وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ ۚ وَلَا تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًۭا لِّتَعْتَدُوا۟ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوًۭا ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمَآ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلْحِكْمَةِ يَعِظُكُم بِهِۦ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ
کاتێک ژنانی هاوسه‌رتان ته‌ڵاقداو ئه‌وانیش گه‌یشتنه کۆتایی (عیدده‌یان) ئه‌وسا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان به‌چاکه و ڕێزه‌وه، یان ده‌ست به‌رداریان ببن به چاکه و ڕێزه‌وه، مه‌یان هێڵنه‌وه به ئێش و ئازاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی و سته‌میان لێبکه‌ن، هه‌رکه‌س ئه‌وه بکات ئه‌وه سته‌می له خۆی کردووه، نه‌که‌ن ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌کانی خوا به‌گاڵته بگرن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها یادی ئه‌و شتانه بکه‌نه‌وه که له قورئاندا بۆتان ڕه‌وانه کراوه که پڕه له دانایی، له‌کاتێکدا ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌وانه و هه‌وڵ بده‌ن خواناس و ئاین په‌روه‌ر بن و چاک بزانن که: به‌ڕاستی، خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
ئەگەر ژنەکانتان تەڵاقدا وکاتی کۆتایی ھاتنی عیدەکانیان نزیک بوویەوە، ئەوە دەتوانن بە شێوەیەکی باش وجوامێرانە بیانگێڕنەوە بۆلای خۆتان، یان بەچاکی وبەشێوەیەکی باش وازیان لێبھێنن ونەیانگێڕنەوە ھەتاوەکو عیدەکەیان تەواو دەبێت، نەیانگێڕنەوە بەمەبەستی ئەوەی ستەمیان لێ بکەن وزیانیان پێ بگەیەنن ھەروەک چۆن لەسەردەمی نەفامیدا وایان دەکرد، ھەرکەسێک وا‌بکات ومەبەستی ئەوە بێت زیانیان پێ بگەیەنێت ئەوە بێگومان ستەمی لەخۆی کردووە، چونکە بەو کارەی گوناھبار دەبێت وشایستەی سزای خوای گەورە دەبێت، نەکەن ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا بکەنە جێگای گاڵتەجاڕی ومایەی لاقرتێ، شوکر وسوپاسی ناز ونیعەمەتەکانی خوای گەورە بکەن کە بەسەرتانەوەیە لەسەر ھەموویانەوە دابەزینی قورئان وسوننەتی پێغەمبەری خوا، ئەوەتان بە بیر دەھێنینەوە تاوەکو ببێتە مایەی ھاندانی ئێوە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوا و ترسانتان لە سزای دۆزەخ، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بیشزانن کە خوای گەورە زانایە وئاگادارە بە ھەموو شتێک و ھیچی شتێکی لێ وون نابێت ولەسەر ھەموو کاروکردەوەتان پاداشت وسزاتان دەداتەوە.