌وه ده‌یانمرێنێت، هه‌ندێکیشی نه‌کوشت گوایه ئه‌وه ژیانی پێبه‌خشین!!)، ئه‌وسا ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی خوا خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌هێنێت جا (ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانیت) له ڕۆژئاواوه بیهێنه‌، ئینجا ئه‌و بێ باوه‌ڕه ڕه‌نگی په‌ڕی و ده‌مکوت کراو وه‌ڵامی نه‌ما، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات.

ئایا ئەی پێغەمبەر تۆ لەجورئەت وزاتی ئەو لەخوا یاخی بووە سەرسامترت بینیوە کە دەمەقاڵێی لەگەڵ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دا کرد لەبارەی پەروەردگاریەتی ویەکخواپەرستیەوە، ئەوە بوو وای گومان دەزانی کە خۆی خوایە، کاتێک کە خوای گەورە موڵک دەسەڵات وسەروەت وسامانێکی زۆری پێ بەخشی بوو لە ئەنجامدا لەخوا یاخی بوو، ئیبراھیمیش سیفاتی پەروەردگاری بۆ ڕوون کردەوە و پێی فەرموو: پەروەردگاری من ئەو پەروەردگارەیە کە ژیانی بەخشیوە بەسەرجەم دروستکراوەکانی وھەر ئەویش دەیانمرێنێت، ئەو یاخی بووەیش بەسەرسەختیەوە ووتی: منیش ژیان دەبەخشم بە خەڵک دەیشیانمرێنم، ئەوەی بمەوێت دەیکوژم و ئەوەشی بمەوێت لێی خۆش دەبم وعەفوی دەکەم، ئەوە بوو ئیبراھیم بەڵگەیەکی گەورەتری بۆ ھێنا و پێی فەرموو: ئەو پەروەردگارەی من دەیپەرستم ڕۆژ لە ڕۆژھەڵاتەوە ھەڵدەھێنێت، تۆیش ئەگەر خۆت بەخوا دەزانیت لە ڕۆژئاواوە ھەڵی بھێنە، ئەوە بوو ئەو یاخی بووە ھیچی بۆ نەماوە وحەپەسا، ئیبراھیم بە بەڵگەکانی زاڵ بوو بەسەریدا، بێگومان خوای گەورەش ستەمکاران ڕێنومایی ناکات وسەرکەوتویان ناکات لەگرتنە بەری ڕێگای ڕاست ئەویش لەبەر ئەو زوڵم وستەم ولەخوا یاخی بوونیان.

Al-Baqara 2:258Listen in Qur'an →
259

أَوْ كَٱلَّذِى مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍۢ وَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْىِۦ هَٰذِهِ ٱللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ ٱللَّهُ مِا۟ئَةَ عَامٍۢ ثُمَّ بَعَثَهُۥ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ ۖ قَالَ بَل لَّبِثْتَ مِا۟ئَةَ عَامٍۢ فَٱنظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَٱنظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ ءَايَةًۭ لِّلنَّاسِ ۖ وَٱنظُرْ إِلَى ٱلْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًۭا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئاخۆ خوای گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه‌؟! (ئه‌و که‌سه عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه‌؟ (عوزه‌یر) وتی: ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه‌، (خوا) فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه‌، جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه‌، ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه‌، (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه‌) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین، کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی: چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

یان ھەواڵی ئەو کەسەت پێگەیشتووە کاتێک تێپەڕی بەلای گوندێکدا کە سەربان ودیوارەکانی بەسەریەکدا کەوتبوون، وە دانیشتوانەکەی ھەمووی مردبوون، زۆر ترسناک وکاولە بوو، ئەو پیاوە بەسەر سوڕمانێکەوە ووتی: ئایا خوای گەورە چۆن خەڵکی ئەم گوندە پاش مردنیان زیندوو دەکاتەوە؟ ئەوە بوو خوای گەورە سەد ساڵ ئەو پیاوەی مراند، پاشان زیندووی کردەوە و لێی پرسی وپێی فەرموو: چەند ساڵ دەبێت کە مردوویت؟ ئەویش لەوەڵامدا ووتی: ڕۆژێک یان کەمتر لەڕۆژێکیش، خوای گەورە پێی فەرموو: سەد ساڵی تەواو بە مردوویی ماویتەتەوە، تەماشای ئەو خواردن وخواردنەوە بکە کە پێت بوو، کە تا ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە ونەگوڕاوە وخراپ نەبووە، لەگەڵ ئەوەدا خێراترین شتێک کە گوڕانکاری بەسەردا دێت خواردن وخواردنەوەیە، وە تەماشای گوێدرێژەکەت بکە کە تۆپیوە، تاوەکو بتکەین بە بەڵگە ونیشانەیەکی ڕوون بۆ خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی گەورەیی خوای گەورە کە چۆن لەپاش مردن زیندوویان دەکاتەوە، وە تەماشای ئێسک وپروسکی ڕزیوی دوور لەیەکی گوێدرێژەکەت بکە چۆن کۆیان دەکەینەوە و دەیانجوڵێنین، لەپاشان بەگۆشت دایان دەپۆشین وزیندووی دەکەینەوە، جا کاتێک ئەو پیاوە بەچاوی خۆی ئەوەی بینی وڕاستی بۆ ڕوون بویەوە، گەورەیی دەسەڵاتی خوای بۆ دەرکەوت، ودانی نا بەڕاستیدا ووتی: ئێستا دەزانم کە خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە.

Al-Baqara 2:259Listen in Qur'an →
260

وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّ أَرِنِى كَيْفَ تُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ ۖ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن ۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِى ۖ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةًۭ مِّنَ ٱلطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ ٱجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍۢ مِّنْهُنَّ جُزْءًۭا ثُمَّ ٱدْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًۭا ۚ وَٱعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ

به یاد بهێنه‌، کاتێک ئیبراهیم وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه‌؟ خوا فه‌رمووی: ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه‌؟ ئیبراهیم وتی: به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه‌) به‌ڵام حه‌زده‌که‌م (به‌چاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فه‌رمووی: جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه‌، ئه‌وسا له‌سه‌ر لوطکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ، پاشان بانگیان بکه‌، به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی خوا باڵاداست و کار به‌جێ یه‌.

ئەی پێغەمبەر وەبیر بھێنەوە وباسی ئەوە بکە کاتێک کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی: ئەی پەروەردگارم پێم پیشاندە چۆن مردوو زیندوو دەکەیتەوە؟خوای گەورەش پێی فەرموو: ئایا تۆ باوەڕت بە زیندوو کردنەوەی مردوان نیە؟ ئیبراھیمیش ووتی: بەڵی باوەڕم ھەیە، بەڵام دەمەوێت بەچاو ببینم و زیاتر دڵنیا ببمەوە، خوای گەورە فەرمانی پێکرد وپێی فەرموو: چوار باڵندە بھێنە وسەریان ببڕە وپارچە پارچەیان بکە، پاشان ھەر پارچەیەک لەو باڵندە سەربڕاوانەی کە گۆشتەکانیت تێکەڵاو کردووە بخەرە سەر چیایەک لەو چیایانەی دەوروبەرت، دوای ئەوە بانگیان بکە، ئەوانیش زیندوو دەبنەوە بەفەرمانی خوا خێرا دێن بۆلات، جا کەوابێت ئەی ئیبراھیم بزانە کە بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر موڵکی خۆیدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە فەرمان وشەرع و دروستکراوەکانیدا.

Al-Baqara 2:260Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.