Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 231–240 of 286

231

وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ ۚ وَلَا تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًۭا لِّتَعْتَدُوا۟ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوًۭا ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمَآ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلْحِكْمَةِ يَعِظُكُم بِهِۦ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ

کاتێک ژنانی هاوسه‌رتان ته‌ڵاقداو ئه‌وانیش گه‌یشتنه کۆتایی (عیدده‌یان) ئه‌وسا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان به‌چاکه و ڕێزه‌وه‌، یان ده‌ست به‌رداریان ببن به چاکه و ڕێزه‌وه‌، مه‌یان هێڵنه‌وه به ئێش و ئازاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی و سته‌میان لێبکه‌ن، هه‌رکه‌س ئه‌وه بکات ئه‌وه سته‌می له خۆی کردووه‌، نه‌که‌ن ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌کانی خوا به‌گاڵته بگرن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها یادی ئه‌و شتانه بکه‌نه‌وه که له قورئاندا بۆتان ڕه‌وانه کراوه که پڕه له دانایی، له‌کاتێکدا ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌وانه و هه‌وڵ بده‌ن خواناس و ئاین په‌روه‌ر بن و چاک بزانن که‌: به‌ڕاستی، خوا به هه‌موو شتێک زانایه‌.

ئەگەر ژنەکانتان تەڵاقدا وکاتی کۆتایی ھاتنی عیدەکانیان نزیک بوویەوە، ئەوە دەتوانن بە شێوەیەکی باش وجوامێرانە بیانگێڕنەوە بۆلای خۆتان، یان بەچاکی وبەشێوەیەکی باش وازیان لێبھێنن ونەیانگێڕنەوە ھەتاوەکو عیدەکەیان تەواو دەبێت، نەیانگێڕنەوە بەمەبەستی ئەوەی ستەمیان لێ بکەن وزیانیان پێ بگەیەنن ھەروەک چۆن لەسەردەمی نەفامیدا وایان دەکرد، ھەرکەسێک وابکات ومەبەستی ئەوە بێت زیانیان پێ بگەیەنێت ئەوە بێگومان ستەمی لەخۆی کردووە، چونکە بەو کارەی گوناھبار دەبێت وشایستەی سزای خوای گەورە دەبێت، نەکەن ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا بکەنە جێگای گاڵتەجاڕی ومایەی لاقرتێ، شوکر وسوپاسی ناز ونیعەمەتەکانی خوای گەورە بکەن کە بەسەرتانەوەیە لەسەر ھەموویانەوە دابەزینی قورئان وسوننەتی پێغەمبەری خوا، ئەوەتان بە بیر دەھێنینەوە تاوەکو ببێتە مایەی ھاندانی ئێوە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوا و ترسانتان لە سزای دۆزەخ، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بیشزانن کە خوای گەورە زانایە وئاگادارە بە ھەموو شتێک و ھیچی شتێکی لێ وون نابێت ولەسەر ھەموو کاروکردەوەتان پاداشت وسزاتان دەداتەوە.

Al-Baqara 2:231Listen in Qur'an →
232

وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوْا۟ بَيْنَهُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۗ ذَٰلِكُمْ أَزْكَىٰ لَكُمْ وَأَطْهَرُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقداو گه‌یشتنه کۆتایی عاده‌ی مانگانه‌یان، ئێوه (ئه‌ی که‌سوکاری ژن) مه‌بنه کۆسپ له ڕێگه‌یاندا ئه‌گه‌ر ویستیان شوو بکه‌نه‌وه به هاوسه‌ره‌کانیان، (یاخود ویستیان شوویه‌کی تر بکه‌ن)، کاتێک ئه‌وان له نێوان خۆیاندا ڕه‌زامه‌ندییان نواند به شێوه‌یه‌کی جوان، ئه‌م (فه‌رمان و ڕێنمووییانه‌) ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه‌ی پێ ده‌کرێت له ئێوه که باوه‌ڕی به خواو ڕۆژی قیامه‌ت هه‌بێت، ئه‌و جۆره ڕه‌فتار و کرده‌وانه‌تان جوانترو په‌سه‌ندترو خاوێنتره‌، خوای په‌روه‌ردگاریش چاک ده‌زانێرت (چی خێره بۆتان) و ئێوه نایزانن و ده‌رکی ناکه‌ن.

ئەگەر ژنەکانتان تەڵاقدا لە سێ تەڵاق کەمتر بوو، وە عیدەکانیان تەواو بوو، ئەوا ئەی -لێپرسراوە و وەلی ئەمرەکانیان-ڕێگریان لێ مەکەن لە گەڕانەوە بۆلای مێردەکانیان بە گرێبەست و مارەییەکی تازەوە ئەگەر ھاتوو خۆیان حەزیان بەوەکرد و ڕازی بوون لەسەری لەگەڵ مێردەکانیان، ئەو حوکمەی باسکرا لە ڕێگری نەکردنی ژنان لە گەڕانەوە بۆ لای مێردەکانیان یاد خستنەوەیە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە و ڕۆژی دوایی ھەیە چونکە ئەوە زیاتر خێر وچاکە لە نێو دڵ ودەرونتان گەشە پێدەکات، وە باشتر شەرەف وناموس وکاروکردەوەتان خاوێن دەکاتەوە لە چڵک وپیس وپۆخڵی بێ ڕەوشتی، خوای گەورە ڕاستی ودروستی ھەموو کارێک وسەرەنجامەکەشی دەزانێت لەکاتێکدا ئێوە ھیچ شارەزاییتان لێی نیە و نایزانن.

Al-Baqara 2:232Listen in Qur'an →
233

۞ وَٱلْوَٰلِدَٰتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَٰدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَ ۚ وَعَلَى ٱلْمَوْلُودِ لَهُۥ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ لَا تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَا تُضَآرَّ وَٰلِدَةٌۢ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوْلُودٌۭ لَّهُۥ بِوَلَدِهِۦ ۚ وَعَلَى ٱلْوَارِثِ مِثْلُ ذَٰلِكَ ۗ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٍۢ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍۢ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا ۗ وَإِنْ أَرَدتُّمْ أَن تَسْتَرْضِعُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُمْ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُم مَّآ ءَاتَيْتُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ

دایکان (ته‌ڵاقدراو بن یان نه‌ء) دوو ساڵی ته‌واو با شیر به منداڵه‌کانیان بده‌ن بۆ هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی منداڵه‌که‌یه (واته باوکی یان به‌خێوکه‌ری) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک به شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ندی ئایین ئاماده بکات، ئه‌رک له‌سه‌ر هیچ که‌س دانانرێت جگه له توانای خۆی، نابێت هیچ دایکێک زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆی منداڵه‌که‌یه‌وه‌، هه‌روه‌ها باوکیشی نابێت زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆیمنداڵه‌که‌یه‌وه و له‌سه‌ر میراتگری منداڵه‌که‌شه وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که باسکران، خۆ ئه‌گه‌ر دایک و باوک هه‌ر کاتێک به ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوولایان ویستیان منداڵه‌که‌یان له شیر ببڕنه‌وه‌، ئه‌وه قه‌یناکات و هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نی یه له‌و باره‌یه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی منداڵه‌کانتان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناکات و هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه‌، به‌مه‌رجێک ماف و کرێیان به‌جوانی و شایسته پێ بده‌ن، له خوا بترسن و پارێزکاربن و چاک بزانن به‌ڕاستی خوا زۆر بینایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

دایکان دەتوانن بۆ ماوەی دوو ساڵی تەواو شیر بە مناڵەکانیان بدەن، دیاری کردنی ئەو دوو ساڵە بۆ ئەو کەسەیە کە دەیەوێت ماوەی شیردانەکەی تەواو بکات، وە پێویستە لەسەر باوکی مناڵەکە بە شێوەیەکی جوان و بە پێی باوی موسڵمانانی ئەو شوێنە کە پێچەوانەی شەرع نەبێت خەرجی خواردن وجلوبەرگ وپۆشاکی ئەو ئافرەتە تەڵاقدراوانە بدەن کە شیردەدەن بە مناڵەکانیان، خوای گەورە بەدەر لە توانا ودەسەڵات داواو تەکلیف لەھیچ کەسێک ناکات، وە دروست نیە بۆ ھیچ کەسێک لە دایک وباوک مناڵ بکەنە ھۆکارێک بۆ زیان گەیاندن بەوی تریان، ئەگەر منداڵ باوکی نەبوو، وە ھیچ ماڵو سامانیشی نەبوو لەسەر میرات بەرەکەی پێویستە خەرجی ومەسروفی ئەو مناڵە بدات ھەروەک چۆن لەسەر باوکی پێوست بوو خەرجی ومەسروفی بدات، ئەگەر ھاتوو باوک ودایک وویستیان پێش دوو ساڵەکە مناڵەکەیان لە شیر ببڕنەوە ئەوە دەتوانن بیبڕنەوە وھیچ گوناھیان ناگات، ئەگەر ھاتوو لەبەر بەرژەوەندی مناڵەکە بوو، وە بە ڕاوێژ و ڕەزامەندی ھەردوولایان بوو، وە ئەگەر ھاتوو وویستان دایەن شیر بدات بە مناڵەکانتان ئەوە ھیچ گوناھتان ناگات ئەگەر لەگەڵ دایەنەکە ڕێک کەوتن بەپێی داب ونەریتی ڕۆژ کرێیان بدەنێ بەبێ کەم وکورتی وھیچ دواخستنێک، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بزانن بێگومان خوای گەورە بە گشت کاروکردەوەتان بینایە وھیچی لێ وون نابێت، وە پاداشت وسزای ھەموو کاروکردەویەکتان دەداتەوە کە پێش خۆتانی دەخەن بۆ ڕۆژی دوایی.

Al-Baqara 2:233Listen in Qur'an →
234

وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًۭا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍۢ وَعَشْرًۭا ۖ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ

ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، پێویسته ئه‌و هاوسه‌رانه چوارمانگ و ده شه‌و خۆیان بگرن و چاوه‌ڕێ بکه‌ن (شوو نه‌که‌نه‌وه‌)، جا که گه‌یشتنه کۆتایی ماوه‌ی عیدده‌که‌یان، ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده‌، خوای په‌روه‌ردگاریش زۆر ئاگاداره به‌و کارو کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئەو پیاوانەی کە لێتان دەمرن ولەپاش خۆیان ژنانێک بەجێ دەھێڵن کە سکیان پڕ نیە، ئەوا ئەو ژنانە چوار مانگ و دە ڕۆژ دەبێت چاوەڕوان بکەن، نابێت لەماڵی پیاوەکەی بچێتە دەرەوە، وە نابێت خۆشیان بڕازێنەوە یان شوو بکەنەوە لەو ماوەیەدا، جا کاتێک ئەو ماوەیە تەواو بوو -ئەی لێپرسراوان- ئەو ژنانە گوناھیان ناگات بەپێی باوی ووڵات وشەریعەتی ئیسلام ھەموو ئەو شتانە بکەن کە لەو ماوەیەدا لەسەریان قەدەغە بوو، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە لە ھەموو ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە لە ڕواڵەت و ناوەڕۆکی ئێوە، وە سزا وپاداشتان لەسەری دەداتەوە.

Al-Baqara 2:234Listen in Qur'an →
235

وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُم بِهِۦ مِنْ خِطْبَةِ ٱلنِّسَآءِ أَوْ أَكْنَنتُمْ فِىٓ أَنفُسِكُمْ ۚ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ وَلَٰكِن لَّا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلَّآ أَن تَقُولُوا۟ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ۚ وَلَا تَعْزِمُوا۟ عُقْدَةَ ٱلنِّكَاحِ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْكِتَٰبُ أَجَلَهُۥ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ فَٱحْذَرُوهُ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ

هیچ گوناهێکیشتان له‌سه‌ر نی یه له‌وه‌ی به ناڕاسته‌وخۆ خوازبێنی ژنانی مێرد مردوو بکه‌ن (که هێشتا ماوه‌ی دیاریکراویان ته‌واو نه‌بووه و دروست نیه شوو بکه‌نه‌وه‌)، یاخود له دڵی خۆتاندا بڕیاری خوازبێنیتان دابێت، خوای گه‌وره به‌ڕاستی زانیویه‌تی که ئێوه له‌مه‌ودوا ناویان ده‌به‌ن و باسیان ده‌که‌ن، به‌ڵام نه‌که‌ن به نهێنی به‌ڵێنیان لێ واربگرن، مه‌گه‌ر به‌شێوازی گوفتارێکی چاک و دروست و باو نه‌بێت، نه‌که‌ن بڕیاری ته‌واوی ماره‌بڕینیان بده‌ن هه‌تا ماوه‌ی دیاری کراو ته‌واو نه‌بێت و چاکیش بزانن به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونتاندایه‌، که‌واته خۆتان بپارێزن (له قه‌ده‌غه کراوه‌کانی خوا)، دڵنیابن و چاک بزانن که خوا زۆر لێخۆشبوو و خۆڕاگرو له‌سه‌رخۆیه‌.

ھیچ گوناھێکتان ناگات ئەگەر ھاتوو بە ناڕاستەوخۆ داخوازی بکەن لەو ژنانەی کە لە عیددەی پیاوە مردوەکانیاندان یان لە عیددەی تەڵاقی بائندان، بەبێ ئەوەی بەبێ پێچ وپەنا پێیان بوترێت کە حەزیان لە خواستنیانە، وەک ئەوەی بڵێت بەژنەکە: ئەگەر عیددەکەت تەواو بوو ھەواڵم بدەرێ، بۆیە گوناھتان ناگات لەوەی لە دەروونتاندا دەیشارنەوە لە حەز کردن بە مارە کردنی ئەو ژنانەی لە عیددەدان ئەگەر ھاتوو عیددەکەیان کۆتایی ھات، چونکە خوای گەورە ئاگاداری ئەوەیە کە ئێوە لە زۆر حەزکردنتان بۆیان ھەر باسیان دەکەن، بۆیە خوای گەورە بۆی حەڵاڵ کردوون بەناڕاستەوخۆ بەبێ سەراحەت داوایان بکەن، بەڵام نەکەن بەنھێنی وژێر بەژێر لەکاتی عیددەدا بەڵێنی شوو کردنیان لێوەبگرن، مەگەر بەقسەیەکی گونجاو وشیاو بێت کە بیخەیتە پێش چاویان، وە بەھیچ شێوەیەک لەکاتی عیددەدا گرێبەستی مارەییان لەگەڵدا مەبەستن، وە بزانن کە بێگومان خوای گەورە ئاگادارە کە ئێوە چیتان لەدڵدایە لەوەی کە ڕێی پێداون وە لەوەشی قەدەغەی کردووە لەسەرتان، جا بۆیە ئاگاداربن وسەرپێچی فەرمانەکانی مەکەن، وە بیشزانن کە بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن، وە زۆریش لەسەرخۆیە وپەلەی نیە لە سزادان.

Al-Baqara 2:235Listen in Qur'an →
236

لَّا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ أَوْ تَفْرِضُوا۟ لَهُنَّ فَرِيضَةًۭ ۚ وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى ٱلْمُوسِعِ قَدَرُهُۥ وَعَلَى ٱلْمُقْتِرِ قَدَرُهُۥ مَتَٰعًۢا بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُحْسِنِينَ

هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌گه‌ر ژنانێک ته‌ڵاق بده‌ن که هێشتا نه‌چووبنه لایان، یاخود ماره‌یتان بۆ دیاری نه‌کرد بوون، پێویسته له‌سه‌رتان هه‌ندێک سامانیان بده‌نێ، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆری هه‌یه و ئه‌وه‌ی که هه‌ژارو که‌م ده‌سته (هه‌رکه‌س) به‌پێی توانای خۆی، ئه‌م دیاری و یارمه‌تییانه به‌شێوه‌یه‌ک بێت که باوو په‌سه‌ندی شه‌رع بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی پێویسته له‌سه‌ر چاکه‌کاران.

ھیچ گوناھتان ناگات ئەگەر لەگەڵ ژنەکانتان نەگونجان وتەڵاقتاندان پێش ئەوەی چووبنە لایان ومارەییتان بۆ دیاری کردبن، جا ئەگەر ھاتوو بەو حاڵەوە تەڵاقتاندان ھیچ مارەییەک بۆیان لەسەرتان واجب نابێت، بەڵکو تەنھا ھێندە واجبە لەسەرتان ھەندێک یارمەتیان بدەن، تاوەکو دەرونیان بھێننەوە جێگای خۆیان، چونکە کاریگەری ھەبووە لەسەر دەرونیان، ئەوەش ھەر کەسێک بەپێی توانای خۆی، جا ئەگەر ئەو کەسە دەوڵەمەند وخاوەن پارە وسەروەت وسامان بێت، یان کەمدەست و بێ سەروەت وسامان بێت، ئەم یارمەتیدانەیش مافێکی جێگیرە لەسەر کەسانی چاکەکار پێویستە کە ڕەچاوی بکەن لە کاروکردەوە و مامەڵە وھەڵسوکەوتیاندا.

Al-Baqara 2:236Listen in Qur'an →
237

وَإِن طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةًۭ فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّآ أَن يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَا۟ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ عُقْدَةُ ٱلنِّكَاحِ ۚ وَأَن تَعْفُوٓا۟ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۚ وَلَا تَنسَوُا۟ ٱلْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ

خۆ ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقدا پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، له هه‌مان کاتیشدا ماره‌ییتان بۆ دیاری کردبوون، ئه‌وه ده‌بێت نیوه‌ی ماره‌ییه دیاری کراوه‌که‌یان بده‌نێ، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت و چاوپۆشی لێبکه‌ن، یان ئه‌و که‌سه چاوپۆشی بکات که ماره بڕینه‌که‌ی به‌ده‌سته‌، چاوپۆشی و لێبووردنتان له مافی خۆتان له پارێزکاریه‌وه نزیکتره‌و چاکه‌و پیاوه‌تی نێوان یه‌کتر فه‌رامۆش مه‌که‌ن، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئەگەر ھاتوو ژنەکانتان پێش چوونە لایان تەڵاقدا، ئەو ژنانەی کە گرێبەستان لەگەڵ کردوون و مارەییتان بۆ دیاری کردوون، ئەوا واجبە لەسەرتان نیوەی ئەو مارەییەی کە ناوی لێنراوە بیاندەنێ، مەگەر ژنەکان خۆیان چاوپۆشیان لێ بکەن و لەمارەییەکانیان خۆش بن، خۆ ئەگەر ھاتوو ئەو ژنانە ئەگەر ژیر وخاوەن ڕوشد بوون لە مارەییەکانیان خۆش بن، یان ئەو پیاوانە لەخۆیان ببورن و ھەموو مارەییەکەیان پێ بدەن، یان لێبوردە بن لەو مافانەی کە لەنێوانتاندایە ئەوە بێگومان ھەر دوو بارەکە نزیکترە لە ترس لەخوا و گوێرایەڵی فەرمانەکانی، بۆیە ئەی خەڵکینە ناکرێت فەزڵ وچاکەی یەک بەسەر یەکەوە لەبیر بکەن، چونکە بێگومان خوای گەورە بینایە بەھەر کارێک کە ئێوە دەیکەن، تێبکۆشن لە بەخشینی چاکە تاوەکو پاداشتی گەورەی خوای مەزن بەدەست بھێنن.

Al-Baqara 2:237Listen in Qur'an →
238

حَٰفِظُوا۟ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلْوُسْطَىٰ وَقُومُوا۟ لِلَّهِ قَٰنِتِينَ

که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و پارێزگاری له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کاندا بکه‌ن به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ند (که نوێژی عه‌سره‌) هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ستن به ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کان بۆ خوا به‌گه‌ردن که‌چیه‌وه‌.

پارێزگاری لە نوێژەکانتان بکەن بەوەی بەشێوەیەکی تەواو ئەنجامیان بدەن بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، وە پارێزگاریش لە نوێژە ناوەندەکە بکەن کە مەبەست لێی نوێژی عەسرە، وە نوێژەکانتان بە ملکەچی وترسەوە بۆ خوا ئەنجام بدە.

Al-Baqara 2:238Listen in Qur'an →
239

فَإِنْ خِفْتُمْ فَرِجَالًا أَوْ رُكْبَانًۭا ۖ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ

ئینجا ئه‌گه‌ر ترسان (که نوێژه‌که‌تان وه‌کو پێویست ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌هۆی جه‌نگ یان مه‌ترسیه‌که‌وه‌) ده‌توانن به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه یان به سواری ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌رکاتێک ئه‌مین بوونه‌وه و هه‌ستتان به هێمنی کرد، ئینجا یادی خوا بکه‌ن و (نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن) به‌و شێوه‌یه‌ی که فێری کردوون پێشتر نه‌تانده‌زانی.

ئەگەر ترسان لە دوژمن و ھاوشێوەکانی دوژمن، وە نەتانتوانی بەڕێک و پێکی و بە ئاسایی نوێژەکانتان بکەن، ئەوا دەتوانن بەڕۆیشتنەوە کاتێکی بە پیادە دەڕۆن یان بەسواری وشتر و ئەسپ و ھاوشێوەکانیان، یان بەو شێوەیەی کە دەتوانن نوێژەکانتان بکەن، جا ئەگەر ترستان نەما ئەوا بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فێری کردوون یادی خوا بکەن، لە یادەکانی خوایش ئەنجامدانی نوێژەکانتانە بە تەواوی و ڕێک و پێکی، ئەمجا ھەرچۆنێک خوا فێری ئەو شتانەی کردن کە پێشتر نەتاندەزانی لە نور و ھیدایەتی ئیسلام یادی خوا بکەن.

Al-Baqara 2:239Listen in Qur'an →
240

وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًۭا وَصِيَّةًۭ لِّأَزْوَٰجِهِم مَّتَٰعًا إِلَى ٱلْحَوْلِ غَيْرَ إِخْرَاجٍۢ ۚ فَإِنْ خَرَجْنَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِى مَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ مِن مَّعْرُوفٍۢ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ

ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، (ده‌بێت به‌فه‌رمانی خوا) وه‌سیه‌ت بکه‌ن بۆ هاوسه‌رانیان که تا ساڵێک له ماڵی هاوسه‌ریاندا ڕێزیان لێبگیرێت و به‌خێو بکرێن و ده‌رنه‌کرێن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ویستی خۆیان ده‌رچوون ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده‌، دڵنیاش بن که خوا باڵاده‌سته (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێبکه‌ن)و دانایه (له ڕێنموویی و دانانی سنووره‌کانیدا).

ئەو کەسانەی کە لە ئێوە دەمرن و ژنەکانیان لە پاش خۆیان بەجێ دەھێڵن، لەسەریان پێویستە کە وەسیەت بکەن بۆیان کە خەرجی وبژێوی وجێگای مانەوەیان بۆ ماوەی ساڵیک دابین بکەن، وە میراتگرەکانیان لە بەر قەرەبوو کردنەوەی ئەو ناڕەحەتیەی کە دووچاریان بووە لەماڵ دەریان نەکەن، ئەویش وەک وەفایەک بۆ مردووەکە، خۆ ئەگەر ھاتوو پێش تەواو کردنی ساڵەکە ئەو ژنانە بە ئارەزوومەندی خۆیان جیا بوونەوە وچوونە دەرەوە ئەوا نە گوناھی ئەوان و نە گوناھی ئێوەش ناگات، لەو کارەی کە کردوویانە لە خۆڕازاندنەوە و بۆنی خۆش لەخۆدان بەمەبەستی شوو کردن، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە وە ھیچ شتێکیش نیە بەسەریدا زاڵ بێت، وە زۆر دانا وکار بەجێیە لە بەرێوەبردن ویاسا وڕێسا وئەندازەگیری دروستکراوەکانی، جمھوری شرۆڤەکارانی قورئانیش لەسەر ئەو ڕایەن کە حوکمی ئەم ئایەتە بەم ئایەتەی تری سورەتی بەقەرە سڕراوەتەوە کە دەفەرموێت:﴿وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا﴾ [البقرة: ٢٣٤].

Al-Baqara 2:240Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.